.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










حه‌مامێك له سلێمانی چه‌ندین چیرۆكی له‌گه‌ڵ خۆی دێرین كردووه، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای دروستبوونی شاره‌كه. سه‌ردانكه‌رانی و بیناسازییهكهشی چیرۆكه‌كانی زیاتر سه‌رنجڕاكێشتر كردووه.
كه باسی حه‌مامی دێرێن ده‌كرێت له سلێمانی، (سوره‌ت) له سه‌ر زمانی هه‌مووانه، ئه‌وه‌ی ئه‌م حه‌مامه دێرێنه‌ی جیاواز كردووه بریتییه له مێژووی دروستكردنی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی شاری سلێمانی كه له ساڵی 1784دا بنیاتنراوه. سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و حه‌مامه ده‌ستاوده‌ست چووه تائێستا كه له‌لایه‌ن یه‌كێك له كوڕی حهماچییهكی به‌ناوبانگه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
سه‌ركه‌وتی حاجی عه‌لی حه‌مامچی كه سه‌رپه‌رشتی حه‌مامه‌كه ده‌كات باسی له‌وه‌كرد، كه له ساڵی 1967 باوكی حه‌مامه‌كه‌ی به كری گرتووه پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 1988دا كۆچی دوایی ئه‌و ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتیكردنی له ئه‌ستۆگرتووه. سه‌ركه‌وت وتی: "به‌پێی به‌ڵگه‌نامه مێژووییه‌كان مێژووی دروستكردنی حه‌مامی سوره‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی شاری سلێمانی و له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا ته‌واوكراوه".
هه‌ر له‌باره‌ی مێژووی ئه‌و حه‌مامه‌وه سه‌ركه‌وت زیاتر دواو، گێرایه‌وه كه سه‌ره‌تا به‌ناوی حه‌مامی بابان بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی میره‌كانی بابان دروستیانكردووه و تایبه‌ت بووه به خۆشۆردنی پاشا و كوڕی میر و كه‌سوكاریان، واته خۆشۆردن ته‌نها بۆ كه‌سانی پله به‌رزی میره‌كانی بابان بووه، به‌ڵام دوای ڕووخاندنی میرنشینی بابانییه‌كان له‌لایه‌ن عوسمانیه‌كانه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاری سلێمانی هاوكات ناوی حهمامهكهیان گۆڕیوه بۆ سوڕه‌ت مه‌به‌ست لێی ئه‌و ڕهسمانهبووه كه له سه‌قفی حه‌مامه‌كه‌دا كێشراون.
حه‌مامی سوره‌ت له‌گه‌ڵ دێرینیهكهیدا، چیرۆكی پێكهوهژیانیشی له‌نێوان موسڵمان و مه‌سیحییه‌كان هه‌ڵگرتووه، كاتێك ئه‌م حه‌مامه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌كی موسڵمانه‌وه به بنه‌ماڵه‌یه‌كی مه‌سیحیی ده‌فرۆشرێت، له‌ڕێگه‌ی وه‌زیری دارایی ئه‌وكاته كه‌ریمی عه‌له‌كه كه مه‌سیحی بووه، ده‌بنه خاوه‌نی.
له حه‌مامی سوره‌ت میر و پادشای تاكو دێرزه‌مان لێنه‌بڕاوه، به وته‌ی سه‌ركه‌وت: "كه‌سایه‌تییه سیاسییه ناوداره‌كانی كورده‌وه كه هاتوونه‌ته ئێره خۆیان تیا شۆردووه، وه‌كو ده‌گێڕنه‌وه شێخ مه‌حمود و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی هاتوونه‌ته ئه‌م حه‌مامه، له ساڵی چله‌كاندا كاتێك مسته‌فا بارزانی هاتووه‌ته سلێمانی هه‌ر له‌م حه‌مامه‌دا خۆی شۆردووه". وتیشی: "زۆربه‌ی ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان له‌گه‌ڵ بازرگانانی وڵاتانی دراوسێ هاتوونه‌ته ئه‌م حه‌مامه".
كه‌سانی بیانیش كه ڕوویانكردووهته ئه‌م شاره، سوره‌ت وێستگه‌یه‌كی گشتهكهیان بووه. بۆ گه‌شتیاران دیزاینی بیناكاری حه‌مامه‌كه جێگای سه‌رسوڕمانیان بووه.
سه‌ركه‌وتی حه‌مامچی ده‌یگێڕێته‌وه ده‌ڵێت: "له ساڵی 2005دا یه‌كێك له ڕۆژنامه‌نووسه‌كانی فه‌ڕه‌نسا هاتووه‌ته سلێمانی، هه‌روه‌ها سه‌ردانی حه‌مامه‌كه‌ی ئێمه‌ی كرد، ڕۆژێك هه‌تا ئێواره به مه‌تر به‌ینی پایه‌كانی ده‌گرت ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه فه‌ڕه‌نسییه سه‌رسام بوو به‌وه‌ی له به‌ینی دیواره‌كاندا یه‌ك ملیم جیاوازی نییه ڕۆژنامه‌نووسه‌كه پێی وتین ئه‌مه له ڕۆژنامه‌كانی فه‌ڕه‌نسا بڵاوده‌كه‌مه‌وه، چونكه پێیوابوو دروستكردنی شێوازی ڕاگری سه‌قف و دیواره‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی وه‌ستای كارامه‌ی ئه‌و كاته به ده‌گمه‌ن له وڵاته شارستانیه‌ته كۆنه‌كاندا به‌دی ده‌كرێت".
ئه‌و حهمامچییه وتیشی: "دیواره‌كان هه‌تا نیوه‌ی له‌به‌ردی مه‌ڵكه‌ندی دروستكراوه و قسڵ و قوڕ كه ماده‌یه‌كه وه‌ك (گه‌ج) كه مووی بزنیشی تێكه‌ڵ كاروه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر به‌رگه بگرێت، واش باسی ده‌كه‌ن كه ئه‌مه دوای شه‌ست ساڵ ده‌بێته‌وه به قوڕ"، ئه‌وه‌شی وت: "سه‌قفی حه‌مامه‌كه هه‌مووی به خشتی چوارگۆشه دروستكراوه كه دابه‌شبووه به‌سه‌ر شه‌ش پایه‌دا، هه‌روه‌ها شێوازی دروستكردنی حه‌مامه‌كانی سلێمانی له سه‌ر شێوازی حه‌مامه‌كانی ئێران دروستكراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی وه‌ستای كارامه‌ی ئه‌و وڵاته بنیاتنراوه".
چه‌ند وێنهیهكهیش له‌سه‌ر سه‌قفه‌كه‌ی وه‌ك وێنه‌ی ڕاوكه‌ر و شێر و پڵنگ له‌گه‌ڵ وێنه‌ی هه‌ر دوانزه بورجه‌كه نه‌خشێنراوه، ته‌نیا بۆ جوانی و ڕازاندنه‌وه‌ی بووه.
له‌گه‌ڵ ناوهێنانی سوره‌ت چیرۆكی خۆش باس ده‌كرێت، كاتێك باس له حه‌مامی سوره‌ت ده‌كرێت هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ كه یه‌كێكه له ده‌نگه ناسراوه‌كانی كورد، دێته‌وه بیری خه‌ڵك. ، شه‌ماڵ تونچی ئه‌م حه‌مامه بووه تاكو 1972 ئه‌و ساڵه‌ی كۆچی دوای ده‌كات و به نیو دینار كاری كردووه. له پاڵ كاره‌كه‌یدا ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ به‌ده‌نگێكی خۆش گۆرانی وتووه، به‌تایبه‌تی له دره‌نگانێكی شه‌ودا ئه‌و حه‌مامه بووه‌ته شوێنی چه‌ندین هونه‌رمه‌ندان و تاكو به‌یانی كۆڕیان گه‌رم بووه.
چیرۆكی خێوهكهش، له‌باره‌ی سوره‌ته‌وه ده‌وترێت. ده‌ڵێن كاتی خۆی وتراوه دێ‌و له حه‌مامی سوره‌ت هه‌بووه، ته‌نانه‌ت هێلكه‌یه‌كیان له تونهكهدا داناوه و له‌نێوان گه‌نجه‌كانی ئه‌و كاته‌ی گه‌ڕه‌كدا له‌سه‌ر 10 فلس گره‌ویان كردووه كێ به‌غیره‌ته شه‌و بچێت ئه‌و هێلكه‌یه بهێنێته سه‌ره‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی وتراوه خێوی لێیه كه‌س نه‌یوێراوه بڕوات. دواتر ده‌رده‌كه‌وێت خێوه‌كه گو‌ێدرێژێك بووه كه بۆ گه‌رمبوونه‌وه هێنراوه‌ته حه‌مامه‌كه. ئه‌وكاته ده‌رده‌كه‌وێت كه یه‌كێك له گه‌نجه‌كان به‌یانیه‌كه‌ی كه تاریكبووه ده‌چێته حه‌مامه‌كه كاتێك ده‌رگا ده‌كاته‌وه گوێدرێژه‌كه له‌تاو گه‌رما به‌ره‌و لای كابراكه دێت ئه‌ویش ترساوه وایزانیوه خێوه.
حه‌مامه كۆنه‌كانی سلێمانی به‌شێوه‌یه‌ك دروستكراون كه ده‌كه‌ونه چاڵیهوه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وكات كاره‌با نه‌بووه بۆ گه‌یاندنی ئاوی پێویست بۆیه بیرلهوهكراوهتهوه به‌شێوه‌یه‌ی چاڵ دروستبكرێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی دێته ناویه‌وه موسهیتهربێت به‌سه‌ره‌وه، هۆكارێكی دیكه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له شوێنی چاڵدا و له‌زستاندا ئاو زوو گه‌رم ده‌بێت به‌هه‌مانشێوه له هاویندا ئاوه‌كه‌ی فێنكه و ئه‌و بۆریه‌ی ئاویان له كارێزه‌وه پێ ڕاكێشاوه له قوڕی سوره‌وه‌كراو دروستكراوه و به‌ناو دیواردا هێنراوه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی حه‌مامی سوره‌ت ئاوی كارێزی نه‌ماوه ئه‌و كاته بیریان له هه‌ڵكه‌ندنی بیری ده‌ستی كردووه‌ته‌وه له‌ناو حه‌مامه‌كه‌دا، ناتوانرێت به ئامێری دیكه بیر لێبدرێت، چونكه حه‌مامه‌كه ده‌ڕووخێت.
خاوه‌نی حه‌مامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئێستا حه‌مامی سوره‌ت له فایلی ئاساردایه بۆیه نابێت هیچ گۆڕانكارهیكی تێدانه‌كراوه، دهواشیكرد حكومه‌ت پارێزگاری له‌و حه‌مامه مێژووییانه بكات، چونكه په‌یوه‌ندی به مێژووی شاری سلێمانی و دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه هه‌یه.


سه‌رچاوه
یانه‌ی هه‌میشه نوێ

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش بابه‌تێکی سه‌رنج راکێشه

له‌سه‌ر هێڵ نییه







wawww dasst xoshh

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
