.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









قه‌له‌ڕه‌ش
له‌گه‌ڵ قابیل و هابیلدا
ئه‌م قه‌له ڕه‌شه گیاندارێكه خوای گه‌وره ناردی بۆ قابیلی كوڕی ئاده‌م تا فێری بكات چۆن هابیلی برای بشارێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی كوشتی ، ئه‌م چیرۆكه له‌وكاته‌وه ده‌ست پێده‌كات كه باوكمان ئاده‌م و خێزانه‌كه‌ی ( حه‌وا ) ( سه‌لامی خوایان لێ‌بێت ) ده‌ركران و نێران بۆ سه‌رزه‌وی دوای ئه‌و ڕووداوه‌ی كه شه‌یتان هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندن و ئه‌و داره‌ی له‌به‌رچاو جوانكردن ، له‌و داره‌یان خوارد كه خوای گه‌وره له‌سه‌ری حه‌رام كردبوون .
له‌سه‌رزه‌ویدا خوای گه‌وره دوو كوڕی به‌خشی به ئاده‌م كه هابیل و قابیل بوون . هابیل كوڕێكی له‌خواترس و ساڵح و نه‌فس پاك بوو ، دڵ و ده‌رونێكی پاك و بێگه‌ردی هه‌بوو ، به‌لاَم قابیل خاوه‌نی دڵ و ده‌رونێكی پیس بوو دڵی پڕبوو له‌ڕق و شه‌ڕ .
ڕۆژێك له‌ڕۆژان ئاده‌م ( سه‌لامی خوای لێ‌بێ ) فه‌رمانی دا به‌هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی كه هه‌ریه‌كه‌یان قوربانیه‌ك بكه‌ن ، واته هه‌ریه‌ك له‌وه‌ی كه هه‌یه‌تی پێشكه‌شی بكات له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره ، قابیل جووتیاربوو زه‌وی ده‌كێلاَ له‌كشتوكاڵه‌كه‌ی خراپترین به‌روبوومی هێنا كردی به‌قوربانی ، به‌لاَم هابیل شوان بوو مه‌ڕی ده‌له‌وه‌ڕاند به‌رانێكی قه‌ڵه‌وی هه‌ڵبژارد كه خۆشی ده‌ویست و زۆر دڵی پێوه‌ی بوو پێشكه‌شی كرد . خوای گه‌وره به‌رانه‌كه‌ی هابیلی قبوڵ كرد ، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوا پێشكه‌شی كردبوو و له‌وبه‌شه‌ی به‌خشی بوو كه خۆشی ده‌ویست ، به‌لاَم خوای گه‌وره كشتوكاڵه‌كه‌ی قابیلی وه‌رنه‌گرت له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌به‌رڕه‌زامه‌ندی خوا نه‌بوو ( 1) . قابیل توڕه‌بوو شه‌یتان چووه بن كڵێشه‌یه‌وه خستیه مێشكیه‌وه كه خوا هابیلی لا به‌ڕێزتره ، بۆیه پێویست ده‌كات براكه‌ی بكوژێت ، قابیل به‌هابیلی برای وت : [ لاقتلنك ] ده‌ت كوژم ! هابیل وه‌لاَمی دایه‌وه و وتی : [ انما یتقبل الله من المتقین ] خوای گه‌وره له‌وكه‌سانه‌ی وه‌رده‌گرێت كه‌نیه‌تیان پاكه .
هابیل به‌قابیلی وت : ئه‌گه‌ر تۆ پیاوێكی ساڵح بویتایه خوای گه‌وره قوربانیه‌كه‌ی لێ‌قبوڵ ده‌كردیت به‌لاَم خوا ده‌زانی چی له‌دڵه پیسه‌كه‌یدایه له‌شه‌ڕ و خراپه له‌خۆت بپرسه بۆچی قوربانیه‌كه‌ی لێ‌وه‌رنه‌گرتیت ؟ له‌وانه‌یه تاوانێكت كردبێت بگه‌ڕێره‌وه بۆلای خوا و داوای ته‌وبه‌و لێ‌خۆش بوونی لێ‌بكه .
پاشان هابیلی له‌خوا ترس به‌رده‌وام بیری براكه‌ی ده‌خسته‌وه كه‌خوا سزای بۆ ئه‌و كه‌سانه داناوه كه له‌سنوور ده‌رده‌چن و سته‌م ده‌كه‌ن ، پێ‌ی ڕاگه‌یاند بۆیه خوا قوربانیه‌كه‌ی لێ‌وه‌رنه‌گرتیت چونكه له‌خواترس نیت و بیری خسته‌وه كه چ تاوانێك ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆی ئه‌گه‌ر بیكوژێ و ترساندی له‌سزای ئاگر له‌ڕۆژی دوایی‌دا ، له‌پاش هه‌موو ئه‌م ئامۆژگاریانه‌و بیرخستنه‌وانه نه‌فسی قابیل كوشتنی براكه‌ی لاپه‌سه‌ند كرد‌و [ فاصبح من الخاسرین ] چووه ڕیزی خه‌ساره‌ت مه‌ندانه‌وه ، براكه‌ی له‌كیس چوو ، دنیای له‌كیس چوو ، چ مژده‌یه‌ك هه‌یه بۆ بكوژ له‌ژیاندا ، و دوا ڕۆژیشی له‌كیس چوو و تاوانێكی گه‌وره‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆی كوشتنی نه‌فسێكی بێ‌تاوان به‌بێ حه‌ق ، قابیل وه‌ستابوو سه‌یری برا كوژراوه‌كه‌ی ده‌كرد كه بوبو به‌لاشه‌یه‌كی بێ‌گیان هیچ جوڵه و ژیانی تیا نه‌بوو ، چی لێ‌بكات ؟ ئایا وازی لێ‌بێنێ له‌وشوێنه‌ی خۆیدا و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه ؟ ئایا له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵی بگرێت ؟ ئایا چی به‌باوكی ( ئاده‌م ) بڵێ ؟ له‌م كاته‌دا قابیل له‌گێژاوی بیركردنه‌وه‌دا بوو خوای گه‌وره قه‌له ڕه‌شێكی نارد هات زه‌وی هه‌ڵكۆڵی و قابیل سه‌یری كرد ( 1 ) ، لێره‌دا قابیل هه‌ستی به بێ‌ده‌سه‌لاَتی و لاوازی خۆی كرد كه ئه‌و وای گومان ده‌برد كه زۆر به‌توانایه دوای ئه‌وه‌ی كه براكه‌ی كوشت .
ئه‌وه‌تا ئێستا ده‌سه‌لاَتی ئه‌وه‌ی نی‌یه زیره‌كی ئه‌و قه‌له‌ڕه‌شه‌ی هه‌بێ و چاڵی هه‌ڵبكه‌نێ و براكه‌ی بشارێته‌وه ، ئه‌وه‌تا ئه‌و قه‌له ڕه‌شه ئه‌و باڵداره بچووك و لاوازه فێری ده‌كات ، ئای كه قابیل بێ ده‌سه‌لاَته [ قال یا ویلتا اعجزت ان اكون مپل هژا الغراب فاواری سو‌وه اخی فاصبح من النادمین ] قابیل ووتی : هاوار بۆ من ئایا من ناتوانم ببم به گیان له‌به‌رێ وه‌كو ئه‌م قه‌له ڕه‌شه و چاڵی هه‌ڵبكه‌نم بۆ براكه‌م ، وه قابیل بوو به مرۆڤێكی په‌شیمانی په‌رێشان ، ئه‌مه یه‌كه‌م تاوانی كوشتن بوو له‌سه‌ر زه‌وی .
سەرچاوە : قورئانى پیرۆز
وەرگێرانى : براکەم نوسینەوەى : ئەستێرە٩٣

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








زۆر سوپاس بەرێز Sedad Hawleri دەستى تۆشخۆشبێت هەربژی
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
