.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






له میانه‌ی یاریه‌کانی پاڵه‌وانێتی کۆپا ئه‌مێریکا و له یاری کردنه‌وه ـدا و له قۆناغی یه‌که‌م و له کۆمه‌ڵه‌ی یه‌که‌م ـدا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ـی میوانداری جامه‌که ڕوبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی بۆلیڤیا بووه‌وه و سه‌ر ئه‌نجام هه‌ردوولا خاڵێکیان پێ بڕا .
“له‌سه‌ر یاریگای سۆیداد لاپلاتا له شاری بۆنس ئایرسی پایته‌ختی ووڵاتی ئه‌رجه‌نتین و به‌ناوبژیوانێتی ڕۆبێرتۆ سیلڤێرا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و بۆلیڤیا به‌یه‌ک گه‌یشتن و دوای پێش که‌ش کردنی ئاستێکی مام ناوه‌ند یاریه‌که به ئه‌نجامی گۆڵیک بۆ هه‌ردوولا به‌کۆتاهات “.
له سه‌ره‌تای نیوه‌ی یه‌که‌می یاریه‌که هه‌ردوولا به ترسه‌وه یارییان ده‌کرد به‌ڵام به‌گشتی له‌ڕووی کۆنتڕۆل و گواستنه‌وه‌ی تۆپه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین باڵاده‌ست تر بوون ، له‌دوای بیست خووله‌کی یه‌که‌مه‌وه هه‌ڵابژارده‌ی تانگۆ زیاتر پاڵه په‌ستۆی خسته سه‌ر یاریزانانی بۆلیڤیا و به‌به‌رگریکردن ناچاری کردن و چه‌ند هێرشێکی له‌ڕێگای کارلۆس تیڤێسه‌وه برده سه‌ر گۆڵی ئاریاسی گۆڵپارێزی بۆلیڤی به‌ڵام بێ ئاکام بوو وه نیوه‌ی یه‌که‌م به‌بێ گۆڵ و به‌ئه‌نجامێکی سپی کۆتایی هات .
“ترسی هه‌ڵبژارده‌ی ئالبیسێلێستێ ـی ئه‌رجێنتینی له‌وه‌دا خۆی ده‌گرته‌وه که دواین ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له به‌رواری 1/4/2009 ـدا بوو کاتێک له یاریه‌کانی پاڵاوتنی جامی جیهان هه‌ڵبژارده‌ی بۆلیڤیا مێژووی بۆ خۆی نووسیه‌وه و به ئه‌نجامی 6-1 له ئه‌رجه‌نتینی بردبوه‌وه “، “بۆیه کوورانی باتیستا له‌وه ده‌ترسان که تووشی چاوه‌ڕوان نه‌کراو ببن “،،
هۆکارێکی دیکه‌ی ترسی تاگۆ له‌م یاریه بریتی بوو له پاڵه‌په‌ستۆی ڕاگه‌یاندنه‌کان که پێش یاریه‌که چه‌ندین قسه و باس سه‌باره‌ت به یاریه‌که و به پێکهاته‌که‌ی هاوڕییان میسی ده‌کران .
“نیوه‌ی دووه‌م به‌گۆڕانکاریه‌کی خێرای ئه‌رجه‌نتینیه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد دوای ئه‌وه‌ی سێرجیۆ باتیستا هه‌ستا به هێنانه ناوه‌وه‌ی ئه‌نخێل دی ماریا له‌شووێنی ئیستیبان کامپیاسۆ و دوا به‌دوای ئه‌م گۆڕانکاریه و له خووله‌کی 47 مه‌ترسیدارترین یاریزانی بۆلیڤیا ئیدڤالدۆ ڕۆخاس هێرمۆزای ته‌مه‌ن 25 ساڵان هه‌موو هانده‌رانی تووشی شۆک کرد و گۆڵێکی سه‌یری تۆمار کرد که گۆڵی یه‌ک به سفر و پێشکه‌وتنی بۆلیڤیا بوو له‌سه‌ره‌تای نیوه‌ی یه‌که‌م .”
پاش ئه‌م گۆڵه مه‌ترسیه‌کانی دی ماریا ده‌ستی پێ‌کرد و چه‌ند هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی له بۆلیڤیا کرد به‌ڵام بی سوود بوو بۆیه باتیستا ناجار بوو که ئه‌گویرۆ بخاته شووێنی لاڤیزی ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی بۆلیڤیا له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌ک ـدا خه‌ریک بوو مه‌حال بگۆڕن به سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره که‌چی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان له کیس ـدا و دوای 5 خووله‌ک له دابه‌زینی یاریزانی یانه‌ی ئاتلێتیکۆ مه‌درید کۆن ئه‌گویرۆی ته‌مه‌ن 23 سآڵان تووانی ئه‌نجامه‌که بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین یه‌کسان بکاته‌وه و گۆڵی به‌رامبه‌ری تۆمار کرد له خووله‌کی 74 که گۆڵێکی زۆر جوان بوو وه یاریه‌که به‌م ئه‌نجامه و به‌به‌رامبه‌ربوونێکی پۆزه‌تیڤ به‌کۆتاهات و هه‌ردوولا به‌خاڵێک ڕازی بوون .


yarega
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







كاك شاروخ ده ستت خوش بيت هه واليكى خوش بوو
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





دةست خؤش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه