.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











شاره‌زایانی بواری به‌كارهێنانی تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت و كۆمپیوته‌ر داوایان له‌و كه‌سانه كرد كه سود لهوخزمهتگوزاریه وه‌رده‌گرن و وشی نهێنیان بۆماڵپهڕه تایبه‌ته‌كانیان داناوه، هێمای ئه‌و وشانه له(8 بۆ12) هێما زیاد بكه‌ن.
له‌و ڕوه‌وه په‌یمانگای جۆرجیا بۆتهكنهلۆژیا كه باره‌گاكه‌ی له(ئه‌مریكا)یه له‌رێی بلاَوكراوهیهكهوه ئاماژه‌ی بهوهكردوه؛ گروپه هاككه‌ره‌كان یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی دزهدهكهنه ناو ماڵپه‌ڕی فایلی كه‌سانی تر نزیكه‌ی (2 تا3) سه‌عاتیان ده‌وێت تا وشه‌یه‌كی نهێنی كه‌له(8) هێما پێكهاتبێت بدۆزنه‌وه‌و بیشكێنن، بهلاَم ئه‌گه‌ر ئه‌و وشه‌یه له(12) هێما پێكهاتبێت، ئه‌وا پێویست به(17 تا134) هه‌زار ده‌كات تا ده‌توانرێت بشكێنرێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه (جۆشوا دیڤیس) یه‌كێك له‌لێكۆڵه‌رانی په‌یمانگای (جۆرجیا) ئاماژه‌ی بهوهكردوه، درێژی وشه‌ی نهێنی هۆكارێكه بۆپاراستنی پێگه‌ی تایبه‌تی هه‌ركه‌سێك له‌ده‌ستی هاككه‌ران.
(دیڤیس) له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بهوهكردوه؛ گه‌ر وشه‌ی نهێنی له(11) هێما پێكهاتبێ، ئه‌وا هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ئه‌و وشه نهێنیه بشكێنێت گه‌ر وادابنرێت ئه‌و كه‌سه زۆر شاره‌زایه‌و ده‌توانێت له‌ماوه‌ی (1) چركه‌دا (1) ترلیۆن ئه‌گه‌ر تاقی بكاته‌وه، ئه‌وا پێویستی به (180) ساڵ ده‌بێت تا ئه‌و وشه نهێنیه بشكێنێت، بهلاَم ئه‌گه‌ر وشه‌كه له (12) هێما پێكهاتبێت، ئه‌وا تێك‌شكان و ئاشكرا كردنی پێویستی به (17 تا134) هه‌زار.
س . نه‌وا


له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه