.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














*ژیان فێری کردم پێویسته مرۆڤ ئاواته‌خواز نه‌بێت بارودۆخ و گوزه‌ران چاک بێت به‌ڵکو پێویسته سه‌ره‌تا ئاواته‌خواز بێت که خودی خۆی چاک بێت.....
*ژیان فێری کردم سه‌رکه‌وتن بریتیه له گه‌شتێک نه‌ک ته‌نها ئامانج پێویسته سه‌ره‌تا چێژ له‌و گه‌شته وه‌ربگرین له ڕێگه‌ی گه‌یشتنت به‌و شوێنه‌ی که ئاواته‌خوازی پێی بگه‌یت.....
*ژیان فێری کردم به‌خت بریتییه له خاڵی به‌یه‌کگه‌یشتنی نێوان ئاماده‌کاری باش و ئه‌و هه‌له‌ی که گوزه‌ر ده‌کات به‌سه‌رتدا....
*ژیان فێری کردم پێویسته له‌سه‌رمان که زۆر سه‌رنجمان له‌سه‌ر ئاڕاسته‌ی {با}قاڵ نه‌که‌ینه‌وه به‌ڵکو پێویسته سه‌رنجمان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جولانه‌وه‌ی چارۆکه‌که قاڵ بکه‌ینه‌وه......
*ژیان فێری کردم پێشبڕکێکاری لێهاتوو به‌رده‌وام سه‌رنجی له‌سه‌ر ئامانجه‌که‌یه‌تی و به‌ره‌وه ئامانجه‌که‌ی ده‌ڕوانێت هه‌رگیز بۆ خواره‌وه ناڕوانێت تا ترس و بیم له بیر و هۆشیدا بڵاو نه‌بێته‌وه....
*ژیان فێری کردم ئه‌گه‌ر خاوه‌نی هیواو وره به‌رزیه‌کی نایاب بویت بۆ هه‌ر گرفتێک چاره‌سه‌رێک ده‌بینیت....
*ژیان فێری کردم بۆ ئه‌وه‌ی ڕوناکی چراکه‌ت به‌رده‌وام بێت پێویسته به‌رده‌وام نه‌وتی تێبکه‌یت....
*ژیان فێری کردم خه‌ڵکانێک به ئاڕاسته‌ی که‌شتی مه‌له ده‌که‌ن خه‌ڵکانێکی که‌ش له‌چاوه‌ڕوانی هاتنی که‌شتیه‌که‌دا کاته‌کانی خۆیان به فیڕۆ ده‌ده‌ن.....
*ژیان فێری کردم هه‌میشه ده‌ستپێکردن قورسترین به‌شی کاره......
*ژیان فێری کردم مرۆڤ کاتێک شکست ده‌هێنێت کۆتایی نایه‌ت به‌لکو ئه‌و کاته‌ی پاشه‌کشه ئه‌کات کۆتای دێت...
*ژیان فێری کردم هیچ شتێک له‌م ژیانه‌دابه‌ده‌ست نایه‌تبه‌بێ وره‌به‌رزی و په‌رۆشی گه‌رم و گوڕی.....
*ژیان فێری کردم سه‌رنجدان له شته ساکار و ئاسانه‌کان لای زۆرێک له خه‌ڵکی به ئاسانی پشتگوێ ده‌خرێت به‌ڵام هه‌ندێ که‌س به‌و شته ساده و ساکارانه ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن.....
*ژیان فێری کردم بۆ ئه‌وه‌ی هانی که‌سانی تر بده‌ین پێویسته سه‌ره‌تا خۆمان هان بده‌ین......
*ژیان فێری کردم پێویسته مرۆڤ هه‌رگیز نه‌ڵێت له کاره‌که‌مدا چه‌ند دوچاری ده‌رده‌سه‌ری و ماندوبون بوم به‌لکو پیویسته بلێ له کۆتایدا چیم به‌ده‌ست هێناوه....
*ژیان فێری کردم دوێنێ ئه‌و چه‌که بانکیه‌یه که ڕات کێشاوه سبه‌ینێش ئه‌و چه‌که بانکیه‌یه که دواخراوه به‌ڵام ئێستا تاکه چه‌کی بانکیه‌یه که له‌به‌رده‌ستایه له‌به‌رئه‌وه پێویسته به دانایی و کارزانی خه‌رجی بکه‌یت....
*ژیان فێری کردم ئێمه وه‌ک خۆی له جیهان ناڕوانین به‌ڵکو وه‌ک خۆمان له جیهان ده‌ڕوانین.....
*ژیان فێری کردم هه‌ر که‌سێک نه‌توانێت کۆنتڕۆڵی کاردانه‌وه‌ی خۆی بکات ده‌که‌وێته ژێر ڕکێفی که‌سانی دیکه و بارودۆخه‌وه......
*ژیان فێری کردم سه‌رکه‌وتن پێویستی به بوێری و جه‌ربه‌زه‌یی هه‌یه چونکه که‌سانی شه‌رمن له‌م ژیانه‌دا زۆر پێش ناکه‌ون....
*ژیان فێری کردم سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مرۆڤ ته‌نها یه‌ک جار ده‌ژی ئه‌و که‌سه‌ی گه‌رمو گوڕ نیه ژیانی لا خۆش نیه به‌م بیرۆکه‌یه‌ش ژیان له خۆیان تێک ده‌ده‌ن هه‌ر ئه‌مه‌ش جیاوازی نێوان گه‌شبین و ڕه‌شبینه ڕه‌شبین گه‌رموگوڕ نیه ئه‌وه‌ش واته به‌خته‌وه‌ر نیه به‌ڵام گه‌شبین گه‌رموگوڕی له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانیه‌وه هه‌ڵدێت به‌مه‌ش ده‌بێته مرۆڤێکی به‌خته‌وه‌ر له‌هه‌موو بارودۆخێکی ژیاندا.....
*ژیان فێری کردم هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ڕوبه‌ڕومان ده‌بنه‌وه جیاوازی دروست ناکه‌ن به‌ڵکو ئه‌وه‌ی جیاوازی دروست ده‌کات چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌وتمانه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌ی ڕوبه‌ڕومان ده‌بنه‌وه.....
ژیان فێری کردم ئه‌و که‌سه‌ی به‌دوای هاوڕێی بێ که‌موکورتدا بگه‌ڕێت سه‌ره‌نجام بێ هاوڕێ ده‌مێنێته‌وه.....
*ژیان فێری کردم له بری گوفتاری زۆر کرده‌وه‌ی زۆر ئه‌نجام بده چونکه ئه‌و که‌سه‌ی گوفتاری زۆره کرده‌وه‌ی که‌مه.....
*ژیان فێری کردم دڵم نه‌به‌خشم به‌و که‌سه‌ی خۆشم ده‌وێت به‌ڵکو ببه‌خشم به‌و که‌سه‌ی خۆشی ده‌وێم ....
*ژیان فێری کردم وه‌ک ئه‌ستێره وابم که هه‌میشه بێداره بۆ ئه‌وه‌ی ئاسۆی که‌سانی تر ڕوناک بکاته‌وه و ژیان و گوزه‌رانیان ڕازاوه بکات به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ بکات که‌کێ بۆی ده‌ڕوانێت یاخود که‌سێک پێی بڵێت سوپاس...
*ژیان فێری کردم سه‌ره‌تا به‌دوای خۆمدا بگه‌ڕێم و له‌خۆم تێبگه‌م پاشان به‌دوای که‌سانی دی‌دا بگه‌ڕێم ولێیان تێبگه‌م.....
*ژیان فێری کردم مرۆڤ چه‌نده جوانه کاتێک ئازاری ده‌گات و قسه ناکات ده‌گری و هاوارناکات مه‌رج نی‌یه هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی لێو به‌خه‌نده بن شادمان و به‌خته‌وه‌ر بن چونکه له پشت هه‌موو زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه ئازارێکی به‌هێز و جه‌رگبڕ هه‌یه.....
*ژیان فێری کردم چوار شت هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه
ئه‌و به‌رده‌ی فڕێی ده‌ده‌یت ناگه‌ڕێته‌وه ئه‌و قسه‌یه‌ی ده‌یکه‌یت ناگه‌ڕێته‌وه ئه‌و هه‌له‌ی له‌ده‌ست ده‌چێت ناگه‌ڕێته‌وه هه‌رگیز لاوێتی و ئه‌و کاته‌ی به‌سه‌رت بردووه ناگه‌ڕێته‌وه .....
*ژیان فێری کردم هاوڕێیه‌تی وه‌ک په‌رتووک وایه ته‌نها پێویستی به چه‌ند چرکه‌یه‌ک هه‌یه بۆ سوتاندنی به‌ڵام پێویستی به چه‌ند ساڵێک هه‌یه بۆ نوسینه‌وه‌ی.....
*ژیان فێری کردم هاوڕێ کۆنه‌کانت وه‌ک و ئاڵتوون وان هاوڕێ تازه‌کانیش وه‌ک ئه‌ڵماس ئه‌گه‌ر ئه‌ڵماست به‌ده‌ست هێنا ئاڵتونت له‌بیر نه‌چێت چونکه ته‌نانه‌ت هه‌ڵگرتنی پارچه‌یه‌ک ئه‌ڵماسیش پێویستی به بناغه‌یه‌کی ئاڵتون هه‌یه....
*ژیان فێری کردم ژیان بریتییه له سه‌رکه‌وتن و شکستخواردن هه‌روه‌ها له‌به‌دیهێنانی ئاواته‌کان و له‌ده‌ستدانی هیواکان.....
له کۆتایدا:
ژیان نامه‌یه‌که په‌یامێکی خۆشه‌ویستیه بیکه‌ره‌وه
گه‌شتێکه هه‌نگاوی بۆ بنێ
ئازارهێنه‌ره خۆڕاگر به
جوانه چاوی خۆت بۆ بینینی بکه‌ره‌وه
زۆرزانه پێبکه‌نه
سه‌رسوڕ‌هێنه‌ره چێژی لێ وه‌ربگره
مۆمێکه هه‌ڵیگیرسێنه
به نرخه به خۆڕایی به فیڕۆی مه‌ده
دیارییه‌که بیکه‌ره‌وه
ئه‌شقه به ڕه‌وای بزانه
ڕوناکییه تیایدا بدره‌وشێوه............
ئاماده‌کردنی یوجین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
یوجین فێری کردین کە هەمیشە سەرسام بین بە بابەتەکانی....
دەستەکانت خۆش بێت هاورێێ گیان بۆ ئامادە کردنی ئەم بابەتە پر لە جوانی و پر لە ئامۆژگارییەت بەراستی خاڵ بە خاڵی نێو ئەم بابەتە هەمووی پر واتان و پرن لە مانای جوانی ژیان بۆ سەرجەم مرۆڤەکان
ئەخوازم لەم کارە جوانانەت بەردەوام بیت و بێ بەشمان نەکەیت لە تواناکانی خۆت هاورێی گیان
هەردەم بەختەوەر و لەش ساغ بیت لە ژیاندا
دووبارە ەستەکانت خۆش بێت هاورێێ گیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





واو !!ده‌ستت خۆشبێت مرۆڤ دێنێته بيركرنه‌وه ..به‌هيوای سه‌ركه‌وتن
yadgar نووسی:
یوجین فێری کردین کە هەمیشە سەرسام بین بە بابەتەکانی....
وايه كاك يادگار
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن بێستون (2011-07-05 15:40:57)

هه‌موو کات بێده‌نگی جوانی مرۆڤ نی‌یه ،له ناو هه‌موو بێده‌نگیه‌کاندا بێده‌نگی
نه‌زانی ، ژیری ، شه‌رم ،ڕق ، گێژی.....هتد جوانترینیان بێده‌نگی ژیرییه .
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆۆر زۆۆر سوپاس کاک یادگار گیان
زۆر سوپاسی ئه‌و هه‌سته جوانه‌ت ئه‌که‌م
خۆشحاڵم که بابه‌ته‌که به دڵی تۆی به‌ڕێز بوه
هیوادارم له ئاست ئه‌و وشه جوان و به نرخانه‌ی تۆدا بم
زۆر سوپاس کاک بێستون گیان
ده‌ستی تۆش خۆشبێت
زۆر سوپاس کاک Sedad Hawleri
ده‌سته‌کانی تۆش خۆشبێت
خۆشحاڵم که بابه‌ته‌که‌ت به دڵ بوه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





دةست خؤش ئازيزةكةم بةراستى وتةى جوانن هيوادارم سةركةو توبى
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن zhmarayastirakan (2011-07-06 11:53:45)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










ده‌سته‌کانت خۆ ش بێت ئاخوا داده یوجین گیان هه‌ربژیت ماله‌که‌م
بابه‌تێکی تابلێی جوان بوو هه‌میشه به‌بابه‌ته جوانه‌کانت سه‌رنجی ئه‌ندامانت بۆ خۆت راکێشاوه
ئه‌خوازم که هه‌میشه به‌خته‌وه‌ر و ته‌مه‌ن درێژئ بیت ، و به‌رده‌وام بابه‌تی جوانمان بۆ ئاماده بکه‌یت
هیوام له‌ش ساغی و ته‌مه‌ن درێژی به‌رێزته ...

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆر سوپاسzhmarayastirakan
ده‌ستی تۆش خۆشبێت گیانه‌که‌م
زۆر زۆر سوپاس کاکه بڕوا گیان
ده‌سته‌کانی تۆش خۆشبێت برا شیرینه‌که‌م
زۆر خۆشحاڵم که بابه‌ته‌که به دڵی تۆ به‌ڕێز بوه
هه‌ربژیت باوانم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌سته‌کانت خۆشبێت گوڵه‌که‌م بابه‌تێکی زۆۆۆۆۆر جوانه هه‌ر بژیت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








zor jwana yaxwa dastakant nayashiii qat qat zor jwana dastu panjat xoshhhhh
barasti baxwendnawae gryandmi
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆر سوپاس تینا گیان
ده‌سته‌کانی تۆش خۆشبێت گیانی من
هه‌ربژیت به‌ساقه
زۆر سوپاس کاک سامی گیان
ده‌ستی تۆش خۆشبێت
خوانه‌کات ماڵه‌که‌م بگریت
ئیشه‌ڵا هیچ شتێک نابێته هۆی بتگریه‌نێت
به‌خته‌وه‌ربیت ئه‌زیزم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه