.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

--------------------------------------------------------------------------------
په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ له روانگه‌ى قورئانه‌وه سوره‌تی لوقمان وه‌ك نمونه .......
یه‌كێك له‌و هه‌زاره‌ها نازو نیعمه‌تانه‌ى كه‌وا خوای مه‌زن به مرۆڤی به‌خشیوه نازو نیعمه‌تی منداڵه ، وه هه‌روه‌ها منداڵیش پێویستى به په‌روه‌ده‌یه‌كی باش و جوان و پوخت هه‌یه، هه‌ر وه‌ك چۆن پێویستی به خه‌وو خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌كی باش هه‌یه تاكو گه‌شه‌یه‌كی جوان بكات ، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست و ساخله‌م بۆ دوا رۆژی گه‌له‌كه‌مان به‌رهه‌م بێنینن پێویستمان به په‌روه‌رده‌یه‌كی چاك هه‌یه تاكو ووڵاتێكی ئارام و سوود به‌خش بنیات بنێن ، به تایبه‌تیش له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه‌وا ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین .
جا په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ له خانهوادهیهكهوه بۆ خانه‌واده‌یه‌كی تر ده‌گۆرێت خانه‌واده هه‌یه په‌روه‌رده‌یه‌كی جوان و ته‌ندروست ده‌كات ، وه خانه‌واده‌یه‌كی تر به پێچه‌وانه‌وه ، وه‌هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌كردنی منداڵیش هونه‌ره ، به‌ڵكو هونه‌رێكه له‌و هونه‌رانه‌ى كه‌وا زۆر پێویسته هه‌موو مرۆڤێك بزانێت به گه‌وره‌و بچوك و به نێر‌و مێیه‌وه ، چونكه زۆر جار منداڵ به شێوه‌یه‌كی جوان په‌روه‌رده ده‌كرێت له لایه‌ن دایك و باوكیه‌وه به‌ڵام چونكه ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كه‌وا له ده‌ورو به‌رى له‌و هونه‌ره باش نازانن ئه‌وا په‌روه‌رده‌ی دایك و باوكه‌كه زۆر كاریگه‌رى نابێ .
وه منداڵ و په‌روه‌رده‌كرنی منداڵ زۆر زۆر هه‌ستیاره گه‌ر مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی جوان خوانه‌خواسته جێ به‌جێ نه‌كات ئه‌وا له دوا رۆژدا نه‌وه‌یه‌كی سه‌قه‌ت په‌یدا ده‌بێ .
وه ئاینی پیرۆزى ئیسلامیش وه‌ك ئاینێكی ئاسمانی و به‌رنامه‌ى مرۆڤایه‌تی گرنگیه‌كی زۆر به په‌روه‌رده‌كردنی مندال ده‌دات چه‌ندان ئایه‌ت له قورئانی پیرۆز ئاماژه به په‌روه‌ر ده‌كردنی مندال ده‌كات ، وه ده‌یان له‌فه‌رمووده‌ی شیرین له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان و كار وكردوه كانی شاهێدین .
وه ئه‌گه‌ر بچینه خزمه‌ت سورِهتێك له سورِهتهكانی قورئانی پیرۆز به ناوی سورهِتی [ لوقمان ] ئه‌وا چه‌ند رِهوشت و ئاكارێكی جوان و ئیجابی فێر ده‌بین ، ئه‌و یش به‌باس كردن و گێرانه‌وه‌ى به‌سه‌ر هاتی ( لوقمانی حه‌كیم ) و له‌گه‌ڵ كورِهكهی كاتێك له‌گه‌ڵ كورهِكهى ده‌كه‌وێته گفتوو گۆ و ئامۆژگاری كورِهكهی ده‌كات و به‌و په‌ری دلسۆزی و نه‌رم و نیانیه‌وه ئامۆژگاری ئیجابی كوره‌كه‌ى ده‌كات كه‌وا ئیستا ئێمه‌ى مرۆڤ به گشتی و موسڵمانان به تایبه‌تی زۆر پێویستیمان به‌و جۆره ئامۆژگاریانه هه‌یه ، كه‌وا به‌داخه‌وه ئێمه زۆر به مان لێی بێ ئاگاین ، زۆر به مان تاكو ئێستا نازانین به ته‌واوی منداله‌كانمان به شێوه‌یه‌كی جوان په‌روه‌رده بكه‌ین ، جا هه‌ریه‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌ك مندال به‌خێو ده‌كه‌ین دواتر به‌رده‌وام گله‌یی له منداله‌كان ده‌كه‌ین , منداله كانمان به هارو هاج ناوده‌به‌ین له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئه‌م سیفه‌ته دوور له روتان ته‌نها بۆ (سه‌گ ) به‌كار دێت یاخود منداله‌كانمان به مندالی ئاخر زه‌مان ناو زهد ده‌كه‌ین ، له‌گڵ ئه‌وه‌شدا مندال وه‌كو په‌ره‌ى گوڵ پاكه به‌لام ئێمه‌ی گه‌وره نازانین هه‌ڵسوو كه‌وتیان له‌گه‌لیاندا بكه‌ین ، چونكه سه‌رچاوه‌كانی فێر بوون لاى مرۆڤ بریتین له :
1- دایك و باوك
2- خێزان
3- كۆمه‌ڵگا
4- براده‌ر
5- قوتابخانه‌و مرگهوت و شوێنه ئاینیه‌كان
6- خودی مرۆڤ
وه ترسناك ترین وكاریگه‌رترین سه‌رچاوه سه‌رچاوه‌ى براده‌ره ، چونكه ئه‌م سه‌رچاوه‌یه به یه‌كه‌م ده‌ستكه‌وتی مرۆڤ داده‌نرێ ، جا پێویسته دایك و باوك شاره‌زای سروشتی منداله‌كانیان بن .
وه خوایگه‌وره ده‌فه‌رمووێ :
( وإ ذ قال لقمان لابنه وهو يعظه يا بني لاتشرك بالله إن الشرك لظلم عظيم )ئایه‌تی (13)
واته : ئه‌ى موحه‌ممه‌د باسی ئه‌و كاته بكه كه لوقمان به كوره‌كه‌ى ووت كه ئامۆژگاری ده‌كرد ووتی : ئه‌ى كوره شیرینه‌كه‌م هاوبه‌ش بۆ خوا دامه‌نێ چونكه به‌راستی هاوبه‌ش دانان بۆ خوا سته‌مێكی زۆر گه‌وره‌یه .
ئه‌وه ئامۆژگاری كردنه له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی ئایینی و په‌روه‌رده‌كردنه له‌سه‌ر پێشاندانی ئاینێكی راست و دروست ئاینێكی بێ خه‌وش ، وه پێویسته له‌سه‌ر دایك و باوكه به‌رێزه‌كان له خه‌می منداڵه‌كانیان بن و فێرى په‌روه‌رده‌ی ئاینیان بكه‌ن .
( يابني إنها إن تك مثقال حبة من خردل فتكن في صخرة أو في السموات او في الأرض يأت بها الله إن الله لطيف خبير ) ئایه‌تی (16)
واته : لقمان ووتی : ئه‌ى كوره شیرینه‌كه‌م به‌راستی ئه‌و ( چاكه‌و تاوانه ) ئه‌گه‌ر كێشی تۆوه خه‌رته‌له‌یه كیش بێت له‌ناو به‌ردێكدا یا له‌ناو ئاسمانه‌كان یا له زه‌وى دا بێت ( خوا له قیامه‌ت دا ) ده‌یهێنی به‌راستی خوا وردبین و ئاگاداره .
دیسان له‌و ئایه‌ته‌ش بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌وا لوقمانی حه‌كیم باس له گه‌وره‌یی خوای گه‌وره بۆ كوره‌كه‌ی ده‌كات به‌وه‌ی كه‌وا خوای گه‌وره هیچ شتێكی له‌به‌ر بزر نابێ جا ئه‌و شته چه‌ند گه‌وره بێت یا چه‌ند بچوك بێت ، وه تێگه‌یاندنی كورهكهیهتی به‌جوانترین شێوه ،
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : ( يبني اقم الصلاة وامر بالمعروف وانه عن المنكر واصبر على ما اصابك إن ذلك من عزم الامور ).(17)
واته: ئه‌ى كورى شیرینم : نوێژ به جێ بێنه‌و فه‌رمان به چاكه بكه و به‌گری له خراپه بكه وه هۆگر و ئارام به له‌سه‌ر هه‌ر به‌لاو ناخۆشی یه‌ك تووشت دێ بێگومان ئه‌وه له‌و كاره گه‌ورانه‌یه كه خوا پێویستی كردوه .
وه له‌و ئایه‌ته‌شدا لوقمانی حه‌كیم كوره‌كه‌ى فێرى ئارامگرتن ده‌كات ، چونكه له نوێژ كردن و كردنی چاكه‌و نه‌كردنی خراپه پێویستی به ئارامگرتنێكی زۆر هه‌یه ، وه فیری ئه‌وه‌ى ده‌كات كه‌وا كه‌سێكی چاكه خوازبێ خۆی دور بكاته‌وه له كارى خراپه چونكه به‌و شێوه‌یه ده‌توانێ كه‌سێكى ئه‌كتیڤ و چالاك بێ له‌وناو كۆمه‌ڵگادا ، وه ئارامگرتنیش یه كێكێه له خاله هه‌ره به هێزه‌كانی سه‌ركه‌وتن به سه‌ر ناخۆشیه‌كاندا .
( ولا تصعر خدك للناس ولا تمش في الارض مرحا ان الله لايحب كل مختال فخور ) . (18)
واته : روو له خه‌لك وه‌ر مه‌گێره و به كه‌شخه‌و فیزه‌وه مه‌رۆ به زه‌ویدا چونكه به‌راستی خوا هیچ خۆ به‌زل زانێكی خۆش ناوێ .
له‌م ئایه‌ته‌شدا دیسان لوقمانی حه‌كیم كوره‌كه‌ى له‌سه‌ر ئیجابیات په‌روه‌رده ده‌كات و پێی ده‌لێت ده‌بێت كه‌وا له‌گه‌ل خه‌لكدا باش هه‌ڵسوكه‌وت بكات و خۆی به دوور بگرێت له فیزو كه‌شخه‌یی كردن به‌سه‌ر خه‌لكیدا چونكه ئه‌و جۆره كه‌سانه خوای گه‌وره خۆشی ناوێن .
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : ( واقصد في مشيك واغضض من صوتك إن أنكر الأصوات لصوت الحمير )(19)
واته : له رۆشتندا مام ناوه‌ندی به ( نه هێواش نه به په‌له ) وه ( له قسه كردن‌دا ) ده‌نگت نزم بكه‌ره‌وه به‌راستی نا خۆشترینی ده‌نگه‌كان ده‌نگی ( سه‌ره‌ى ) گوێدرێژه .
وه له‌و ئایه‌ته‌شدا لوقمانی حه‌كیم كوره‌كه‌ى فێری هه‌ڵسووكه‌وتی جوان ده‌كات له ناو كۆمه‌لگادا بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سێكی ئیجابی و سه‌ركه‌وتوو بێت له ناو كۆمه‌لگادا وه له هه‌ڵسوكه‌وت كردنی له‌گه‌ل خه‌ڵكیدا بۆ ئه‌وه‌ى خۆی له كه‌مترین هه‌ڵه‌ش بپارێزیت ،
سه رچاوه :یــــــــــانه ی ڕێــــکه وت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
