❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ارەسەر بۆ چاوی ماندوو لە کۆمپیوتەر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-21 20:32:23

ره نج س
ناچالاک کراوه‌
شوێن: جه م جه مال
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-29
دواترین سه‌ردان: 2011-08-27
په‌یامه‌كان: 385
ویبگه‌
WindowsMSIE7

ارەسەر بۆ چاوی ماندوو لە کۆمپیوتەر

ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه‌یت كه ڕۆژانه كاتێكی زۆر له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ر به‌سه‌ر ده‌به‌ن، بێگومان سكاڵای ماندوو بوونی چاوت ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ست به‌م نیشانانه بكه‌یت:
• ماندووبوون و ئێشانی چاو، له‌گه‌ڵ خوران و وشك بوونی.
• به لێڵی بینین.
• لاوازی بینین بۆ شته دووره‌كان، دوای ڕوانینی زۆری شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر.
• سه‌رئێشه‌ و ئازاری ماسولكه‌كانی مل.
• قورسی توانای دیقه‌تدان كاتی گۆڕینی خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێكی ناو كۆمپیوته‌ر و ده‌قی سه‌ر كاغه‌زێك.
• زیادبوونی هه‌ستكردن به ڕووناكی.
بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌ ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌یت:


١. كاتێك بده به چاوت بۆ حه‌وانه‌وه‌ی، دوور له شاشه‌كه بڕوانه بۆ ماوه‌ی ده چركه له هه‌ر ده خوله‌كێكدا.
٢. چاو له ئه‌نجامی وردبوونه‌وه‌ی زۆر و دیقه‌تدان به‌‌بێ تروكاندن تووشی وشكی دێت، هه‌ندێ كه‌س چاویان زۆر كه‌م ده‌تروكێنن، له‌وانه‌یه له خوله‌كێكدا یه‌‌‌ك جار. له كاتێكدا تروكاندنی چاو له هه‌ر پێنج چركه‌یه‌كدا جارێك، سروشتی و پێویسته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تروكاندن چاو ته‌ڕ ده‌كات و ڕێ له وشك بوونه‌وه ده‌گرێت.
٣. دانانی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر به شێوه‌یه‌كی گونجاو، گرنگه بۆ ڕێگرتن له ماندوو ‌بوونی چاو، به جۆرێك ده‌بێت دووری شاشه‌كه له چاوته‌وه (٦٠-٨٠) سم، ببێت و، به‌رزی و نزمییه‌كه‌ی له ئاستی سه‌رت بێت. به‌رز دانانی ماسوولكه‌ی مل هیلاك ده‌كات و نزم بوونیشی بۆ چاو به هه‌مان شێوه.
٤. شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت به خاوێنی ڕابگره، خۆڵ و تۆزی سه‌ر شاشه‌ ڕوونی بینین كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش چاو ماندوو ده‌كات.
٥. ئه‌گه‌ر ماندووبوونی چاوت زۆری خایاند و سكاڵات زیاد بوو، یان هه‌ستت به لاوازی و تێكه‌ڵ بینین كرد، سه‌ردانی پزیشك بكه.
سەرچاوە/مەکۆکانی گولستان

--------------------------------------------------------------------------------

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-06-23 15:39:21

كاوه كه لالى
جوانی کوردژین
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-25
دواترین سه‌ردان: 2011-11-08
په‌یامه‌كان: 33
WindowsVistaSafari

Re: ارەسەر بۆ چاوی ماندوو لە کۆمپیوتەر

dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net