.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

سلاو هاورييان
به‌رنامه‌ی گۆڕینی (ده‌نگ) بۆ (نوسین) به زمانی كوردی دروست ده‌كرێت له‌لایه‌ن گه‌نجکی هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید
هه‌روه‌ك ده‌زانین له سیستمی كارپێكه‌ری ویندۆزدا به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه كه ئه‌گه‌ر به‌هۆی مایكرۆفۆنێكه‌وه كه به‌كۆمپیوته‌ره‌كه‌وه به‌سترابێت قسه بكه‌یت به‌زمانی ئینگلیزی ئه‌و به‌رنامه‌یه ووته‌كان ده‌كات به نوسین واته تایپیان ده‌كات وه هه‌مان به‌رنامه فه‌رمانه‌كان جێبه‌جێده‌كات، بۆ نمونه به ووته ده‌ڵێیت داخستنی به‌رنامه ئه‌وا ده‌بینیت ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه كراوه‌ته‌وه‌و چالاكه راسته‌وخۆ داده‌خرێت وه چه‌ندین فه‌رمانی تر كه به‌هۆی ماوس یان كیبۆرده‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێن ده‌توانیت به‌هۆی قسه‌كردنه‌وه جێبه‌جێیان بكه‌یت.
هاوشێوه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه به زمانه جیاوازه‌كان به‌رهه‌مهێنراون،له ئێستاشدا گه‌نجێكی كورد سه‌رقاڵی دروستكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یه بۆئه‌وه‌ی وه‌ك چۆن له زمانه‌كانی تردا سود له‌م ته‌كنه‌لۆژیایه وه‌رده‌گیرێت كوردیش هاوشێوه‌ی ئه‌وان سودمه‌ند بێت لێی ,بیرۆكه‌ی به‌رنامه‌ی گۆڕینی ده‌نگ بۆ نوسین له‌لایه‌ن گه‌نجێكی كورده‌وه‌یه به‌ناوی زانیار هه‌ڵه‌بجه‌یی كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای( په‌رماس )ه‌بۆ خزمه‌تگوزاریه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیاو زانیاریه‌كان كه خاوه‌نی چه‌ندین بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه له بواری ئای تی دا ,هه‌ربۆیه ئاسۆی ئایتیش به پێویستی زانی له‌م ژماره‌یه‌دا بكه‌وێته گفتوو گۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجه داهێنه‌ره‌دا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی گۆڕینی ده‌نگ بۆ نوسین .
سه‌ره‌تا ئه‌ندازیار زانیار هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌باره‌ی گرنگی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه وتی " هه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی له‌مشێوه‌یه به زمانی كوردی نه‌ك ئاسانكاریه‌كه بۆ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه رۆژانه نوسینێكی زۆریان هه‌یه وه‌ك ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان (بینراو، نوسراو) و دام و ده‌زگا حكومی و ناحكومه‌یه‌كان، به‌ڵكو ئاسانكاریه‌كیشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توانای بینینیان نیه چونكه ئه‌م جۆره به‌رنامانه فه‌رمانه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات واته كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت ئه‌و كاره‌كان جێبه‌جێده‌كات".
سه‌باره‌ت به نه‌بوونی ده‌زگاو پێكهاته‌یه‌كی تایبه‌تیش كه هه‌ستن به‌كوردی كردنی ئه‌و به‌رنامانه زانیارهه‌ڵه‌بجه‌یی ڕایگه‌یاند: "له‌به‌ر نه‌بوونی دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی یان ناحكومی كه هه‌ستن به‌دروستكردنی ئه‌م جۆره به‌رنامانه ده‌بینین كورد كه‌مترین به‌رنامه‌ی هه‌یه كه به‌زمانی كوردی بن كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی كوردستان له بواری ئای تیدا".
ئه‌و پێشی وابوو چه‌نده كار له‌سه‌ر به‌كوردی كردنی ئه‌و به‌رنامانه بكرێت ئه‌وا زیاتر به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر سودمه‌ند ده‌بن له ته‌كنه‌لۆژیاكان .
بۆئه‌وه‌ش كه ئه‌و كارانه‌ی ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه ئه‌نجام بدریت له چیدا خۆی ده‌بینێته‌وه هه‌ڵه‌بجه‌یی رایگه‌یاند : به‌رنامه‌كه چه‌ند كارێكی جیاوازی پێ ئه‌نجام ده‌درێت له‌وانه: 1.گۆڕینی راسته‌وخۆی ووته بۆ نوسین واته كه‌سه‌كه قسه ده‌كات و راسته‌وخۆ ووته‌كان ده‌گۆڕدرێن بۆ نوسین.
2.گۆڕینی فایلی ده‌نگی بۆ نوسین واته پێشوتر فایلێكت هه‌یه و له ده‌نگ پێك هاتووه له‌م كاته‌دا فایله ده‌نگیه‌كه ده‌درێت به به‌شی تایبه‌تی به‌رنامه‌كه‌و به‌رنامه‌كه ووته‌كانی فایله ده‌نگیه‌كه ده‌كات به نوسین.
3.ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌كانی ناو ویندۆز و به‌رنامه‌كان واته به قسه‌كردن له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ره‌كه ده‌توانیت ئه‌و فه‌رمانانه جێبه‌جێبكه‌یت كه پێویستیان به ماوس و كیبۆرد ده‌بێت بۆ نمونه كردنه‌وه‌و داخستنی به‌رنامه‌كان یان كرداره‌كانی پاراستن و كردنه‌وه‌ی فایله‌كان یان گه‌وره‌كردن و تۆخكردن و بچوكردنی نوسین ...هتد.
هه‌ره‌وه‌ها به‌پێی ووته‌كانی زانیار هه‌ڵه‌بجه‌یی له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا به‌شێكی تر زیاد ده‌كات بۆ به‌رنامه‌كه كه زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌سوده كه نه‌خوێنده‌وارن یان نابینان چونكه له‌هه‌رشوێنێكی ناو به‌رنامه‌كان یان ویندۆزه‌كه‌دا بیت به‌رنامه‌كه زانیاریه‌كانی ئه‌و شوێنه‌ت پێده‌ڵێت.
بۆئه‌و ماوه‌یه‌ش كه‌ناوبراو پێوه‌ی سه‌رقاڵ بووه بۆ ته‌واوكردنی به‌رنامه‌كه وتی "له‌مێژ بوو ئه‌و بیرۆكه‌یه‌م لاگه‌لاَله بوو بوو ,به‌لاَم خۆشبه‌ختانه توانیم دوای ماندووبونون و شه‌ونخونیه‌كی دووساڵی به‌رنامه‌كه به‌كۆتا بگه‌یه‌نم و كوردیش به‌شدار بكه‌م له‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه گرنگیه‌كی زۆری بۆ ئه‌وكه‌سانه هه‌یه كه ڕۆژانه له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ردا كاردوكه‌ن ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد به‌نیازنین ڕاسته‌وخۆ به‌رنامه‌كه‌بخه‌نه بازاڕه‌وه و وتی " ده‌بێت پێشتر قسه له‌گه‌ڵ چه‌ند وه‌زاره‌تێكی په‌یوه‌ندیداردا بكه‌ین و ئه‌وان لێمان بكڕنه‌وه و پشگیری مادی بكریین,چونكه گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا ناچار ده‌بین كه خستمانه بازاڕه‌وه به‌گرانتر به‌رنامه‌كه بخه‌ینه بازاڕه‌وه ئه‌وكاته‌ش هه‌مووكه‌س ناتوانێت به‌رنامه‌كه وه‌ده‌ست بخات و سودی لێ وه‌ربگرێت ".
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند : كه به‌رنامه‌كه به‌سێ نوسخه ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه كه له‌گه‌ڵیشیدا سیدی فێركاری هه‌یه و هه‌وه‌ها له‌ڕیگه‌ی (help )ه‌وه ده‌توانرێت به‌شێوه‌ی (p-d-f) و به‌شێوه‌ی (h-t-m-l) و فلاشی له‌گه‌ڵدایه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت سود له‌به‌نامه‌كه وه‌ربگرن .
بۆئه‌وه‌ش دروستكردنی وه‌ها به‌رنامه‌یه‌ك له‌ڕوی ته‌كنیكی یه‌وه پێویستی به‌چیه زانیار وتی "هه‌ربه‌رنامه‌یه‌ك كه‌بۆئه‌ومه‌به‌سته كاری تێدا بكرێت پێویستی به‌كه‌سی زۆر پرۆفیشناڵ هه‌یه له‌ڕوی پرۆگرامسازیه‌وه , ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێویستی به كه‌سی زۆر زمانه‌وان هه‌یه له هه‌ردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی‌دا هه‌روه‌ها پێویستمان به‌كه‌سی شاره‌زا هه‌یه له‌ده‌نگدا".
بۆ ئه‌وه‌ش كه تاچه‌ند به‌نیازن سود له‌و فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانیه وه‌ربگرن كه تایبه‌ته به زمانی كوردی و ئینگلیزی زانیار هه‌ڵه‌بجه‌یی وتی " به‌رنامه‌مان داڕشتووه كه قسه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دا بكه‌ین كه خاوه‌نی فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانین و له به‌نامه‌كه‌دا سودی لێ وه‌ربگرین
كورد ماكس
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Sedad Hawleri (2011-07-02 07:51:21)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




دەست خوش بیت بو ئەم هەوالە خۆشە هەوالیکی نایەبەبوبەکارهینەرانی ئەکوردانەی کۆمپیتەربەکاردەهینن
ئیمەی کورد بەراستی لەچاوولاتانی ترەوەزۆردواکەوتوین ئەوەش دەگەریتەوە بوباری ئابوریمان..وەلەلایەکی تریشەوەحوکمەت هیج کات هەلناستی بەزانستوزانستەوانانی کوردستان..هیوای تەمەن دریژی بوئەولاوە هەلەبجەیە دەخوازم هیوادارم سەرکەوتوبیت لەبواراکەیدا خوای گەورەتەمەن دریزی بکات........

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










ده‌ست خۆش به‌رێزم بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته
به‌راستی که‌سانێکی زیره‌ک هه‌ن له نێو کۆمه‌لگای کورده‌واری که بتوانن هاوشێوه‌ی
جیهان بن له داهێنان به‌لام ره‌نگه ئه‌مانه زۆر که‌م بن ده‌ست خۆشی له‌م به‌رێزه ده‌که‌م
به‌س تێبینیه‌ک ئایا خۆت بابه‌ته‌که‌ت ئاماده کردووه یان له شوێنی تر هێناوته تکایه ئاماژه بده به‌سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی
مافی که‌س نه‌خورێت
له‌گه‌ل رێزمدا


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








دةست خوش كاك سيداد بو ئةم بابةته جوانه
سةركةوتوو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
