.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














نه‌خۆشی شه‌كره
نه‌خۆشی شه‌كره:
بریتی یه له به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژهیشهكرلهخوێندا به‌هۆی كه‌می یان نه‌بوونی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین له له‌شدا كه گلاندی په‌نكریاس دهیڕِێژێت. زۆرجار ئه‌نسۆلین ههیهبهبڕی پێویست به‌ڵام بهرگریههیه لهوخانانهی كه ئه‌نسۆلین ئیشی له‌سه‌ر ده‌كات
جۆره‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره:
دووجۆری سه‌ره‌كی نه‌خۆشی شه‌كره هه‌یه ,
نه‌خۆشی شه‌كره له‌جۆری یه‌كه‌م:به‌هۆی نه‌بوونی یان كه‌می بڕی ئه‌نسۆلین ڕووده‌دات.ئه‌مه ش له‌منداڵدا یا به‌زۆری له‌پیردا ڕوودهددات
جۆری دووه‌م :لهجۆرهدا ئه‌نسۆلین بڕه‌كه‌ی باشه به‌ڵام ڕێگری هه‌یه لهسهرخانهكانی لهلهشداكه ئیشی له‌سه‌رده‌كات به‌م هۆیه‌وه شه‌كر له‌خوێندا كۆده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی, ئه‌م جۆره‌ی شه‌كره زیاتره له‌جۆری یه‌كه‌م و بۆماوه (ویراسه) ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له‌م جۆرهدازۆریان قه‌ڵه‌ون و ته‌مه‌نیان لهپێگهشتنهوه یان مام ناوه‌ندی له‌ته‌مه‌ندا ده‌بێت
نیشانه‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره:
له‌وانه‌یه نهخۆشهكهبۆشتێكی تر بچێت بۆلای پزیشك وبهڕێكهوت به‌هۆی هۆكارێكی تره‌وه بدۆزرێته‌وه
نیشانه‌كانی:
زۆر ئاوخواردنه‌وه زمیزكردن زۆر وتینوێتی وهه‌ست به‌بێ َهێزی ماندووبوون ,زۆر خواردن و دابه‌زینی كێش ,سه‌رسوڕمان وگێژبوون ,بهرچاوڕهش بوون , برین درووست بوون له‌سه‌ر له‌ش وده‌ستو قاچ, توانای سێكسی كه‌مده‌بێته‌وه‌و هه‌روه‌ها سڕبوونی ده‌ست و قاچ.
هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی شه‌كره:
هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌زانراوه به‌ڵام چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه , له‌وانه: بۆماوه ( ویراسه)نه‌خۆشی شه‌كره له‌خێزاندا ناسراوه بۆ نمونه ئه‌وكه‌سانه‌ی باوك‌و دایك و خوشك وبراكانیان ئه‌م نه‌خۆشیه‌یان هه‌یه مه‌ترسی له‌سه‌ر نه‌وه‌كانیان زیاتره وه‌ك له‌كه‌سانی تر.به‌تایبه‌تی جۆری دووه‌می شه‌كره
ته‌نگژه‌ی ده‌روونی و دڵه‌ڕاوكێ, قهڵهویو كه‌مجوڵان و مه‌ی خواردنه‌وه‌و جگه‌ره‌كێشان جۆریخواردن وزۆر مه‌ی خواردنه‌وه,به‌كارهێنانی چه‌نده‌ها جۆر له‌ده‌رمان وه‌ك حه‌پی چاره‌سه‌ری فشار ی خوێن وستیرۆید و حه‌پی مه‌نع یاننهخۆشی په‌نكریاس هه‌روه‌ها سكپڕی ( له‌وانه‌یه شه‌كره له‌كاتی سك پڕیدهركهوێت وپاش منداڵبونیش به‌رده‌وام بێت)
ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی شه‌كره:
له‌وانه‌یه نهخۆشهكهبۆشتێكی تر بچێت بۆلای پزیشك وبهڕێكهوت به‌هۆی هۆكارێكی تره‌وه بدۆزرێته‌وه
یان له‌كاتی ئاماده‌كرنی نه‌خۆش بۆ نه‌شته‌رگه‌ری فه‌حسی بۆ ده‌كرێت ده‌رده‌كه‌وێت شه‌كره‌ی هه‌یه
له‌ڕێگه‌ی فه‌حسی خوێنه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا به‌رزه كه‌بۆماوه‌ی چه‌ند كاتژمیّرێك خۆراك وئاو وجگه‌ره نه‌خوات, یان شیكاری میز
كاریگه‌ریه خراپه‌كانی (موزاعه‌فاته‌كانی) نه‌خۆشی شه‌كره به‌هۆی زۆرمانهوهی نه‌خۆشی شه‌كره‌وه ڕووده‌دات:
-دابه‌زینی ڕێژه‌ی شه‌كره بۆژێرئاسایی كه حاڵتێكی ترسناكه كه‌پێویسته زوو بناسرێته‌وه‌و چاره‌سه‌ر بكرێ ده‌نا له‌وانه‌یه ببێته هۆی مردن
-ده‌ركه‌وتنی ماده‌ی كیتۆن و ترشبوونی خوێن و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر له‌خوێندا
-ڕه‌قبوون و ته‌سكبونه‌وه‌ی بۆریه‌كانی خوێنی دڵ‌و مێشك كه‌ده‌بێته هۆی جه‌ڵده‌ی دڵ و جه‌ڵده‌ی ده‌ماغ
- ڕه‌قبوون و ته‌سكبونه‌وه‌ی بۆریه‌كانی خوێنی چوار په‌ل و ڕه‌شبوون و دروستبوونی برین لهپهلهكان بڕینه‌وه‌ی لاق
چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه:
دابه‌زینی كێشی مرۆڤه‌كه بۆكێشی ئاسایی ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌و بوو,خواردنی خۆراكی به‌سود و جۆراوجۆر و سه‌وزه‌و میوه و خواردنی پرۆتینات و كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری ونیسبهتی ,وه‌رزش كردن و چالاكی تر و دووركه‌وتنه‌وه له مه ی و جگه‌ره
تێبینی :خواردنی شیرینی هۆكار نیه بۆ دروستبوونی شه‌كره به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك شه‌كره‌ی هه‌بێت شیرینی بخوات شه‌كره‌كه‌ی به‌رزده‌بێته‌وه .ڕێژه‌ی شه‌كری گونجاو له‌خوێندا 80-120 ملغم
به‌پێی ئامارێكی سه‌نته‌ری راوێژكاری شه‌كره له‌سلێمانی له‌ماوه‌ی ته‌نها 2 مانگی ڕابردوودا 1300 كه‌س بۆپشكنینی شه‌كره سه‌ردانی ئه‌و سونتهرهیان كردووه. هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاماره له‌ئێستادا 6300نه‌خۆشی هه‌میشه‌ییان هه‌یه كه نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه.
ئاماده‌كردنی:ئەستێرە٩٣

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dass xosh dada , ba heway bardawamyt

له‌سه‌ر هێڵ نییه




دەستب خۆش ئەستیرەخان بوئەوزانیاریە بەسودانەت بەراستی بەسودن دەست خوش بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆ ئێوە (suaam وە ناسرشەشوی )ى بەرێز دەستى ئێوەش خۆشبێت سەرکەوتوبن هەربژین هیوادارم بەسودبووبێت بۆتان
له‌سه‌ر هێڵ نییه





دةستت خؤش هاوريَى بةريزم بؤبابةته جوانةكةت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس دەستى تۆش خۆشبێت هیوادارم سودى هەبوبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه