❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌رجه‌نتین 0-0 کۆڵۆمبیا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-07 09:44:20

((شارؤخ))
جوانی کوردژین
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-17
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 737
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

ئه‌رجه‌نتین 0-0 کۆڵۆمبیا

له‌سه‌ر یاریگای بریگادێر ئیستانیسلاو لۆپێز له‌ شاری سانتافی و به‌ناوبژیوانێتی سالڤیۆ ڤیلۆ له‌ ووڵاتی به‌ڕازیل هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ـی میواندار و” به‌رامبه‌ر بوو تامی دۆڕان له‌یاری یه‌که‌م” و هه‌ڵبژارده‌ی کۆڵۆمبیا ـی سه‌رکه‌وتوو وه‌ باڵآده‌ست له‌ یاری یه‌که‌می ـدا ڕوبه‌ڕوی یه‌ک بوونه‌وه‌ و سه‌رئه‌نجام یاریه‌که‌ به‌ ئه‌نجامێکی نه‌رێنی و سفر سفر له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی کۆڵۆمبیا به‌کۆتا هات ،

له‌سه‌ره‌تای گێمی یه‌که‌می یاریه‌که‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ده‌یویست په‌یڕه‌وی تاکتیکی کۆنتڕۆڵی تۆپ و زیاتر هیشتنه‌وه‌ی لای خۆیان به‌کار بهێنێن و ئه‌م سیاسه‌ته‌ش ته‌نها پێنچ خووله‌که‌ی یه‌که‌م سه‌ری گرت و کووڕانی هێرنان گۆمێز تووانیان گشت پلانه‌کانی باتیستا  ئاواژۆ بکه‌نه‌وه‌ و باڵاده‌ستی خۆیان نواند ،، به‌گشتی گێمی یه‌که‌م ئاستێكی زۆر به‌رزی به‌خۆیه‌وه‌ بینی به‌تایبه‌ت له‌لاین هه‌ڵبژارده‌ی لۆس کافیتێۆرسه‌وه‌ که‌ چه‌ندین هێرش و لێدانی به‌هێزیان ئاراسته‌ی گۆڵپارێز ڕۆمیرۆ کرد ، له‌به‌رامبه‌ر ـیشدا وه‌نه‌بێ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ده‌سته‌ وه‌ستان راوه‌ستابن به‌ڵکوو چه‌ند جاریک وویستیان هێڵی به‌رگری کۆڵۆمبیا شه‌ق بکه‌ن به‌ڵام زۆربه‌ی جاره‌کان شکستیان ده‌خوارد و مه‌ترسیدار ترین هێرشیان له‌ڕێگای یاریزان لاڤیزیه‌وه‌ برد کاتێك له‌گه‌ڵ گۆڵپارێز مایه‌وه‌ و تۆپه‌که‌ی به‌هه‌ده‌ر دا ،، دوای ئه‌م هێرشه‌ وه‌ڵامێکی تووند و که‌مه‌رشکێنیان وه‌رگرت کاتیک به‌رگریکاری به‌یه‌ده‌گی یانه‌ی بارسێلۆنا گابرێل میلیتۆ هه‌ڵه‌یه‌کی کووشنده‌ی کردوو له‌به‌ختی ئه‌و یاریزان مۆرینهۆ کاتیک هیچ یاریزانێک به‌گۆڵپارێزیشيوه‌ له‌ناو گۆڵ نه‌بوون تۆپه‌که‌ی فڕێدایه‌ ده‌ره‌وه‌ و نیوه‌ی یه‌که‌م به‌م ئه‌نجامه‌ و تاراده‌یه‌ک له‌به‌رژه‌وه‌ندی کۆڵۆمبیا و هاوڕیکانی ڤالکاو کۆتایی پێهات .

نیوه‌ی دووه‌م به‌ ترسێکی که‌مه‌وه‌ بۆ کۆڵۆمبیا و پاڵه‌په‌ستۆیه‌کی یه‌کجار زۆره‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌رجه‌نتین ده‌ستی پێکرد و ده‌ خووله‌کی یه‌که‌م به‌ ئارامی گووزه‌ری کرد تاوه‌ککو کاتی گۆرانکاریه‌کان ، ئاگویرۆ هاته‌ شووینی لاڤیزی و گاگۆ بۆ شووینی کامپیاسۆ ، وه‌ک چۆن له‌ یاری یه‌که‌م ـدا له‌گه‌ڵ یه‌که‌م گۆڕانکاری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین گۆڵی لێ تۆمار کرا و ئه‌م جاره‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ڵام له‌به‌ختی باتیستا گۆڵپارێز ڕۆمیرۆ تووانی به‌رپه‌رچی هێرشه‌کان بداته‌وه‌ که‌ دوو ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی زۆر مه‌ترسیداری به‌خۆیه‌وه‌ بینی له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزه‌که‌ ، یاریه‌که‌ به‌رده‌وامی کێشا به‌به‌رامبه‌ری بوون و جار جاره‌ هێرشه‌کان ده‌بینران و به‌گشتی هه‌ڵبژارده‌ی کۆڵۆمبیا مه‌ترسیدار تر بوون به‌ڵام جڵه‌وی یاری به‌ده‌ستی ئالباسلێستێ ـوه‌ بوو به‌ڵام بێ ئاکام و یاریه‌که‌ به‌برامبه‌ر بوون به‌بێ گۆڵ کۆتایی هات و هه‌ردوولا خاڵێکیان پێ بڕاو هه‌ڵبژارده‌ی کۆڵۆمبیا پارێزگاری له‌ پله‌ی یه‌که‌م کرد.

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ef406cf34a.jpg
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-4c2961d968.jpg


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-fba7420c34.jpg

yarega

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-07 09:47:14

sedad
کازیوەی یانە
شوێن: HAWLER
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-29
دواترین سه‌ردان: 2014-01-05
په‌یامه‌كان: 1447
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: ئه‌رجه‌نتین 0-0 کۆڵۆمبیا

ده ست خوش بو ئه و هه واله

Kurdzhin
kurd i phone

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-07 11:24:42

((شارؤخ))
جوانی کوردژین
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-17
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 737
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌رجه‌نتین 0-0 کۆڵۆمبیا

زؤر سوباس بؤ به يامه كه ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net