.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














زاناکان لەوڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەڵێن( ٣D) وێنەکانی تایتانیک وێنەی شێوە ڕاستەقینەکەی دەردەخات لەئۆقیانوسی ئەتلەنتیک ، ئەم وێنانە لەلایەن تیمێکی پشکپنەر ،
بۆ کەشتی تایتانیکی ژێر ئاو کەوتو لەساڵی ٢٠١٠ گیراوە لەقوڵی ٤٠٠٠ جوار هەزار مەترەوە ، کەبۆ یەکەم جار پێش ٢٦ ساڵ لەلایەن ڕۆبێرد بالارد Robert Ballard دۆزراوەتەوە .

لەلای ڕاستەوە وێنەی کاپتن ئیدوارد جون سیمس && لەلای جەپەوە یۆهان یاکوب ئاستۆرە خاوەن کەشتیەکەیە .
کاپتن (ئیدوارد جون سمیس ) Edward john smith کاپتنی کەشتی تایتانیک لەوانەیە لەم بانێویەدا بۆ دواجار خۆی شۆردبێت ، پێش ئەوەی لەڕێگای ئۆقیانوسەکانو شەپۆلە ،
سەر شێتەکانو کێوە بەستوەکانی ئۆقیانوسی ئەتڵەنتیک ژێر ئاو بکەوێت .
کاتێ ئەم وێنانە لەبەردەم دادگای نورفولک لەویلایەتی فەرجینیا ی ئەمەریکی دەرکەوت دادوەران داوایان کرد لێکۆڵینەوە بۆ ئەم وێنانە بکرێت .
دواین ڕزگار بوی کارەساتی کەشتی تایتانیک خاتوو ( میلفینا)یە کەلەگەڵ براکەی دەرجون لە ٣١ ی مایسی ساڵی ٢٠٠٩ لەئینگلتەرە لەتەمەنی ٩٧ ساڵیدا کۆجی کردوە ،
خاتوو میلفینا لەڕۆژی کارەساتی تایتانیک تەنها نۆ مانگ تەمەنی بووە .

ئەم مناڵەی لەباوەشی ئەم ژنەیە وێنەی خاتوو میلفینا یە کەتەمەنی ٩ مانگ بوە .
لەپشت ئەم پەنجەرە جوار گۆشانەوە یەکسەر ڕێرەوە تایبەتیەکانە کەژورەکانی حەوانەوەی لەسەر بوە ئەم پەنجەرانەش کەمترین زیانیان بەرکەوتوە وەک لەوێنەکە دەرکەوتوە.
ئەو شوشەیەی لەجوارجێوەی ئەو پەنجەرەیەدایە کەهەتاکو ئێستا ماوەتەوە و نەشکاوە پەنجەرەی ژوورە تایبەتیەکانە لەدەرەجەی یەکەم.
ئەم زنجیرە بۆ ڕاگرتنی ئەو بەلەمە بجوکانە ی کەلەسەر کەشتیەکەبوون بۆ حاڵەتی فریاکەوتن و کتوپڕی کەلەشێوەی کرێن دابوە بۆسەرخستن و دابەزاندنی بەلەمەکانی ،
فریاکەوتن بەکار هاتوە ، کاتێ کەکەشتی تایتانیک ژێر ئاوکەوتوە بەکار هاتوە .

لە ١٠ی نیسانی ساڵی ١٩١٢ کەشتی تایتانیک یەکەم گەشتی خۆی بەئۆقیانوسی ئەتڵەنتیکدا لەئینگلتەرەوە بۆ وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕاگەیاند 
لەو ڕۆژەدا زۆربەی ڕۆژنامەکانو کەناڵەکانی جیهانی دەربارەی ئەم کەشتیە کەلەدەستکەوتە مەزنەکانی مرۆفە یەکەم گەشتی ئەم کەشتیەیان ڕاگەیاند ، لەکەنارەکانی بەندەری ،
کیون ستون لە ئینگلتەرە ئاهەنگێکی گەورە سازکرا بەم بۆنەیەوە هەزارەها کەس ڕێز ببون لەئامادەبوان و کەسوکاری گەشتیاران و ئارەزومەندانی کەشتی تایتانیک ،
کەشتی تایتانیک وەک کێوێکی بەرز لەبەردەمی بەندەردا وەستابوو گەشتیارەکان ڕویان تێدەکرد لەوپەڕی جوانی و شۆخ‌و شەنگیابوو ،
کاتێک کاتی ڕۆیشتنی کەشتی تایتانیک هات ، دەست کرا بەلێدانی موسیک و گۆرانی ووتن ، لەولاشەوە هات وهاواری ماڵئاوای گەشتیاران و کەسوکاریان لەیەکتری لەناخی ،
تایتانیکدا دەنگی ئەدایەوە ،لەنێوان ئەم ئاهەنگە خۆشەدا کەشتی تایتانیک لەبەندەری ((ساوسها مبتون )) لەڕۆژئاوای مەملەکەتی یەکگرتوی بریتانی یەکەم گەشتی خۆی دەست پێ‌کرد.
کەشتی تایتانیک گەورەترین کەشتی گەشتیاری بوە لەجیهاندا هەتاساڵی ١٩١٢ کەکێشەکەی ٥٢٣١٠ پەنجاو دوو هەزارو سێ سەدو دە تەن بوە ،
درێژیەکەی ٢٦٩،٤ دووسەدو شەست و نۆ مەترو کۆمە جوار مەترو پانیەکەشی ٢٨،١٩ بیست وهەشت و کۆمە نۆزدە مەترە و بەشی خوارەوەی لە ١٦ بەش پێک هاتوە ،
ژمارەی نهۆمەکانی ١١ نهۆم بوە ،لە٣١ی مارسی ساڵی ١٩٠٩ دەست بەدروستکردنی کراوە لەلایەن (ئەلکسەندەرکارلسل و توماس ئەندروز ) لەبلفاستی ئیرلەندە،
ژمارەی سەرنشینانی کەشتی تایتانیک ٢٢٢٧ کەس بوە ،
گەورەترین پانتای لەم کەشتیەدا لەبەشی خوارەوەی بوە کەنوێترینو جوانترین کەرەسەو ئامێری ئەو سەردەمەی بۆبەکار هاتوە ،هۆڵێکی گەورەی بۆ خوێندنەوەو نووسین وە ،
هۆڵی جگەرەکێشان و قاوەخانە ئەم هۆڵە دوو نهۆمی بوە هەرلەدروست کردنیەوە بایەخی زۆری پێدراوە .





لەشەوی ١٤ لەسەر ١٥ ی نیسانی ساڵی ١٩١٢ واتە پاش ٤ ڕۆژ لەدەستپێکردنی گەشتەکەیەوە لە ٣٠٠ میلی دەریایی لە( نیوفاونلاند ) خۆی کێشا بەکێوێکی سەهۆڵیدا لەماوەی ،
دووکاتژمێرو جل دەقیقە ئەم کەشتیە عەزیمە غەرقی دەریا بوو لەباکوری ئۆقیانوسی ئەتڵەسی ،
لەگەڵ ئەوەشدا کە دووکاتژمێر و جل دەقیقە بەسە بۆ خا ڵیکردنی کەشتیەکە لە سەرنشینەکانی ، بەڵام کەمی بەلەمەکانی فریاکەوتن بوە هۆی زیاد بوونی قرربانیەکان ،
خۆ ئەگەر بەلەمەکانی فریاکەوتن زیاتر بوایە کەمترین سەرنشین لەناودەجون ،
کەشتی تایتانیک بەگوێرەی سەرژمێری بۆردەکان ٢٢٢٧ سەرنشینی لەسەر بوە ، بەڵام ژمارەی مردوەکان لە نێوان ١٤٩٠ بۆ ١٥١٧ کەسە .
ئەم ڕوداوە شوێنی جێگیرە لە ڕۆشنبیری هەموو گەلانی جیهاندا ، کاتێ ئەم وێنە نوێیانە دەبینرێت دووبارە کەشتی تیتانیک پاش سەد ساڵ دێتەوە پێش جاوی هەموو جیهان،
کەساڵی ٢٠١٢ یادی ١٠٠ ساڵەی ئەم کارەساتەیە ،
پاش بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە لەلەندەن خۆپیشاندانی گەورە سازدرا لە ٢٧ی نیسانی ساڵی ١٩١٢ بەهەزاران کەس لەیەکێک لەمەیدانەکانی پایتەخت هێرشیان کردە سەر ،
هەموو ئەو بەرپرسانەی بەرپرسیاری ئەم کارەساتەن و داوایان کرد ڕێ‌و جێ ی سەلامەتی بگیرێتە بەر بۆ گەشتیارانی کەشتی .

(( تایبەتە بەماڵپەرو یانەی کوردژینم ))
سەرجاوە
------------------ :
Msn. Nachrichten Lessen.Deutesch.
Quz. Heute. de.
ئامادەکارووەرگێڕان Dawin
کاتتان شاد
لەگەڵ ڕێزی Dawin.
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن dawin (2011-07-08 00:35:59)


له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خوش
بابةتيكى زور جوان و سةرنج راكيشه
سةركةوتوو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه







دەستەکانی ئێوەی بەڕێزیش خۆش بێت هاوڕێ بەڕێزەکانم
سوپاس بۆ پەیامەکانتان .
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش و ماندوو نه‌بیت کاک داوین به ڕاستی بابه‌تیکی جوانه ،
ماندوو بوونی پێوه دیاره،
هیوای به‌رده‌ومی و سه‌رکه‌وتنت بۆ ئه‌خوازم له بابه‌ته جوانه‌کانت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه







دەستی بەڕێزیشتان خۆش بەڕێز Glenakam
سوپاس بۆ پەیامەکەت ، شادبیت .
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastu chawtan xosh bi 
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خوش بو ئةم بابةتة

له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ستت خۆش بیت و ماندوو نه‌بیت برای گه‌وره و هاورێی ئه‌زیزم کاکه داوین
بابه‌ته‌که سودێکی تایبه‌تی هه‌بوو سه‌باره‌ت به زانیارییه‌کان له که‌شتیه‌که‌ی تایتانیک و بابه‌ته‌که
ماندوو بونێکی زۆری پێوه دیاره به خوێندنه‌وه‌ی هه‌ست به شتی تازه ئه‌که‌یت هیوادارم که
هه‌میشه به‌رده‌وام بیت و بێ به‌شمان نه‌که‌یت له بابه‌ته جوان و سه‌رنج راکێشهکانت و
به‌رده‌وام بیت له زانیاری به‌خشین پێمان
دووباره ده‌ستت خۆش بی تو ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر وئاسوده بیت له ژیان


له‌سه‌ر هێڵ نییه







بەو پەیامە جوانانەتان بابەتەکەم جوانتر بوو ،
دەستو جاوی ئێوەی هاوڕێم خۆشبێت ،
سوپاستان ئەکەم ، هەتا بتوانم لەخزمەت تا ن دام
سەرکەوتو بن .
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەستت خۆشبیت بابەتێکی زۆر جوانە

AV^_^AR 
من وه‌ک ئاوێنه ڕاست گۆم؛ بگریت له‌گه‌ڵتا ده‌گریم، پێبکه‌نیت له‌گه‌ڵتا پێ ده‌که‌نم، بته‌وێ بم شکێنی، ده‌ستت ده‌بڕم...
له‌سه‌ر هێڵ نییه







دەست وجاوی بەڕێزیشت خۆش بەڕێزەکەم ،
سوۆاس بۆ پەیامەکەت ، سەرکەوتوبییت .
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دةست خوش
بابةتيكى جوانة
سةركةوتوبيت بةريزم


له‌سه‌ر هێڵ نییه







دەست و جاوی بەڕێزیشتان خۆش lasina خان
سوپاس بۆ پەیامەکەت سەرکەوتو بییت .
له‌سه‌ر هێڵ نییه