❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تەرمی ژنێك لەكاتی دروێنەدا دەدۆزرێتەوە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-12 05:57:35

Karokh
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 200
WindowsVistaMSIE7

تەرمی ژنێك لەكاتی دروێنەدا دەدۆزرێتەوە

رووداو - هەولێر

لەكاتی دروێنەی گەنم لە دەوروبەری هەولێر تەرمی ژنێك دەدۆزرێتەوە كە سەگ بەشێكی خواردبوو، كرمیش لە لاشەی دابوو، بەڕێوەبەری بەدواداچوونی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە هەولێر دەڵێ، تائێستا دیار نییە ئەو ژنە كوژراوە یان نا، بەڵام "دەستمان بە لێكۆڵینەوە كردووە، كەسوكاری هەر دەدۆزینەوە".

رۆژی 21/5/2011 لە سنووری ناحیەی قوشتەپە، تەرمی ژنێك دۆزرایەوە كە ماوەی زیاتر لە مانگێك بوو فڕێدرابوو، ئێستا پۆلیس بە دوای ئەوەدا دەگەڕێ كە ناسنامەی ژنەكەو كەسوكاری بدۆزێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش نووسراوێكی دادگا گشتێندراوە بۆ سەرجەم بنكەكانی پۆلیس.

كوشتنی ژنان لە كوردستان دەچێتە قۆناخێكی نوێوە، ئەویش كوشتنیانە بەشێوەیەكی نهێنی و شاردنەوەی تەرمەكانیان، بەو هۆیەی پۆلیس ئێستا زیاتر لێكۆڵینەوە لەبارەی كوشتنیان دەكات، چونكە لە ئەنجامی گۆڕینی یاساییەوە لەساڵی 2008ەوە "كوشتن لەسەر شەرەف "وەك "كوشتنی بە ئەنقەست" دادەنرێ.

ئەو حاڵەتە دەریدەخات كە رەنگە چەندین ژنی دیكە بكوژرێن و هیچ لایەنێكی فەرمی نەزانن، بەڵام نەقیب ژیلەمۆ دەڵێ، "ساڵانە لەوانەیە حاڵەتێكی وابدۆزرێتەوە" ، گوتیشی "ئەوەی ئێمە دەزانین حاڵەتی كوشتنی ژنان بەنهێنی كەمە، چونكە خەبەری پۆلیس دەدرێ، ئەوانیدیكەش زوو زانراوە كە بكوژەكەی كێیەو ئاشكرا بووە".

دۆزینەوەی ئەو تەرمە لەوكاتەدا بوو، كە شوفێری دەڕاسەیەك لە نزیك ناحیەی قوشتەپە خەریكی دروێنەی گەنم بوو، لەناكاو چاوی بە تەرمێك دەكەوێ، بەر لەوەی دەڕاسەكەی تەرمەكە بهاڕێ دەیوەستێنێ و پۆلیس ئاگادار دەكاتەوە.

یەكێك لەوانەی تەرمەكەی بینیبوو بە (رووداو)ی راگەیاند "ژنەكە تەمەنی نزیكەی 30ساڵ دەبوو، دەست و پێی راستی سەگ خواردبووی، ژنەكە دەموچاوی رەش هەڵگەڕابوو بۆیە نەدەناسرایەوە، كراسێكی زەردی گوڵداری لەبەربوو، كرمێكی زۆر لە تەرمەكەی دابوو، لەناوەڕاستی گەنمەكە فڕێدرابوو، پێموابێ گوللە بە سینگ و چاوی كەوتبوو".

ئەو ژنە ناسنامەی دیار نییە، پۆلیس دوای لێكۆڵینەوەی سەرەتایی تەرمەكەی رەوانەی دادپزیشكی كرد لە هەولێر، سەرچاوەیەك لە دادپزیشكی بە (رووداو)ی راگەیاند، ئەو ژنە گۆشتی پێوە نەماوەو زیاتر ئێسكە پەیكەرەكەی ماوەو بۆگەن بووە "زیاتر لە مانگێكە تەرمەكەی فڕێدراوە، دەست و پێیەكی سەگ خواردوویەتی، هەتا ئێسكەكانیشی پڕی كرم بوو، ئاسەواری گوللە لەسەر ئێسكەكانی دیار نییە، ملیشی پارچە پارچە بووە، نازانین خنكێنراوە یان نا".

ئەو تەرمە هەتا سێ مانگ لای پزیشكی داد دەمێنێتەوە، ئەگەر خاوەنی نەبوو، شارەوانی هەولێر دەینێژێ. بەگوێرەی قسەی سەرچاوەكەی دادپزیشكی نەتوانراوە تەمەنی ژنەكە دیاریبكرێ و بۆ زانیاری زیاتر نموونەیەك لە لاشەی ئەو ژنە رەوانەی بەغدا كراوە، تاوەكو لە تاقیگەكانی ئەوێ زانیاری لەبارەوە بەدەستبێنن بە پشكنینیDNA"حاڵەتی وا رەوانەی بەغدای دەكەین، لە كوردستان تاقیگەی پێشكەوتوومان نییە".

نەقیب ژیلەمۆ عەبدولقادر بەڕێوەبەری بەدواداچوونی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە هەولێر بە (رووداو)ی راگەیاند، لێكۆڵینەوەی پۆلیس لە رووداوەكە بەردەوامەو دادوەری لێكۆڵینەوە نووسراوێكی گشتاندووە "ئەو زانیاریەی هەبوو لەسەر ژنەكە نووسراوە هەتا رەنگی جلەكەیشی نووسراوە، تاوەكو ئەگەر ناوێك لەو شێوەیە لای بنكەیەكی پۆلیس تۆمار كرابێ ئاگادارمان بكەنەوە".

نەقیب ژیلەمۆ دەڵێ تائێستا بۆیان روون نەبووەتەوە ئەو ژنە كوژراوە یان نا "لەوانەشە ئافرەتێكی ونبووبێ كە حاڵەتی وا لای پۆلیس تۆمار دەكرێ، دوای دۆزینەوەی ناسنامەی ژنەكە ئەگەر بزانین ئەو ژنە پێشتر كێشەی هەبووە، لێكۆڵینەوە لەگەڵ كەسوكاری دەكەین تاوەكو بزانین ئەوان كوشتوویانە یان نا، كەسوكاری ئەو ژنە هەر دەردەكەوێ، بەڵام كاتی دەوێ".

پەرلەمانتار هاژە سلێمان، كە ئەندامی هەردوو لێژنەی داكۆكیكردن لە مافی ئافرەتان و مافی مرۆڤە لە پەرلەمانی كوردستان، پێیوایە هۆكاری دووبارەبوونەوەی حاڵەتی كوشتنی ژنان و فڕێدانی تەرمیان، بۆ كەمتەرخەمی حكومەت دەگەڕێتەوە، چونكە "لێپێچینەوەی پێویست نەكراوە، چەندین حاڵەت هەیە تائێستا حكومەت لێپێچینەوەی لەسەر نەكردوون و بكوژەكانی دەستگیر نەكردوون، وەك كوشتنی دوو كچەكەی چەمچەماڵ".

ئێستا كوشتنی ژنان لەژێر هەر ناوێك بێ بە تاوان دادەنرێ و بەپێی یاسایەك كە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە، كوشتن لەسەر شەرەف بە كوشتنی ئەنقەست دادەنرێ، بەڵام هاژە دەڵێ تائێستا حكومەت كاری بەو یاسایە نەكردووە بۆیە ئەو رووداوانە دووبارە دەبنەوە "ماوەیەك لەمەوبەر سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لێبووردنێكی بۆ زیندانیەكان دەركرد، زۆر لەوانەی بەر لێبووردنەكە كەوتبوون، بە تۆمەتی ژنكوژی زیندانی بوون، بۆیە وەك لێژنەی مافی مرۆڤ و داكۆكیكردن لە مافی ئافرەتان نووسراوێكمان ئاراستەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كرد، بەڵام تائێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە"، هاژە گوتیشی "كولتووری دەستتێوەردانی حیزب لە كاروباری حكومەت و دادگا هەر ماوەو ناهێڵن تاوانباران بە سزای خۆیان بگەن".

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-06-12 06:07:21

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsFirefox

Re: تەرمی ژنێك لەكاتی دروێنەدا دەدۆزرێتەوە

ده‌ستت خۆشبێت بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و هه‌وڵه‌

Kurdzhin
خوایه‌گیان زانست و زانیاریم زیادبكه‌

مه‌رج نیه‌ به‌ دلی هه‌موو که‌سێک بم
چونکه‌ هه‌موو که‌سێک به‌ دڵی من نیه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-06-12 09:36:17

ئاكؤ سامان
جوانی کوردژین
شوێن: شاری كه‌لار
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-26
دواترین سه‌ردان: 2011-12-21
په‌یامه‌كان: 896
WindowsXPSafari

Re: تەرمی ژنێك لەكاتی دروێنەدا دەدۆزرێتەوە

ده‌سخۆش بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌

Kurdzhin
نا خۆشه‌..كه‌سێكت خۆش بوێ ئه‌و تۆی خۆش نه‌وێیت
له‌وه‌ ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌..كه‌ تۆ به‌رده‌وامبی له‌سه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-07-06 17:46:13

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsMSIE7

Re: تەرمی ژنێك لەكاتی دروێنەدا دەدۆزرێتەوە

دةست خوش بو ئةو هةواله
رووداويكى دل تةزينه
سةركةوتوو بيت

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-07-10 19:22:59

sedad
کازیوەی یانە
شوێن: HAWLER
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-29
دواترین سه‌ردان: 2014-01-05
په‌یامه‌كان: 1447
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: تەرمی ژنێك لەكاتی دروێنەدا دەدۆزرێتەوە

ده سته كانت خوش
هه واليكى ناخوشه

Kurdzhin
kurd i phone

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-07-11 07:11:28

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: تەرمی ژنێك لەكاتی دروێنەدا دەدۆزرێتەوە

ده‌ست خۆش بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net