.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













ئایا چاره سه رکردنی نه خۆش به شتی حه رام دروسته
لهسهر هێڵ نییه




بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
سوپاسی بێ پایان بۆ زاتی پاکی پەروەردگارمان، وەناردنی دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی سەروەری مرۆڤایەتی (محمد) دروودی خوای لسەر بێت، وە یار و شوێنکەوتوانی تا ڕۆژی دوایی..
فەرموو بەڕێزم بۆ وەڵامەکەت:
پێغەمبەر (د.خ) ئەفەرمووێ: (خوای گەورە دەردی داوە و دەرمانیشی بۆ هەردەردێک داناوە (تەنها مردن و پیری نەبێت)، وەفەرمانمان پێ ئەکات کە دەرمان و چارەسەری بەکار بهێنین بەلام نزیکی ئەو جۆرە دەرمانانە نەکەوینەوە کە حەڕام و قەدەغەکراون).
وە پیاوێک پرسیاری کرد لە پێغەمبەر (د.خ).. ئایا مەی و عەرەق شیفای تێدایە بۆ نەخۆشە، فەرمووی: نەخێر دەردە دەرمان نیە.
وە پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی: خوای پەروەردگار لە شتی حەڕامدا شیفای بۆ ئێوە دانەناوە.
ابن القیم (ر) وتوویەتی، لەبارەی چارەسەرکردن بە شتە قەدەغەکراوەکان: چارەسەر کردن بە شتە قەدەغە کراوەکان ناشرین و ناڕەوایە لەڕووی شەرعی و عەقڵیەوە، وە لەڕووی عەقڵەوە بۆیە قەدەغەکراوە چونکە خوای گەورە هەرشتێکی کە حەڕام کردووە حیکمەتێکی تێدایە و پیسی لەو شتەدایە، خوای گەورەش شتی پاک حەڕام و قەدەغەناکات، قەدەغەکردنیشی لە پێناو پارێزگاری کردنی مرۆڤەکانە لەڕووی جەستە و دەروونەوە، بۆ ئەوەی رۆح و سروشتی مرۆڤەکان بە پاکی پەروەردەبکرێن و لێڕا بهێنرێن لەسەر پاکی و دوور لە پیسی و خراپی، چونکە خواردن و بەکارهێنانی هەرشتێکی حەڕام دەروون و ڕۆحی مرۆڤەکانیش پیس و پۆخڵ دەکات و کاریگەری نەرێنی و سلبی لێدەکەوێتەوە.
وە هەر لەسەر چارەسەرکردن بەحەڕام وەک بەکارهێنانی مەی کە دکتۆر بۆی دابنێ پرسیار ئاڕاستەی لیژنەی دائیمی بۆ توێژینەوە زانستیەکان و فەتوا لە سعودیە کرا، بەم شێوەیە وەڵام درایەوە: حەڕامە چارەسەر کردن بە مەی و هەر شتێک کەخوای گەورە حەڕام کردبێ.
والله أعلم
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته...
لهسهر هێڵ نییه







سوباس ماموستاكيان خودا جه زاى خيرت باته وه
لهسهر هێڵ نییه