❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ به‌شدار نابن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#21 2011-06-28 20:24:27

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: بۆ به‌شدار نابن

سلاو و رێز سه‌ره‌تا ده‌ستت خۆش بێت به‌رێزم بۆ خستنه‌وو و وروژاندنی ئه‌م باسه‌ ئه‌مه‌ له‌ جێگای خۆیه‌تی که‌ هه‌لوه‌سته‌ له‌سه‌ر هه‌موو شتێکی گرنگ بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی  راو سه‌رنج و تێبینیه‌کان ئالوگۆڕ بکرێن و مافی هه‌موو ه‌کسێکیش بێت به‌شداری تیا بکات چونکه‌ هه‌موو کات هاندانێک بۆ ئه‌ندامان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی سود به‌خش بن به‌ گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و راو سه‌رنجی خۆیان بۆ یه‌کتری یه‌کێکه‌ له‌ رێگه‌کانی پێشکه‌وتن و به‌ ده‌ست هێنانی سه‌رجنی زیاتر بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بابه‌تی زیاتر به‌شداری بکه‌یت

سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری نه‌کردن یاخود که‌م به‌شداری کردنی ئه‌ندامان له‌ یانه‌ له‌م به‌شه‌ من پێم وایه‌ هۆکار زۆرن به‌لام ره‌نگه‌ هه‌مووی له‌ یه‌ک سه‌رچاوه‌ خۆیان نه‌گرنه‌وه‌

وه‌ک هاورێیان باسیان کرد زۆرێک له‌و بابه‌تانه‌ی که‌ له‌م به‌شه‌ داده‌نرێن سودێکی ئه‌و تۆ ناگه‌ینن یاخود بابه‌تێکی وا نین که‌ بتوانرێت راو سه‌رنجی تیا بنوسرێت جونکه‌ خۆم جه‌ند جار بابه‌تم له‌وێ لابردووه‌ زیاتر له‌ یاری ئه‌چێت له‌گه‌ل رێزم نه‌ک بابه‌تێک یان پرسێکی هه‌نوکه‌یی گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامان رای خۆیان بلێن و سه‌رنجه‌کانیان بخه‌نه‌ به‌ر باس و بتوانرێت ئاماژه‌یه‌کی جوانی راپرسی و گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه‌ بکرێت

له‌لایه‌کی تر زۆر جار که‌ سه‌ردانی بابه‌ته‌کان ده‌که‌یت هێنده‌ بایه‌خ و گرنگی نابه‌خشن به‌لکو ئه‌ندامانیش به‌ ته‌نها یه‌ک رسته‌ یان دوو ده‌سته‌واژه‌ به‌شداری تیا کردووه‌ ئه‌مه‌ش هۆکارێکه‌ که‌ ساردیه‌ک به‌ بابه‌ته‌کانه‌وه‌ دیار بێت

یان زۆر جار وا رووده‌دات ئه‌ندام ئاره‌زوو نه‌کات له‌م به‌شه‌ به‌شداری بکات چونکه‌ راستی ئه‌گه‌ر به‌ واقیعیانه‌ بیر بکه‌ینه‌وه‌ زۆرێک له‌ ئه‌ندامان له‌گه‌ل رێزم بۆ هه‌موویان سه‌ردانی هه‌موو به‌شێک ناکه‌ن ئه‌مه‌ش ئاره‌زووی خۆیه‌تی و که‌س ناتوانێت رێگری لێبکات و پێی بلێت جونکه‌ من که‌سێکم ره‌نگه‌ زیاتر له‌گه‌ل به‌شی هه‌مه‌ره‌نگ یان یاری یان کۆمپیوته‌ر مامه‌له‌ بکه‌م و که‌م سه‌ردانی به‌شی راپرسی بکه‌م ئه‌ه‌ وه‌ک نمونه‌ لێره‌وه‌ ئه‌و کات ساردی پیوه‌ دیار ده‌بێت

کات نه‌بوونی کات لای هه‌ندێک ئه‌ندامان چونکه‌ من به‌ش به‌ حالی خۆم گه‌ر به‌شداری له‌ بابه‌تێکی راپرسی و گفتوگۆ بکه‌م ئه‌مه‌وێت خۆم و به‌رامبه‌ره‌که‌م به‌ سه‌رنج و تێبینه‌کان راسته‌قینه‌یه‌کی باسه‌که‌ ده‌رنخه‌ین نه‌ک ته‌نها به‌ دوو ده‌سته‌ واژه‌وه‌ و ئاماژه‌ کۆتایی پێ بهێنرێت ئه‌مه‌ش کاتێکی زۆری ده‌وێت بۆیه‌ زۆر جار ره‌نگه‌ بۆم نه‌کراوه‌ یاخود بۆم نه‌ره‌خساوه‌ به‌شداری تیا بکه‌م به‌لام به‌پێی تواناش له‌و بابه‌ته‌ی که‌لام گرنگ و پر بایه‌خ بووه‌ بۆ خۆم و ئه‌ندامان به‌شداریم تیا کردووه‌ و زۆریش حه‌ز به‌وه‌ ده‌که‌م که‌ به‌رده‌وام له‌ یانه‌ بابه‌تی له‌م سیوه‌یه‌ هه‌بێت چونکه‌ هه‌موو کات به‌ گفتوگۆ و راپرسی و راگۆڕینه‌وه‌ ده‌گه‌ین به‌ ئاماژه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانه‌ ئه‌مه‌ش له‌ ژێر جوانترین جه‌تری حه‌قیقه‌ته‌وه‌ کۆمان ده‌کاته‌وه‌

بۆیه‌ من هه‌موو کات له‌گه‌ل ئه‌وه‌م به‌شداری تیا بکه‌ن به‌ پێی توانا و کات هه‌بوون

دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#22 2011-06-28 20:39:07

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsMSIE7

Re: بۆ به‌شدار نابن

سوپاس بۆ ئێوه‌

منیش هیوادارم زۆربه‌ی ئه‌ندامان به‌شدار بن ئێمه‌ش چاوه‌ڕێی به‌ڕێزتان ئه‌که‌ین تا ئه‌گه‌ن به‌ ئه‌نجام هیوای سه‌ربرزی و سه‌رکه‌وتنتان بۆ ئه‌خوازم به‌ڵام به‌ پێویستی ئه‌زانم وه‌ڵامی هه‌ر ئه‌ندامێک به‌مه‌وه‌ که‌ به‌شدار ئه‌بێت به‌ ئیجازه‌ی به‌ڕێزتان بۆ باشتر کردنی ئه‌م به‌شه‌ چونکه‌ به‌شێکی کرنگ و سه‌ره‌کیه‌ لای من

چاوه‌ڕییی رای ئه‌ندامه‌کانی تر ئه‌که‌ین

هه‌ر شاد بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#23 2011-06-30 08:40:40

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

Re: بۆ به‌شدار نابن

دەست خۆش بۆ ڕاو و سەرنجی هەموو لایەک ... کاک هەناسە برای ئەزیزیم مەبەستم درێژە بە بابەت بدات نەک تەنها بە نووسینی دوو سێ دێڕ کۆتایی بە باەت بهێنێت، واتە بەردەوام بێت لەسەر درێژە دان بە گفتوگوو.

تا ئەنادامانی تریش ڕاو و بۆچوونی خۆیان دەنووسن و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بڕیارێک دەدەن بۆ بەرەو پێشبردنی ئەم بەشە، من بۆ ماوەیەکی کاتی دادەبڕێم بە هۆی کارێکی تایبەتەوە انشاءالله لە ماوەیەکی نزیک هەموو لایەک هەوڵ دەدەین بۆ بەرەوە پێشبردنی ئەم بەشە بە تایبەتی و یانە بە گشتی. هەر شاد بن

Kurdzhin
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

http://www.kurdupload.com/images/7gNd1336039177/250px-Solid_black.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net