.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











سڵاو...
دیاره 19/6 یادی له سێداره‌دانی 4 ئه‌فسه‌ره‌که‌ی کورده که له‌سه‌ر خه‌باتی کوردایه‌تیان له سێداره دران بۆ به‌رز ڕاگرتنی ناویان به پێویستم زانی ژیانی دووان له‌و ناودارانه‌ی کورد پێشکه‌ش به ئێوه‌ی به‌ڕێزو یانه‌ی کورد ژین بکه‌م
محمد خۆشناو
ساڵی 1912 له‌گوندی بێتواته له‌دایكبووه و هه‌ر به‌ناوی باوكیه‌وه ناونراوه. خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌شاری كۆیه و خوێندنی ناوه‌ندی له‌هه‌ولێر ته‌واو كردووه.
دواتر له‌شاری به‌غدا خانه‌ی مامۆستایانی ته‌واو کردوه‌و ماوه‌ی دوو ساڵ له هه‌ڵه‌بجه وه‌ك مامۆستا خزمه‌تیكردووه.
له ئه‌یلولی ساڵی 1934دا چۆته قوتابخانه‌ی عه‌سكه‌ری و له حوزه‌یرانی ساڵی 1936دا به‌ئه‌فسه‌ر له‌سوپای عێراقیدا دامه‌زراوه.
ساڵی 1944 حكومه‌تی عێراق كردی به ئه‌فسه‌ری په‌یوه‌ندی له ناوچه‌ی بارزان.
له‌و ماوه‌یه‌دا به‌نهێنی سه‌ردانی ئێرانی كرد‌و په‌یوه‌ندی كرد به‌كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كوردستان (ژ.ك)ه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته حكومه‌تی به‌غدا له ریزه‌كانی سوپا ده‌ریكردو فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرد، به‌ڵام مسته‌فا خۆشناو خۆینه‌دا به‌ده‌سته‌وه و له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی نیشتمانپه‌روه‌ردا په‌یوه‌ندیكرد به بزوتنه‌وه چه‌كدارییه‌كه‌ی بارزانه‌وه.
له كۆتایی ساڵی 1944 دا كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دامه‌زراند به‌ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی ئازادی)یه‌وه. مه‌به‌ست له دروستكردنی ئه‌م رێكخراوه سیاسییه پێشخستنی بیری كوردایه‌تی و فراوانكردنی بزوتنه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی بارزان بوو
دوای شکست هێنانی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه چوه ناو ڕیزه‌کانی کۆماری مهابات و عێراقی به ناچاری جێهێشت . پاش ئه‌وه‌ی كه رژێمی ره‌زاشا به‌زه‌بری ئاگرو ئاسن ئه‌و كۆماره روخاند، مسته‌فا خۆشناو رێگه‌ی سۆڤیه‌تی گرته به‌ر به‌ڵام نه‌یتوانی خۆی ده‌رباز بكات‌و به‌ناچاری گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستانی عێراق.
هێنده‌ی نه‌برد له‌لایه‌ن حوکمه‌تی عێراقی ده‌ستگیر کراو له‌گه‌ڵ هاوشانه‌کانی (محمد قودسی ، خه‌یروڵا عه‌بدولكه‌ریم ، عیززه‌ت عه‌بدولعه‌زیز )
له به‌رواری 19/6/1947 له سێداره دران
محمد قودسی
ناوی محه‌مه‌د كوڕی مه‌حمود ئه‌فه‌ندی ڕه‌سامه، ساڵی 1921 و كاتێك خێزانه‌كه‌یان ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر بوون، له‌شاری قودس له‌دایك بووه‌و ئه‌م نازناوه‌ی پێبه‌خشراوه.خێزانه‌كه‌یان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی و له‌وێ درێژه‌ی به‌خوێندن داوه. پله‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌سلێمانی ته‌واو كرد‌و پاشان له‌به‌غدا چووه قوتابخانه‌ی سه‌ربازی و دوای دوو ساڵ خوێندن ساڵی 1941 به‌پله‌ی ( نائب ضابط ) له‌هه‌ولێر دامه‌زرا. ساڵی 1942 بوو به ئه‌فسه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ڕواندز كرا. له‌وێ له‌گه‌ڵ هاوڕێ نیشتمان پهروهرهكانیدا كه‌وتنه بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری كوردایه‌تی و ساڵی 1943 په‌یوه‌ندی كرد به‌بزوتنه‌وه چه‌كدارییه‌كه‌ی ناوچه‌ی (بارزان)ه‌وه. پاش شكستهێنانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه خۆی گه‌یانده مه‌هاباد و له‌ناو ڕیزه‌كانی سوپای كۆماره خودموختارهكهی مه‌هاباددا خزمه‌تی زۆری كرد و ئازایه‌تییه‌كی زۆری نواند،
ئه‌م تێکۆشه‌ره‌ش له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیا له به‌رواری 19/6/1947 له سێداره دران
محمد قودسی یه‌که‌م ئه‌فسه‌ری کورد بو که به ده‌ستی ئه‌و بۆ یه‌که‌م جار ئاڵای کوردستان هه‌ڵکرا...
نه‌مری و سه‌ر به‌رزی بۆ ئه‌و شه‌هیدانه‌ی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان
هه‌ر شاد بن
تێبینی/ ژیانی مسته‌فا خۆشناو و هه‌نێک له ژیانی محمد قودسی م له کوردپدیاوه وه‌رگرتوه
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن hanasa9 (2011-06-20 12:32:00)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆش بێط هاورێێ گیا بۆ نوسینی ژیانی ئەم کەڵە پیاوانە
بەراستی ئەمانە ئەبێت ناویان لە مێژووی گەلی کوردا بەرز رابگیرێت و کورد شانازیان پێوە بکات
دەست خۆشیت لێ ئەکەم بۆ ئەم نوسینەت هاورێێ گیان
هیوام وایە بەردەوام بیت لە کارە جوانەکانتدا...
تەمەن درێژ و بەختەوەر بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه