.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














نه‌خۆشیه زایه‌ندییه‌كان
• پێناسه.
• جۆره‌كان.
• ئایدز (AIDS).
پێناسه:
بریتین له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی گواستنه‌وه‌یان له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ڕێگه‌ی زایهندیه.
جۆره‌كان:
به پێی هۆكاره‌كانیان ئه‌كرێن به‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه:
1_نه‌خۆشیه بهكتیریهكان وه‌ك سوزهنك, فه‌ڕه‌نگی (سفلس) ,كلامیدیا..
2_نه‌خۆشیه ڤایرۆسیه‌كان وه‌ك هه‌و كردنی جگه‌ر( زه‌ردویی جۆری B),ئایدز , تامیسكی زاووزێ ,پاپیلۆمه ڤایرۆس...
3_نه‌خۆشیه مشهخۆریهكان وه‌ك ترایكۆمۆنیاسس..
ئایدز (AIDS)
چه‌ند زانیاریه‌كی ژماره‌یی ده‌رباره‌ی ئایدز
• له سه‌ره‌تای دۆزینه‌وه‌ی تا ساڵی 2007 زیاتر له 35 ملیۆن كه‌س به هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه گیانی له ده‌ستداوه.
• ساڵانه زیاتر له 5 ملیۆن كه‌س توشی ئه‌م نه‌خۆشیه ئه‌بن.
• وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ساڵی 2010 دانزیكهی 100 ملیۆن كه‌س ببنه هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه(HIV).
• له عێراق 264 توشبو تۆمار كراوه كه 191 كه‌سیان مردون .
• به شێوه‌یه‌كی سه‌ر سوڕهێنه‌ر له زیاد بوندایه ,ڕۆژانه ئه‌بێته هۆی مردنی 6-8 هه‌زار كه‌س.
ئایدز
• ئایدز (AIDS) كورتكراوه‌ی (Acquired Immuno Deficiency syndrome) واته نیشانه‌ی كه‌می به‌رگری به ده‌ستهاتوو به هۆی ڤایرۆسی HIV .
• ئه‌م ڤایرۆسه 2 جۆری سه‌ره‌كی هه‌یه كه بریتین له HIV1 كه زیاتر ئهمریكاو ئه‌وروپا ,وه HIV2 كه له ئه‌فریقیا بلاَوه.
• له جیاكه‌ره‌وه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه لاواز بون و تێك چونی ده‌زگای به‌رگری له‌شه به شیێوهیهك ناتوانێت له‌ش له هیچ نه‌خۆشیه‌ك بپارێزێت.
پیكهاته‌ی ڤایرۆسی ئایدز
• مێژوی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م نه‌خۆشیه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1981 له شاری نیوَرك له نێوان كۆمه‌ڵێك لاوی هۆمۆ ڕه‌گه‌ز بازدا كه بۆ مه‌به‌ستی جۆرێك له شێرپه‌نجه‌ی پێست(ساركۆمای كاپۆسی) سه‌ردانی پزیشكیان كرد.
چۆنێتی په‌لاماردانی سیسته‌می به‌رگری له‌ش
• پاش چونه ناوه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بۆ ناو له‌ش په‌لاماری خرۆكه سپیه‌كان ده‌دات به تایبه‌تی لیمفه خانهكات كه ناوده‌برێن به CD4 كه یه‌كه‌یه‌كی گرنگی به‌رگری له‌ش پێك ده‌هێنن.
ڕیگاكانی گواستنه‌وه
• كاری زایه‌ندی(سێكسی): له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ,هه‌مان ڕه‌گه‌ز (homosexual)
• گواستنه‌وه‌ی خوێن و پێكهاته‌كانی .
• چاندنی ئه‌ندام له به‌خشه‌رێكی توشبوه‌وه .
• دایك بۆ كۆرپه‌كه‌ی 20-25%,ئه‌گه‌ری توشبون له ڕێی شیرپێدانه‌وه 13%.
• سرنجی پیسبو به ڤایرۆسه‌كه به تاییبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كهدهرمانه هۆشبه‌ره‌كان به‌كار دێنن.
نیشانه‌كان
به شێوه‌یه‌كی گشتی نیشانه‌كانی سۆكه ئه‌كرێت به‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه:
1_كۆئه‌ندامی هه‌رس:سكچونی درێژخایه‌ن,هه‌وكردنی سورێنچك,هه‌وكردنی جگه‌ر.
2_ كۆئه‌ندامی هه‌ناسه:هه‌و كردن,سیل(ده‌رده باریكه).
3_كۆئه‌ندامی ده‌مار:هه‌وكردنی په‌رده‌ی مێشك,ده‌رده پشیله, خه‌ڵه‌فان.
4_كاریگه‌ری ده‌رونی:خه‌مۆكی,دڵه‌ڕاوكێ,ئه‌گه‌ری خۆ كوشتن‌یان زیاتره وه‌ك له تاكێكی ئاسایی.
ده‌سنیشان كردن
• به ڕیگه‌ی ELISA پاش 12هه‌فته نه‌خۆشیه‌كه ده‌ستنیشان ئه‌كرێت به دۆزینه‌وه‌ی دژه‌ته‌ن له خوێنی توشبوهكهدا.
• به ڕێگه‌ی western blot ,ئه‌م ڕیگه‌یه هه‌ستیارتره بۆ ده‌ستنیشان كردنی نه‌خۆشیه‌كه.
كێ پێویسته پشكنینی HIV بۆ بكرێت
• ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گومان ده‌كه‌ن توشی ڤایرۆسه‌كه بون.
• هه‌موو ژنێكی سك‌پڕ پێویسته له 3 مانگی یه‌كه‌م دا تێستی HIV بكات.
• ئه‌وانه‌ی كه خوێن ئه‌به‌خشن.
• ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌ندامێكی خۆی ده‌به‌خشێت به كه‌سێكی تر.
• پێش هاوسه‌رێتی پێویسته نێر و مێ تێستی خۆیان بكه‌ن.
خۆپاراستن:
1_خۆپاراستن له كاری سێكسی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر جگه له هاوسه‌ر.
2_ به‌كار هێنانی كۆندۆم(نێر,مێ).
3_پشكنینی خوێن و پێكهاته‌كانی پێش گواستنه‌وه.
4_خه‌ته‌نه‌كردن ئه‌گه‌ری توشبون به ڕێژه‌ی 50% كه‌م ده‌كاته‌وه.
چاره‌سه‌ر كردن
• تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێك نیه بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه وه توشبون به مردن كۆتایی دێت.
سوپاس.....
به‌هیوای تهندرستیهكی باش بۆ هه‌موان
ئاماده‌كردنی: ئەستێرە٩٣

له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ستت خۆش بێت ئه‌ستێره خان بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته ئه‌زیزم ماندووبوونی پێوه دیاره
به‌راستی بابه‌تێکی به‌سوده و زانیاری زۆری تیایه سه‌باره‌ت به نه‌خۆشیه زایه‌ندییه‌كان
چونکه ره‌نگه زۆرێک له ئێمه زانیاری ته‌واوی نه‌بێت سه‌باره‌ت ب نه‌خۆشیه‌که و چۆنیه‌تی ڤایرۆسه‌که و
نیشانه‌کانی و تا دوایی
دووباره ده‌ستت خۆش بێت و ئاسوده بیت و ماندوونه‌بیت یاخوا


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆ تۆ کاکە sirwan زۆر بەرێز یاخوا دەستى تۆش خۆشبێت هیوادارم سود بەخشبێت وە سودى لێببینن وە بەدوربن لەونەخۆشیانە ئینشاءالله خۆشحالبوم بە پەیامەکەت سەربەرزوکامەرانبیت دوبارە سوپاس
له‌سه‌ر هێڵ نییه