❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆکى کیانداران لە قورئانى پیرۆزدا چیرۆکىچوارەم ( مـــــاره‌كــــه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر موسادا ( علیه‌ السلام ))

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-13 14:53:31

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPFirefox

چیرۆکى کیانداران لە قورئانى پیرۆزدا چیرۆکىچوارەم ( مـــــاره‌كــــه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر موسادا ( علیه‌ السلام ))

مـــــاره‌كــــه‌
له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر موسادا ( علیه‌ السلام )

( 1 ) له‌كێوی‌ گور دا :
   موسا ( سلاَوی‌ خوای‌ لێ‌بێت ) ده‌ساڵی‌ به‌سه‌ربرد له‌شوانی‌ كردن بۆ مه‌ڕی‌ پیاوێكی‌ پیری‌ صالح له‌ ( مدین) …
    پاشان خێزانه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ خۆی‌ برد و ڕۆیشتن به‌شه‌و به‌نیازی‌ گه‌یشتن به‌میصر ، شه‌وێكی‌ زستانی‌ ساردبوو ، موسا ڕێگه‌ی‌ لێ‌تێك چوو ، پاشان ئاگرێكی‌ بینی‌ به‌خێزانه‌كه‌ی‌ ووت :
ــــ لێره‌ بمێننه‌وه‌ ، من ده‌ڕۆم بۆلای‌ ئه‌و ئاگره‌ به‌ڵكو پارچه‌یه‌ك ئاگر به‌سه‌ری‌ دارێكه‌وه‌ بهێنم خۆمانی‌ پێگه‌رم بكه‌ینه‌وه‌ له‌م سه‌رمایه‌دا … وه‌ به‌ڵكو لای‌ ئه‌و ئاگره‌ یه‌كێكم ده‌ست بكه‌وێت ڕێگاكه‌مان پێ‌نیشان بدات .
   ئه‌و ئاگره‌ی‌ كه‌ موسا بینی‌ نزیك بوو له‌شاخێكه‌وه‌ ناوی‌ ( گور ) بوو ، ئاله‌وێ‌ موسا ده‌نگێكی‌ بیست بانگی‌ ده‌كرد :
ـــ [ یاموسی‌ ] ئه‌ی‌ موسا …
  موسا سه‌یری‌ ده‌ور و به‌ری‌ خۆی‌ كرد هیچ شتێكی‌ نه‌بینی‌ ترسێكی‌ شاراوه‌ كه‌وته‌ دڵیه‌وه‌ ، هه‌ستی‌ به‌ترس ده‌كرد ئه‌م ده‌نگه‌ كه‌بیستی‌ ده‌نگی‌ به‌شه‌ر نه‌بوو ده‌نگێكی‌ به‌رزبوو دڵی‌ لێ‌ی‌ ترسا .
  موسا ده‌نگی‌ دووه‌می‌ بیست [ انی انا ربك ]
  واته‌ : (( بێ‌گومان من په‌روه‌ردگاری‌ تۆم )) .
( فاخلع نعلیك ) كه‌واته‌ پیلاَوه‌كانت دابكه‌نه‌ چونكه‌ تۆ وای‌ له‌شیوێكی‌ پاك و پیرۆزدا كه‌ ( گوی‌ ) یه‌ و خوا قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات
   خوا له‌موسای‌ پرسی‌ [ وما تلك بیمینك یاموسی‌ ] ( ئه‌ی‌ موسا ئه‌وه‌ چی‌یه‌ به‌ده‌ستی‌ ڕاستته‌وه‌ ؟ ) .[ قال هی عصای اتوكأ علیها واهش بها علی‌ غنمی ولی فیها مارب اخری‌ ]
موسا عصا یه‌كی‌ پێ‌بوو ، موسا وتی‌ : ئه‌وه‌ دارده‌سته‌كه‌مه‌ ( عصا ) خۆمی‌ ده‌ده‌م به‌سه‌ردا ، وه‌به‌ودارده‌سته‌ ئه‌ده‌م له‌ گه‌لاَی‌ دره‌خت و ئه‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ و مه‌ڕه‌كانم ده‌یخۆن ، وه‌چه‌ند نیاز و مه‌به‌ستێكی‌ تریشم پێ‌ی‌ هه‌یه‌ .
  خوا فه‌رموی‌ : [ القها یاموسی‌ ]  ئه‌ی‌ موسا دارده‌سته‌كه‌ت  فڕێ‌ده‌ سه‌ر زه‌وی‌ .
[ فالقاها فاژا هی حیه‌ تسعی‌ ] موسا دار ده‌سته‌كه‌ی‌ فڕێدا به‌سه‌ر زه‌ویدا له‌گه‌ڵ فڕێ‌ی‌دا ده‌ست به‌جێ‌ بوبه‌مارێك و به‌خێرایی‌ به‌به‌رده‌میدا ده‌رۆیشت ! موسا ترسا و پشتی‌ هه‌ڵكرد و ڕای‌ كرد ، خوا بانگی‌ كرد : ئه‌ی‌ موسا ڕوبكه‌ره‌وه‌ روناكی‌ یه‌كه‌ و مه‌ترسه‌ ( [ خژها ولا تخف ] هه‌ڵگیگره‌وه‌وه‌ و مه‌ترسه‌ ) ، موسا گه‌ڕایه‌وه‌ و خواش دارده‌سته‌كه‌ی‌ بۆ گه‌ڕانده‌وه‌ هه‌واڵی‌ پێ‌ فه‌رموو كه‌ ئه‌م دارده‌سته‌ یه‌كێكه‌ له‌موعجیزه‌كان له‌گه‌ڵ خۆتدا هه‌ڵی‌ گره‌ بۆلای‌ فیرعه‌ون : كه‌حاكمێكه‌ خۆی‌ كردووه‌ به‌خوا و خۆی‌ به‌گه‌وره‌ ده‌زانێ‌ له‌زه‌ویدا و ئیشی‌ خراپ ده‌كات له‌زه‌ویدا وه‌به‌خه‌ڵكی‌ ده‌ڵێ‌ [ انا ربكم         الاعلی‌ ] واته‌ : ( من په‌روه‌ردگاری‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌ی‌ ئێوه‌م )
ئه‌م نیشانانه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی‌ ڕونن و موعجیزه‌ن له‌سه‌ر ڕاستێتی‌  پێغه‌مبه‌رێتی‌ موسا كه‌ ئه‌و نێرراوه‌ له‌لایه‌ن خواوه‌ ، پاشان خوا فه‌رمانی‌ به‌موسا كرد كه‌ ده‌ستی‌ بخاته‌ باخه‌ڵیه‌وه‌ و پاشان ده‌ری‌ بهێنێ‌ ، موسا ده‌ستی‌ كرده‌ باخه‌ڵیه‌وه‌ و ده‌ری‌ هێنا له‌گه‌ڵ ده‌ری‌ هێنا سپی‌ بوو ده‌دره‌وشایه‌وه‌و پرشنگی‌ ده‌دا  بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ هیچ نه‌خۆشیه‌كی‌ پێوه‌بێت .
    پاك و بێگه‌ردی‌ بۆ خوا ئه‌مه‌ نیشانه‌یه‌كی‌ تره‌ و موعجیزه‌یه‌كی‌تره‌ .
    ئه‌ی‌ موسا بڕۆ بۆلای‌ فیرعه‌ون و ئه‌م دوو نیشانه‌یه‌ی‌ پێ‌ نیشان بده‌ وه‌پێ‌ی‌ بڵێ‌ كه‌ تۆ له‌لایه‌ن خواوه‌ نێراوی‌ بۆلای‌ ، فه‌رمانی‌ پێ‌بكه‌ به‌به‌ندایه‌تی‌ كردن بۆ خوا و دادپه‌روه‌ری‌ كردن له‌نێوان خه‌ڵكیدا ، سته‌م له‌كه‌س نه‌كات و كه‌س نه‌كوژێت فه‌رمان به‌خه‌ڵك نه‌كات كه‌ بیپه‌رستن له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ خوای‌ ڕاستی‌ و دروستكه‌ری‌ گه‌ردوون ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی‌ و ئه‌وه‌ی‌  له‌به‌ینی‌ ئه‌و دوانه‌داهه‌یه‌ دروستی‌ كردوه‌ .
( 2 ) له‌كۆشكی‌ فیرعه‌وندا :
    له‌كۆشكی‌ ( فیرعه‌ون ) دا موسا په‌یامه‌كه‌ی‌ به‌ڕوونی‌ پیشاندا [ وقال موسی‌ یافرعون انی رسول من رب العالمین حقیق علی‌ ان لا اقول علی‌ الله الا الحق ] الاعراف : 104 ـــ 105 .  واته‌ : موسا فه‌رمووی‌ : ئه‌ی‌ فیرعه‌ون من له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری‌ جیهانیانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ كراوم بۆلای‌ ئێوه‌ و زۆر سورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ده‌رباره‌ی‌ خوا و ئه‌وه‌ی‌ خوا پێ‌ی‌ ڕه‌وانه‌ كردوم ڕاست نه‌بێ‌ هیچ نه‌ڵێم ))
   فیرعه‌ون پرسیاری‌ كرد و وتی‌ : ئایا نیشانه‌یه‌كت له‌گه‌ڵه‌ ( به‌ڵگه‌ و موعجیزه‌یه‌كت پێ‌یه‌ ) له‌سه‌ر ڕاستێتی‌ په‌یامه‌كه‌ت ، موسا فه‌رمووی‌ : به‌ڵێ‌ .
فیرعه‌ون ووتی‌ : چی‌یه‌ ؟
   موسا دارده‌سته‌كه‌ی‌ فڕێ‌دا به‌سه‌رزه‌وی دا كتوپڕ بوبه‌ مارێك زۆر به‌خێرایی‌ ده‌جولاَیه‌وه‌ . ئینجا ده‌ستی‌ له‌باخه‌ڵی‌ ده‌رهێنا كتوپڕ ده‌ركه‌وت سپی‌ بوو تیشكی‌ ده‌دا وه‌كو گڵۆپ .
    فیرعه‌ون ووتی‌ : ئه‌مه‌ سیحره‌ ( جادووه‌ ) له‌لای‌ ئێمه‌ ساحری‌ زۆر هه‌ن ، مه‌وعدێك دابنێ‌ له‌به‌ینی‌ ئێمه‌ و خۆتدا تابه‌یه‌ك بگه‌یت له‌گه‌ڵ ساحره‌كانی‌ ئێمه‌دا ئه‌وسا ده‌بینین كامتان سه‌ر ده‌كه‌ون  .
  ( 3 )  له‌ڕۆژی‌ ئارایشت كردن و خۆڕازاندنه‌وه‌ دا [ فی یوم الزینه‌ ] :
         كاته‌كه‌یان دیاری‌ كرد ڕۆژی‌ ئارایشت كردن و خۆڕازاندنه‌وه‌ بوو ڕۆژی‌ جه‌ژنێكی‌ به‌ناوبانگیان بوو كه‌له‌ هه‌موولایه‌كه‌وه‌ خه‌ڵكی‌ بۆ ده‌هات  له‌شوێنێكی‌ دیاری‌ كراو دا كۆ ده‌بوونه‌وه‌ ، فیرعه‌ون له‌وڕۆژه‌دا هه‌موو ساحیره‌كانی‌ ده‌وری‌ شاره‌كه‌ی‌ كۆكرده‌وه‌ خه‌ڵكیان بانگ كرد بۆبینینی‌ ئه‌م به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌ گه‌یشتنی‌ موسا به‌ ساحره‌كان .
    فیرعه‌ون به‌ساحیره‌كانی‌ ووت : ئه‌گه‌ر ئێوه‌ سه‌ربكه‌ون به‌سه‌ر موسادا ماڵ و سامانێكی‌ زۆرتان ده‌ده‌مێ‌ وه‌ئه‌تانكه‌م به‌نزیكه‌كانی‌ خۆم ( واته‌ ده‌تانكه‌م به‌وه‌زیر و كاربه‌ده‌ست )
   [ قالوا یاموسی‌ اما ان تلقی واما ان نكون  اول من القی‌ ]
  ساحره‌كان ووتیان : ئایا تۆ دارده‌سته‌كه‌ت فڕێ‌ ده‌ده‌ی‌ له‌پێشا یا ئێمه‌ ؟
موسا وه‌لاَمی‌ دایه‌وه‌ ووتی‌ : به‌ڵكو ئێوه‌ فڕێ‌ی‌ بده‌ن له‌پێشدا ،  ساحیره‌كان حه‌بله‌كان و دار ده‌سته‌كانیان فڕێ‌ دایه‌ سه‌رزه‌وی‌ سحریان كرد له‌ چاوی‌ خه‌ڵكی‌ واده‌رده‌كه‌وتن كه‌ ماربوون ده‌ڕۆیشتن به‌سه‌ر زه‌ویدا به‌خێرایی‌ .
   موسا ترسا و هه‌ستی‌ به‌ترس كردله‌دڵی‌ خۆیدا  كه‌ ساحیره‌كان زاڵ بن به‌سه‌ریدا ، به‌لاَم ئه‌و ترسه‌ی‌ ده‌رنه‌بڕی‌ خوا وه‌حی‌ بۆ موسا كردو فه‌رمووی‌ :            [ لا تخف انك انت  الاعلی‌ ]
   مه‌ترسه‌ ئه‌ی‌ موسا به‌ڕاستی‌ ته‌نها تۆ به‌رز و سه‌ركه‌وتویت ) .
    ئه‌ی‌ موسا تۆ به‌رزتر و سه‌ركه‌وتوتر  و به‌هێزتری‌ چونكه‌ خوات له‌گه‌ڵه‌ هه‌ركه‌س خوای‌ له‌گه‌ڵ بێت كێ‌ ده‌توانێت سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ریدا ؟
   موسا دار ده‌سته‌كه‌ی‌ فڕێ‌دا كتوپڕ بوو به‌ مارێكی‌ گه‌وره‌ و هه‌مو حه‌بل و دارده‌سته‌كانی‌ ساحره‌كان كه‌ كردبویان به‌سحر له‌به‌رچاوی‌ خه‌ڵكیدا قوتی‌دا له‌به‌رچاوی‌ هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌دا واده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌وه‌ی‌ موسا سحر نه‌بوو به‌ڵكو موعجیزه‌یه‌ بوو له‌لایه‌ن خواوه‌ پێ‌ی‌ دراوه‌ و ، ئه‌و له‌لایه‌ن خواوه‌ نێرراوه‌ ، له‌ویادا ساحره‌كان سوجده‌یان برد بۆ خوا وتیان : [ امنا برب العالمین رب موسی‌ وهارون ] ( ئه‌وا باوه‌ڕمان هێنا به‌ په‌روه‌دگاری‌ جیهانیان ، كه‌په‌روه‌ردگاری‌ موسا و هارونیشه‌ ) كه‌وایان ووت خه‌ڵكه‌كه‌ گوێیان لێ‌بوو .
    بۆچی‌ ساحره‌كان بڕوایان به‌خوا هێنا ؟
  له‌كاتێكدا ساحره‌كان دارده‌ست و حه‌بله‌كانی‌ خۆیان فڕێ‌دا نه‌بوون به‌مارێكی‌ ڕاستیی‌ ، به‌ڵكو له‌به‌رچاوی‌ خه‌ڵكدا وابون كه‌مارن واته‌ سحریان له‌چاوی‌ خه‌ڵك ده‌كرد له‌ڕێگای‌ نادیار و فێڵه‌وه‌ .
   خه‌ڵكه‌كه‌ حه‌بل و دارده‌سته‌كانی‌ ساحره‌كانیان ده‌بینی‌ بوبون به‌مار و به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕۆیشتن ، به‌لاَم ساحره‌كان خۆیان حه‌بل و دارده‌سته‌كانی‌ خۆیان ده‌بینی‌ نه‌بوبون به‌مار چونكه‌ سحره‌كانی‌ خۆیان كاریگه‌رییان تێ‌ناكات 
   به‌لاَم دارده‌سته‌كه‌ی‌ موسا بوبه‌مارێكی‌ ڕاستی‌ خوا روحی‌ تێكرد و ژیانی‌ پێ‌دا ، ساحره‌كان دارده‌سته‌كه‌ی‌ موسایان دی‌ بوبو به‌مارێك و له‌به‌رده‌میاندا ده‌ڕۆیشت بێ‌ئه‌وه‌ی‌ به‌سحر بوبێ‌ به‌مار ، ئه‌مه‌ موعجیزه‌یه‌كه‌ و له‌سه‌رووی‌ توانای‌ ئاده‌میزاده‌وه‌یه‌ ، شایانی‌ كه‌س نی‌یه‌ ته‌نها پێغه‌مبه‌ران نه‌بێت              ( نادرێ‌ به‌كه‌س ته‌نها به‌پێغه‌مبه‌ران نه‌بێ‌ ) .
   ساحره‌كان باوه‌ڕیان به‌خوا هێنا فیرعه‌ون توڕه‌بوو وه‌ به‌ڵێنی‌ دابه‌ ساحره‌كان به‌سزایه‌كی‌ قورس یان كوشتن به‌لاَم ئه‌وان له‌ وه‌لاَمدا وتیان :         [ لن نۆپرك علی‌ ما جا‌ونا من البینات ] ( بزانه‌ به‌هیچ جۆرێك هه‌تا هه‌تایه‌ ئێمه‌ تۆ ئیختیار ناكه‌ین و به‌رزت ناكه‌ینه‌وه‌ به‌سه‌ر ئه‌و موعجیزه‌ ڕوونانه‌دا كه‌له‌لایه‌ن خواوه‌ هاتوون و پێمان گه‌یشتوون ).

سەرچاوە / قورئانى پیرۆز       وەرگێرانى /براکەم    نوسینەوەى / ئەستێرە٩٣

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ئەستێرە٩٣ (2011-07-14 06:16:05)

Kurdzhin
سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ
سُـــبْــحَــانَ اللهِ وَبِــحْـــمـــدِهْ 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-13 20:18:19

Nabaz Garmiany
جوانی کوردژین
شوێن: kalar
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-16
دواترین سه‌ردان: 2013-12-24
په‌یامه‌كان: 922
WindowsMSIE7

Re: چیرۆکى کیانداران لە قورئانى پیرۆزدا چیرۆکىچوارەم ( مـــــاره‌كــــه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر موسادا ( علیه‌ السلام ))

ده سته كانت خوش بيت هه ر سه ركه وتوبى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-14 06:17:23

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPFirefox

Re: چیرۆکى کیانداران لە قورئانى پیرۆزدا چیرۆکىچوارەم ( مـــــاره‌كــــه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر موسادا ( علیه‌ السلام ))

زۆر سوپاس بەرێز دەستى تۆش خۆشیبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net