.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

وهڵامی چهند پرسیارێکه لهسهر ئاینی پێرۆزی ئیسلام کهلهسایتی بهههشت وهڵام دراونهتهوه
وەڵامى گومان و ڕەخنەكان
ئەم گۆشەیە تایبەت كرا بە وەڵامى گومان و ڕەخنەكان لەسەر ئیسلام،و قورئان،و سوننەت،و مێژووى ئیسلام،وە هەر شتێك پەیوەندى بە ئاینى پیرۆزى ئیسلامەوە هەبێت ئەمەش دواى ئەوەى بینیمان لە گۆڕەپانى ڕۆشنبیرى كوردى دا چەند كەس و قەڵەمێك ئەیانەوێت جوانى ئیسلام بشێوێنن،وە سەر لە نەوەى نوێى موسڵمانان تێك بدەن بەتایبەت لە توێژى خوێندكارانى زانكۆ و پەیمانگاكان لە ڕێگەى وەرگێڕانى كەلتورى هەڵەى بێگانە بە ناوى فەلسەفە،و عەقڵانیەت،و نوێخوازى،و مەعریفە لە كاتێكدا هەموو ئەوانە وەڵامى تێرو تەسەلیان هەیە و بە توندى لە مێژووى زێڕینى ئیسلامدا ڕەتكراونەتەوە.
جا خوێنەرى بەڕێز هەر ڕەخنەیەك،هەر گومانێك بە زەین و دڵتدا هات یان هێنراو،ویسترا خۆت و نەوەى نوێ گومڕا بكرێـت خێرا لە ڕێگەى ئەم گۆشەیەوە تۆمارى بكەو بینێرە،وە دەبینى بە پشتیوانى خواى گەورە برینەكان ساڕێژ دەبن و دڵان دڵنیا دەبن و چاوەكان گەش دەبن و هەوڵى دوژمنانى ئەم دینەش ڕیسواو لەناو دەچێت.وە خوێنەران دڵنیا دەكەین بە ئەو پەڕى سینگ فراوانى و لێكۆڵینەوەو مەوزوعیەتەوە دیراسەو وەڵام پێشكەش دەكەین پاشان پاساو بیانو نامێنێت لە ڕەخنەو توانج گرتن لە ئاینى پیرۆزى ئیسلام.
لهسهر هێڵ نییه
بێ گومانم لەوەى كە ئیسلام جوانترین بەرنامەی ژیانە بەڵام ئایا بوونى كەنیزەك زوڵم نى یە لە ئافرەت؟
ژمارەی سەردان: ٦٣ نووسەر: بەهەشت
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١١/٠٦/٢٧
بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
بەلێ ئیسلام جوانترین و تەواو ترین بەرنامەیە لە هەموو خاڵەكانیدا لە بیروباوەڕ و شەریعەت و ئاكارەكاندا هەروەها لەمەسەلەى كەنیزەك دا باشترین چارەسەرى داناوە بۆ ئەو ژنانەى كە ئاینى خوایان هەڵنەگرتووە و دژایەتى بەندەكانى بەندەكانى خوایش دەكەن كە لە جەنگدا دەگیرێن باشترین چارەسەر ئەوەیە بدرێن بە پیاوانى موسڵمان لە كوفر و شیرك و كارى خراپ ڕزگار بكرێن ئەنجا ئێمە دەبێ ئەوەش بزانین ئەو ئافرەتانە جەنگیان كردووە و لە جەنگدا گیران بە هەر پێوەرێكى تر بێت جگە لە ئیسلام دەكوژرێن بەڵام ئیسلام دەیانكات بە هاوسەر لەگەڵ موسڵمانان وە بە شێوەیەكى واقعیش ئیسلام ئەم پیرۆژەیەى جێ بە جێ كردووە دایكى زۆرێك لە زانایانى ئیسلام كەنیزەك بوون و پاشان موسڵمانیش بوون جا نەك ئەمە زوڵم بێت بەڵكو ڕەحمەتێكى زۆر گەورەیە و جیاوازییەكى زۆرباشە لە نێوان پیاوان و ژناندا كە لە جەنگدا دەگیرێن.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە
لهسهر هێڵ نییه
بۆچی لە ئیسلامدا كە كوڕێك لە دایك دەبێـت دوو حەیوانی بۆ سەر دەبڕن بەڵام بۆ كچ یەك دانە؟
ژمارەی سەردان: ٥٠٢ نووسەر: مامۆستا خلیل أحمد
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١١/٠٤/٠٢
بسم الله الرحمن الرحيم
بەڵێ ڕاستە و سەلمینراوە لە هەندێ لە فەرمودە صەحیحەكانی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) ئەگەر كەسێك كورێكی ببێت دوو حەیوانی بۆ بكات بە گوێزەبانە بە ڵام بۆ كچ یەك دانە
وەك لە فەرموودەی دایكی ئیمانداران خاتوو عائیشە دا هاتووە خوای لێ رازی بێت وەك دەفەرموێت: (أنَ رسول الله صلى الله عليه وسلم أمرهم عن الغلام شاتان مكافئتان وعن الجارية شاة) رواه أحمد والترمذى وصححه الألبانى فى الصحيحه(1655).
واتە (پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) فەرمانی پێكردوین بۆ كوڕ دوو حەیوانی یەكسان سەرببرین وە بۆ كچیش یەك دانە. جالێرە وە ئەو پرسیار و ڕەخنانە سەرچاوە دەگرن كە گوایە ئاینی پیرۆزی ئیسلام جیاوازی كردووە لە نیوان كچ و كوڕ دا جا بۆ وڵام دانەوەو ڕەواندنەوەی ئەم شوبهانە دەبێ پێشەكی ئەوە بزانین كە ئیسلام هی خوایە وە دژی جیاوازی ڕەگەزیە و بەڵگەش ئەوەیە هەردوو ڕەگەز خوا دەیبەخشێ
وە ئەگەر لە ئەحكامەكاندا جیاوازی هەبوو لەبەر خودی ڕەگەزەكان نیە وە لەوەش زیاتر ئیسلامی پیرۆز چەندین ڕینمای گەورەی تیدایە بۆ بنەبڕكردنی جیاوازی ڕەگەزی لەوانە وەك ئایەتی: [لِلَّهِ مُلْكُ السَّمَوَاتِ وَالأَرْضِ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ يَهَبُ لِمَنْ يَشَاءُ إِنَاثاً وَيَهَبُ لِمَنْ يَشَاءُ الذُّكُورَ ] الشوری 49.
واتە(خاوەنداێتی ئاسمانەكان و زەوی تەنها هی خوایە هەرچی بوێت دروستی دەكات بەهەركەس بیەوێت كچ دەبەخشێت و بە هەر كەس بیەوێت كوڕ دەبەخشێت.
خوای گەورە وەك لەم ئایەتەی باسی دەكەین ئەو پێناخوش بوونەی لە كاتی بونی كچاندا لە لایەن نەزانەكانەوە بە خراپ داناوە كە دەفەرمویًت: [وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُمْ بِالأُنثَى ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدّاً وَهُوَ كَظِيمٌ (*) يَتَوَارَى مِنْ الْقَوْمِ مِنْ سُوءِ مَا بُشِّرَ بِهِ أَيُمْسِكُهُ عَلَى هُونٍ أَمْ يَدُسُّهُ فِي التُّرَابِ ] النحل 58-59
واتە (خو ئەگەر مژدەی بوونی كچ بدرێت بە یەكیك لەو نەفامانە ڕووی گرژ و تاڵ دەبێت و ڕەش دادەگیرسێت و سنگی پڕ دەبێت لە خەم و پەژارە وە لە داخ و خەفەتی ئەو مژدە ناخۆشە خۆی دەشارێتەوە لە خەڵكی و بە تەنها بیردەكاتەوە.ئایە بیهێلێتەوە بە زەلیلی و بێ نرخی یاخود زیندە بە چاڵی بكات و بیخاتە توێی خاكەوە.
خەڵكی لە نەفامیدا لە پێش ئیسلام كچانیان خۆش نە دەویست بەڵكو هی وایان هەبوو لە خیزانەكەی توڕە بوو لێی دووركەوتووەتەوە بەهۆی ئەوەی كوڕی بۆ نەهێناوە چونكە كۆمەڵگەیەكی پڕ لە تایفەگەری وشەڕوشۆر بووە حەزیان لە كوڕ كردووە كە پیویستی ژیانیان بەوە هەبووە تاوەكو خۆری ئیسلام دەركەوتووە هیچ لەو ڕەگەز پەرستی و تایفەگەریانەی نەهێشتووە و بانگەشەی چاكێتی و گەورەی بەخیوكردن وپەروەردەكردنی كچانی ڕاگەیاندووە جارێك بەوەی كە قەڵغانە لە ئاگری دۆزەخ
وەك عائیشە ی دایكی ئیمانداران دەفەرموێت: [دخلت إمرأة ومعها ابنتان لها تسأل فلم تجد عندى شيئاً غير تمر سأعطييتها إياها فقسمتها بين ابنتيها ولم تأكل منها ثم قامت من فخرجت فدخل النبى صلى الله عليه وسلم علينا فأخبرته فقال من ابتلى من هذه البنات بشىء فأحسن اليهن كن له ستراً من النار ] رواه البخارى والمسلم
واتە(ئافرەتێك هاتە ژورەوە و دوو كچی خۆی لەگەڵ بوو وە داوای خواردنی كرد جا هیچ خواردنی لای من نەدۆزیەوە تەنها دەنكە خورمایەك نەبێت منیش ئەوەم پێدا و ئەویش لەنیوان هەردوو كچەكەیدا دابەشی كردو خۆی لێی نەخوارد پاشان هەستاو رۆیشت جا پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) هاتە ژورەوە منیش هەواڵم پێدا و ئەویش فەرمووی هەركەس خوا لەو كچانەی بداتێ وە چاكەیان لە گەڵدا بكات ئەوا دەبنە قەڵغان بۆی لە ئاگر.
وە جارێكی تر بەوەی كە دەبنە هۆی چونە بەهەشتەوە وەك دایكە عائیشە دەفەرموێت: [جائتنى مسكينة تحمل ابنتين لها فأطعمتها ثلاث تمرات فأعطيت كلَ واحدة منهن تمرة ورفعت الى فيها تمرة لتأكلها فاستطعمتها ابنتاها فشقت التمرة التى كانت تريد أن تأكلها بينهما فأعجبنى شأنها فذكرت الذى صنعت لرسول الله صلى الله عليه وسلم فقال ان الله قد أوجب لها الجنة أو أعتقها بها من النار.] رواه مسلم
واتە (ئافرەتێكی هەژار هات بۆ لام و دوو كچی خۆی بە باوەشەوە بوو منیش سێ دەنكە خورمام پێدان ئەویش هەریەك خورمایەكی پێدان و دەنكە خورمایەكی برد بۆ دەمی بۆ ئەوەی بیخوات جا كچەكان بینیان داوای خواردنی ئەوەشیان كرد ئەویش كردی بە دوو كەرتەوە منیش ئەمەم لا سەیر بوو بۆیە ئەوەی كە كردی بۆ پێغەمبەری خوام (صلی الله علیە وسلم) گێڕایەوە ئەویش فەرمووی بەڕاستی خوای گەورە بەهەشتی بۆ داناوە یان رزگاری كردووە لە ئاگر.
وە جارێكی تر بەوەی پلەو پایە بەرزدەكاتەوە وەك (أنس)ی كوری مالك دەفەرموێت پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) فەرمویەتی: [من عال جاريتين حتى تبلغا جاء يوم القيامة أنا وهو وضم أصابعه ] رواه مسلم.
واتە(هەركەسێ دوو كچ بەخێو بكات تاوەكو پێدەگەن ئەوا لەڕۆژی قیامەتدا من و ئەو بەیەكەوەین جا هەردوو پەنجەی شایەتومان و ناوەراستی بەیەكەوە نوساند.
كەوابوو دەركەوت فەزڵی بەخێوكردن كچ چەندە گەورەیە لە ئیسلامدا زۆر گرنگی پێدراوە ئەمەش لەبەر ئەوەی باوكان دایكان هەروەها كەسانی تری بەخێوكاریش كەمتەرخەمی نەكەن و جیاوازی لە نیوان كچ و كوڕدا نەكەن چونكە خەڵكی زۆر جار لەبەر بەرژەوەندیەكانی خۆیان گرنگی بە كوڕان دەدەن
بەڵام لە ئیسلامدا دەبینی لە پرۆسەی هاوسەر گیریدا دەبێ كوڕ مارەیی بە كچ بدات لەكاتێكدا هەردووكیان هاوبەشن لەو پرۆسە یەدا،هەروەها چۆن پێش مێردكردنی ژیانی بۆ دابین كراوە لە لایەن باوك و براكانیەوە.دەبێ مێردی ژیانی بۆ دابین بكات ئەمانەو چەندین شتی تریش هەمووی رێزن بۆ كچان و ئافرەتان.
ئەنجا بۆ وەڵامی ئەو پرسیارەی كە گوایە جیاوازی لە نێوان كچ و كوڕدا كراوە لەسەربڕینی حەیوانی گوێزەبانە كە گوایە ئەو دوو دانەی كوڕ بەڵگەبێت لەسەر چاكێتی بەسەر كچدا كەیەك دانەی بۆ دەكرێت من دەپرسم كوا بەلگەی چاكیتی و فەزڵ لەو دەقانەی لەسەر ئەم بابەتە هاتوون بۆ ڕونكردنەوەی ئەمەی كە گوتمان وا باشترە بەڵگەكان بخرێنە ڕوو چونكە ئەگەر تەماشای فەرموودەكان بكەین نابینین نەك بە ڕاشكاوی بەڵكو بە ئاماژەش ئەم جیاوازیەی تیا نیە ئەنجا بۆ ئەم مەسەلەیە پیویستە مانای عەقیقەو گوێزەبانە بزانین لە زمان و زاراوەی شەرعدا چین وە بپرسین ئایا عەقیقە شوكرو سوپاسی خوایە لەسەر ئەوەی پێیداوین یان ئەرك و پێویستیە دەبێ ئەنجامی بدەین یان هەردووكیانە وە عەقیقە بۆچی وە ئەو فەرمودانەی لەم بارەیەوە هاتوون چییان لێوە فیر دەبین فەرموودەكانیش:
1) عن سلمان بن عمار الصًبى قال سمعت رسول الله (صلى الله عليه وسلم) يقول مع الغلام عقيقه فأهريقوا عنه دماً وأميطوا عنه الأذى) رواه البخارى
واتە (لەگەڵ منداڵی لە دایك بوودا عقیقە هەیە ئێوەش لە جیاتی ئەوە خوێن بڕێژن و نارەحەتی و پیسیەكان لەسەری ڕاماڵن و لایبەن.
عەقیقە لە زماندا وەرگیراوە لە عقَ ێعِقُ كه به(كسر و ضم)ی پیتی عەین ماناشی ئەو قژەیە بەسەر منداڵەوە لە كاتی لە دایك بووندا
بەڵام لەزاراوەی شەرعدا بریتیە لەوحەیوانەی لە حەوتەم رۆژی لە دایك بوونی منداڵدا سەر دەبڕێت كە لەورۆژەدا سەری دەتاشڕێت و ئەوقژەی كە پێی دەگوترێت عەقیقە لادەبرێت بۆیە حەیوانەكەش بەوەوە ناسراوە.كەوا بوو مانای فەرمودەكە كە فەرمووی (مع الغلام عقیقە) بەم شێوەیە دەبێت عەقیقە پێویستەسەرببرێت لەگەڵ لە دایك بوونی منداڵدا(لە حەوتەم رۆژدا بەپێی سونەت كە لەوبارەیەوە هاتووە).
1) عن بريدة عن النبى صلى الله عليه وسلم قال (كل مولود مرتهن بعقيقة) رواه الطبرانى فى المعجم الاوسط 3372 وعن سلمان بن عامر الصنبى قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم (كل مولود مرتهن بعقيقه فأهريقوا عنه دماً وأميطوا عنه الأذى)رواه الطبرانى فى الكبير برقم 6203و6079 بلفظ مع الغلام عقيقة فأهريقوا عنه الدم و أميطوا عنه الأذى).
واتە(هەموو منداڵێك بارمتەو بەندە بە عەقیقەكەیەوە واتە بەستراو و پەیوەستە بە ئەنجام دانی عەقیقە بۆی كە كرا ئازاد دەبێت.
بۆ تەفیسیری ئەمەش چەند ڕایەكی جیاواز هەن لەوانە:
أ)ئیمامی احمد دەفەرموێت بەند و قەدەغەكراوە لە تكاكردن بۆ دایك و باوكی ئەگەر بەمنداڵی مرد تاوەكو ئەوەی بۆ دەكرێت.
ب) عەقیقە منداڵ ڕزگار دەكات لە دەستی شەیتان و ڕزگاری دەبێت لەوكۆت و بەندەی شەیتان بۆ هەوڵدان بۆ بەرژەوەندیەكانی دوا رۆژی وەك ابن القیم و كەسانی تریش دەفەرموون.
ج)منداڵێك ئەگەر عەقیقەو سەرتاشینی بۆ نەكرێت گەشە ناكات وەك نمونە و هاوشێوەكانی خۆی بڕوانە تحفة المحتاج فى شرح المنهاج وه تحفة الحبيب على شرح الخطيب للبجيرمى.
3) عن الحسن بن السمرة عن النبى صلى الله عليه وسلم قال كل مولود مرتهن بعقيقه يذبح عنه بدم يوم سابِعهِ ويسمى ويحلق)المعجم الكبير للطبرانى 6931
واتە (هەموو منداڵكی لە دایك بوو بارمتەو بەندە بە كردنی عەقیقەكەیەوە كە رۆژی حەوتەم بۆی سەردەبرێت وە لە هەمان رۆژدا ناوی لێدەنرێت و سەری دەتاشرێت.
4) كل مولود مرتهن بعقيقته تذبح عنه يوم سابعه)رواه الترمذى 1522 و ابن ماجه 3165 و أصله فى البخارى 5471 و5472.
5)عن على رضى الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم عق عن الحسن بكبش وقال يافاطمة احلقى رأسه وتصدقى بزنه شعره فضة) رواه الترمذى.
ئەمانە ئەو فەرمودانەی كە لەم مەسەلەیەدا ئەصلن دەبینی هیچ فەرموودە و گۆ و ریوایەتێك باسی ئەوەی تێدا نیە باسی لەچاكێتی كوڕبەسەر كچدا بكات لە سەر برینی حەیوانی گوێزەبانە كەوابوو هەندێ لە زانایان دەیڵین تەنها ڕاو بۆ چونێكە بو نیادیان ناوە لەسەر ئەوەی كە عەقیقە كارێكە مەبەست پێی:
1)خۆشی دەربڕینە.
2)سوپاسكردنی خوایە.
3)ئاشكراكردنی خزمایەتی و پەیوەندی نێوان منداڵ و باوك و دایكێتی.
4) ئاشكراكردنی پلەوپایەی كورانە وەك ئەم زانایانە وتویانە
1)الشيرازى له مهذب دا ئةلَيَ (ولأ نها إنما شرع للسرور بالمولود و السرور بالغلام أكثر مكان الذبح عنه أكثر).
واتە(عەقیقە تەنها بۆ خۆشی دەربڕینە بە بوونی منداڵەكە وە دڵخۆش بوونیش بە كوڕ زۆرترە بۆیە سەربڕین بۆی زیاترە.
وەڵاممان بۆ ئەم وتەیە ئەوەیە كوا بەڵگە كە هۆكاری سەربڕینی ئاژەڵ بۆ منداڵ خۆشی دەربڕینە لە كاتیكدا ئەگەر مرۆڤەكانیش رازی بن بە كچ و كوڕیش وەرقیان لە كچان نەبێت بەڵام ئەگەر كوران بێت زیاتر پێی دڵخۆش بن ئەوە نازانم هیچ بەڵگەیەك لەسەر حەرامێتی هەبێت وە ناخ و فیترەتی زۆرینەی خەڵك وایە بۆ نمونەئەگەر خێزانێك هیچ منداڵێكیان نەبێت لە دوای چەندین ساڵ ڕازی دەبن كە تەنها كچیان هەبێت هەروەها ئەگەر خێزانیك چەندین كچیان هەبێت هەربەتەمای كوڕێكن چونكە بە هۆی ئەوەوە ڕەچەڵەكی پیاوەكە دەمێنێت ،بەڵام ئەوەی بە جەزم بڵێت ئەم حوكمە تەشریع كراوە لەبەرفڵانە (علە) و هۆكار ئەوە پێویستی بە بەڵگە هەیە ئەوەش بزانە (علە)ی حوكمەكان بەسێ شێوە دەدۆزرێتەوە
1) قورئان و سونەت
2)ئیجماع
3)دەرهێنان (الاستنباط) ی زانایان
كە جۆری سێ یەمیان جێگەی خیلافی زانایانە ئەوانەی قیاس جیگیر دەكەن و ئەوانەی نەفی دەكەن بەڵام جۆری یەكەم و دووەم زۆرینەی ئەانەی قیاسیش نەفی دەكەن باوەریان پێان هەیە ئەوەش بزانە جۆری یەكەم دەبێت بە دوو بەشەوە:
بەشی یەكەم: بە ڕاشكاوانە باسكردنی عیللە وەك [رُسُلاً مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ لأَلاَّ يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ ] النساء 165 دەبینی عیللە لە ناردنی پێغەمبەران سەلامی خوایان لێبێت لە لایەن خواوە جلە جلالە بریتیە لە [لأَلاَّ يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّسُلِ ]
واتە بۆ ئەوەی خەڵكی لە دوای ناردنی پێغەمبەران هیچ بیانویەكیان نەبێت بە سەر خواوە
بەشی دووەم / ئاگاداری لەسەر هەبوونی عیللە (التنبیه علی العلە) ئەمەش بەچەند دەستەواژەیەك دەكرێت وە لە أصول دا هاتووە یەكێك لەوانە بریتیەیە لە وصف یعقبە حكم مقترن بالفاء واتە وەسفێك حوكمێكی بەدوادابێت بەسترابێت بە پیتی (فا)ەوە وەك خوای گەورە دەفەرموێت [قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ ] البقرة 222
وەسفەكە كە عیللەی حوكمەكەیە بریتیە (أَذًى) حوكمەكەش بەستراوە بە (فا)ەوە بریتیە لە (فَاعْتَزِلُوا).
كە ئەم مەسەلەی خۆمان لە خزمەتی داین لەم جۆرەیە كە ئەمەش دەقی فەرموودەكەیە (الغلام مرتهن بعقيقه فأهريقوا عنه الدم و أزيلو عنه الأذى)رواه البخارى
وەسفەكە لێرەدا كەعیللەی حوكمەكەیە بریتیە لە (مرتهن بعقیقتە) حوكمەكەش بەستراوە بە (فا)ەوە بریتیە لە (فأهریقوا) وە أزیلو عنە.
بەمەش دەتوانین بڵێین ئەوەی كە لە مهذب دا هاتووە وانیە كە دەڵێن تەنها لەبەر خۆشی دەربرینە.
2/ شيخ عبد الرحمن ناصر السعدی لە ارشاد أولی البصائر والالباب لنیل الفقە ج1 لاپەرە 925 ئەڵێ
(وأما العقيقة عن المولود فشرعت شكراً لله تعالى على نعمة على العبد بحصول الولد و ضوعف الذكرعلى الانثى أو لإظهارالمزيه ولأنَ النعمة به أتم والسروربه أوفر وتفاؤلاَ بانَ هذه العقيقة فادية للمولود من أنواع الشرور و إدلال على الكريم برجاء هذا المقصد وتتميماً لأخلاق المولود).
كورتەی ئەم مەسەلەیەش ئەوەیە كە ئەم حوكمە تەشریع كراوە لەبەر سوپاسكردنی خوای گەورە لەسەر بەخشینی ئەم نیعمەتەیە وە بۆ كوڕیش دوو حەیوان دانراوە بۆ دەرخستنی جیاوازی نێوان كوڕو كچ وە چونكە نیعمەتی پێدانی كوڕ تەواو تروخۆشی بۆ كردنی زیاترە دە بۆ گەیشتنی بەوەی ئەم عەقیقەیە خراپەكان لەسەر لە دایكبووەكە نەهێلێ وە....هتد).دەبینی لەم قسانەدا تەنها ئەو بڕگەیە بەڵگەی لەسەرە كە دەفەرموێت (عەقیقە خراپەكان نەهێڵێ)
وەدرێژەی وەڵاممان بۆ ئەم قسانە هەمان وەڵامی خاڵی یەكەمە.
3)شیخ زكریا الانصاری لە (أسنى المطالب فى شرح روض الطالب دا ئەڵێ و المعنى فية إظهار –البشرية والنعمة ونشر النسب....)
واتە مەبەست و مانای ئەنجامدانی (عقیقە)دەرخستنی خۆشی ونیعمەتی منداڵ پێبەخشین و پەخش كردنی خزمایەتی و نەژاد و ڕەچەڵەكە لە ڕاستیدا ئەمانەش بە فەرمودەكاندا نە هاتوون ئەوەندە هەیە بڵین ئەگەر ئەوسودانەش هەیە بەڵام ناتوانرێبگوترێ عیلله و هۆكاری حوكمن.
4)المناوی لە (الفیض القدیر) دا لە پێشەوا شافعی دەگێڕێتەوە (والشافعى ندب ذبح شاتين عن الذكر إظهاراً لشرفه وإبانة لمحله لذا فضل به على الانثى...).
واتە(پێشەوا شافعی سەربڕینی دوو حەیوانی بۆ كوڕ بە سونەت داناوە لەبەر چاكێتی پلەوپایەی كوڕبەسەر كچ ەوەلە راستیدا ئەم قسەیە هیچ بەڵگەیەكی لە فەرموودەكاندا تیانیە.
لە كۆتاییدا دەركەوت لەم فەرموودانەدا باس لە جیاوازی نێوان كوڕو كچ نەكراوە وە سەربڕینی دوو حەیوانیش بۆ كوڕان بۆ چاكێتی خودی كوران نیە بەسەر كچانەوە.
وە ئەگەر لای دایكان و باوكانیش هەبێت لەبەر پێوستی ژیان و مانەوەی نەژاد و هێزو...هتد ئەمانە ناكاتە ئەوەی جیاوازی لە نێوان خودی منداڵەكان هەبێت بۆیە كۆتای وەڵامەكەم بەوە دێنم كە كوڕان پێویستیانبە سەربڕینی دوو حەیوان هەیە بۆ ڕزگار بوونیان لەو بەندەی كە باسكراوە وە كچانیش پێویستیان بەیەك حەیوان هەیە.وصلی الله علی محمد وعلی آله وصحبه وسلم.
لهسهر هێڵ نییه
ئەگەر خوا نووسیویەتى خراپبم بۆچى موحاسەبەم دەكات و دەمخاتە ئاگرەوە...
ژمارەی سەردان: ٣٥٤ نووسەر: بەهەشت
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١١/٠٣/٢٧
بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
خواى گەروە عیلمى ئەوەى ڕویداوە و ئەوەش ڕووئەدات زانیویە و دەیزانێ بارى بەندەكانى و زۆرى و ئاكامى كردەوەیان دەزانێ و كاروبارین لە خواى گەورە ون نابێ وەك دەفەرموێ: { إِنَّ اللّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ} سورة الأنفال ئایەتى 7.واتە: بەڕاستى خواى پەروەردگار زانا و بەئاگایە بە هەموو شتێ.
وە دەفەرموێ:{ لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ وَأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيْءٍ عِلْمًا} سورة الطلاق(12).واتە: تا بزانن كە خوا بەسەر هەموو شتێكدا بەتوانایە و بەڕاستى خوا زانستى بە هەمو شتێك هەیە جا پێش دروستبوونى دروستكراوەكان و مرۆڤەكان خوا زانیویە و دەزانێچەن دەبن و چیان بەسەر دێت وە نوسراویشە چى دەكەن و كام ڕێگە هەڵدەبژێرن موسڵمان دەبن یان یان بێ باوەڕ كردەوە زۆر دەكەن یان كەم بۆیە هیچ شتێك بە ڕێكەوت و لە خۆیەوە ڕونادات بەڵكو هەموو شتێك تەقدیر كراوە خواى گەورە دەفەرموێ: { وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ فَقَدَّرَهُ تَقْدِيرًا} سورة الفرقان(2). واتە: هەموو شتێكى دروستكردووە بەئەندازە و قەبارە و شێوە و تام و بۆن و رەنگ و جیوازى هەموو جۆر...هتد نەخشەى ڕیك و پێكى بۆ هەموو شتێك داناوە.
بەڵام ئەم زانین و نوسینى خواى گەورە بۆ كردەوەكانى ئادەمیزاد بە زۆرە ملێ نى یە و خوا فشارى نەخستۆتە سەر هیچ كەسێك بۆ هەنگاو هەڵگرتن و بڕیاردان و كردەوەكردن بەڵكو مرۆڤ خۆى سەرپشكە و بەویستى خۆى چارەنوسى خۆى دیارى دەكات وە خواى گەورە ڕێگەى چاك و خراپى داناوە و مرۆڤى ئازاد كردووە لە هەڵبژاردنى یەكێك لەو دوو ڕێگایە لە هەمووى سەیر تر ئەوەیە هەندێ كەس ئەڵێن ئەگەر خوا نووسیویەتى خراپبم بۆچى موحاسەبەم دەكات و دەمخاتە ئاگرەوە، باشە تۆ چۆن دەزانى خوا نوسیویەتى خراپ بیت بە چ ڕێگەیەك دەزانى نوسیویەتى خراپى یان چاكى لەكاتێكدا هیچیان نازانیت وە هەركام لەوانەشى نووسیبێ بەزۆر نییە بەڵكو لەبەر ئەوەى خواى گەورە سیفاتى كەمالى هەیە و دەزانێ دوا ئەنجامى بەندەكانى چییە نووسیویەتى بەبێ زۆر لێكردن جا پێویستە مرۆڤى ژیر خۆى هەوڵبدات بۆ بردنەوەى بەهەشت و ڕەزامەندى خواى گەورە لە ڕۆژى دواییدا، خواى گەورە دەفەرموێ: {فَأَمَّا مَن أَعْطَى وَاتَّقَى * وَصَدَّقَ بِالْحُسْنَى * فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْيُسْرَى * وَأَمَّا مَن بَخِلَ وَاسْتَغْنَى * وَكَذَّبَ بِالْحُسْنَى * فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْعُسْرَى} سورة الليل(5-10).
واتە: جا ئەوەى (ماڵ و سامان و زانستى....هتد) دەبەخشێت و پارێزگار و لەخواترسە وە بڕواى بتەوى بە پاداشتى چاك و بەنرخى خواى هەیە ئەوە ڕێگەى چاكە و چاكە كارى بۆ ئاسان دەكەین سەرئەنجام دەیخەینە خێرو خۆشى یەوە بەڵام ئەوەى دەست نوقاو بێت و خۆى بێ نیاز بزانێت (ڕەزامەندى خواى مەبەست نەبێت) وە بڕواى نەبێت بە پاداشت و بەهرەى چاكى خوایى و بەدرۆى بزانێت ئەوە ئێمە ڕێبزى تەنگانە و ناخۆشى بۆ ئاسان دەكەین و سەرئەنجام بە دۆزەخى دەگەیەنین.
[لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە]
لهسهر هێڵ نییه
باشە بۆچى خواى گەورە لە قورئاندا ژمارەى (أصحاب الكهف)ى دیارى نەكردوه
ژمارەی سەردان: ٤٨٢ نووسەر: بەهەشت
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١١/٠٢/٠٧
باشە بۆچى خواى گەورە لە قورئاندا ژمارەى (أصحاب الكهف)ى دیارى نەكردوە ئەڵێن گوایە ئەمە دەلیلە لەسەر ئەوەى كە قورئان هى خوا گیان نیە هى كەسێكە كە ئەو شتە غەیبیانە نازانێت.
بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
پێشەكى نابێ پرسیار بكرێت بۆچى خواى گەورە دیارى نەكردوە چونكە دەفەرموێ: [لا يُسْأَلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَهُمْ يُسْأَلُونَ] واتە: پرسیارى لێ ناكرێت بۆچى ئەوە دەكات لە كاتێكدا ئەوان پرسیاریان لێدەكرێت دەربارەى ئەوەى دەیكەن.
بەڵام دەكرێ بگوترێ ئایا حیكمەتى زانراو هەیە لە باسنەكردنى ژمارەى هاوەڵانى ئەشكەوت لە وەڵامدا بەڵێ وانەیەكى پەروەدەیى فێردەبین لەم بەسەرهاتە كە ناوەڕۆكى چیرۆكەكان مەبەستن و ئادەمیزاد كەڵكیان لێ وەردەگرن نەك شتە ڕوكەش و لاوەكیەكان لە ڕاستى دا ئەگەر ژمارەى هاوەڵانى ئەشكەوت پێنج بین یان شەش یان حەوت هیچ لە ئەسڵى چیرۆكەكە ناگۆڕێت وە ناویان بزانرێت یان نا وە ڕەنگى سەگەكەیان بزانرێت یان نا هیچ لە مەسەلەكه ناگۆڕێت جا خواى گەورە لە گەڵ باسكردنى چیرۆكەكە ئەوەشى فێركردووین كە خەڵكانى پێش ئێمە گرنى بە شتى لاوەكى ئەدەن و جیاوازى دروست ئەكەن وە لە حەقیقەتى ژمارەكەش زانا نین بەڵكە لە خۆیانەوە قسە دەكەن وەك خواى گەورە دەفەرموێ: [رَجْماً بِالْغَيْبِ]
واتە: هەروەها بەنەزانیەوە قسە دەكەن.
بەڵام خواى گەورە ژمارەكەیان دەزانێت و دەفەرموێت: [مَا يَعْلَمُهُمْ إِلاَّ قَلِيلٌ]
كەواتە خۆى دەیزانێت و ئەو زانیاریەشى داوە بە هەندێك لە خەڵكى.
بۆیە ابن عباس رضي الله عنه دەڵێ من لەوانەم كە دەیزانن ژمارەیان حەوت كەس بووە كەوا بوو ئەگەر زانرا شتێكى باشە بەڵام خۆمانى پێوە سەرقاڵ ناكەین وەك خواى گەورە دەفەرموێ: [فَلا تُمَارِ فِيهِمْ إِلاَّ مِرَاءً ظَاهِراً]
واتە: لە موجادەلە لە دیارى كرنیان مەكە مەگەر ڕوكەش نەبێـت كەتەنها بڵێیت وا نیە كە ئێوە دەڵێن ئەمەش بەڵگە لەسەر ئەوەى كە گرنى بە شتى لاوەكى نەدرێـت لەبەسەرهات و چیرۆكەكاندا.
وە بڕگەى دووەمى پرسیارەكە [ كە گوایە ئەمە بەڵگە بێت لەسەر ئەوەى كە قورئان كەلامى خوا نیە] ئەڵێم: نەخێر وا نیە چونكە خواى گەورە یرۆكەكە لە سەر زمانى ئادەمیزادەوە دەگێڕێتەوە وە بەڕاشكاوى ئەفەرموێت: [قُلْ رَبِّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِمْ]
واتە خواى گەورە لە هەموو كەس باشتر ژمارەیان دەزانێ ئەوەندە هەیە بڵێین حیكمەت لە باسنەكردنى ژمارەیان لە لایەن خواى گەورەوە چیە؟ئەمەش وەك باسمان كرد لەبەر ئەوەیە كە قورئان وریا كردنەوەیەكى داوە بە خەڵكى كەجیاوازى لە شتى وا دروست نەكەن لەبەر ئەوەى خەڵكى ڕابهێنێت لەسەر واز هێنان لەو شتانەى كە سوودى بۆ دونیاو ئاینى خەڵك تیادا نیە هەرچەندە ئاماژەى كردوە بە ژمارەكەیان چونكە ڕا جیاوازەكانى باس كردوە كە سێ ڕاى جیاوازن بۆ دوانیان دەفەرموێ: [سَيَقُولُونَ ثَلاثَةٌ رَابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْماً بِالْغَيْبِ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ]
لە سێیەمدا هیچ ناڵێ وەك دەفەرموێ:
ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت كە ژمارەیان حەوت كەس بووە جا نازانم ئەمە چۆن دەبێتە بەڵگە لەسەر ئەوەى كە قورئان هى خوا نیە بە پێچەوانەوە چونكە قسەكانى ئەوانى ڕەد كردەوە و زانیارى تەواوى دایەتە پاڵ خۆى كەوابوو بەڵگەیە لەسەر ئەوەى قورئان هى خوایە نەك مرۆڤەكان.
لە كۆتایدا ئەڵێم وشەى خوا گیان بە كارنەهێرێت باشترە چونكە یەكێك لە ماناكانى ئەوەدەگەیەنێت كە خوا ڕوحى منە وە ماناى تریش هەڵدەگرێت كە ڕوحم بە فیداى خوا بێت كەواتە دووربن لەم زاراوانە باشترە.خواش زاناترە.
[لا لایەن مامۆستا (خليل أحمد) ە وەڵام دراوەتەوە]
لهسهر هێڵ نییه
ئەگەر لەسەرمان نوسراوە تاوان بكەین ئەى بۆ تاوانبارین ؟
ژمارەی سەردان: ٧٠٧ نووسەر: بەهەشت
بەرواری بڵاوکردنەوە: ٢٠١١/٠١/٢١
بەناوى خواى بەخشندەى مهیرەبان
مەسەلەى نوسینى قەدەر لە لایەن خواى گەورەوە باوەڕمان پێیەتى خواى گەورە زانایە بە هەموو شتێك كە مرۆڤەكانى دەیكەن وە هەموویشى نووسیوە بەڵام ئەم نووسینە بۆ ئەوە نییە كە مرۆڤەكان ناچار بكات بۆ كردنى ئەوەى نوسراوە دەبینى لە واقیع دا مرۆڤەكان ئازادن لە نێوانیاندا هەیەموسڵمانە و هەیانە بێ باوەڕە و هەشیانە ئیمانى لاوازە هەریەك لەوانەش بەئازادى خۆى ئەوەى هەڵبژاردە كەوابوو نوسینى قەدەر لەلایەن خواى گەورەوە هیچ فشارێكى نەخستۆتە سەر هیچ یەك لە مرۆڤەكان ئەوەندە هەیە هەندێك لەمرۆڤەكان ئەم پرسیارە بە هەڵە دووبارە دەكەنەوە [ئەگەر لەسەرمان نووسراوە تاوان بكەین ئەى بۆ تاوانبار بین] لە وەڵامدا دەڵێین: بەڵكو لەسەرتان نوسراوە تاوان دەكەن ئەمەش زانستى و عیلمى ڕەهاى خوا دەردەخات كە زانیویەتى تۆ تاوان دەكەیت نوسیویەتى ئەگینا كەس دەتوانێ بزانێت خوا چى لەسەر نووسیوە كە نازانێت چۆن دەڵێى لەسەرمان نووسراوە ئەگەر مەبەست نووسینەوەى قەدەر بێت ئەوە ڕاستە (رفعت الأقلام و جفت الصحف) قەڵەم هەڵگیراوە و لاپەڕەكانیش ووشكبونەتەوە بەماناى ئەوەى ئیتر هیچ نانوسرێتەوە لەقەدەر ئەمە وەك عیلمى خوا بە بەندەكانى كەچى دەكەن وە هەر ئەوەش دەكەن كە خوا دەیزانێ و نووسیویەتى بەڵام ئازادى لە هیچ یەكێكیان زەوت نەكردووە و مرۆڤ دەتوانێ موسڵمان بێ وە دەتوانێ بێ باوەڕ بێ وە دەتوانێ چاك یان خراپ بێ هەر لەبەر ئەمەشە لە ئەنجامدا تاوانبار دەبێ چونكە ئازادى خۆى بڕیار دەدات ئەگەر سەرپێچى خواى گەورەى كرد.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە
لهسهر هێڵ نییه





دةست خؤش

لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
