.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











ئه‌دۆلف هێتله‌ر (Hitler Adolft) له 20 ی نیسانی 1889ز له برونۆ 1م ان ، له نه‌مسا له دایكبووه ، له 30ی نیسانی 1945ز له به‌رلین ،له ئه‌ڵمانیا ، كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه .سه‌ركرده‌ی پارتی سۆشیالستی كرێكارانی نیشتمانی و سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا بووه له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1933ز تاكو 1945ز. له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراو پله‌ی (ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا) و سه‌رۆكی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت بوه‌وه. هێتله‌ر وتاربێژێكی ده‌م پاراو و كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌رنج راكێش و به‌هێزی هه‌بووه. وه‌ك یه‌كێك له‌پیاوه خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه كاریگه‌ره‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م دێته ژماردن ، رزگاركردنی ئه‌ڵمانیا له قه‌رزه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و سازدانی ماشێنی جه‌نگی ئه‌ڵمانی ، كه ئه‌وورپای به‌زاند ، چاكه‌كه‌ی بۆ هێتله‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه سیاسه‌تی فراوان خوازی هێتله‌ر جیهانی راكێشایه ناو جه‌نگی دووه‌می جیهان وێرانی بۆ ئه‌وروپا هێنا، دوای ئه‌وه‌ی به داگیركردنی پۆڵه‌ندا گڕی جه‌نگی هه‌ڵگیرساند ... له‌كۆتایی جه‌نگی دووه‌می جیهان كه به‌رلینی پایته‌خت هه‌ره‌سی هێنا هێتله‌ر په‌نای بۆ كوشتنی خۆی و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی(مه‌عشوق� �كه)ی برد له‌و كاته‌ید كه به‌رلین نوقمی رووخان و وێرانی ببوو.
ساڵه‌كانی یه‌كه‌می هێتله‌ر:
له خۆرئاوابوونی 20ی نیسانی 1889ز ، كلارا هێتله‌ر (ئه‌دۆلف)ی كۆرپه‌كه‌ی دانا ، ئه‌و كۆرپه‌یه‌ی كه‌رووی گۆی زه‌وی گۆری .باوكی ئه‌دۆلف فه‌رمانبه‌رێكی بچوكی گومرگ بوو. ئه‌دولف پێنج خوشك و برای هه‌بووه ، هیچیان له ژیاندا نه‌مابوون ته‌نیا خۆی و (بولا)ی خوشكی نه‌بێ . ئه‌دۆلف زۆر هۆگری دایكی بووه و سه‌رپێچی توندی باوكی كردووه . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی (تێكۆشانم) باسی ئه‌وه ده‌كات كه زۆر رێزی باوكی له‌لا بووه ، وه زۆر دژایه‌تی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌دۆلفی كوری بچیته قوتابخانه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان ، چونكه باوكی به‌و هیوایه بوو كه ئه‌دۆلف ببێته فه‌رمانبه‌رێك له كه‌رتی گشتی .
له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1907ز ئه‌دۆلف هێتله‌ر گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رگێڕان ئه‌وه یه‌كه‌مین هه‌نگاوی كرده‌یی بوو بۆ گه‌یشتن به‌خه‌ونه‌كانی له هونه‌ری نیگاركێشاندا ئه‌وكات ته‌مه‌نی هه‌ژده‌ساڵان بوو. پڕاوپڕ له هیوا و ئاوات بوو به‌ڵام هه‌مووی بوو به هه‌ڵمی به‌ربا . چیرۆكی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رگیران ده‌گێڕێته‌وه وه‌ك تۆماركراوه: ئه‌وانه‌ی خواره‌وه ئه‌م ناوانه‌ن كه به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌یان كرد ، ئه‌نجامه‌كانیان جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی نه‌بوو یان وه‌رنه‌گیران . ئه‌دۆلف هێتله‌ر براناو ام ان - له‌دایكبووی 20ی نیسان 1889ز -ئه‌ڵمانی -كاسۆلیكی -باوكی فه‌رمانبه‌ره- ئاستی خوێنده‌واری :پۆلی چواره‌می دواناوه‌ندی ،نمره‌كانی كه‌من . تاقیكردنه‌وه‌ی نیگار:ره‌زامه‌ندنین ،،دوباره‌ی كرده‌وه :نیگاره‌كانی زۆر پوچ بوون تا ئاستێك كه شایان نیه جارێكی دیكه بێته ناو تاقیكردنه‌وه.
ئه‌مه گورزێكی كاریگه‌ر بوو به‌ر هه‌ودای هونه‌ری هێتله‌ر كه‌وت ،وه‌ك دواتر باسی ده‌كات ، بۆ بڕوای ته‌واو داوای روونكرنه‌وه‌ی له تۆماركه‌ری كۆلیژكرد، ئه‌وبه‌رێزه دڵنیای كردمه‌وه كه ئه‌و نیگارانه‌ی پێشكه‌شم كرد بوون ، به‌ڵگه‌ی گومان هه‌ڵنه‌گربوون كه‌من به‌كه‌ڵكی هونه‌ری نیگاركێشان نایێم . لێهاتووی من ، وه‌ك له نیگاره‌كان نیشانی دابوو، خۆی له ئه‌ندازه‌ی بیناسازی ده‌بینێته‌وه، پێی وتم به به‌هیچ شیوه‌یه‌ك كاری تۆ له ئه‌كادیمای نیگاركێشی نی‌یه گۆره‌پانی تۆ قوتابخانه‌ی ئه‌ندازه‌ی بیناسازیه ، ناچار ده‌بێ ملكه‌چی بڕیاری چاره‌نووسی بێت . به‌ڵام زوو بۆی ده‌ركه‌وت كه سه‌رنه‌كه‌وتنی له وه‌ده‌ستێهێنانی بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی دواناوه‌ندی ده‌بێته به‌ربه‌ست بۆ وه‌رگیرانی له قوتابخانه‌ی ئه‌ندازه‌ی بیناسازی .
ئه‌دۆلف هێتله‌ر هه‌ر له منداڵیه‌وه زیره‌ك بووه . زۆر كاریگه‌ری ئه‌و وتارانه‌ی برونیور (لیولد به‌تشی)له‌سه‌ر بووه كه بۆ شانازی كردنی گه‌لی ئه‌ڵمانی داویه‌تی.
س\کوردیش لۆڤ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه