.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














سەرەتای دروستکردنی ئەم بورجە لە ٨ ی ئابی ساڵی ( ١١٧٣ )ی زاینی دەست پێکراوە ، پاش بنیاتنانی نهۆمی سێهەم لەساڵی ( ١١٧٨) زاینی ڕاستەوخۆ لا یەکی داجوە ،
واتە لار بوە یاخود (خوار بوە ) ، پاش وەستان لەئیشکردن لەم بورجە کە سەد ساڵی ( ١٠٠) خایاندوە ، لەساڵی( ١٢٧٢) زاینی واتە دوای( ١٠٠ ) ساڵ ، جوار نهۆمی تری لەسەر بنیات ،
نرا بەگۆشەی و بەمەبەستی ڕاستکردنەوەی (خواریەکە) ، جارێکی تر ئیشکردن لەم بورجە ڕاگیرایەوە لەساڵی (١٣٠١) ی زاینی ،لەساڵی( ١٣٧٢)ی زاینی واتە دوای (٧١) ساڵ ،
دوا نهۆمیان بنیاتناوە ، جەند بۆجونی جیاواز هەیە لەسەر ناسنامەی ئەو مەعماریەی (تەلارساز) کە بورجەکەی بنیات ناوە .
جەند ساڵێک( بونانو بیزانو) ئەندازیاری بوە ، کە هونەرمەندێکی ناسراو بوە لەسەدەی دوانزەهەم لەشاری پیزا و بەناوبانگە بەکارە برۆنزیەکانی لەتەواوی پیزا دا ،
لەساڵی( ١١٧٣)ی زاینی لەسەر دەستی (بونانو بیزانو ) بنیات نراوە ،پاش وەستانێکی درێژ خایەن ، لەسەر دەستی( جوفانی بیزانو ) بنیات نراوە ، لەنیوەی سەدەی جواردەهەم ،
لەسەر دەستی( تومازو دی ئەندریا بیزانو ) بنیات نراوە .


(بینیتۆ موسلینی )*فەرمانی دا بەراستکردنەوەی بورجەکە ، هەستان بە داڕشتنی جیمەنتۆی بەهێز لە ئەساسەوە ،

وێنەی موسلینی موسلینی لە٢٩ی تەموزی ساڵی ١٨٨٣ لەگوندی دوفو دینو لەڕۆژهەڵاتی ئیتالیا لەدایک بوە ، سەرکردە بوە لە ٢٨ ینیسان ١٩٤٥ مردوە.
لە جەنگی جیهانی دووەم سەربازە ئەمریکیەکان ، هەموو بورجەکانیان تەقاندەوە، لەترسی( قەناس بەدەستەکان) پلانیان بۆ بورجی پیزاش دانا کە بیتەقێننەوە ،بەڵام لەدوا هەناسەی ،
ئەم پیلانە بڕیاری پاشەکشێ ی سەربازە ئەمریکیەکان درا و ، ئەم بورجەش لەفەوتاندن ڕزگاری بوو .
لە ٢٧ ی شوباتی ساڵی(١٩٦٤) حکومەتی ئیتالیا داوای یارمەتی کرد بۆ مانەوەی بورجەکەو نەڕوخێت .. بۆیە جەندەها کۆمەڵەی جیا جیا لە ئەندازیاران و مێژوو نوسان و بیرمەندان ،
لەدورگەی ئازوریس کۆبونەوە بۆ ڕێگە جارەی گونجاو بۆ ڕاوەستانی ئەم بورجە ، پاش لێکۆلینەوە و ئیشکردن لەسەر ئەم بابەتە لە کانونی دوەمی ساڵی( ١٩٩٠) ئەم بورجە بەڕوی
گەشتیاراندا داخرا. پاش هەوڵدانێکی زۆر لەجاککردن و دامەزراندنەوەی لەبنجینەوەو ، بەزیادکردنی( ٨٠٠ ) تەن قورسایی بەبیتۆن لەبەشە بەرزبوەکەی و لەبنجینەی بورجەکەوە ،

دواجار ەش بۆڕاستکردنەوەی هەستاون بەزیادکردنی ٣٨ مەتری جوارگۆشە لەئەساسی ژیرەوەی ودەردانی خۆڵەکەی و جیمەنتۆی پتەویان بۆداناوەتەوە ، پاککردنەوەی سەرتاسەری ،
بۆ کراوە هەر لەبناغەوە هەتا نهۆمی هەشتەم نوێژەن کراوەتەوە ، زۆربەی پەیکەرو وێنەکانی ڕوکاری دەرەوەی بەتەواوی ڕەش و پیس بوبون ،



بڕی پارەی نوێژەنکردنەوەکەی پێنج ملیۆن و پێنج سەد هەزار ئێورۆ بوە .
پاش ئەوەی دڵنیابوون لەبەردەوامی و وەستانی ئەم بورجە لە ١٥ ی تشرینی یەکەمی ساڵی( ٢٠٠١ )ی زاینی کرایەوە بەڕوی گەشتیاراندا .
بورجی خوار بەئیتالی(( Torre pendente die Pisa)) لەشاری( پیزا )ی ئیتالیەو کەپێویست بوو ڕاست بنیات بنرێت ، لەکاتی بنیاتنانی لەنهۆمی دوەمدا بەشێکی لەگەڵ زەوی دا ،
داجوو واتە ( لار بوو ) ئەم بورجە ئەکەوێتە تەنیشت( گۆڕەپانی موعجیزەکان) Pizza die Miracoli وبنیاتنانی( ١٧٤)ساڵی خایاندوە ، بۆ جونە سەرەوە سەرەتا قادرمەیان لەگەڵ
دروستکردنی دیوارەکادا بۆداناوە کەژمارەیان( ٣٠٠ )پلە ی قادرمەی بووە . بەڵام ئێستا مەسعەد (ئاشانسۆری) هەیە.

لاریەکەی بە(١٨) پێ مەزەنەئەکرێ واتە( زیاتر لە ٥ پلەیە).
بەرزی لەئاستی دەریاوە دوو مەترە .
بەرزی بورجەکە( ٥٥،٨٦٣ )پەنجاو پێنج و هەشتاو شەش وکۆمە سێ مەترە ،وپێکهاتوە لەهەشت نهۆم .
پانی دیوارە بنجینەییەکانی( ١٨)پێ یە .
ژمارەی زەنگەکانی( ٧ )زەنگەو لەسەر شێوەی مۆسیقایە .
گەورەترین زەنگی کەکێشەکەی سێ تەن ونیوە لەساڵی( ١٦٦٥) لەنهۆمی سەرەوەی دانراوە .
پێوانەی ڕوی دەرەوەی ١٥،٤٨ پانزە مەترو جلو هەشت سانتیمەترە .
پێوانەی ڕوی ناوەوەی نزیکەی( ٨)مەترە .
پیزا شارێکی ئیتالیەو ئەکەوێتە هەرێمی توسکانا ژمارەی دانیشتوانەکەی( ٨٨،٣٦٨ )هەشاو هەشت هەزارو سێ سەدو شەستو هەشت هەزار کەسە ، لەڕاستیەوە ڕووباری ،
ئارنو یە و نزیکە لەکەنارەکانی دەریای لەیغوری و تەنها(٢٠)کیلۆمەتر لەشاری لیفورنۆ دوورە ، گەورەترین فڕۆکەخانەی تێدایە بەناوی فڕۆکەخانەی گالیلۆ و سێ زانکۆ ی تێدایە و
هەروەها( گۆرەپانی موعجیزەکان ) ی تیادایە کەیەکێکە لەشوێنە دێرینەکانی جیهان 

لەساڵی( ١٠٦٤) ی زاینی لەسەر دیزاینی ڕۆمانی و دەرگا برۆنزیەکانی بنیات نراوەتەوە 
پیزا شارێکی مێژوویەو زۆری پاڵەوانەکانی مێژوو ناودارانی وەکو گالیلۆ گالیلی و لیونارد و دافینشی لێرە لەدایک بون .
بۆ ئەم هاوینە جوانو نوێژەن کراوەتەوە بۆ لەئامێزگرتنی گەشتیارانی کەماوەی( ٨٠٠)هەشت سەد ساڵە بەو خواریە ماوەتەوە .

سەرجاوە
---------------------
نووسەر Nancy Greenleese .
Dw- World. de dw article.
Gnu Free Document license .
((( تایبەتی یە بەماڵپەڕو یانەی کوردژینم)))
ئامادەکارو وەرگێڕان Dawin
کاتتان شاد
لەگەڵ ڕێزی Dawin.
29.06.2011
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن dawin (2011-06-29 23:19:42)


لهسهر هێڵ نییه







دەستی بەڕێزیشت خۆش کاکە سیداد هەولێری خۆشحاڵ بووم ،
کەبابەتەکەم سودمەندە .سوپاس بۆ پەیامەکەت .
لهسهر هێڵ نییه








زور جوان و زور بةسووده
دةست خوش

لهسهر هێڵ نییه







سوپاس بۆ پەیامەکەت بەڕێز هولیا ،
دەستی بەڕێزیشت خۆش ،
سەرکەوتوبیت .
لهسهر هێڵ نییه










کاکه داوین سهرهتا دهستت خۆش ببێت بۆ ئهم بابهته به سوده و
زانیاریانهت سهبارهت به بورجی پیزا له ئیتالیا بهراستی بابهتهکهت پڕ زانیاری بوو
چونکه به شێوهیهکی زۆر باش و جوان روونت کردۆتهوه که ئهندام زانیاری باشی لێوهردهگرێت
هیوادارم که بێ بهشمان نهکهیت له بابهته پڕ زانیاریهکان و ههگبهی دهولهمهندت
دووباره دهستت خۆش بێت و تهمهن درێژ بیت


لهسهر هێڵ نییه








ده ست خوش زور به سووده

لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش بۆ ئهو زانیاریه به سووده سهرکهوتووبیت

لهسهر هێڵ نییه







دەست و پەنجەکانی ئێوەی بەڕێزیش ئاسودەبێت ،
سوپاس بۆ پەیامەکانتان ، خۆشحاڵ بوم
بەبینینی پەیامەکانتان ،
سەرکەوتوبن .
لهسهر هێڵ نییه