.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







له‌ئێستادا هه‌ركاتێك باس له توندوتیژی خێزانی ده‌كرێت، ئاماژه به‌وه‌ده‌درێت، كه پیاوان توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنه‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵام شێوازێكی دیكه‌ی توندوتیژیی خێزانی هه‌یه، كه زۆر به‌كه‌می ئاماژه‌ی پێده‌درێت، له‌كاتێكدا زۆربه‌ی زۆری پیاوان دووچاره توندوتیژی ده‌روونی ده‌بنه‌وه.
"كابرایه‌ك له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا ده‌چێت بۆ بازاڕ پێڵاوی بۆبكڕێت.. كابرا سووره له‌سه‌رئه‌وه‌ی فلاتی بۆبكڕێت‌و ژنه‌كه‌ش داوای پاژنه به‌رزده‌كات.. دوكانداره‌كه ده‌ڵێ، ئێ ده با به دڵی خۆی بیكڕێت.. كابراش ده‌ڵێت، كاكه‌گیان تۆ ته‌داخول مه‌كه، ئێ من لێیانی پێ ئه‌خۆم یان تۆ."
ئه‌مه یه‌كێكه له‌و ده‌یان نوكتانه‌ی له‌سه‌ر توندوتیژی ژنان له‌به‌رامبه‌ر پیاواندا دروستكراوه، به‌ڵام كێشه‌و دیارده‌كان ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونده‌كاته‌وه، كه ئه‌م ڕووداوانه ته‌نها له‌نوكته‌دا به‌و شێوه‌یه نییه‌و له‌ڕاستیشدا هه‌مان دیارده دووباره ده‌بنه‌وه.
كارمه‌ند حسێن ناوی خوازراوی پیاوێكی ته‌مه‌ن ته‌مه‌ن 37 ساڵه، كه ماوه‌ی پانزه ساڵه ژیانی هاوسه‌رێتی پێكهێناوه، ئه‌م پیاوه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه كه‌م پیاو هه‌یه له‌لایه‌ن ژنه‌كه‌یه‌وه ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی نه‌بووبێته‌وه، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه، ئه‌و توندوتیژییه‌ی كه ژنان به‌رامبه‌ر به پیاوان ده‌یكه‌ن، وه‌ك ده‌ڵێن: "ماست نی‌یه تا به‌لێویانه‌وه دیاربێت"، چونكه ئه‌وان زیاتر جه‌نگی ده‌روونی به‌كارده‌هێنن، كه ئه‌وه‌ش توندوتیژییه‌و زۆرجار لێدانه‌كه خۆشتره.
كارمه‌ند وتی: "جارێكیان له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌مدا شه‌ڕێكی بچووكمان بوو، به‌ڵام ژنه‌كه‌م یه‌ك هه‌فته خۆی لی لالوت كردم‌و نه خواردنی لێده‌ناو نه له ژووری نووستنیش له‌گه‌ڵ مندا ده‌خه‌وت، ته‌نانه‌ت قسه‌شی له‌گه‌ڵدا نه‌ده‌كردم، منیش ئه‌و هه‌فته‌یه‌م به ساڵێك لێ ڕۆیشت."
كارمه‌ند وتی: "ژن له‌م وڵاته‌دا به‌هۆی پشتگیریكردن‌و بگره هه‌ندێك داڵده‌دانیش له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به ژنانه‌وه، له چه‌ندین ڕووه‌وه پیاو ده‌چه‌وسێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ژنان په‌ناگه‌یه‌ك یاخود شوێنێكی دیاریكراو‌و مسۆگه‌ربكه‌ن، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن كه بڕواناكه‌م هیچ پیاوێك بتوانێت قبوڵی بكات، له‌هه‌مانكاتیشدا چه‌ندین ژن هه‌یه كه بانگی برا یان كه‌سوكاره‌كه‌ی كردووه‌و داڵده‌یانی داوه، كه پیاوه‌كه‌ی به‌گوێی ناكات‌و ئه‌وكاتیش چه‌ندین كێشه‌ی جۆربه‌جۆری لێ كه‌وتۆته‌وه."
گه‌له‌كۆمه‌یان لێكردم
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پێكهاته‌ی جه‌سته‌ی ژنان له‌گه‌ڵ پیاواندا جیاوازه، زۆرجار گه‌ر ڕووداوێك ڕووبدات ژنان بۆخۆیان ناتوانن له پیاوه‌كانیان بده‌ن، بۆیه پشت به كه‌سانی دیكه ده‌به‌ستن، برایم عه‌باس ته‌مه‌ن 32 ساڵ ماوه‌یه‌كی كه‌مه له ژنه‌كه‌ی جیابۆته‌وه، ئه‌و چیرۆكێكی خۆی له‌و باره‌یه‌وه گێڕایه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه ژنه‌كه‌ی توندوتیژی له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێناوه، ئه‌و وتی: "ژنه‌كه‌م زۆر ده‌مه‌وه‌ربوو، كه شه‌ڕمان ده‌بوو به‌قسه نه‌مده‌وێرا پێَی، هه‌ر ده‌شڵێن پیاو توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان ده‌كات، به‌ڵام جاری وایه ژنان قینه‌به‌رایه‌تی‌و شه‌ڕه قسه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پیاواندا ده‌كه‌ن، كه لێمان به‌ن زۆر له‌و قیژه‌قیژ‌و قسه‌كردنه‌یان خۆشتره، هه‌رچه‌نده من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێدانیشم خوارد."
برایم به‌ده‌ستی برایه‌ك‌و كوڕه مامێكی ژنه‌كه‌ی لێدانی خواردووه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا شه‌ڕیان ده‌بێت‌و قسه‌و جنێو به‌یه‌كتر ده‌ڵێن، ژنه‌كه‌ی برایمیش ته‌له‌فۆن بۆ براكه‌ی خۆی ده‌كات‌و له‌و كاته‌دا براكه‌ی‌و كوڕێكی مامی ژنه‌كه‌ی، له برایم ده‌ده‌ن، به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه‌شه‌وه ئه‌و خێزانه لێك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
هه‌ر توندوتیژیه
سامان سیوه‌یلی توێژه‌ری ده‌روونی، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه توندوتیژیی هه‌رتوندوتیژییه هه‌رڕه‌گه‌زێك ئه‌نجامی بدات به‌رامبه‌ر ئه‌وی دی، "ساڵانێكه ئاڕاسته‌ی قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی توندوتیژی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ته‌نها به‌و ئاڕاسته‌یه‌یه، كه پیاو به دڕنده كراوه‌و ئافره‌تانیش به فریشته، به‌ڵام ده‌كرێت بپرسین ئایا ئافره‌تان توندوتیژی ئه‌نجام ناده‌ن به‌رامبه‌ر پیاوان. بۆ نموونه، زۆرجار له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا باس له‌وه‌ده‌كرێت، كه به‌شێك له پیاوانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ده‌ره‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌رییاندا په‌یوه‌ندی سێكسیی یان سۆزداریی ژێربه‌ژێریان هه‌یه، به‌ڵام كاتێك قسه له‌سه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندییه نادروسته ده‌كرێت، ناكرێت ته‌نها ناوی پیاوان ببرێت، چونكه ئه‌م په‌یوه‌ندییه به دوو لایه‌ن ئه‌نجام ده‌درێت، ڕه‌گه‌زی نێر‌و ڕه‌گه‌زی مێ، كه‌واته هیچ كاتێك ناتوانین بێ ناوهێنانی ڕه‌گه‌زی مێیینه باس له ناپاكیی هاوسه‌ریی بكه‌ین، هه‌ربۆیه له‌م جۆره خیانه‌ته‌دا هه‌ردوولا به‌شدارن."
ساردوسڕی ژن و مێرد
ئه‌م ده‌رونناسه وتیشی: "زۆرجار ئافره‌تان زۆر سارد‌و سڕانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیاندا ده‌كه‌ن، له‌ڕووی بایه‌خپێدان‌و سێكس‌و به‌ڕێوه‌بردنی ماڵ، یاخود زۆرینه‌ی كاته‌كانیان به‌دیار ته‌له‌فیزیۆن یان ماڵی باوكیان به‌سه‌رده‌به‌ن‌و به وته‌ی خۆیان بێ ماڵه باوكیان ناژین، كه هه‌موو ئه‌مانه‌ش فشارێكی زۆر بۆسه‌ر پیاوان دروستده‌كه‌ن‌و جۆرێكه له توندوتیژی."
جگه‌له‌وه‌ش سه‌رۆكی یه‌كێتی پیاوانی كوردستان، ئاماژه به زیادبوونی ڕێژه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر پیاوان ده‌كات. بورهان عه‌لی سكرتێری ئه‌و ڕێكخراوه وتی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی پیاوان پێیان شه‌رمه، بۆیه كه‌متر توندوتیژی به‌رامبه‌ر پیاوان تۆمارده‌كرێ، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا چه‌ندین جۆر توندوتیژی له‌دژی پیاوان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ئه‌نجامده‌درێت‌و ڕۆژانه ده‌بینین له‌دادگاكاندا مافێكی زۆر له‌سه‌ر حسابی پیاوان ده‌درێ به ئافره‌تان، له‌كاتێكدا له ته‌مه‌نی 18 تا 24 ساڵی، زۆربه‌ی خێزانه‌كان به‌ره‌و جیابوونه‌وه ده‌ڕۆن، كه ئه‌وه‌ش به‌هۆی ته‌داخولی كه‌سوكاری مێیینه‌یه له ژیانی تایبه‌تی هاوسه‌رگیریدا، له ته‌مه‌نی (35 –50) ساڵیش، توندوتیژی (جه‌سته‌یی یان ده‌روونی یان سێكسی) به‌رامبه‌ر پیاوان ده‌كرێت، هه‌رچی ته‌مه‌نی (50) ساڵی به‌ره‌وژووره، ژنه‌كان له‌ڕێگه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت‌و سامان یاخود كردنه‌ده‌ره‌وه له‌ماڵه‌وه، توندوتیژی به‌رامبه‌ر پیاوان ده‌كه‌ن."
بورهان عه‌لی وتیشی: "یه‌كێك له دیارترین ئه‌و توندوتیژییانه‌ی به‌رامبه‌ر پیاوان ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی له ته‌مه‌نی پیریدا ئه‌وه‌یه، كه ئافره‌تێك ته‌مه‌نی زۆر له پیاوه‌كه گه‌نجتره‌و له‌پێناوی سه‌روه‌ت‌و سامانه‌كه‌یدا شووی پێده‌كات، به‌ڵام دواتر به‌هۆی لێزانینی كه‌سوكاری ئافره‌ته‌كه، به‌تایبه‌تیش دایكیان، هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌ست به‌سه‌ر سه‌روه‌ت‌و سامانه‌كه‌یدا بگرن، ئه‌وه‌ش جۆرێكه له توندوتیژی."
خه‌ندان
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن rozh989 (2011-06-19 22:36:32)


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








دةست خوش
هيوادارم كيشه و كرفت روو له هيج خيزانيك نةكات
سةركةوتوو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
