.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

كاسپه‌رسكای یه‌كه‌م دژه ڤایرۆس بۆ Windows7 بڵاوده‌كاته‌وه
كۆمپانیای كاسپه‌رسكای رووسی تایبه‌تمه‌ند به‌پاراستنی كۆمپیوته‌ر، یه‌كه‌م نموونه‌ی بۆ تاقیكردنه‌وه له‌به‌رنامه‌ی پاراستنی ئۆپه‌ره‌یتین سیسته‌می نوێی ویندۆز7 ده‌ركرد، كه هێشتا هه‌ر له قۆناغی تاقیكردنه‌وه دایه. (Technical prototype of Kaspersky Anti-Virus for Windows 7). ئه‌و نموونه ئه‌زموونیه‌ی مه‌به‌ستی ئۆپه‌ره‌یتین سیسته‌می (ویندۆز بێتا)یه كه له مانگی كانوونی دووه‌می رابردوودا شێوه ئهزموونیهكهی (بێتا) كه‌وته بازاڕه‌وه. ئامانجی ئه‌و نموونه ئهزموونیهش ده‌سته‌به‌ركردنی پاراستنه بۆ به‌كارهێنه‌رانی، بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ئه‌و سیسته‌مه نوێیه‌ی كارپێكردن تاقی بكه‌نه‌وه، له ڤایرۆس و به‌رنامه خراپه‌كان (پیسه‌كان).
به‌تایبه‌تیش له‌كاتی په‌یوه‌ندی كردن به ئینته‌رنێت و تۆڕه‌كانی ناوه‌خۆ. له‌گه‌ڵ پاراستن له ڤایرۆسه‌كان، ئه‌و نموونه ئه‌زموونیه ئامرازێكی بۆ دیواری ئاگری (Firewall) تێدایه له‌گه‌ڵ فلته‌رێك بۆ نه‌هێشتنی ئیمهیلی رێكلامه بێزاركه‌ره‌كان، شان به‌شانی پاراستن له فایله‌كانی ترۆجان و سیخوڕیكردن كه ره‌نگه بێنه ناو كۆمپیوته‌ر. به‌پێی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه په‌ره‌ی پێداوه، ئه‌و نموونه ئه‌زموونیه ته‌كنیكیه پشت به بزوێنه‌ری تاقیگه‌ی نوێی كاسپه‌رسكای بۆ نه‌هێشتنی ڤایرۆسه‌كان ده‌به‌ستێ، كه زۆر له هی پێشان كاریگه‌رتره بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌رنامه خراپه‌كان. ئه‌م بزوێنه‌ره تازه‌یه به خێراییه‌كی زۆر بۆ رووپێوكردنی سیسته‌م كار ده‌كات، ئه‌ویش به‌هۆی باشبوونی توانای مامه‌ڵه‌كردنی و چاكتر به‌كاربردنی سه‌رچاوه‌كانی سیسته‌مه‌كه، به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش سه‌كۆكانی مامه‌ڵه دووانه‌یی و چوارینه ناوكیه‌كان.
به‌پێی سایتی (ئه‌ی تی بی) ئه‌لیكترۆنی، كۆمپانیای كاسپه‌رسكای ده‌رچووی كۆتایی ئه‌و به‌رنامه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی كۆتایی ویندۆز 7دا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، له‌كاتێكدا ده‌توانی كۆپیه ئهزموونیهكهی ئه‌و به‌رنامه‌یه له‌م سایته‌دا داونلۆد بكه‌ی:
kaspersky for windows7
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت په‌رده‌ی له‌سه‌ر كۆپی تازه‌ی سیسته‌می به‌كاربردنی ویندۆز به‌ناوی ویندۆز 7 لادابوو، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌دیلێك بۆ سیسته‌می ڤێستای ئێستا. مایكرۆسۆفت كۆپیی یه‌كه‌می ئه‌زموونیی ویندۆز 7 له‌سه‌ر سایتی ئه‌لیكترۆنی خۆی نیشان دابوو، به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌ر كه‌سێكی بیه‌وێت به‌خۆڕایی ده‌توانێت شاره‌زای تواناكانی بێت. مایكرۆسۆفت له‌پشت ویندۆز 7 ه‌وه ده‌یه‌وێت زۆر له خهوشهكانی ویندۆز ڤێستا لابدات، له‌وانه‌ش هێواشی كاركردن و زه‌حمه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵی. تا ئێستا رای ئه‌وانه‌ی ئه‌و سیسته‌مه نوێیه‌یان به‌كار هێناوه ئه‌رێنی بووه . تێبینی ده‌كرێت كه زۆربه‌ی به‌رنامه‌كانی پاراستن له ڤایرۆس و ئه‌وانه‌ی سیخوڕی ناهێڵن له‌گه‌ڵ ویندۆز 7 دا ناگونجێن، هه‌رچه‌نده هه‌ردوو كۆمپانیای (ئه‌ی ڤی جی) و كاسپه‌رسكای به‌رنامه‌ی نه‌هێشتنی ڤایرۆسی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌و سیسته‌مه نوێیه‌یان خستبووه بازاڕه‌وه. راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كان نیشانیان داوه كه مایكرۆسۆفت بڕیاری داوه واز له ناولێنانی سیسته‌مه‌كانی كارپێكردن بێنێ، ئه‌مه‌ش ئه‌و رێبازه‌یه كه له‌م دواییه‌دا له‌سه‌ری رۆیشتووه و جارێكی دیكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌كارهێنانی ژماره له ناونانی سیسته‌مه‌كانی كارپێكردن، وه‌كو چۆن پێشان له‌سه‌رده‌می پێش سیسته‌می ویندۆز 1و3 دا له‌سه‌ری ده‌ڕۆیشت. هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران ئه‌و سیسته‌مه‌ی ڤێستای ئێستایان زۆر پێ ئاڵۆزه، بۆیه گه‌ڕانه‌وه بۆ رێچكه‌ی ناونانی ژماره‌یی ساده گوزارشت له پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی مایكرۆسۆفت ده‌كات بۆ ره‌گه ساده‌كان، ئه‌ویش ده‌سته‌به‌ركردنی توانای كاركردنه بێ ئه‌وه‌ی گرفت بۆ به‌كارهێنه‌ری ئاسایی دروست بكات.
به ده‌رچوواندنی ئه‌و سیسته‌مه نوێیه پێشبینیه‌كانی (بیڵ گیتس)ی سه‌رۆكی پێشتری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت دێنه‌جێ، كه له یه‌كێك له دیمانه رۆژنامه‌وانیه‌كانی گوتبووی به‌كارهێنانی كیبۆرد و ماوس به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی ئامرازی زۆر سرووشتی تر و ئاسانتر كه پشت به هه‌سته‌كانی ده‌ست لێدان و دیتن و قسه‌كردن ده‌به‌ستن.
دوای ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه كۆمپانیای (ئه‌پڵ) پیاده‌ی كرد و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی سیسته‌می كارپێكردن به‌خۆیه‌وه بینی، كه به شاشه‌ی ده‌ست لێدان كارده‌كات، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كۆتایی هێنانی به به‌كارهێنانی ماوس راگه‌یاند، ئه‌ویش به ده‌رچوونی نوێترین سیسته‌می كارپێكردنی كۆمپیوته‌ر كه پشت به بیرۆكه و سه‌ركه‌وتنی سیسته‌می كارپێكردنی كۆمپانیای (ئه‌پڵ)ی ركابه‌ری ده‌به‌ستێ كه به شاشه‌ی ده‌ست لێدان كار ده‌كات.
رۆژنامه‌ی (تایمز)ی به‌ریتانیایی بڵاوی كردۆته‌وه كه سیسته‌می ویندۆز 7 ده‌بێته یارمه‌تی ده‌ر بۆ به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ری كه‌سی بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ده‌ست لێدان كاری پێبكه‌ن، نه‌ك به كلیك كردن له‌سه‌ر ماوس. ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشان ده‌دات كه كۆمپانیا جیهانیه‌كانی به‌رنامه داڕشتن پێیان وایه سه‌رده‌می به‌كارهێنانی ماوس و كیبۆرد نزیكه به‌سه‌ر بچێت.
ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌ر سیسته‌می ویندۆز 7 هه‌ن نیشانی ده‌ده‌ن كه رێگه‌ی زۆر پێشكه‌وتووی تێدایه بۆ رێكخستنی مێمۆری و كرداره‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌نجامدانی كاركردنی باشتره، له‌گه‌ڵ ژێرخانێكی وێنه‌یی كاریگه‌ر و به‌رنامه‌ی وا كه رێگه به‌زۆر جۆره په‌یوه‌ندی ده‌دات، سه‌رباری بوونی به‌رنامه‌ی رێكخستنی نه‌خشه و گه‌وره‌كردنی وێنه به رێگه‌ی راكێشان و به‌ردان و نیشاندانی ڤیدیۆیی.
ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه هه‌ندێك له ره‌خنه‌گران جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه كۆمپانیای مایكرۆسۆفت هێشتا زۆر دووره له پیاده‌كردن و گۆڕینی سیسته‌می ئێستای كارپێكردنی ئامێره‌كانی كۆمپیوته‌ر، كه هه‌ر له رۆژی دۆزینه‌وه‌یه‌وه، له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه، به گهڕۆكهكلنی كۆمپانیای (زێرۆكس) كارده‌كه‌ن. ره‌خنه‌گره‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه هێشتا زۆر روون نیه تا چ ماوه‌یه‌ك كاركه‌رانی نووسینگه و به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر له ماڵه‌وه به بیرۆكه‌ی وازهێنان له‌و شاره‌زاییه‌ی نووسینی كه فێری بوونه قایل ده‌بن و بڕیار ده‌ده‌ن ده‌ست بكه‌ن به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ وێنه‌كانی سه‌ر شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كۆمپیوته‌ره‌كانیان. سیسته‌می ویندۆز 7 یارمه‌تی به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ده‌ست لێدان، نه‌ك كلیككردن به ماوس، كار له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كانیان بكه‌ن. ئه‌مه وای له كۆمپانیا جیهانیه‌كانی (سۆفت وێر) كردووه كه باوه‌ڕ به‌وه بێنن كه سه‌رده‌می ماوس و كیبۆرد ئیدی نزیكه به‌سه‌رده‌چێت.
نووسينى amanj_sh

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده ستت خوش

[/]له‌سه‌ر هێڵ نییه





دةست خؤش بيت هاورى كيان

له‌سه‌ر هێڵ نییه










له‌سه‌ر هێڵ نییه



دەست خۆش
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن aryan kalary (2011-10-01 08:22:40)
له‌سه‌ر هێڵ نییه



دەستت خۆشبئ هەربژی سەرکەوتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
