.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






به شی یه که م
بەشە سەرەكیەكانى تایبەتمەندیەكانی ڕۆژی دواى پێغەمبەرمان (صلى الله عليه وسلم) ئەمانەن:
1 ـ الوسيلة و الفضيلة.
2 ـ الـمقام الـمحمود.
3 ـ ادخار دعوتهُ الـمستجابة.
بە كورتى لە سەر هەر یەكى لەم سێ تایبەتمەندیانە دەدوێین:
1 ـ الوسيلة و الفضيلة:
(وەسیلە) بڵندترین پلەى بەهەشتە و تایبەتى پێغەمبەرى خوایە (صلى الله عليه وسلم).
ابن كثير ـ ڕەحمەتى خواى لێبێت ـ فەرمویەتی:(الوسيلة عَلَمٌ على أعلى منـزلة فـي الـجنة، وهي منـزلة رسول الله (صلى الله عليه وسلم)، وهي أقرب أمكنة الـجنة إلى العرش…)تفسير ابن كثير: (3 / 124)، وانظر: "الشفا بتعريف حقوق الـمصطفى": (1 / 195)
كە واتە (وەسیلە) بە ڕزترین مەنزڵى بەهەشتە و نزیكترین جیگەیە لە عەرشەوە پلەی هەرە بڵندى پێغەمبەرى خوایە (صلى الله عليه وسلم).
(فەضیلــە)ش: وەك (ابن حجر) فەرموویەتى: (الـمرتبة الزائدة على سائر الـخلائق ويحتمل أن يكون منـزلة أخرى أو تفسيراً للوسيلة …)فتح الباري: (2 / 113)
دەگونجێ بڵێین:
(فەضیلــە) كە بە واتاى ڕێز و بڵندی دێت ڕاڤە و جەختی پلە بڵندی وەسیلەیە كە بە هەردوكیان (الوسيلة والفضيلة) واتای جێگیربوونی شوێنێكی تایبەتی نزیك عەرشی پەروەردگارە بۆ پێغەمبەری ئازیزمان (صلى الله عليه وسلم).
بەڵگە لە سەر ئەمە:عن جابر بن عبد الله (رضي الله عنه) أنَّ رسول الله (صلى الله عليه وسلم) قال: ((من قال حين يسمع النداء: اللهم ربَّ هذهِ الدعوة التامَّـة، والصلاة القائمة، آتِ محمداً الوسيلةَ والفضيلةَ، وابعثهُ مقاماً محموداً الذي وعدته، حلَّتْ له شفاعتـي يوم القيامة))صحيح البخاري رقم: (589) (*)
لەم فەرموودەدا دەبنین پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) هانمان دەدات كە لە دوای بیستنی بانگ داوای بەخشینی ئەم پایە بڵندەی بۆ بكەین لە خوای گەورە.
وە لە چەندین فەرموودەی تردا پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمانمان پێ دەكات ئەم داوایەی بۆ بكەین:
عن عبد الله بن عمرو (رضي الله عنه) أنه سمع النبـي (صلى الله عليه وسلم) يقول: ((إذا سمعتم المؤذن فقولوا مثل ما يقول المؤذن، ثم صلوا علي فإنه من صلى علي صلاة صلى الله عليه بها عشرا، ثم سلوا لي الوسيلة، فإنها منزلة في الجنة لا تنبغي إلا لعبد من عباد الله وأرجو أن أكون أنا هو، فمن سأل الله لي الوسيلة حلت له الشفاعة))صحيح مسلم: (384) وصحيح سنن الترمذي: (3614).
واتە: ئەگەر گوێتان لە بانگ بوو ئەوا بانگدەر چی دەڵێت ئێوەش بیڵێنەوە، پاشان صەڵاواتم لە سەر بدەن چونكە هەركەسێك یەك صەڵاواتم لە سەر بدات ئەوا خوا دە جار صەڵاواتی لە سەر دەدات، پاشان داوای وەسیلەم بۆ بكەن، چونكە وەسیلە پلەیەكە لە بەهەشتدا تەنها شایستەی بەندەیەكە لە بەندەكانی خوا، وە هیوا و ئومێدم وایە ئەو بەندەیە من بم، جا هەر كەسێك داوای وەسیلەم بۆ بكات لە خوا ئەوا بەر شەفاعەتی من دەكەوێت.
وە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: ((الوسيلة درجة عند الله ليس فوقها درجة، فسلوا الله أن يؤتيني الوسيلة))سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (3571) وصحيح الـجامع الصغير رقم: (7151)، وانظر: "الـخصائص" للسيوطي: (2 / 390)
واتە: وەسیلە پلەیەكە لای خوا هیچ پلەیەك لەو پلەیە بەرزتر نى یە، جا ئێوەش داوام بۆ بكەن كە خوا پلەی وەسیلەم پێ ببەخشێت.
[2 ـ الـمقام الـمحمود ]
(مـحمود) (اسم مفعول)ـە و واتاى (سوپاسكراو) دەگەیەنێت، پێغەمبەری ئازیزمان (صلى الله عليه وسلم) بە هۆی تكای سەرتاسەری بۆ یەك لا بوونەوەی مەینەتی ئەو ڕۆژە سەختەی دەشتی مەحشەر هەمووان سوپاسی ئەم شەفاعەتە گەورە وەرگیراوەی دەكەن.
رای زۆربەی زانایان لە سەر ئەوەیە كە (مقام المحمود) شەفاعەتی گەورەی پێغەمبەری خوایە (صلى الله عليه وسلم) انظر تفسير الطبري: (15 / 97)، و "نضرة النعيم": (1 / 471).
، وە (ابن حجر) فەرموویەتی: (والراجح أنَّ الـمراد بالـمقام الـمحمود الشفاعة …)(فتح الباري: (11 / 435).).
(مقام الـمحمود) یەكێكی ترە لە بەخشینە تایبەتیەكانی پەروەردگار بۆ پێغەمبەرەی پێشەوا (صلى الله عليه وسلم) لە ڕۆژی دوایدا، وە ئەم پلە و ڕێزە گەورەیە تەنها لەو ڕۆژەدا بەم سەروەرە بەخشراوە، بە بەڵگەى چەند فەرموودەیەكی صەحیح كە پەروەردگار فەرمانی زیندوبونەوەی داوە و هەموو ئەوانەی پێشین و دواینیش كۆدەكاتەوە لە یەك دەشتدا ((جمع الأولين والآخرين فـي صعيد واحد…))(صحيح البخاري رقم: (4712) وصحيح مسلم رقم: (194) بـنحو ذلك.)، ئا لەو ڕۆژە سەختەدا خەڵكان یەك لە دوای یەكی پێغەمبەران (علیهم السلام) بە سەردەكەنەوە و دەچنە خزمتیان بەڵكو تكایەكیان بۆ بكەن لای پەروەردگار بۆ ڕزگار بوونی خەڵكان لەو ناڕەحەتیە، بەڵام پێغەمبەران (علیهم السلام) لە ئادەمەوە تا عیسی (علیهم السلام) هەموویان هەر یەك بە شێوازێكی تایبەت ئەم سپاردە و تكا كاریە ڕەوانەی دواین پێغەمبەر دەكەن كە سەرداری پێغەمبەران و پێشەوای مرۆڤایەتىیە (صلى الله عليه وسلم)، دوا جار پێغەمبەری خۆشەویستمان (صلى الله عليه وسلم) نێو چاوانی پیرۆزی دەخاتە سەر زەوی و دەست دەكات بە تكا كردن، وە لەو ڕۆژەدا خوای پەروەردگار چەند ووشەیەكی تایبەت دەخاتە سەر زمانی پیرۆزی و شەفاعەتیان پێ دەكات، پاشان خوای پەروەردگار دەفەرموێت: ((يا محمد ارفع رأسك، سَـلْ تعط، واشفعْ تشفَّع…))(صحيح البخاري رقم: (7440) وصحيح مسلم رقم: (323).).
لە كاتێكدا پێغەمبەران (علیهم السلام) ئەم داوا كاریەی خەڵكان بەڕێ دەكەن و بە دواین پێغەمبەری دەسپێرن (صلى الله عليه وسلم)، ئەم سەروەرەش دەفەرموێت: ((أنا لـها، أنا لـها …))(صحيح البخاري رقم: (7510) وصحيح مسلم رقم: (193)، وانظر الأحاديث الواردة فـي ذلك فـي "تفسير ابن كثير": (5 / 108 ـ 116).).
بە هۆی ئەم ڕێز و میهرەبانى یەی پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) كە نمایشی دەكات و دواجار تكای وەرگیراو دەبێت هەمووان یەكپارچە سوپاسی بێ پایانی دەكەن، تەنانەت پەروەردگاریش سوپاسی دەكات.
(ابن كثير) فەرموویەتی: (يحمدك فيه الـخلائق كلهم وخالقهم تبارك وتعالى)(تفسير ابن كثير: (5 / 109).)، ئەمەش واتاو ناوەڕۆكی فەرموودەی پەروەردگارە كە بە پێغەمبەری پێشەوامان فەرموویەتی
[وَمِنَ اللَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِ نَافِلَةً لَّكَ عَسَى أَن يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًا مَّحْمُودًا] سورة الإسراء: (79)
لێرەدا پێوستە ئاماژەیەك بدەین بە مەسەلەیەكی گرنگ، كە لێدوانە لە سەر شەفاعەت و جۆرەكانی …
چونكە پێغەمبەرانی دیكەش (علیهم السلام) هەموویان بۆ گەلانی خۆیان شەفاعەت دەكەن، تەنانەت (الصديقين والشهداء والصالحين) هەموو یەكآ لە مانیش خاوەنی شەفاعەتی خۆیانن بۆ كەس وكاریان …
[ئەو شەفاعەتانەی كە تەنها تایبەتی پێغەمبەرمانە (صلى الله عليه وسلم) ئەم جۆرە شەفاعەتانەن]
1 _ (الشفاعة العظمى) يان (الشفاعة العامة في فصل القضاء)
2 _ (الشفاعة في استفتاح باب الـجنة): تكای كردنەوەی دەرگای بەهەشت.
3 _ (الشفاعة في تقديـم من لا حسابَ عليهم في دخول الـجنة ): تكای پێش خستنی چونە بەهەشتی كەسانێك لە گەلەكەی بە بێ لێپرسینەوە.
4 - (الشفاعة في تـخفيف العذاب عن عمه أبـي طالب): تكای سوك كردنی سزای مامی كە (أبو طالب)ـە.
ئەم (چوار) جۆرە شەفاعەتە تایبەتیی پێغەمبەری ئاخر زەمانە كە (مـحمد الـمصطفى) یە (صلى الله عليه وسلم) بەڵگەش بۆ هەر یەكەیان:
أ ـ شەفاعەتی یەكەم پێشتر ئاماژەمان پێدا.
ب ـ شەفاعتی دووەم:
پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی:((آتـي باب الـجنة يوم القيامة، فاستفتح، فيقول الـخازن: من أنت ؟ فأقول: محمد، فيقول: بكَ اُُمِرْتُ لا أفتح لأحدٍ قبلك))صحيح مسلم رقم: (197)
ج _ شەفاعەتی سێ یەم:
پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: ((سألتُ ربـي عزَّ و جلَّ فوعدنـي أنْ يدخل من أمتـي سبعين ألفاً على صورة القمر ليلة البدر، فاستزدتُ فزادنـي مع كل ألفٍ سبعين ألفاً …))سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (1484) وصحيح الـجامع الصغير رقم: (1057)، وأصله فـي صحيح البخاري رقم: (3247) و (6543) و (6554) وصحيح مسلم رقم: (217)
پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: ((لعله تنفعه شفاعتـي يوم القيامة، فيُجعَل فـي ضحضاحٍ من النار يـبلغ كعبيه يغلي منه أم دماغه))صحيح البخاري رقم: (6564) وصحيح مسلم رقم: (210)
سەرەڕای ئەم چوار شەفاعەتە تایبەتەی پێغەمبەرمان (صلى الله عليه وسلم)، سێ شەفاعەتی تر هەیە:
1 - (الشفاعة فيمن استحق النار من الـموحدين أن لا يدخلها): واتە شەفاعەت بۆ نەچوونە دۆزەخی كەسانێك لە ئوممەتەكەی (صلى الله عليه وسلم) كە موستەحەقی دۆزەخن.
2 - (الشفاعة في إخراج عُصاة الـموحدين من النار): واتە شەفاعەت بۆ دەرهێنانی هەندێ لە دۆزەخىیەكانی ئوممەتەكەی (صلى الله عليه وسلم).
3 - (الشفاعة في رفع درجات ناس فـي الـجنة): واتە شەفاعەت بۆ بەرزكردنەوەی پلە و پایەى هەندێ لە بەهەشتى یەكانی ئوممەتەكەی (صلى الله عليه وسلم)(انظر نضرة النعيم: (1 / 475) وشرح العقيدة الطحاوية لابن أبـي الـعز).
3 - ادخار دعوته الـمستجابة : هێشتنەوەی نزای قبوڵكراوی بۆ قیامەت:
گومانی تێدا نى یە كە پێغەمبەران (علیهم السلام) هەڵبژێراوانی نێو خەڵكین لای پەروەردگار، وە بۆ پاڵپشتی بانگەوازەكەیان چەندین بەڵگە و موعجیزەی پێ بەخشیون، یەكێك لەو بەخششە تایبەتیانەی كە پێیان دراوە گیرا بوونی نزا و تكایانە وەك پێغەمبەری خوا فەرموویەتی:((لكل نبـي دعوة مستجابة …))صحيح البخاري رقم: (6304) وصحيح مسلم رقم: (199)
بەلإم وەك ئیمامی نەوەوی فەرموویەتی:(…لكل نبي دعوة مستجابة …فنالـها كل نبـي من الأنبياء في الدنيا، وأمَّا نبينا (صلى الله عليه وسلم) فادخرها شفاعةً لأمته يوم الفاقة وخاتـمة الـمِـحَـن … وما فعله (صلى الله عليه وسلم) فهو من كمال شفقته على أمته ورأفته بـهم واعتنائه بالنظر في مصالـحهم …)نقلناه بتصرف من "شرح صحيح مسلم": (3 / 75)، وانظر: "نضرة النعيم": (1 / 479)
كەواتە سەرداری مرۆڤایەتی پێغەمبەری خۆشەویستمان (صلى الله عليه وسلم) ئەم دوعا و تكا و نزا وەرگیراوەی هەڵگرتووە بۆ دوا ڕۆژ و لەو مەینەتیە سەختەی قیامەت چەند شەفاعەت و تكایەك بۆ ئوممەتی شوێن كەوتووی پەیامە مەزنەكەی دەكات، كە ئەمەش بەڵگەیەكی ئاشكرای ترە لە سەر میهرەبانی و پەرۆشی پێغەمبەرەمان (صلى الله عليه وسلم) بۆ شوێن كەوتوانی شاڕێگەی بەختەوەری …
ئەم تكایەش وەك پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی:((نائلة إنْ شاء الله مَن مات من أمتـي لا يشرك بالله شيئاً))
واتە: ئەم تكا و پاڕانەوەیە بە ویستی خوا بەر ئەوانە دەكەوێت كە دەمرن لە ئوممەتەكەم و بە هیچ شێوەیەك هاوەڵ و شەریك بۆ خوا بڕیار نادەن.
پەروەردگار لە بەر پیرۆزی ناوەكانت بە میهرەبانی بێ سنوری خۆت بمانخەیتە بەر شەفاعەتی ئەم پێغەمبەرە سەروەرەى خۆت (صلى الله عليه وسلم).
وە بە پشتوانی خوا لە ئەڵقەكانی تردا دەچینە سەر خاڵەكانی دیكە...
=======================
(*) بیرخستنەوەیەك: لەم فەرموودەیەوە بۆ ڕوون دەبێتەوە ئەو پاڕانەوەیەی كە زۆرێك لە موسڵمانانی ئەمڕۆ دەیڵێنەوە دوای بیستنی بانگ پێچەوانەی سوننەتی پێغەمبەری خوایە (صلى الله عليه وسلم) ! چونكە چەند بڕگەیەكی بۆ زیاد كراوە وەك: (آتِ [سيدنا] مـحمدا الوسيلة والفضيلة [والدرجة الرفيعة العلية] وابعثه مقاما مـحمودا الذي وعدته [وارزقنا شفاعته وزيارته، إنك لا تُخلِفُ الـميعاد] ).
سه رچاوه:ba8
به رواری بڵاوکردنه وه :2011.7.2
لهسهر هێڵ نییه
به شی دووه م
تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) 13-شەوڕەوى (الاسراء والمعراج)
شەوڕەوى پێكردنى لە (المسجد الحرام) لە مەككەوە بۆ (المسجد الاقصى) كە بەیت المقدسە لە (ئیلیاء)، وەلەوێشەوە بۆ ئاسمانەكان و پاشان بۆ (سدرە المنتهى) وە گەڕانەوە تەشریفى پیرۆزى بۆ (مەككە) هەر لەهەمان شەودا.
باس وخواسى (الاسراء والمعراج) لە قورئان و سوننەتدا زۆر گرنگى پێدراوە، وەلەو شەوە پیرۆزەدا پێغەمبەرمان (صلى الله عليه وسلم) پێش نوێژى هەموو پێغەمبەرانى كردووە.
خواى پەروەردگار دەفەرموێت: [ سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلاً مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ] {سورة الاسراء:1}.
وەلە سورەتى (النجم) ئایەتى (3) هەتا ئایەتى 18) باسى (میعراج) كراوە، وەلە قورئانى پیرۆزدا بە صەریحی (الاسراء) باسكراوە وە (معراج)یش بەفەرموودەى (المتواتر) وە لەقوئانیشدا ئاماژە (الاشارة) باسى هاتووە.ئەم تایبەتمەندیانە گەورەترین بەڵگەن لەسەر ئەوەى كە ئەم پێغەمبەرە (صلى الله عليه وسلم) سەردارى هەموو پێغەمبەرانە، ئاینەكەشى دوایین ئاینە و لەدواى ئەو هیچ پێغەمبەر و هیچ ئاینێكى تر نایەت وەئاینى ڕاست و پەسەند كراویش لاى پەروەدگار تەنها ئیسلامە وەك دەفەرموێت:
[ إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْأِسْلامُ] {سورة آل عمران:16}.
لێرەدا دێینە كۆتایى ئەڵقەى یەكەم خوداى میهرەبان پشتیوان بێت -لە ئەڵقەى داهاتوودا- دێینە سەر بەشى دووەم كە (مااختص به لذاتة في الآخرة) یە.
سه رچاوه .ba8
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن slemane (2011-07-02 05:08:17)
لهسهر هێڵ نییه
به شی سێیه م تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)-مانەوە و پاراستنى قورئانى پیرۆز
هەموو پێغەمبەرێك لە پێغەمبەران دروودى خواى گەورەیان لێبێت، كە خواى گەورە ناردوونى چەند بەڵگە و موعجیزەیەكى پێ بەخشیون كە بەڵگەى ڕاست و دروستى گەیاندنى پەیامەكەیان بووە -بەڵام ئەم موعجیزانە (كاتى بوون) بە نەمانى ئەو سەردەمە موعجیزەكانیش كۆتاییان هاتووە، بەڵام ئەم قورئانە پیرۆزە كە بەنرخترین خەڵاتى پەروەردگارە بۆ پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) وە بۆ ئۆممەتەكەى،موعجیزەیەكى پارێزراوە لە سەردەمى دا بەزینى یەوە هەتا ڕۆژى دوایى، زانایانى پایەبەرزى ئیسلام دەفەرموون { لو اجتمع الاولون والآخرون على أن يزيدوا فيه كلمة أو ينقصوا منه لعجزوا عن ذلك، ولايخفى ما وقع من التبديل في التوراة والانجيل..} انظر: (غاية السول في خصائص الرسول) (ص/70).
لە قورئانى پیرۆزدا ئەم مەسەلەیە دووپات كراوەتەوە لە چەندین جێگەدا، ئێمە ئایەتى:
[ إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ] {سورة الحجر:9}.
بەسە كەبیكەینە بەڵگەى ئەم مەسەلەیە، لە كۆنەوە تا ئێستا هەوڵى زۆر دراوە لەلایەن دوژمنانى ئیسلامەوە كە پیتێك زیاد بكرێت یان لاببرێ بەڵام هیچ هەوڵێك سەركەوتنى بەدەست نەهێناوە، وەسەركەوتنیش بەدەست نایەت،چونكە بڕیارێكە و لەلایەن خواى خاوەنى هێز و دەستەڵاتەوە دراوە
سه رچاوه:ba8
لهسهر هێڵ نییه
به شی چواره م
تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) 11-لێخۆش بوونى خوایى بۆ هەمووگوناهەكانى
پێغەمبەرى ئازیزمان (صلى الله عليه وسلم) هەر لە ژیاندا بوو- پەروەردگارى میهرەبان موژدەى پێدا كە لە گوناهى لەوەو پێش و لەوەو پاشى هەموو خۆش بووە !.
پەروەردگارمان دەفەرموێت:
[ إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحاً مُبِيناً * لِيَغْفِرَ لَكَ اللَّهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ....] {سورة الفتح:1-2}.
زانایانى تەفسیر لەم بارەیەوە دەفەرموون { هذا من خصائص التي لا يشاركه فيها غيره، و لم ينقل أنه تعالى أخبر أحداً من الانبياءِ بمثلِ ذلك، بدليل قولهم يوم القامة: نفسي.... نفسي وهذا فيه تشريف عظيم لرسول الله (صلى الله عليه وسلم) } انظر: (بداية السول في تفضيل الرسول) (صلى الله عليه وسلم) لعز بن عبدالسلام، تحقيق: عبد الله بن صديق الغماري (د.ت) وتفسير ابن كثير (4/198).
پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) لە فەرموودەیەكیدا دەفەرموێت:((ولقد أعطاني ربي عزوجل ولافخر وغفر لي ماتقدم من ذنبي وما تأخر وأنا أمشي حيا صحيحاً.....)) اخرجه: الامام احمد في (المسند) (5/393) بسند حسن
سه رچاوه:ba8
لهسهر هێڵ نییه
به شی پێنجه م
تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) 10-بەخشینى كلیلى خەزێنەى سەر هەموو زەوى
بەخششێكى تر لە پەروەردگارەوە بۆ پێغەمبەرەكەى (صلى الله عليه وسلم) ئەوەیە كە كلیلی خەزێنەى هەموو سەر زەوى لەبەر دەستیدا دانراوە پێى بەخشراوە وەلە چەندین فەرموودەدا ئەم ڕاستى یە دووپات كراوەتەوە.
لەفەرموودەیەكدا پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: ((..... بينما أنا نائم إذ أوتيت خزائن الارض فوضع في يدي....)) اخرجه: البخاري (فتح) (م/6) (2977)، ومسلم (6/523). ، وەلە فەرمودەیەكى تردا دەفەرموێت: ((.... وإني أعطيت مفاتيح خزائن الارض وإني وألله وألله ما أخاف عليكم أن تشركوا بعدي ولكن أخاف عليكم أن تنافسوا فيها)) اخرجه: البخاري (فتح) (م/11) (6590)، ومسلم (2296).
سه رچاوه .ba8
لهسهر هێڵ نییه
به شی شه شه م
تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) 9-بوونى ترس وبیم لە دڵى دوژمنانیدا
تایبەتمەندیەكى تر كە بەم پێشەوایەمان بە خشراوە (صلى الله عليه وسلم) ئەوەیە كە خواى بە دەستەڵات ترس و بیمى خستوە دڵى دوژمنانى ئەم پێغەمبەرەوە لە ماوەى دوورى یەك مانگە ڕێدا ! تەنانەت ئەگەر خۆشى بە تەنها بووبێت ! بەڵكو لە هەندێك فەرموودەدا ئەم ترسە لە دوورە ڕێی دوومانگەوەیە ! وەك دەفەرموێت((نصرت بالرعب من مسيرة شهر...)) اخرجه: البخاري (فتح) (1/335)، ومسلم (521). ، لە فەرموودەیەكى تردا دەفەرموێت ((نصرت بالرعب من مسيرة شهرين يسير بين يديّ....)) اخرجه: البيهقي في (السنن الكبرى) (1/212)، (صحيح الجامع الصغير) (4096).
ئیمامى (ابن الحجر العسقلانی) دەفەرموێت { وهذه الخصوصة حاصلة له على الاطلاق حتى لو كان وحده بغير عسكر..... ! } انظر: (فتح الباري) (1/521). ، وەلە فەرموودەیەكى تردا دەفەرموێت ((.... نصرت بالرعب شهراً أمامي و شهراً خلفي....)) اخرجه: الطبراني في (المعجم الكبير) برقم (6674)، (صحيح الجامع الصغير) للالباني (4097).
سه رچاوه .ba8
لهسهر هێڵ نییه
به شی حه وته م تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)خاوەنى (جوامع الكلم)ە
یەكێكى تر لەو تایبەتمەندیانەى كە پەروەردگار بە پێغەمبەرى ئازیزمانى (صلى الله عليه وسلم) بەخشیوە -بریتىیە لەو ڕەوان بێژى و لێهاتوویى یە لە دەربڕینى واتاكان بە ڕستەیەكى زۆر كورتى تەواو پڕمانا، كە ئەم جوانى دەستە واژانە لێك دراونەتەوە بە (مفاتیح الكلام) یان (جوامع الكلم).
لەفەرموودەیەكدا پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت:((فضلت على الانبياء بست: أعطيت جوامع الكلم....)) اخرجه: مسلم(523).. ، هەروەها لە فەرموودەیەكى تردا دەفەرموێت:((أعطيت فواتح الكلم و جوامعه و خواتمه)) اخرجه: الامام احمد في مسنده (1/408)، و (صحيح الجامع الصغير) (1069)، و (سلسلة الاحاديث الصحيحة) (1483)
(ابن رجب الحنبلی) دەفەرموێت: ئەم (جوامع الكلم)ە لە دوو ڕووەوەیە:-
یەكەم / بریتى یە لە قورئانە پیرۆزەكە لە ڕەوان بێژى و فەصاحەتى دا هیچ ووتە و پەرتووكێك لە ئاستیدانى یە.
دووەم / بریتى یە لەو فەرموودانەى كە لە زارى پیرۆزى ئەوەوە بە ئێمە گەیشتوون و چەندین كتێبى فەرموودە و شەرح لەم بارەیەوە دانراون(انظر: (جامع العلوم والحكم) لابن رجب الحنبلي، مكتبة السالة الحديثة (ص/3).) هەر بۆ نموونە فەرموودەى ((إنما الاعمال بالنيات وإنما لكل إمرىء مانوى....))ئیمامى شافعى (رحمەتى خواى لێبێت) دەفەرموێت { هذا الحديث ثلث العلم: ويدخل في سبعين بابا من الفقه..... } انظر: (جامع العلوم والحكم) لابن رجب الحنبلي، مكتبة السالة الحديثة (ص/5).
هەروەها چەندین فەرموودەى پیرۆزى تر كە زانایان لە خزمەتیاندا شەونخونیان كێشاوە و ڕاڤەیان كردووە وەك (فتح الباري) و (عمدة القاري) و (شرح صحيح مسلم) و (عارضة الاحوذي) و (عون المعبود) و (المفهم) و هەزارانى ترى لەم جۆرە كە گەورەترین و بەكەڵك ترین گەوهەرن كە هەموو خوێندەوارێك گەر بیەوێت لە نهێنى و حیكمەتى فەرموودەكان تێبگات وە دەبێت لە خزمەتیاندا چۆك دابدات.
سه رچاوه .ba8
لهسهر هێڵ نییه
به شی هه شته م
تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) قەدەغەكردنى ناوهێنانى بە تەنها
خواى پەروەردگار فەرمانمان پێدەكات ئەوپەڕى ڕێز و ئەدەب بنوێنین لە كاتى هێنانى ناوى پیرۆزى ئەم پێشەوایەماندا، دەبێت چۆن پەروەردگار لە قورئانى پیرۆزدا تەنها بە (رسول الله) یان (نبي الله) بانگى كردووە، وەك ئاماژەمان پێكرد لە خاڵى پێشوودا، ئێمەش دەبێت هەمان هەڵوێست و هەمان شێواز بەكاربهێنن.
ئەم تایبەتمەندیەش بۆ پێغەمبەرى خۆمانە(صلى الله عليه وسلم) بەتەنها چونكە پێغەمبەرانى تر دروودى خوا لە هەموویان بێت، گەلە كانیان بە ناوى خۆیانەوە بانگیان كردوون، وەك لە قورئاندا ئاماژەى پێ كراوە و خواى گەورە دەفەرموێت:
[ قَالُوا يَا مُوسَى ادْعُ لَنَا رَبَّك..... ] {سورة الاعراف:134}.
یان [ قَالُوا يَا مُوسَى اجْعَلْ لَنَا إِلَهاً كَمَا لَهُمْ آلِهَة ] {سورة الاعراف:138}.
یان [ إِذْ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ..... ] {سورة المائدة:112}.
بەڵام خواى پەروەردگار بۆ پێغەمبەرى ئازیزمان (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت:
[ لا تَجْعَلُوا دُعَاءَ الرَّسُولِ بَيْنَكُمْ كَدُعَاءِ بَعْضِكُمْ بَعْضاً قَدْ يَعْلَمُ اللَّهُ الَّذِينَ يَتَسَلَّلُونَ مِنْكُمْ لِوَاذاً فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَنْ تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ] {سورة النور:63}.
ئیبن و عەباس و موجاهد و سەعیدى كۆڕى جوبەیر (رضي الله عنه) دەفەرمون{كانوا يقولون: يامحمد، ياأبا القاسم، فنهاهم الله عز وجل عن ذلك إعظاما لنبيه (صلى الله عليه وسلم) وأمرهم أن يقولوا: يا نبيّ الله، يا رسول الله } انظر: (تفسير الطبري) (18/134)، و (تفسير ابن الكثير) (3/318).
هەروەها زانایانى تەفسیر لەم بارەوە دەفەرموون { أمر الله تعالى أن يهاب نبيه (صلى الله عليه وسلم) وأن يبجل وأن يعظم و أن يسوَّدَ..... } (تفسير الطبري) (18/134)، و (تفسير ابن الكثير) (3/318).
سه رچاوه .ba8
لهسهر هێڵ نییه
به شی نۆ یه م
تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) 6-بانگكردنى بە (النبیّ) یان (الرسول) (صلى الله عليه وسلم)
یەكێكى تر لەولایەنە گرنگانەى كە تایبەت مەندى ئەم پێشەوا مەزنانە ئەوەیە كە لە قورئانى پیرۆزدا لە هیچ جێگەیەكى دا بە ناوى (محمد) (صلى الله عليه وسلم) بانگى نەكردووە، بەڵكو یان بە ((ياأيها النبيّ)) یان بە ((ياأيها الرسول))، بەڵام پێغەمبەرانى تر بە ناوى خۆیانەوە بانگ كراون، وەك دەفەرموێت:-
[ يَا آدَمُ اسْكُنْ.... ] {سورة البقرة:35}.
[ يَا نُوحُ اهْبِطْ...... ] {سورة هود:48}.
[َ يَا مُوسَى إِنِّي اصْطَفَيْتُكَ.... ] {سورة الاعراف:144}
[ وَنَادَيْنَاهُ أَنْ يَا إِبْرَاهِيمُ * قَدْ صَدَّقْتَ الرُّؤْيا...... ] {سورة الصافات:104-105}
[ يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ اذْكُرْ نِعْمَتِي عَلَيْكَ....] {سورة المائدة:110}.
وە چەند ئایەتى تر...
بەڵام كاتێك دێتە سەر بانگكردنى پێغەمبەرى پێشەوامان (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت:-
[ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ حَسْبُكَ اللَّهُ..... ] {سورة الانفال:64}.
[ يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ لا يَحْزُنْك.....] {سورة المائدة:41}.
[ يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ بَلِّغْ.....] {سورة المائدة:67}.
وە ئەگەر بەووردى سەرنجى ئەو شوێنانەش بدەین كە باسى ناوى پیرۆزى پێغەمبەرمان (صلى الله عليه وسلم) هاتبێت دەبینین بە دوایدا واتاى پەیامدارى و پێغەمبەرایەتى یەكسەر هاتووە، وەك دەفەرموێت:
[ وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌ....] {سورة آل عمران:144}.
یان دەفەرموێت:
[ مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللَّهِ.....] {سورة الفتح:29}.
لێرەدا بە گرنگى دەزانم ئاماژە بەمەسەلەیكى گرنگ بدەم، ئەویش بریتى یە لەووتن یان نووسینى (صلوات) بە تەواوى هەركاتێك ناوى پیرۆزى (محمد) (صلى الله عليه وسلم) هێنرا یان نووسرا.. چونكە زانایان نووسینى (ص) یان (صلعم) یان (صل) یان (د.خ) ئەم جۆرە نووسینانەیان بەكار نەهێناوە -نووسراوە پیرۆز و بە پێزەكانیان باشترین گەواهى ئەم مەسەلەیەن....
زانایانى وەك ابن الحجر العسقلاني و ئیمامى النووي و چەندین زانای ترى ئیسلام جەختیان لەسەر ئەم مەسەلەیە كردووەتەوە (ابن صلاح)ى شارەزوورى دەفەرموێت { ينبغي ان يحافظ على كتابه الصلاة والسلام على الرسول الله (صلى الله عليه وسلم) عند ذكره، ولايسأم من تكرير ذلك عند تكرره فإن ذلك من أكبر الفوائد: ومن أغفل ذلك فقد حرم حظا عظيما.... }، وەهەروەها ئیمامى سەخاوى لە كتێبى (فتح المعيث في شرح الفيه الحديث)دا، دەفەرموێت { وإجتنب ايها الكاتب (الرمز) اي الصلاة والسلام على رسول الله (صلى الله عليه وسلم) في خطك، بأن تقتصر منها على حرفين ونحو ذلك، فتكون منقوصة كما يفعله الجهلة من بناء العجم غالبا وعوام الطلبة، فيكتبون بدلا من (صلى الله عليه وسلم) (ص)،(صم)(صلعم) فذلك لما فيه من نقص الاجر.... !، وئيمامى (سيوطي)ش لە كتێبى (تدریب الراوي)دا جەخت لەسەر ئەم مەسەلەیە دەكاتەوە و لە كۆتایى باسەكەیدا لەم بارەوە دەفەرموێت (بل يكتبها بكاملها....) انظر: مجلة (الفتوى) عدد(111)،ربيع الاول /1423 هـ ايار –حزيران /2002 م (ص/21)
جا خوازیارین ئەم لایەنە گرنگە فەرامۆش نەكرێت كە جێگەى گرنگى پێدانى زانایانى پایەبەرزى ئیسلام بووە لە كۆن و نوێدا.
سه رچاوه .ba8
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن slemane (2011-07-02 05:38:24)
لهسهر هێڵ نییه
به شی ده یه م
تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) 5-سوێند خواردنى پەروەردگار بە ژیان پیرۆزى
خواى پەروەدگار لە قورئانى پیرۆزدا سوێندى بەزۆر شت خواردووە هەر شتێكیش سوێندى پێ بخورێت ئەوە نیشانەى گەورەیى ئەو شتەیە وەحكمەتى سوێند خواردنیش لێرەدا ئەوەیە كە تاوەكو بەڕێزى و گەورەیى سوێند پێ خوراوەكە لە دڵى گوێگردا بچەسپێنێت ژیانى پێغەمبەرى پێشەوامان (صلى الله عليه وسلم) یەك پارچە نوور و ڕوناكى و ڕێز و سۆز و دڵسۆزى و وەفابووە وە بەڕێزترین مرۆڤێك بووە كە نمایشى بەندەیى تەواوى بۆ پەروەدگار ئەنجام دابێت هەر لەبەر ئەمەیە كە پەروەردگارى بوونەوەر لە قورئانى پیرۆزدا تەنها بە ژیانى پێغەمبەرى سەروەر (صلى الله عليه وسلم) سوێندى خواردووە وە سوێندى بە ژیانى هیچ پێغەمبەرێك یان مرۆڤێك لە قورئاندا نەخواردووە جگە لە پێغەمبەر محمد (صلى الله عليه وسلم) وەك خواى گەورە و میهرەبان دەفەرموێت:
[لَعَمْرُكَ إِنَّهُمْ لَفِي سَكْرَتِهِمْ يَعْمَهُونَ ] {سورة الحجر:72}.
ئیبن و عەباس (رضي الله عنه) دەفەرموێت { ماخلق الله وما ذرأ وما برأ بنفساً اكرم عليه من محمد (صلى الله عليه وسلم) وما سمِعتُ الله أقسم بحياة أحد غيره....} انظر: (تفسيرالطبري) (14/30)، و(تفسير ابن كثير) (2/572).
سه رچاوه .ba8
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن slemane (2011-07-02 05:39:07)
لهسهر هێڵ نییه
به شی یازده
تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) 4-بوونى زاتى پیرۆزى ڕێگرى بەڵاكان بووە
گەورەترین بەخششى خوایى بۆ ئەم ئومەتە ئەوە بووە كە زاتى پیرۆزى ئەو پێشەوایە هۆیەكى سەرەكى بووە بۆ پاراستنى هاوەڵانى لە هەموو تەنگ و چەڵەمەیەك، بە پێچەوانەى گەلانى پێشوو كە بەهۆى تاوانەكانیانەوە بەڵاى خوایى دابەزیوەتە سەریان، لەكاتێكدا كە پێغەمبەرەكانیان لە ناویاندا بوون (عليهم الصلاة والسلام)
كاتآ گەلى نوح پێغەمبەرەكەیان (صلى الله عليه وسلم) بە درۆ خستەوە خواى گەورە سزاى سەختى بۆ ناردن وەك دەفەرموێ:
[..... وَقِيلَ يَا أَرْضُ ابْلَعِي مَاءَكِ وَيَا سَمَاءُ أَقْلِعِي وَغِيضَ الْمَاءُ وَقُضِيَ الْأَمْرُ..... ] {سورة هود:44}
یان دەفەرموێت:
[...... وَأَغْرَقْنَا الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآياتِنَا..... ] {سورة الاعراف:64}.
* گەلى (عاد) كە دژایەتى پێغەمبەر (هود)یان دەكرد (صلى الله عليه وسلم)، خواى گەورە دەفەرمویت:
[ وَفِي عَادٍ إِذْ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمُ الرِّيحَ الْعَقِيمَ * مَا تَذَرُ مِنْ شَيْءٍ أَتَتْ عَلَيْهِ إِلَّا جَعَلَتْهُ كَالرَّمِيمِ ] {سورة الذاريات:41-42}.
* بۆ گەلى (ثمود)یش كە پێغەمبەر صاڵح یان بە درۆخستەوە، خواى گەورە دەفەرمویت:
[ فَأَخَذَهُمُ الْعَذَابُ ] رسورة الشعراء:158}.
* بۆ گەلى (لوط)یش خواى گەورە فەرموویەتى:
[..... جَعَلْنَا عَالِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهَا حِجَارَةً مِنْ سِجِّيلٍ مَنْضُودٍ ] {سورة هود:82}.
* گەلى مەدیەن كە دژایەتى پێغەمبەر (شوعەیب)یان دەكرد خواى گەورە فەموویەتى:
[.... فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَتْهُمُ الرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُوا فِي دَارِهِمْ جَاثِمِينَ ] {سورة العنكبوت:37}
عزى كوڕى عبد السلام دەفەرموێت (ڕەحمەتى خواى لێبێت) { ومن خصائصه (صلى الله عليه وسلم) أن الله أرسله رحمة للعالمين فأمهل عصاة أمته ولم يعالجهم ابقاء عليهم بخلاف من تقدمه من الانبياء فإنهم لما كذبوا عوجل مكذبهم......} انظر: (غاية السول في خصائص الرسول (صلى الله عليه وسلم) لابن ملقن تحقيق عبدالله نجم الدين بن عبدالله
وەلەم بارەیەوە فەرموودەى زۆر هاتووە، هەندێك بۆ نموونە و پاڵپشتى ئەم مەسەلەیە دەهێنینەوە:-
* لە ئەنەسى كوڕى مالیكەوە ڕوایەت كراوە كە جارێكیان ئەبوجهل بە بڵندى هاوارى كرد و ووتى:
[ اللَّهُمَّ إِنْ كَانَ هَذَا هُوَ الْحَقَّ مِنْ عِنْدِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ] {سورة الانفال:32}.
یەكسەر پەروەردگار ئەم ئایەتەى بۆ پێغەمبەرى ئازیزمان (صلى الله عليه وسلم) ناردە خوارەوە كە دە فەرموێت:
[ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنْتَ فِيهِمْ ] {سورة الانفال:34}.
وەلە فەرموودەیەكى تردا دەفەرموێت ((..... أنا أمة لأصحابي، فإذ ذهبتُ أتى اصحابي ما يوعدون....)) اخرجه: مسلم برقم (2531)
سه رچاوه .ba8
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن slemane (2011-07-02 05:40:41)
لهسهر هێڵ نییه
به شی دوازده
تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)3-كۆتایى هێنەرى پێغەمبەرانە
یەكێكى تر لە تایبەتمەندى یەكانى پێشەوامان (صلى الله عليه وسلم) ئەوەیە كە ئیدى پاش ئەو هیچ پێغەمبەرێكى تر نایەت وە خاتەم و كۆتا پێغەمبەرە،وەهەر كەسێك دواى ئەو بانگێشەى پێغەمبەرایەتى بكات ئەوە بە درۆزنێكى زەق لەقەڵەم دەدرێت، خواى پەروەردگار دەفەرموێت:
[ مَا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ رِجَالِكُمْ وَلَكِنْ رَسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ.........] {سورة الاحزاب:40}.
وەلەچەندین فەرموودەدا ئاماژە بەم تایبەتمەندىیە كراوە وەك دەفەرموێت (فضلت على الانبياء بست....) پاشان دەفەرموێت ((...... وختم بي النبيون)) اخرجه: مسلم (523)، وەدەفەرموێت ((إن الرسالة والنبوة قد إنقطعت فلا رسول بعدي ولانبيّ....)) اخرجه: الترمذي (5272) بسند صحيح، وصححه الحاكم ووافقه الذهبي في (المستدرك) (4/391) وأصله في الصحيحين، و(صحيح الجامع) (1627) باسناد صحيح. ، وەدەفەرموێت ((وأنا العاقب الذي ليس بعده أحد)) اخرجه: البخاري –فتح -6 (3532)، ومسلم برقم (125).
سه رچاوه .ba8
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن slemane (2011-07-02 05:41:42)
لهسهر هێڵ نییه
به شی سێزده
تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) 2-پەیامەكەى گشتى یە
هەر پێغەمبەرێك كە پەروەردگار ناردوویەتى بۆ گەلەكەى خۆى بووەو بەس، وەك لە چەندین شوێنى قورئانى پیرۆزدا ئاماژە بۆ ئەم مەسەلەیە كراوە.
*بۆ پێغەمبەر نوح دەفەرموێت:
[ لَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحاً إِلَى قَوْمِهِ ] {سورة الاعراف:59}.
*بۆ پێغەمبەر هود دەفەرموێت:
[ وَإِلَى عَادٍ أَخَاهُمْ هُوداً ] {سورة الاعراف:65}.
*بۆ پێغەمبەر صاڵح دەفەرموێت:
[ وَإِلَى ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحاً ] {سورة الاعراف:73}
*بۆ پێغەمبەر لوط دەفەرموێت:
[ وَلُوطاً إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ ] {سورة الاعراف:80}
*بۆ پێغەمبەر شوعەیب دەفەرموێت:
[ وَإِلَى مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْباً ] {سورة الاعراف:85}
بەڵام پێغەمبەرى ئازیزمان (صلى الله عليه وسلم) پەیامەكەى گشتىیەو بۆ هەموو مرۆڤایەتىیە بەڵكو نێرراوى خودایە بۆ پەرى و مرۆڤیش، وەك دەفەموێ:
* [ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ ] {سورة الانبياء:107}.
* [ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا كَافَّةً لِلنَّاسِ بَشِيراً وَنَذِيراً ] {سورة سبأ:28}
* [ قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعاً] {سورة الاعراف:158}.
وە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت ((أعطيت خمساً لم يعطهن أحد قبلي..... پاشان دەفەرموێت: وكان النبيّ يبعث الى قومه خاصة وبعثت الى الناس عامة)) انظر: (فتح الباري) (1/553)، ومسلم برقم (521). ، وەلە فەرموودەیەكى تردا دەفەرموێت ((والذي نفس محمد بيده لايسمع بي أحد من هذه الامة يهودي ولانصراني ثم يَموت ولم يؤمن بالذي أرسلت به الا كان من أصحاب النار)) اخرجه: مسلم (153).
سه رچاوه .ba8
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن slemane (2011-07-02 05:42:36)
لهسهر هێڵ نییه
به شی چوارده
. تایبەتمەندیەكانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) 1-پەیمانى گشتى
پەروەدگارى بوونەوەر لەیەكەم پێغەمبەرەوە كە پێغەمبەر (آدم)ە، هەتا پێغەمبەر (عیسى) (عليهم الصلاة والسلام) هەموو پێغەمبەران خواى گەورە پەیمانێكى گشتى لێ وەرگرتوون كە هەمووان بە گەلەكانیان ڕابگەیەنن كە باوەڕ بە پێغەمبەر محمد (صلى الله عليه وسلم) بهێنن و ببنە یارمەتى دەرى ئاینەكەى گەر پێى گەیشتن.
خواى گەورە دەفەرموێت:
[ وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِيثَاقَ النَّبِيِّينَ لَمَا آتَيْتُكُمْ مِنْ كِتَابٍ وَحِكْمَةٍ ثُمَّ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مُصَدِّقٌ لِمَا مَعَكُمْ لَتُؤْمِنُنَّ بِهِ وَلَتَنْصُرُنَّهُ قَالَ أَأَقْرَرْتُمْ وَأَخَذْتُمْ عَلَى ذَلِكُمْ إِصْرِي قَالُوا أَقْرَرْنَا قَالَ فَاشْهَدُوا وَأَنَا مَعَكُمْ مِنَ الشَّاهِدِينَ ] {سورة:آل عمران}.
زانایانى تەفسیر لەڕاڤەى ئەم ئایەتەدا دەفەرموون { مابعث الله نبيا من الابياء الا أخذ عليه ميثاق، لئن بعث الله محمداً وهو حي ليؤمننَّ به ولينصرنه } انظر: (تفسير الطبري) (2/263)، و(تفسير ابن كثير) (1/386). ، جارێكیان ئیمامى عمر (رضي الله عنه) پەڕاوێكى بەدەستەوە بوو كە تەوراتى تێدا نوسرابوو، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) چاوى پێكەوت فەرمووى ئەى عومەر (رضي الله عنه) ((والذي نفسي بيده لو أن موسى (صلى الله عليه وسلم) كان حيا ماوسعه إلاّ ان يتبعني)) اخرجه: احمد في (المسند) (3/387) وقال محققه الشيخ الالباني في (المشكاة) (1/63) اسناده حسن. ، واتە: سوێند بەوەى گیانى منى بەدەستە كە خودایە، ئەگەر موساى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە ژیاندا بوایە دەبوایە شوێن ئەم ئاینەى من بكەوتایە
سه رچاوه .ba8
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن slemane (2011-07-02 06:05:34)
لهسهر هێڵ نییه
به شیکۆتاییپازده سەد هۆكار بۆ سەرخستنى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم)/بۆ : ێشەكى وەرگێڕ
إنَّ الحمدَ للهِ، نحمده، ونستعينه، ونستغفره، ونعوذ بالله مِن شرور أنفسنا، ومِن سيئات أعمالنا، مَن يهده الله فلا مضل له، ومَن يضلل فلا هادي له، وأشهد أنْ لا إله إلا الله وحده لا شريك له، وأشهد أن محمداً عبده ورسوله.
[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنْتُمْ مُسْلِمُونَ] . [آل عمران: 102] .
[ يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالاً كَثِيراً وَنِسَاءً وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي تَسَاءَلُونَ بِهِ وَالْأَرْحَامَ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيباً] [النساء: 1] .
[يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَقُولُوا قَوْلاً سَدِيداً يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَالَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزاً عَظِيماً] [الأحزاب: 70-71] . أما بعد: فإن خير الحديث كتاب الله، وأحسن الهدي هدي محمد (صلى الله عليه وعلى اله وسلم).
لەپاشاندا: بەراستی موسڵمانە بەڕێزو خۆشەویستەكان بەپێویست و گرنگم زانی لە كات وساتێكی وەك ئەمڕۆدا ئەم نامیلكە بچووك بە قەبارەیە و بەسوود بەماناو خوێندنەوەیە وبەپاداشتی گەورە بۆئەو كەسەی كە كردار دەكات بەناوەڕۆكەكەی وەرگێڕمە سەر زمانی ڕەسەنی وشیرینی كوردی خۆمان بەڵكو هەمووان سودمەند بین لێ ى إن شاء الله، وە هەروەها بۆ ئەوەی كە چاوڕۆشن وئاگاداربین لەمافەكانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) بەسەرمانەوە، وە بۆ ئەوەی بزانین كە ئەوەی ئەرك وپێویستە لەسەر هەموو لایەكمان كە پێشەواو خۆشەویست وپێغەمبەرمان محمد (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) سەربخەین هەریەك بەگوێرەی تواناو شارەزایی و ئاست ودەسەڵاتی خۆی.
وەك ڕوون وئاشكرایە لەم نامیلكەیەدا باس لەمافەكانی پێغەمبەر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) كراوە، وە چی پێویستە لەسەر ئەو كەسایەتی ولایەنانە بەرامبەر بەو مافانەی پێغەمبەر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) كە ئەنجامی بدەن، وە بە پێوێستی دەزانم كە چەند ئەركێكى سەر شانى دەسەڵاتدارەكان باس بكەم كە پێویستە لەسەریان كە جێ بە جێى بكەن، لەوانە:
یەكەم: هەڵسن بە پارێزگاری كردن لە مافی پێغەمبەر(صلى الله عليه وعلى اله وسلم) ومافی گەلە كوردە موسڵمانەكەیان بەتایبەتی و موسڵمانانی تر بەشێوەیەكی گشتی، بەوەی كە نەهێڵن كە هیچ لەدەز گاكانی ڕاگەیاند و ڕۆژنامەنوسان و ڕۆشنبیران و ڕوناكبیران و نوسەرانەوە گاڵتەو سوكایەتی بكرێت بەشتێك لە موقەدەساتی ئەم ئایینە ئیسلامە، لەسەرووی هەموویانەوە گاڵتە كردن بەخوای گەورەو قورئانەكەی وەپێغەمبەر(صلى الله عليه وعلى اله وسلم) و فەرموودەكانی.
دووەم: سزا سەپاندن بەسەر ئەو شوێن ولایەن و كتێبخانەو چاپخانەو ئەو كەسانەی كە لەپشت ئەو نوسین و بڵاو كراوەو پەرتوكانەوەن كە سوكایەتی بەئایین و پێغەمبەری خۆشەویستمانی تیادا دەكرێت(صلى الله عليه وعلى اله وسلم).
سێیەم: قەدەغەكرن وڕێگە نەدان بەفرۆشتنی ئەو كاسێت وپەرتوكانەی كە سوكایەتی بە موقەدەساتی ئەم ئایینە وپێغەمبەرەی دەكەن (صلى الله عليه وعلى اله وسلم)، لەبەر ئەوەی بەتێكڕا دەنگی زانایان كڕین وفرۆشتن وچاپ كردن و باركردن و......هتد.
ئەو جۆرە كاسێت ونوسراوانە حەرامن وكارێكی نادروستە.
چوارەم و كۆتایی: داوامان وایە كە جارێكی تر ڕێگە نەدەن بە كەسانێكی ترى وەك: مەریوان و هاوشێوەى كە خۆیان و پەرتوكیان ئازاد بن لە لەكەداركردنی ئایین و پێغەمبەرەكەمان (صلى الله عليه وعلى اله وسلم)، وە پێغەمبەرمان محمد(صلى الله عليه وعلى اله وسلم) ئەوەندە بەڕێزە لای خوای گەورە تا بەسەر پێغەمبەرانی ترەوە بەوەی كە خوای گەورە تایبەتمەندی بە پێغەمبەرمان محمد(صلى الله عليه وعلى اله وسلم) داوە كە بەناوی خۆی بانگی ناكات لە هیچ ئایەتێكی پیرۆزی قورئاندا بە پێچەوانەوە خوای گەورە بانگ لە هەر پێغەمبەرێكی تر دەكات بەناوی خۆیەوە، بەڵگەش لەسەر ئەم قسەیەی كەكردمان:
خوای گەورە دەربارەی پێغەمبەرمان محمد (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) دەفەرمووێت:
[يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ....] [الأحزاب: 1] .
وە هەروەها: [يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ...] [المائدة: 41] .
بەڵام ئەم تایبەتمەندیە بەكار نەهاتووە بۆ هیچ لە پێغەمبەرانی تر، خوای گەورە دەربارەی آدم (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) دەفەرمووێت: [يَا آَدَمُ اسْكُنْ...] [البقرة: 35] .
هەروەها دەربارەی پێغەمبەر عیسى عليه السلام فەرموویەتی:
[يَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ اذْكُرْ نِعْمَتِي...] [المادة: 110] .
وە هەروەها دەربارەی پێغەمبەر موسى عليه السلام فەرموویەتی:
[يَا مُوسَى إِنِّي أَنَا اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ...] [القصص: 30] .
وە هەروەها دەربارەی پێغەمبەر نوح عليه السلام فەرموویەتی:
[يَا نُوحُ اهْبِطْ بِسَلَامٍ...] [هود: 48] .
وە هەروەها دەربارەی پێغەمبەر إبراهیم عليه السلام فەرموویەتی:
[يَا إِبْرَاهِيمُ قَدْ صَدَّقْتَ الرُّؤْيَا..] [الصافات: 104 -105] .
وە هەروەها جارێكی تر دەربارەی پێغەمبەر إبراهیم عليه السلام فەرموویەتی:
[يَا إِبْرَاهِيمُ أَعْرِضْ عَنْ هَذَا...] [هود: 76] .
وە هەروەها دەربارەی پێغەمبەر لوط عليه السلام فەرموویەتی:
[يَا لُوطُ إِنَّا رُسُلُ رَبِّكَ...] [هود: 81] .
وە هەروەها دەربارەی زەكەریا عليه السلام فەرموویەتی:
[يَا زَكَرِيَّا إِنَّا نُبَشِّرُكَ...] [مريم: 7] .
وە هەروەها دەربارەی پێغەمبەر داود عليه السلام فەرموویەتی:
[يَا دَاوُودُ إِنَّا جَعَلْنَاكَ خَلِيفَةً فِي الْأَرْضِ...] [ص: 26] .
وە هەروەها دەربارەی پێغەمبەر یحیى عليه السلام فەرموویەتی:
[يَا يَحْيَى خُذِ الْكِتَابَ بِقُوَّةٍ...] [مريم: 12] .
ئەم چەند فەرموودەیەی كە هێنامانەوە بۆ ئەوە بوو بزانین كە خوای گەورە چەندێك پێغەمبەرمانی (عليهم الصلاة والسلام) خۆش وویستووە و ڕێزی بۆ داناوە بەسەر پێغەمبەرانی ترەوە چ جای كەسانێك خوار پێغەمبەرن (عليهم الصلاة والسلام).
دەبا ئیتر بە وەفابین بەرامبەر خۆی و سوننەتەكانی و سەری بخەین و ڕێزی بۆ دابنێین و شوێنی بكەوین بەڵكو خوای گەورە بەزەیی بەسەرماندا بڕێژێت، وەك خوای گەورە دەفەرموێت:
[وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَالرَّسُولَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ] [آل عمران:132] .
واتە: گوێڕایەڵی خوای گەورەو پێغەمبەرەكەی بكەن(صلى الله عليه وعلى اله وسلم) بەڵكو خوای گەورە بەزەیی وڕەحمی پێتان بێتەوە.
دەبا ئەوانەی كە بەناو ئایینی ئیسلامەوە بانگەشەی خۆشەویستی پێغەمبەر(صلى الله عليه وعلى اله وسلم) دەكەن بزانن كە خۆش ویستنی پێغەمبەر(صلى الله عليه وعلى اله وسلم) بەوە نابێت كە یادێكی بیدعەو داهێنراو دەگێڕن لەساڵێكدا یەك جار بەناوی خۆش ویستنیان بۆ پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وعلى اله وسلم).
دەبا لەبەر خوای گەورە و پاشان خۆش ویستنیان بۆ پێغەمبەری خوا(صلى الله عليه وعلى اله وسلم) دەست هەڵگرن و واز بهێنن لەو كارە نادروستە و چەندەها كاری نادروستی تر.
وە هەروەها ئەو كەسانەی كە خۆیان بەهەڵگری بانگەوازى ئیسلامی دەزانن كە ناوێكی گەورەیان لەخۆیان ناوە بابەس بێت وازهێنان وبەسوك دانانى سوننەتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم)، بالەخوا بترسن.
وە كە ئەمە ڕێزی پێغەمبەر(صلى الله عليه وعلى اله وسلم) بێت لای خوای گەورە، پێویستە ئێمەش بە خۆماندا بچینەوە و بزانین پێغەمبەر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) كێیە؟
بۆیە خوای گەورە حەرامی كردووە كە بانگی پێغەمبەر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) بكەین بەناوی تەنهایی خۆیەوە وەك دەفەرمووێت:
[لَا تَجْعَلُوا دُعَاءَ الرَّسُولِ بَيْنَكُمْ كَدُعَاءِ بَعْضِكُمْ بَعْضًا] [النور:63] .
واتە: بانگ كردنی پێغەمبەر(صلى الله عليه وعلى اله وسلم) لە نێوانتاندا هەروەك بانگ كردنی هەندێكتان بۆ هەندێكى ترتان دامەنێن.
بەداخەوە زۆر جار گوێمان لە بەناو بانگخوازەكان دەبێت كە دەڵێن محمد وای ووتووە، ئەمە خۆی لەخۆی بێ ئەدەبیەكی زۆرە بەرامبەر پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وعلى اله وسلم).
وە لەپێش كۆتایدا دەمەوێت ئەوەتان پێ ڕابگەیەنم كە كاری من لەم نامیلكەیەدا بریتى بووە لە: وەرگێڕانی بۆ سەر زوبانی كوردی لە عەرەبیەوە، وە پاشان{تخریج}وە دەرنان ودەرهێنانی فەرموودەكان لەسەرچاوە ڕاستەكانی زانایانی فەرموودەناس وەكو شێخی پایە بەرزو زانای فەرموودەناس و شارەزا لە فیقهو ئاینی خودا شێخ محمد ناصرالدين الألباني (رەحمەتی خوای لێ بێت).
وە بۆیە پێم خۆش بوو كە ئەم بابەتەتان پێشكەش بكەم چونكە پێغەمبەر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) لە جەنگی ئوحودا بە هاوەڵەكانی فەرموو كە ئێمەش دەگرێتەوە:(مَنْ يَرُدُّهُم عَنَّا ولَهُ الجَنَّة، أو هو رفيقي في الجنة) ((رواه مسلم في صحيحه: 4617، باب غزوة أحد)..
واتە: هەركەسێك بێ باوەڕان بگێڕێتەوە لێمان ئەوە بەهەشتی بۆ هەیە، یاخود ئەوە دۆست وهاوەڵی منە لە بەهەشتدا.
بەڕاستی یەكەم پایە لەپایە گەورەكانی ئیسلام:
شایەتیدانە بەوەی كەهیچ پەرستراوێك نییە شایستەی پەرستن بێت بە حەق جگە لەخودا نەبێت، وەمحمدیش (صلى الله عليه وعلى اله وسلم)پێغەمبەری خودایە. وەجێ بەجێكردنی بەشی دووەم لەم دوو شایەتیدانە ئەویش شایەتیدانە بەوەی كە محمد(صلى الله عليه وعلى اله وسلم) پێغەمبەری خودایە تەواو وجێبەجێ كراو دەبێت لەمیانەی ئەم فەرمانانەی خوارەوە:
یەكەم: بەراستگۆ دانانی پێغەمبەر(صلى الله عليه وعلى اله وسلم) لەهەر شتێك كەهەواڵی لەبارەوە دابێت، وە یەكەمینیان: كە ئەو پێغەمبەرو نێردراوی خودایە بۆ هەموو جنۆكە و مرۆڤەكان بەتێكڕا بۆ گەیاندنی سروشی خودا، ئەویش قورئان وفەرموودەكانە كەپێكهاتەی ئایینی ئیسلامن، ئەو ئایینەی كە خوای گەورە هیچ ئایینێكی تر وەرناگرێت جگە لەو نەبێت.
دووەم: گوێڕایەڵی كردنی ورازی بوون بە فەرمان ڕەوایەتیەكەی، وخۆبەدەستەوەدان بۆى خۆبەدەستەوەدانێكی تەواو، وەملكەچ بوون بۆ سوننەتەكانی و پەیڕەوی كردنیان لەخۆتدا، وە فڕێدان و دووركەوتنەوە لە جگە لە سوننەتەكانی.
سێ یەم: خۆشویستنی پێغەمبەر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) لەسەرووی خۆشویستنی باوك ودایك ومنداڵ و گیانەوەیە، وە خۆشویستنی پێغەمبەر (صلى الله عليه وعلى اله وسلم) ئەوەت لێ داوا دەكات كە بەگەورەی بزانیت وڕێزی لێ بگریت وسەری بخەیت وبەرگری لێ بكەیت، وەخۆ بەستنەوە بەوشتانەی لەوەوە هاتووە.
چوارەم: دەست هەڵگرتن ووازهێنان لەوشتانەی كە قەدەغەی كردووە ودەڵێت مەیكەن، وەدەبێت پەرستن نەكرێت بۆخودا جگە بەو شێوەیەی كە پێغەمبەر(صلى الله عليه وعلى اله وسلم) دیاری كردووە، وەلەسەر هەموو موسڵمانێكە كەپەلە بكات بۆجێبەجێ كردنی ئەم واتایە، بۆئەوەی بڕوا بوونەكەی راست وڕەوان بێت، وەبۆ ئەوەی بەشى دووەم لەوشەی یەكخواپەرستی جێبەجێ بكات، وەبۆ ئەوەی شایەتی دانەكەی تەواو بێت بەوەی كە موحەمەد(صلى الله عليه وعلى اله وسلم) پێغەمبەری خودایە.
لەبەر ئەوەی دووڕووەكان دەیان ووت:
[نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ اللَّهِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُ وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ] [المنافقون: 1] .
واتە: ئێمە شایەتی دەدەین بەوەی كەتۆ پێغەمبەری خودایت، وەخودایش دەزانێت كەتۆ پێغەمبەری خودایت، وەخودا شایەت وئاگادارە بەوەی كەدووڕووەكان درۆ دەكەن.
شایەتی دانەكەیان سودیان پێ ناگەیەنێت، لەبەر ئەوەی واتاكەیان جێ بەجێ نەكردبوو، وەئەمە چەند شتێكە كەدەتوانین لەئەنجامیاندا كردار بكەین بەخواست وداواكارىیەكانی ئەو خۆشەویستیە، وەئەوەی ئەرك وپێویستە هەڵسانە بەومافەی پێغەمبەر(صلى الله عليه وعلى اله وسلم) لەبەرامبەر ئەو هێرشە توندو چڕانەی دەكرێنە سەری بەوەی كە بیپارێزین ومناڵەكانمان ودایكانمان وباوكانمان وگیانی خۆمان بیبەخشین بۆی لەپێناوی خوادا، وەهەر كەسێك بەگوێرەی توانای، هەموان بەرپرسیارێتی دەگرنە ئەستۆ وەبەگوێرەی ئاست وشوێنەكەی.
1ـ بیركردنەوە لەو بەڵگە یەك جارەكی وبڕاوانەی كەبەڵگەن لەسەر پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم) بەوەی كەئەو پێغەمبەری خودای پەروەردگاری هەموو بوونەوەر وجیهانە، وەبنەمای بەڵگەكان لەقورئانی پیرۆزەوە سەرچاوەی گرتووە، وەیان هەر شتێك ببێت بەبەڵگە لەسەر راستێتی پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم).
2ـ فێربوونی ئەو بەڵگانەی كە لەقورئان و فەرموودە وكۆڕای زانایاندا هاتووە كەبەڵگەیە لەسەر پێویست بوونی گوێڕایەڵى كردن وشوێن كەوتن وپەیڕەوی كردن بە پێغەمبەری خواوە(صلى الله عليه واله وسلم).
3ـ زانست وزانیاریت هەبێت بەپاراستنی خوای گەورە بۆ فەرمودەكانی پێغەمبەرەكەی (صلى الله عليه واله وسلم)، خواى گەورە فەرموویەتی:
[إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ] [الحجر: 9] .
واتە: ئێمە خۆمان قورئانمان دابەزاندووە، وەئێمە هەر خۆشمان دەیپارێزین.
ئەویش لەمیانەی ئەو كۆششە گەورانەوە پارێزراوە كە زاناكان پێی هەڵساون بەدرێژای سەردەمە جیاوازەكان، كەڕاستیان لە لاوازی جیاكردۆتەوە، وەكۆیان كردۆتەوە لەسەر وورد ترین بنەماكان كەوا ئەم ئوممەتە بەتەنها پێی هەڵساون لەجگە لە ئوممەتانی پێشوو.
4- هەست كردن بەخۆشویستنی پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم) لەدڵەكاندا بەیاد كردنەوەی جوانترین سیفات و تایبەت مەندیەكانی لەڕووی رواڵەت ودروست كردن و خوڕەوشتىیەوە، وەخوێندنەوەی ئەو پەرتوكانەی باس لە خوڕەوشتە جوان وبەرزەكانی دەكات، وەپێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم) بەڕاستی تەواوی واتای مرۆیی تیادا كۆببوەوە لەشێوازو روخسارو رەوشتیدا:
[وَإِنَّكَ لَعَلى خُلُقٍ عَظِيمٍ] [القلم: 4] .
واته: بەراستی تۆ ئەی موحەمەد(صلى الله عليه واله وسلم) لەسەرووی هەموو خوڕەوشتە بەرزو گەورەكانەوەیت.
5ـ بەبیر هێنانەوە وباس كردنی گەورەیی چاكەو دەست گرتن ویارمەتی دانی پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم) لەسەر هەریەك لەئێمەدا، لەبەر ئەوەی ئەو بوو ئایین و پەیامی خوای گەورەی گەیاند بەئێمە بەچاكترین وتەواوترین شێوە، بەدڵنیایىیەوە پەیامەكەی خودای گەورەی گەیاند و ئەمانەتەكەشى جێ بەجێ كرد و ئامۆژگاری ئوممەتەكەیشى كرد.
6- دانە پاڵی هەموو كارێكی چاكە دنیای بێت یاخود دوارۆژی كاتێك بۆمان سوك وئاسان دەبێت پێمان دەدرێت بەهۆی پێغەمبەرەوەیە (صلى الله عليه واله وسلم) لەدوای فەزڵ وگەورەیی وپێزانیی خوای گەورە (جلَّ جلاله)، لەبەر ئەوەی پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم) رێگە چارەمان بوو، رێنمای كەرمان بوو بۆ ئەو رێگەیە، دەی خودای گەورە پاداشتی بداتەوە لەجیاتی ئێمە بەچاكترین پاداشت كە پاداشتى پێغەمبەرێكى دابێتەوە لە جیاتی ئوممەتەكەی ونێردراوێك لەجیاتی نەتەوەكەی.
7- بەبیرهێنانەوەو باسكردنی بەوەی كە پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم) بەسۆزترو بەبەزەیی ترو بەهۆڵ ترە بۆ ئوممەتەكەی لە ئوممەتەكەى:
[النَّبِيُّ أَوْلَى بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنْفُسِهِمْ] [الأحزاب: 6] .
واتە: پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم) لەپێش ترو نزیك ترو بەبەزەیی ترو بەجۆش ترە بۆ بڕواداران لەنەفس وگیانی خۆیان.
8- ئاشنا بوون وشارەزا بوون لەو ئایەت وفەرموودانەی كەباس لەگەورەیی پلەو پایەی پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم) دەكات لەلای پەروەردگاری، وەبەرز كردنەوەی پایەو شوێنی لەلای دروست كەرەكەی، وەخۆش ویستن ورێزگرتنی خوای گەورە بۆى ئەوپەڕی رێزگرتن.
9- پەیوەست بوون بەفەرمانەكانی خوای گەورەوە سەبارەت بە خۆش ویستنی ئێمە بۆ پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم)، بەڵكو دەبێت خۆش ویستنی پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم) پێش خۆش ویستنی نەفس وگیانمان بخەین، بەبەڵگەی فەرموودەى پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم) خۆى: (لايؤمنُ أحدُكُم حتى أكونَ أحبَّ إليهِ مِنْ ولدِهِ ووالدِهِ والنَّاسِ أجمعين) (صحيح مسلم: 167، باب الإيمان)، و(صحيح الجامع الصغير: 7582، باب الإيمان)، و(صحيح ابن ماجة:56، باب الإيمان)
10- پەیوەست بوونمان بەفەرمانەكانی خوای گەورەوە دەربارەی بەڕەوشت بوونمان لەگەڵ پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم) وسوننەتەكانیدا، بەبەڵگەی فەرموودەى خوای گەورە: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَرْفَعُوا أَصْوَاتَكُمْ فَوْقَ صَوْتِ النَّبِيِّ وَلَا تَجْهَرُوا لَهُ بِالْقَوْلِ كَجَهْرِ بَعْضِكُمْ لِبَعْضٍ أَنْ تَحْبَطَ أَعْمَالُكُمْ وَأَنْتُمْ لَا تَشْعُرُونَ] [الحجرات: 2]
واتە: ئەی ئەوانەی كەبڕواتان هێناوە دەنگی خۆتان مەخەنە سەروى دەنگی پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم)، وەلەگەڵ ئەو بەدەنگی بەرز قسە مەكەن هەروەكو چۆن لەگەڵ یەكتردا قسە دەكەن، نەوەكو ئاكامی كارتان تیا بچێ، وەئێوەش هەست وئاگاداریتان نەبێت.
وەهەروەها دەفەرموێت:
[إِنَّ الَّذِينَ يَغُضُّونَ أَصْوَاتَهُمْ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ أُولَئِكَ الَّذِينَ امْتَحَنَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ لِلتَّقْوَى لَهُمْ مَغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ عَظِيمٌ] [الحجرات: 3] .
واتە: بەڕاستی ئەوانەی كەلای پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه واله وسلم) دەنگیان نزم دەكەنەوە ئەوانە كەسانێكن كەخوای گەورە دڵیانی تاقی كردۆتەوە بەلەخواترسان، -هەروەك چۆن ئاڵتون تاقی دەكرێتەوە وبەئاگر ئاڵتونە سادەكەی لێ جیا دەكرێتەوە- ئەوانە لێخۆش بوون وپاداشتی گەورەیان بۆ هەیە.
وەهەروەها دەفەموێت:
[لَا تَجْعَلُوا دُعَاءَ الرَّسُولِ بَيْنَكُمْ كَدُعَاءِ بَعْضِكُمْ بَعْضًا] [النور: 63] .
واتە: بانگ كردنی پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم) لەنێوانتاندا وەكو بانگ كردنی هەندێكتان بۆ هەندێكتان دامەنێن.
11-خۆبەدەستەوەدان بۆ فەرمانەكانی خوای گەورە بەبەرگری كردن وسەرخستن وپارێزگاری كردن لە پێغەمبەرى خو(صلى الله عليه واله وسلم) لەهەر خراپەو نارەحەتیەك كەمەبەستیان بەو بێت، وەهەر نقوستانی وكەمتەرخەمىیەك كەبدرێتە پاڵی، هەروەك چۆن خوای گەورە دەفەرموێ:
[لِتُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُعَزِّرُوهُ وَتُوَقِّرُوهُ] [الفتح: 9] .
واتە: تابەخواو پێغەمبەرەكەی (صلى الله عليه واله وسلم) بڕوا بهێنن ویارمەتی بدەن وسەری بخەن رێزی بۆ دابنێن وبەگەورەی بزانن.
12- ئامادە كردن وبوونى نییەتێكى ڕاستگۆیانە ودرێژەدان وبەردەوام بوون لەسەر ئەو نییەتە بۆ سەرخستن وپاراستن وبەرگرى كردن لە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه واله وسلم).
13- ئامادە كردن وهێنانە بیری پاداشتێكی زۆر زۆر لەدوا رۆژدا بۆ ئەو كەسەی خۆشویستنی پێغەمبەری (صلى الله عليه واله وسلم) جێبەجێ كرد بێت بەشێوەیەكى راست وڕەوان، بەوەی دەبێت بەهاوڕێ وخۆشەویستی پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم) لەبەهەشتدا، بەبەڵگە فەرموودەى پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم) كە ئەو كەسەی ووتی من خواو پێغەمبەرم (صلى الله عليه واله وسلم) خۆش دەوێت پێی فەرموو:
(أنتَ معَ مَن أحْبَبْتَ) (صحيح البخاري: 6171)، و(صحيح مسلم: 2639)، و(صحيح الجامع الصغير: 1/1483).
واتە: تۆ لەگەڵ ئەوكەسەدایت كەخۆشت دەوێت.
14- سوربوون وبەردەوام بوون لەسەر صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم) هەركاتێك كەباس كرا، وەلەدوای بانگ دان، ولە رۆژى هەینی، ولە هەموو كاتێكدا لەبەر گەورەی پاداشتی ئامادەكراو لەسەر صەڵاوات دان، وە لەبەر گەورەیی مافی پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم) لەسەرمان.
15- خوێندنەوەی ژیان نامەیەكی راستی پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم) لەگەڵ وەستان لەسەر رووداوەكان وەستانی كەسێكی سودمەند لە حوكم و رووداوو پەندەكان، وەسود وەرگرتن لەو سودانەی كەدەرهێنراوە لەهەر رووداوێك لەوانە، وەهەوڵدان بەپەیوەست كردنىیەوە بەژیان وسەردەمی خۆمانەوە.
16- فێر بوون وشارەزا بوون لە فەرموودەكانی پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم)، وە بەخوێندنەوەی ئەو فەرموودانەی كەخاوەن زانستەكان بەراستیان زانیوە لەو فەرموودانەی كە گێڕاویانەتەوە لە پێغەمبەرەوە(صلى الله عليه واله وسلم) لەگەڵ هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لەو فەرموودانە، وەئامادە كردن وهێنانە بیرى ئەو دانایىیە بەنرخ ورەوشتە بەرزانە، و پەرستن وملكەچىیەكى تەواو بەتەنها بۆ خواى دروستكەر كە ئەم فێركارىیە پێغەمبەریانە دەیگرێتە خۆى.
17- شوێن كەوتنی هەموو سوننەتەكانی پێغەمبەر (صلى الله عليه واله وسلم)، لەگەڵ لەپێش دانانی كام لە هەموو گرنگ ترو پێویست تر لەوانی تر.
18- سور بوون لەسەر شوێن كەوتن وپەیڕەوی كردنی پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم) لەسوننەتەكاندا، ئەگەر بێتو ئەو سوننەتە لەتەمەنماندا یەك جاریش جێبەجێ بكەین لەبەر گرنگی وسوربوون لەسەر شوێن كەوتەیی كردن پآى لە هەموو شتێكدا.
19- خۆپاراستن ودوور كەوتنەوە لەگاڵتە پێكردن بەشتێك لە سوننەتەكانی پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم).
20- دڵ خۆش بوون بە بڵاو بوونەوە وەدەركەوتنی سوننەتەكانی پێغەمبەر (صلى الله عليه واله وسلم) لەنێوان خەڵكیدا.
21- دڵ تەنگی وپێ ناخۆش بوون بە دیار نەمانی هەندێك لە سوننەتەكانی پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم) لەنێوان هەندێ لەخەڵكی.
22- رق لێ بوونی هەر توانجدەرو رەخنە گرێك لە پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم) یان شتێك لە سوننەتەكانی.
23- خۆشویستنى خاو وخێزانی پێغەمبەر(صلى الله عليه واله وسلم) لەخێزان و وەچەكانێوە، وەخۆ نزیك كردنەوە لە خوای گەورە بەهۆی خۆشویستنی خوای گەورە بۆ نەوەو پشتەكانی لەبەر نزیكیانەوە لە پێغەمبەرى خواوە(صلى الله ع?
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن slemane (2011-07-02 06:10:54)
لهسهر هێڵ نییه