.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






سیناریۆ دووباره‌کانی کۆپا ئه‌مێریکا به‌رده‌وامه و تۆپی پێی لاتینی ئه‌وه‌مان فێرده‌کات که گه‌وره‌کان له‌ناو یاریگا به‌دیار ده‌که‌ون نه‌ک قسه و پیاهه‌ڵدانی پێش یاریه‌که ، بینیمان هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له یاری کردنه‌وه‌دا له دۆڕان ڕزگاری بوو وه زۆر قسه و باس کرا له دوای یاریه‌که و دووینێش بینیمان که جۆن کۆستاریکا له زه‌وی درا ، وه ئه‌مشه‌ویش هه‌ڵبژارده‌یه‌کی دیکه “ده‌توانین بڵێن قووتابخانه وکارگه‌یه‌کی دیکه‌ی یاریزانان ” نه‌یتووانی تامی سه‌رکه‌وتن بکات و هه‌ڵبژارده‌ی ڤێنزوێلا کووڕانی سیلیساویان به به‌برامبه‌ر بون ڕازی کرد دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا به ئه‌نجامی سفر به سفر له یاریگا هاتنه ده‌ر ،
له‌سه‌ر یاریگای سیوداد دێ لا پلاتا له شاری بۆینس ئایرس ـی پایته‌خت و به‌ناوبژیوانێتی به‌ڕیز “رائول ئۆرۆسکۆ ” ـی چیلی و به‌ئاماده‌بوونی نزیکه‌ی 45 هه‌زار که‌س یاری ژماره سێی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه ده‌ستی پێ کرد له کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م که هه‌ریه‌که له هه‌ڵبژارده‌کانی به‌ڕازیل و پاراگوای و ئیکوادۆر و ڤێنزوێلا له خۆده‌گرێت و له‌م یاریه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل نه‌یتووانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت .
له‌سه‌ره‌تای نیوه‌ی یه‌که‌می یاریه‌که هه‌ردوولا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاری یه‌که‌م ـیان بوو له‌م پاڵه‌وانێتیه به‌ترسه‌وه یارییان ده‌کرد ، به‌ڵام به تی په‌ربوونی کات هه‌ڵبژارده‌ی باڵا ده‌ست به‌دیار که‌وت و کووڕانی مانۆ مینێز کۆنترۆلی یاریگایان کرد و چه‌ند هێرشێکیان برده سه‌ر گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی ڤێنزوێلا و گۆڵپارێزه‌که‌یان به ناوی ڤیگا ، هه‌ڕه‌شه‌کانی سیلیساو له خووله‌کی 27 ـه‌وه ده‌ستی پیکرد کاتێک ئه‌لێکسانده‌ر پاتۆ که ناسراوه به مراوی لێدانێکی له ناوچه‌ی سزا به ستوونی گۆڵی ڤێنزوێلیه‌کاندا کێشا وئه‌م جاره‌ش ڤێگا به سه‌لامه‌تی ده‌ربازی بوو ، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل گره‌وی گیمی یه‌که‌می به سیانه (ڕۆبینهۆ و پاتۆ و نه‌یمار ) بردبوه‌وه که سی کوچکه‌یه‌کی مه‌ترسیداریان درووست کردبوو به‌ڵام به‌بێ گۆڵ تۆمار کردن و به‌ئه‌نجامێکی سپی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له‌یاریگا هاتنه ده‌ره‌وه و نیوه‌ی یه‌که‌م به‌بێ گۆڵ کۆتایی هات .
له‌گێمی دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ی ڤێنزوێلا باشتر ده‌بینرله چاو گێمی یه‌كه‌م و جار جاره هێرشیان ئه‌کرده سه‌ر گۆڵی جۆلیۆ سیزار سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م گۆڕانکارییه‌کان له‌لایه‌ن هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به‌ڵام یارییه‌که به بێ گۆڵ به‌کۆتا هات , به‌مه‌ش هه‌ردوو هه‌ڵبژارده بوون به‌خاوه‌نی خاڵێك و له‌چاوه‌ڕوانی یاریه‌کی تری ئه‌م گروپه دا .


yarega
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






dastakant xosh bet barasty zorm pe naxosh bw ka barazil naitwany sarkawtw bet hiwadarm layaryakani tr bashtr yary bkat
sarkawtwbit barez

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه