.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










رۆژنامەی ئاس دوپاتیكردەوە ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید گەیشتۆتە رێكەوتنی كۆتایی سەبارەت بەئیمزاكردنی بۆند لەگەڵ نیمار دا سیلڤای یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی بەرازیل و سەرۆكی یانەی سانتۆسیش ئەو هەواڵە بەدرۆ دەخاتەوە.
ئۆلیڤێرای سەرۆكی یانەی سانتۆس دوپاتیكردەوە، ئەو هەواڵانەی رۆژنامەی ئاس بڵاویدەكاتەوە كە گوایە لەئیسپانیام و لەگەڵ ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید گفتوگۆ دەكەم دورن لەڕاستیەوەو من لەفەرەنسا لەگەڵ كچەكەم پشو دەدەم.
وتیشی: ئەو هەواڵەی رۆژنامەی ئاس دورە لەراستیەوە كە باس لەوەدەكات ئیدارەی ریاڵ مەدرید گەیشتۆتە رێكەوتنی كۆتایی سەبارەت بەموچەی نیمارو تەنها رێكەوتن لەبارەی گرێبەستەكەیەوە ماوە.
رۆژنامەی ئاسی نزیك لەیانەی ریاڵ مەدریدەوە لەژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویكردۆتەوە، نیمار دا سیلڤای هێرشبەری هەڵبژاردەی بەرازیل زۆر نزیكە لەیانەی ریاڵ مەدریدەوەو دوای پاڵەوانێتیی كوپا ئەمەریكا نیمار گرێبەستەكەی یانەی شاهانەی ئیسپانیا ئیمزادەكات.
سەرچاوە:nrt
لهسهر هێڵ نییه