❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆکی کوره‌ بازرگانێک و حه‌کیمێک

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-11 08:51:05

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

چیرۆکی کوره‌ بازرگانێک و حه‌کیمێک

دەگێڕنەوە بازرگانێك كوڕەكەی خۆی ناردە لای حەكیمێك، تا نهێنی بەختەوەری فێربێت! كوڕە لاوەكە چل ڕۆژ بە ڕێدا ڕۆیشت تا گەیشتە كۆشكێكی جوان لەسەر لوتكەی چیایەكی بەرز. كاتێك گەیشتە كۆشكی حەكیم، بینی ئەوا خەڵكێكی زۆر لە دەوری حەكیم كۆبوونەتەوەو هەر جارەی یەكێكیان دەدوێنێ، لەبەرئەوە ناچار بوو، دوو كاتژمێر چاوەڕوانیی بكات، تا نۆرەی دێت. دواتر حەكیم زۆر بە جوانی گوێی بۆ لاوەكە شلكردو پاشان پێی گوت: ئێستا كات مەودا نادات، نهێنی بەختەوەری‌و سەرفرزایت بۆ باس بكەم، بەڵام ئێستا بچۆ بە نێو كۆشكەكەدا تۆزێك بگەڕێ‌و ئەم كەوچكە بچكۆلەیەش كە دوو دڵۆپ زەیتی تێدایە هەڵگرە، با بەدرێژایی گەشتەكەت بە دەستەوە بێت، وریابە نەیەڵیت دڵۆپە زەیتەكان بڕژێت. لاوەكە بە پلیكانەی كۆشكەكەدا سەردەكەوت‌و دەهاتە خوارێ، بەڵام چاوی هەر لای كەوچكەكە بوو، پاشان گەڕایەوە لای حەكیم. ئەویش لێی پرسی: چاوت بە مافورە كاشانییەكەی چێشتخانه‌كه‌ كەوت؟ باخچە بچكۆلانەكەت بینی؟ كتێبە جوانەكانی نێو كتێبخانەكە سەرنجی ڕاكێشایت؟ لاوەكە پەشۆكاو دانی بەوەدانا، كە هیچی نەبینیوەو تەنها خەیاڵی لای دوو دڵۆپە زەیتەكەی نێو كەوچكەكە بووه‌ تا نەڕژێت. حەكیم پێی گوت: بگەڕێوەو شارەزای نێو كۆشكەكە ببە، چونكە ناتوانیت متمانە بە كەسێك بكەیت كە شارەزای ئەو خانووە نییە كە تیایدا دەژی. لاوەكە گەڕایەوە نێو كۆشكەكە‌و ئەمجارە تەماشای شاكارەكانی نێو كۆشكەكەی دەكردو لە تابلۆ جوانەكان‌و گوڵزارو باخچەكان ڕادەما. كاتێكیش گەڕایەوە لای حەكیم، بە درێژی هەموو شتێكی بۆ گێڕایەوە. بەڵام حەكیم لێی پرسی: ئەی كوا دوودڵۆپە زەیتەكەی نێو كەوچكەكە، که‌ بڕیاربوو پارێزگاری لێ بكەیت؟ لاوەكە تەماشای كەوچكەكەی دەستی كردو بینی زەیتەكە ڕژاوە! لە وێدا حەكیم گوتی: ئەمە ئەو ئامۆژگارییەیە كە دەمەوێت پێشكەشتی بكەم، (نهێنی بەختەوەری ئەوەیە كە شاكارەكانی دونیا ببینی بێ ئەوەی بهێڵیت، هەرگیز دوو دڵۆپە زەیتەكە بڕژێت).
له‌م چیرۆکه‌وه‌ فێرده‌بین:
1-هاوسەنگی لە نێوان خۆشییەكان‌و دونیاو بەها بەرزەكاندا وەكو هاوسەنگی نێوان تەمەشاكردنی جوانی كۆشكەكەو پارزێگاریكردن لە دوو دڵۆپە زەیتەكە وایە.
2-گرنگە بتوانیت چێژ لە خۆشییەكانی دونیا وەربگریت‌و هاوكات بەها به‌رزه‌كانی ئیمان و ژیان و كه‌سایه‌تیت لە دەست نەدەیت.
3- بۆ خۆشییەكی كاتی خودی خۆت‌و داهاتووت لە دەست نەدەیت.
4-وریابە خەریكبوون بە شتە جوانەكانەوە وەهات لێ نەكات دڵۆپە زەیتەكان بڕێژی‌و بە دەستی خاڵییەوە جارێكی تر وێڵی بەختەوەری ببیت..
5- ئه‌گه‌ر دڵۆپه‌كان ڕژان مانایه‌ك بۆ ئاسووده‌یی و ژیان و سه‌ركه‌وتوویی نامێنیت ..گه‌ر سه‌ریش بكه‌ویت وه‌ك گوڵێكه‌ كه‌ له‌ به‌ر تیشكی گه‌رمادا زیندوێتی نه‌ماوه‌و سوتاوه‌ به‌ڵام پێی وایه‌ هه‌ر گوڵه‌..!
6- به‌ها به‌ره‌زه‌كان ئاسووده‌یی ڕاسته‌ قینه‌ت پێ نۆش ئه‌كه‌ن هه‌رگیز نه‌كه‌یت له‌ بۆ ڕوانینێكی حه‌رام و كاتی ئاسووده‌یی سه‌دان چركه‌ت پڕ له‌ خه‌م بكه‌ن و خوای گه‌وره‌ش له‌ خۆت زویر بكه‌یت ..!!!.

سه‌رچاوه‌ //// په‌ندوو ئامۆژگاریه‌کان

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن roshna (2011-07-11 08:52:08)

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-11 13:45:45

paiwand11
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-03
دواترین سه‌ردان: 2011-12-09
په‌یامه‌كان: 501
WindowsFirefox

Re: چیرۆکی کوره‌ بازرگانێک و حه‌کیمێک

dast xosh 2

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-61497e0e97.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-11 13:49:07

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsMSIE7

Re: چیرۆکی کوره‌ بازرگانێک و حه‌کیمێک

دةست خؤش رؤشنا كيان
بةراستى جيرؤكيكى زؤر زؤر جوان و بةسوود و بر مانايه
ئامؤزكارييةكان زؤر بةسوود و كرنكن
هيوادارم سةركةوتوو بيت

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-07-11 14:10:25

savand
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-20
دواترین سه‌ردان: 2011-07-11
په‌یامه‌كان: 9
WindowsMSIE7

Re: چیرۆکی کوره‌ بازرگانێک و حه‌کیمێک

dast xosh roshna gean cherokeky pr mana bw hewadarm har sarkatw bet bardawam bet lam babata ba  swdakant

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-07-11 14:17:00

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: چیرۆکی کوره‌ بازرگانێک و حه‌کیمێک

زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ هاورێ ئازیزه‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net