❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جؤن ده بيته ئه ندامى جالاك له يانه كانى ئينته رنيت بيشكه شه به يانه كورد زين سودى ليببينن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » بەشی کۆمپیوته‌ر
  •  » جؤن ده بيته ئه ندامى جالاك له يانه كانى ئينته رنيت بيشكه شه به يانه كورد زين سودى ليببينن


#1 2011-06-24 07:43:23

ره نج س
ناچالاک کراوه‌
شوێن: جه م جه مال
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-29
دواترین سه‌ردان: 2011-08-27
په‌یامه‌كان: 385
ویبگه‌
WindowsMSIE7

جؤن ده بيته ئه ندامى جالاك له يانه كانى ئينته رنيت بيشكه شه به يانه كورد زين سودى ليببينن

زۆرمان سه‌ردانی یانه‌كانی سایته‌ كوردیه‌كان و عه‌ره‌بیه‌كان ئه‌كه‌ین و ئه‌بینه‌ ئه‌ندام و به‌شداری تیا ئه‌كه‌ین. ره‌نگه‌ هه‌ندێكمان ببینه‌ ئه‌ندامی چالاك و باشیش له‌و یانانه‌ به‌ڵام ئایا ئه‌ندامی چالاك ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ له‌ ژێر ناوه‌كه‌ت نوسرابێت ئندامی چالاك یان به‌راستی تۆ ئه‌ندامی چالاكیت و به‌ره‌و ئه‌وه‌ ئه‌چیت به‌شێك له‌ به‌شه‌كانی یانه‌كه‌ت پێ پسپێردرێت.

1-پێش هه‌موو شتێك یاسای ئه‌و یانه‌یه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌ بزانه‌ ئایا له‌گه‌ڵ بیرو بۆچونی تۆ ئه‌گونجێت یاخود نا، بزانه‌ له‌وێ جێگه‌ت ئه‌بێته‌وه‌ یان نه‌ء، ئه‌گه‌ر تێبینیت هه‌بوو له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ به‌نده‌كانی ئه‌و یاسایه‌ ئه‌توانی به‌ئیمه‌یڵ بینێریت بۆ به‌رێوه‌به‌ره‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌.
2-ئه‌گه‌ر پرسیارت هه‌بوو ئه‌وه‌ له‌و شوێنه‌ بیكه‌ كه‌ تایبه‌ت به‌و جۆره‌ پرسیارانه‌ هه‌وڵ مه‌ده‌ دوو جار پرسیار بكه‌یت له‌ دوو به‌شی جیاوازی یانه‌كه‌، جگه‌ له‌وه‌ی سه‌ردێرێك هه‌ڵبژێره‌ كه‌ به‌ ته‌واوی بگونجێت له‌گه‌ڵ پرسیاره‌كه‌تدا، پێش پرسیار كردنیش له‌به‌شی گه‌رانی یانه‌كه‌ بۆ ئه‌و جۆره‌ پرسیاره‌ت بگه‌رێ نه‌وه‌ك كه‌سێكی تر كردبێتی.
3-كه‌ پرسیارو وه‌ڵامێك كرابێت و بته‌وێت تۆش قسه‌ی تیا بكه‌یت هه‌وڵ بده‌ سه‌یری به‌رواری پرسیاره‌كه‌ بكه‌ نه‌وه‌ك هی چه‌ند سالێك له‌مه‌و پێش بوبێت و تۆش ئه‌و بابه‌ته‌ كۆنه‌ زیندوو ئه‌كه‌یته‌وه‌ كه‌ پێویست نیه‌.
4-خۆت دوور بخه‌ره‌وه‌ له‌ ده‌ست خۆش و سوپاس كردنی زۆر، ئه‌گه‌ رپرسیارێكت كردو كه‌سێك وه‌ڵامی دایته‌وه‌ ئه‌وه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ ده‌ستحخۆشی لێ بكه‌یت به‌ڵام تۆ ئه‌ندامێكی تازه‌یت له‌و یانه‌یه‌و كه‌سێك به‌رنامه‌یه‌ك یان بابه‌تێكی نوسیوه‌ داعی نیه‌ یه‌كسه‌ر ده‌ست بكه‌یت به‌ ده‌ست خۆشی لێیی كه‌ ئه‌وه‌ ئیشی تۆ نیه‌و ته‌نها شتێك لای به‌رێوه‌به‌ره‌كان دروست ئه‌بێت كه‌ تۆ ئه‌ته‌وێت به‌هۆی ده‌ستخۆشیه‌كانت پله‌ی ئه‌ندامه‌تیت به‌رز بێته‌وه‌ نه‌ك خزمه‌ت كردن له‌و یانه‌یه‌دا.
5-كه‌ ئه‌چیته‌ هه‌ر یانه‌یه‌ك به‌ یانه‌ی خۆتی بزانه‌ پێش هه‌موو شتێك هه‌وڵ بده‌ خزمه‌ت بكه‌یت و ئه‌و پرسیارانه‌ی كه‌ ئه‌یزانیت ئه‌وه‌ زوو وه‌ڵامی بده‌ره‌وه‌.
6-كاتێك پرسیار ئه‌كه‌یت هه‌وڵ بده‌ به‌ جوانی پرسیاره‌كه‌ت روون بكه‌ره‌وه‌ نه‌ك به‌ چه‌ند ووشه‌یه‌كی كه‌م پرسیاره‌كه‌ت بكه‌یت و بشته‌وێت زوو وه‌ڵامت بدرێته‌وه‌.
7-هه‌وڵ بده‌ به‌ زمانی كوردی سۆرانی بنوسه‌و تاكو كه‌سه‌كان زووتر وه‌ڵامت بده‌نه‌وه‌ چونكه‌ وه‌كو ئه‌زانین زۆربه‌ی یانه‌كان به‌ زمانی كوردی سۆرانی نوسراون، ئه‌وه‌ش بزانه‌ نوسراوه‌ لاتینیه‌كان زۆرجار فه‌رامۆش ئه‌كرێن.
8-هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك یاخود بابه‌تێكت روون كرده‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ به‌ ته‌واوی حه‌قی خۆی پێ بده‌و به‌ وێنه‌وه‌ روونی بكه‌ره‌وه‌، تاكو زۆرترین كه‌س سودی لێ ببینن.
9-هه‌موو جار خۆت له‌وه‌ دوور بخه‌ره‌وه‌ بڵێیت تكایه‌ ئه‌و كاره‌م بۆ بكه‌ن، به‌ڵكو كێشه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ت روون بكه‌ره‌وه‌ تاكو‌ وه‌ڵامت بده‌نه‌وه‌و چاوه‌روانی ئه‌وه‌ مه‌به‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی له‌وێت ئیشه‌كه‌ت هه‌مووی بۆ بكه‌ن.
10-ئه‌گه‌ر وه‌ڵام بۆ پرسیاره‌كه‌ت نه‌نوسرا هه‌ول مه‌ده‌ به‌ قسه‌ وتن به‌ به‌رێوه‌به‌ره‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌و بڵێیت ئه‌وانه‌ ئاگایان له‌ یانه‌ه‌یان نیه‌و وه‌ڵامی كه‌س ناده‌نه‌وه‌ به‌ڵكو هه‌وڵ بده‌ دان به‌ خۆتدا بگریت و ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه‌ت ون بوو ئه‌وه‌ ته‌نها به‌ ووشه‌یه‌ك ئه‌توانی به‌رزی بكه‌یته‌وه‌ بنوسیت " تكایه‌ وه‌ڵام" ، وه‌كو وتم ئه‌وكاته‌ی كه‌ بابه‌ته‌كه‌ت له‌ لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌م ون بوو.
11-له‌ هه‌ندێك بابه‌ت خۆت دوور بخه‌ره‌وه‌ وه‌كو " ئه‌مه‌وێت ببمه‌ هاكه‌ر، ئه‌مه‌وێت سایتی خه‌ڵك تێك بده‌م ، چۆن ئیمه‌ڵی كه‌سێك بدزم ، چۆن پاسۆرد كه‌شف ئه‌كرێت، .." ئه‌مانه‌و زۆرێكی تریش ئه‌بنه‌ هۆی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ت و بێزار بونی به‌رێوه‌به‌ره‌كان لێت.
12-ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه‌ت ره‌ش كرایه‌وه‌ یان داخرا زوو توره‌ مه‌به‌و بزانه‌ ئه‌وانه‌ی تۆ ته‌عاملیان له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ین مرۆڤن و تۆش مرۆڤی و هه‌موان قابیلی هه‌ڵه‌ین.
13-نوسینی گه‌وره‌و وێنه‌ی گه‌وره‌ له‌ بابه‌ته‌كان و پرسیاره‌كانتدا به‌كار مه‌به‌.
14-هیچ كه‌سێك له‌ به‌رێوه‌به‌ره‌كان و چاودێره‌كانی هیچ یانه‌یه‌ك به‌زۆر ناتوانرێت پێیان بڵێیت وه‌ڵامت بده‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامت ئه‌داته‌وه‌ بزانه‌ كارێكی چاكه‌و بێ به‌رامبه‌ری بۆ كردویت وه‌كو ئه‌زانیت ئه‌وانه‌ی له‌و یانانه‌دان هه‌موان بێ به‌رامبه‌ر خه‌ریكی خزمه‌تن.
15-بزانه‌ چاودێره‌كان و به‌رێوه‌به‌ره‌كانی یاه‌نكانیش وه‌كو تۆ مرۆڤن و ئیشیان هه‌یه‌و مه‌شغولن و ماندوو ئه‌بن و ئه‌خۆن و نه‌خۆش ئه‌كه‌ون ، بۆیه‌ وایان لێ مه‌روانه‌ كه‌ تۆ هه‌ر پرسیارێكت كرد ئه‌وه‌ ئه‌بێت و له‌سه‌ریان واجبه‌ یه‌كسه‌ر وه‌ڵامت بده‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیان نه‌دایته‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌وان نارێك و خراپن.
16-كاتێك هه‌ڵه‌یه‌كت بۆ راست ئه‌كه‌نه‌وه‌ یاخود ره‌خنه‌یه‌كت لێ ئه‌گرن هه‌وڵ بده‌ به‌ سنگێكی فراوانه‌وه‌ وه‌ری بگریت و ئه‌گه‌ر شتێكت هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی یانه‌كه‌ به‌ نامه‌ی تایبه‌ت بۆی بنێره‌ نه‌ك له‌ یانه‌كه‌ ببێته‌ شه‌ره‌ جنێو.

ئه‌مانه‌و زۆری تریش ئه‌بنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی تۆ كه‌سێكی چالاك و به‌سود بیت بۆ یانه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێ ئه‌ندامن و سه‌ردانی ئه‌كه‌ن. ئه‌وه‌ش ته‌نها رێگه‌یه‌كه‌ بتوانی ببیته‌ چاو دێری هه‌ر یانه‌یه‌ك و زیات ربتوانی خزمه‌ت بكه‌یت.
س به كره جؤ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » بەشی کۆمپیوته‌ر
  •  » جؤن ده بيته ئه ندامى جالاك له يانه كانى ئينته رنيت بيشكه شه به يانه كورد زين سودى ليببينن


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net