.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(لوت به‌رزی و خۆپه‌رستی سه‌رچاوه‌كانیان له ئاستێكی به‌رز دێت كه خۆت بۆخۆت دروست كردووه)
مرۆڤ سەربەرزە لە کاتێکا جوانە، جوانیشە لەکاتێکا مرۆڤە، جوانە لەوکاتەی کە دوور ئەبێت لەو شتانەی ناشرینی ئەکەن لای کەسان، جوانە لە کاتێکا لەهەر هەلەیەکدا کە ئەیکات و دواتر هەست ئەکات کە هەلەیە، بێ خۆ بەزل زانین واز دەهێنێت لە هەلەیە و بەرەو باشتر ئەڕوات، ئەو جوانیەی مایەی سەربەرزی مرۆڤە کە جوانی ناخیەتی، بەلام کاتێک مرۆڤ خۆی خۆی سەرنزم ئەکات ئەوکات پرە لەهیچ، چەندان شت هەن وا ئەکەن مرۆڤ ناشرین بێت، لەنێو هەموویاندا شتێک هەیە کە زۆر زۆر ترساناکە ئەویش کیبر و خۆ بەزل زانینە، کە بەتەنیا ئەتوانی مرۆڤ پر بکات لە ناشرینی، ئەمەش بۆ ئەو ئازارە ئەگەڕێتەوە کە بەرامبەرەکەی هەستی پی ئەکات، ئەم خۆ بەزل زانینەش نەخۆشیەکە کە تووشی مرۆڤ ئەبێت.
ئه‌م نه‌خۆشیه ئه‌كرێ له زۆربه‌ی كه‌سه‌كاندا هه‌بێت و هه‌ستی پێنه‌كه‌ن ، به‌ڵام خه‌ڵكانی ده‌وروبه‌ری یاخود ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵین هه‌ستی پێده‌كه‌ن ، وه زۆربه‌ی كات ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه هیچ كه‌سێك ناتوانێت پێی بڵێت تۆ لوتبه‌رزیت ، بۆیه ئه‌و كه‌سه ده‌كرێ
له ناو ئه‌م نه‌خۆشیه بمێنیته‌وه‌و له‌گه‌ڵی بژی ، ئه‌م نه‌خۆشیه وات لێده‌كات پێویستت به كه‌سانی تر بێ بۆ ئاشنا بوون له گه‌ڵیان له هه‌مان كاتدا ڕێت پێ ده‌گرێ له‌وه‌ی كه تۆ ئاستت له‌و به‌رزتره و پێویستت پێی نیه ، بۆ یه ئه‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی لووتبهرزین هه‌میشه له
ته‌نیایی ده‌ژین ، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبكه‌ن ، تووشبوونی ئه‌م نه‌خۆشیه ، وه‌ك له وته‌كه‌ی سه‌ره‌وه دیاره كه به هۆی ئه‌و پله‌یه دێت كه بۆخۆت درووست كردووه ، چۆن؟
به‌داخه‌وه ئه‌مه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی گرتۆته‌وه كه به بڕوای خۆیان كه‌سانی له‌خواترسن ، به‌ڵام كه هه‌ستی پێنه‌كه‌ن ئیتر ناشی بینن
بۆ نموونه هه‌ندێ كه‌سمان هه‌یه به بوون به شتێكی كه‌م ، كه هه‌موو كه‌س ئتوانێت ببێت ، ئیتر له‌وه‌وه ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی لێ سه‌ر هه‌ڵئه‌دا و هه‌ڵسوكه‌وتی وه‌ك جاران نامێنێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی .
ئه‌وه‌ی پێویسته ، دووركه‌وتنه‌یه لێی و بچوكه‌كانمان وا فێربكه ین كه هه‌رگیز تووشی نه‌بن وه‌ك خودای گه‌وره خۆی له قورئاندا باسی كردووه و نموونه‌ی به (لوقمانی زانا ) هێناوه‌ته‌وه كه به كوره‌كه‌ی ده‌ڵێ :
بسم الله الرحمن الرحیم
{وَلَا تُصَعِّرْ خَدَّكَ لِلنَّاسِ وَلَا تَمْشِ فِي الْأَرْضِ مَرَحًا إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ}
واته: (ڕووت وه‌رمه‌گێڕه له خه‌ڵكی وه به لووتبه‌رزیه‌وه مه‌ڕۆ له ڕێگادا ، به‌ڕاستی خودا كه‌سانی لوتبه‌رزی خۆشناوێ )
ئینجا با بیر بکەینەوە خۆ بەزل زانین بۆچی؟ ئایا بەرزمان ئەکاتەوە یا نزم!؟ بەڵێ بێگومان نزمیمان پێ ئەبەخشێ، ئایا مرۆڤ بەوە جوانە!؟ ئایا خۆت بەگەورە ئەزانی لەکاتێکا گەورەیی بەسەر هەمووشتێکا تەنها بۆ پەروەردگارە؟ چی وا ئەکات خۆ بەزل زان بیت؟ جوانی ڕوخسارت؟ بنەماڵەکەت؟ سەروەت و دەولەمەندیت؟ پلەکەت؟ زیرەکیت؟ ... هتد. هەرچەندە بوونی ئەمانە باشە لە کاتێکا هەموو فیزیک وەلانێین. کاک یادگار کەرکووکی زۆر جوانی وتووە: بـە جـوانـیـت مـەنـازە کــاتـێـک بـەسـەر زەویــدا رێ ئـەکـەیـت چـونـکـە ئـەو خـۆڵـەی لــە ژێــر پـێـت دایـە هــی ئـێـسـک و پـروسـکـی زۆر کـەسـی لــە تـۆ جــوانـتـر بــووە..
لەیادبێت تۆ لەگەل هەر مرۆڤیکی تر لە هەمان شت خەلق کراون، خوا هەموومانی بە یەکسانی بەدیهێناوە، لە هەمان شت، بیرکردنەوە لەمەش بۆ مرۆڤی عاقل بەسە تا پشت بکات لە فیز و خۆ بەزل زانین.
لە یادبێت گەورەیی تەنها بۆ زاتی پاکی خوایە، هەر زاتی پاکیشی گەورەیە بەسەر هەمووشتێکدا، ئێمەشی خەلق نەکردووە تا فیزکەین بەسەر یەکتردا لەبەر چەند هۆیەکی دنیایی.
نووسینی: موسلیم چۆمانی + ئوسامە ئەنوەر (سوئام)
تایبەت بە: کـــــــــــــــــــوردژیـــــــن.

له‌سه‌ر هێڵ نییه










سلاو ورێز
دەستتان خۆش بێت بۆ نوسینی ئەم بابەتە جوانە هیوادارم کە بێ بەشمان نەکەن لە بابەتەکانتان و بەردەوام بن و تەمەن درێژ بن
لوت بەرزی یەکێکە لەو نەخۆشیە دەروونیانەی کە دووجاری مرۆڤ دەبێت ئەمەش رەنگە هۆکاری زۆری هەبێت وەک خۆتان باستان لەوە کردووە کە بوون بە شتێک و لە مرۆڤ دەکات کە لوت بەرز بێت بەلام ئەمە تەنها هۆکارێک نیە بەلکو هۆکاری تریش هەن وەک :
زۆر جار مرۆڤ هەست دەکات لە ژیانیدا یاخود لە خودی خۆیدا پێویستیەکی کەمە یاخود شتێکی کەمە بۆیە ئەمەش وا دەکات کە بۆشایەکی لا دروست بکات جا بۆ پڕ کردنەوەی ئەم بۆشایە پەنا دەباتە بەر رێگەیەکی تر زۆر جار توشی لوت بەرزی دەبێت بەرای ئەو کە لوت بەرزی ئەبێتە هۆکارێک یاخود پاڵنەرێک بۆ پڕکردنەوەی بۆشایەیەکە بەلام وا بیرناکاتەوە کە لوت بەرزی ئەبێتە هۆکارێک بۆ لەدەست دانی جەند شتێک وەک متمانە و راستگۆیی و باوەڕ بە خۆووبن ......هتد چونکە ئەمانە هەر یەکێک خودێکی هەیە لە نێو خودی مرۆڤ بۆیە ئەبێتە رێگەیەک بۆ سەرکەوتن بەلام بە لەدەست دانی یەکێک لەمانە سەرکەوتن لای ئەو جۆرە کەسانە زۆر قورس دەبێت بۆیە لوت بەرزی رێگەیەک نیە یاخود رەوشتێکی وا نیە کە مرۆڤ پشتی پێی ببەستێت بەلکو پێویستە مرۆڤ بەردەوام بیر لەوە بکاتەوە کە چۆن خۆی رزگار بکات لە لوت بەرزی
دووبارە دەستتان خۆش و ماندوو نەبن و ئاسودە بن


له‌سه‌ر هێڵ نییه








لە پێشەکیدا دەست خۆشی لە برای زۆر خۆشەویستم
هاوکارم کاکە سوئام گیان دەکەم
*************************
کاکە سیروان گیان زۆر سوپاست ئەکەم براکەم
دەستی تۆش خۆش بێت بۆ پەیامەکەت
سوپاست ئەکەم بۆ ئەوزانیاریانەی بەخشیت
بابەتەکەت دەوڵەمەند تر کرد بەپەیامە ڕەنگینەکەت
هیوام خۆشی و باشیتە براگیان
ئینشآءالله بەختەوەر و ئاسوودە و سەرکەوتوو بیت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه




سەرەتا.. ناشرینترین کەس لای من ئەوکەسانەیەکەلوتیان بەرزە
بەراستی لوت بەرزی نەخوشیەکی گەورەیە کەزورزەهمەتە ئەوجورەکەسانەوابەئاسانی نەجاتیان بی لیی
بەراستی هاورییان زوری لوت بەرزی دەگەریتەوەبوسەرحوکمەتەکەمان ئەگەر بیربکەینەوەباش دەزانین
هاورییان لەئەوروپا نەکەسی دەولەمەنددیارەنەکەسی فەقیر نازانی کی دەولەمەندەکی فەقیرە
هەموشی بەیەک چاوسەیردەکرین
بەلام لەولاتی ئیمەلوت بەرزی زورە دەبی بلیین ئیمەکەسی زورمان هەن نەخوشن...
جون چارەسەریان بکەین چارەسەریان چیە!!
بەرای من لەریگای چەند کەنالیکی ئاسمانیەوە زووزوو لەسەر ئەم نەخوشیەقسەبکریت
کەئەم نەخوشیەبونەوەکانی دوای خوشمان خراپە...
ئەم نەخوشیە نەخوشی دەرونی پی دەلین...وەچارەسەریشی نیە
پیویستەهەمومان هەول بدەین بولەناوبردنی بوئەمەش پیویستمان بەکەسەلیپرسراوەکانە بوئەوەی
بتوانین لەکەنالورادیووسایتوروژنامەکانەباسی بکەین...زورشتی تریش...هتد....دەست خوشبیت بوئەم بابەتەجوان بەنرخە بەراستی شتیکی جوانت دەبەزاندوەسەرکەوتوبیت.............................

له‌سه‌ر هێڵ نییه








مرۆڤ سەربەرزە لە کاتێکا جوانە، جوانیشە لەکاتێکا مرۆڤە، جوانە لەوکاتەی کە دوور ئەبێت لەو شتانەی ناشرینی ئەکەن لای کەسان، جوانە لە کاتێکا لەهەر هەلەیەکدا کە ئەیکات و دواتر هەست ئەکات کە هەلەیە،
بەراستى ئەم وشانە کاریگەرە
هەربژین براکانم کاکە موسلیم وە کاکە سوئام هیوادارم بەردەوام بن سەرکەو تو سەربەرزى هەردوو دونیابن انشا الله

له‌سه‌ر هێڵ نییه







[size=16][/size
ئەم کاتەتان باش برا بەڕێزەکانم کاکە موسلیم و کاکە سوئام:-
(((هەمومان بێ گوناح لەدایک ئەبین و بێ گوناحیش دەست لەملانی ژیان ئەبین))) ئەم ڕستەیە جارێکی تریشم نووسیوە.
ئینجا ئەو ژیانەی کەخوای گەورە پێمان ئەبەخشێ بەگەورەی و بەخشندەی خۆی ، دەبێت ئەوەم لەبیربێت کە من لەگەڵ هەر مرۆفێکی تر لەیەک خەلقکراوین ،
خوای گەورە منیش و ئەوانیشی بەیەکسانی بە دیهێناوە .. بۆیە منیش ئەڵێم گەورەی تەنها بۆ زاتی پاکی خودایە ((ئەمەش بۆ مرۆفی ژیر بەسە کەلوت بەرز نەبێت )) .
دەست خۆشیش بۆ کاکە یادگاری بەڕێزم کەدەڵێت :
(بەجوانیت مەنازە کاتێک بەسەر زەویدا ڕێ ئەکەیت ، جونکە ئەو خۆڵەی لەزێر پێتدایە هی ئێسک و پروسکی زۆر کەسی لەتۆ جوانتر بوە ).
دەست و پێنوستان ماندوو نەبێت و تەمەن درێژ بن ،هیوادارم بێ بەشمان نەکەن لەبابەتە جوانەکانتان، ووشەکانتان هەموی پڕ مانا‌و لەهەستێکی باوەردارەوە هە ڵقوڵاوە،
دووبارە ڕێز‌و خۆشەویستیم بۆتان ئاسودەبن .


له‌سه‌ر هێڵ نییه








کاکە ناسر گیان زۆر سوپاس براکەم دەستی تۆش خۆش بۆ پەیامەکەت
بابەتەکەت دەوڵەمەندتر کرد ەپەیامە جوانەکەت برا ئەزیزەکەم
بەهیوام، سەرکەوتوو و ئاسوودە و بەختەوەر بیت.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
خوشکە ئەزیز و بەڕێزەکەم خاتوو ئەستێرەی زۆر خۆشەویست
سوپاس خوشکێ گیان دەستی تۆش خۆش بۆ پەیامەکەت
سوپاسی هەستی بەرز و جوات ئەکەم خوشکێ گیان
خۆشحاڵ بووم بە پەیامی تۆی بەڕێز و ئەزیز
بەهیوام سەرکەوتوو و سەربەرز و ئاسوودەبیت.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
برای زۆر بەڕێز و زۆر خۆشەویست کاکە داوین گیان
زۆر زۆر سوپاست ئەکەم برا گەورەکەم بۆ پەیامی تۆی بەڕێز
بە پەیامە ڕەنگینەکەت بابەتەکەمانت دەوڵەمەندتر کرد
بە پەیامە جوانەکەو خۆشحاڵ بووم و سوپاسی هەستی بەرزت ئەکەم
بەهیوام سەرکەوتوو و ئاسوودە و شاد بیت لەژیان.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
