.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









حوت له‌گه‌ڵ پیغه‌مبه‌ر یونس ( علیە سلام )
خوای گه‌وره یونسی نارد بۆلای قه‌ومه‌كه‌ی تابانگیان بكات بۆ په‌رستنی خوا وهوازبهێنن له‌په‌رستنی خواكهڕهكانیان ( بته‌كان ) چونكه خوا دروستی كردوون و ڕزقیان ده‌دات وه‌خوا دروست كه‌ری مرۆڤ و جنۆكه و فریشته‌كان و ئاسمان و زه‌وییه .
بهلاَم قه‌ومی یونس به‌درۆیان خسته‌وه و ئازاریان ده‌دا و گوێیان لهئامۆژگاریهكانی نه‌ده‌گرت ، یونس ( سهلامیخوای لێبێ ) نه‌یتوانی ته‌حه‌مولی ئه‌و به‌درۆخستنه‌وه‌یه و ئه‌زیه‌تدانه بكات دڵی ته‌نگ بو بۆیه دێكه‌ی به‌جێهێشت و ڕۆیشت و توڕه‌بوو لهقهومهكهی .
پێویست بوو له‌سه‌ر یونس كه ئارام بگرێت وهتهحهمولی ئازار و ئه‌زیه‌ت بكات له‌ڕێگای بانگه‌وازه‌كه‌یدا ، هه‌تا خوا حوكمێ ده‌كات له‌نێوان یونس و قه‌ومه‌كه‌یدا . یان سزایان ده‌دات و له‌ناویان ده‌بات یان هیدایه‌تیان ده‌دات بۆ ڕێگه‌ی ڕاست و بڕوا به‌خوا ده‌هێنن و وهبڕوا به‌بانگه‌وازه‌كه‌ی یونس دێنن .
بهلاَم یونس توڕه‌بوو و ڕۆیشت لهدێیهكه خواویستی موحاسه‌به‌ی بكات ، یونس ڕۆیشت تاگه‌یشته كه‌ناری ده‌ریایه‌ك . سواری كهشتیبوو ههتاگهیشتنه ناوه‌ڕاستی ده‌ریاكه لافاو و ته‌وژمی ئاو‌و پێداكێشانی ئاو په‌یدابوو شه‌پۆلی له‌سه‌ریه‌كی به‌هێز دروستده‌بوو هه‌تا نزیكبو نقوم ببن .
كهشتیهوانهكه خه‌ڵكه‌كانی ناو كه‌شتیه‌كه‌ی كۆكرده‌وه پێی وتن له‌نێوان ئێمه‌دا پیاوێك هه‌یه گوناهێكی كردبێ ئه‌گه‌ر لهكهشتیهكه دانه‌به‌زێت خوا هه‌مومان له‌ناو ده‌بات .
پرسیان : چۆن بزانین كێیه ئه‌و كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵماندایه و گوناهی كردوه ؟
وهلاَمی دانه‌وه ووتی : باقورعهیهك بكه‌ین له‌نێوان خۆماندا سه‌همه‌كه كه‌وته سه‌رناوی هه‌ركه‌سێك ده‌یخه‌ینه ده‌ریاكه‌وه ، هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ی ناو كه‌شتیه‌كه به‌شداریان كرد لهقورعهكهدا وه یونسیش به‌شداری كرد تیایدا سه‌همه‌كه كه‌وته سه‌رناوی یونس فڕێیان دایه ناو ده‌ریاكه‌وه یه‌كسه‌ر حوتێك قوتیدا .
یونس خۆی بینیه‌وه له‌ناوه‌ڕاستی تاریكییه‌كاندا ، تاریكی ناوسكی حوت ، تاریكی ده‌ریاكه ، تاریكی شه‌و ، یه‌كسه‌ر زانی هه‌ڵه‌ی كردووه له‌كاتێكدا كه قه‌ومه‌كه‌ی جێهێشتووه و ئارامی نه‌گرت له‌سه‌ر ئهزیهتهكانیان ، وه‌زانی ئه‌و ناڕه‌حه‌تیه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه له‌لایه‌ن خواوه ، ئاله‌وێدا له‌ناوه‌ڕاستی تاریكی یه‌كاندا یونس پاڕایه‌وه له‌په‌روه‌ردگاری به‌وپه‌ڕی ملكه‌چی و به‌وپه‌ڕی پێَویست بوون و داوای لێ‌خۆش بوون لێ كردن : [ لا اله الا انت سبحانك انی كنت من الڤالمین ] الانبیاو : 87
واته : (( خوایه هیچ خوایه‌ك نییه جگه له‌تۆ پاك و بێگه‌ردی بۆ تۆ به‌ڕاستی من له‌سته‌مكاران بووم )) .
خوا دوعاكه‌ی گیرا كرد حوته‌كه بردی و فڕێیدایه كه‌ناری ده‌ریاكه له‌زه‌وییه‌كی صهحرادا ( زه‌وی یه‌كی چۆڵ ) نهكشتوكاڵی تێدابوو نه ئاو ، یونسیش نه‌خۆشبوو نه‌ی ده‌توانی بڕوات ، خوا دره‌ختێكی كوله‌كه‌ی له‌ته‌نیشتیه‌وه بۆ ڕواند لهبهرهكهی خوارد هه‌تا چاك بویه‌وه و شیفای بۆ نێرا له‌لایه‌ن خواوه ، ئینجا گه‌ڕایه‌وه بۆ دێیه‌كه‌ی، وهخهڵكهكهی بانگ كرد بۆ په‌رستنی خوا هه‌تا باوه‌ڕیان به‌خوا هێنا هه‌موویان . دێیه‌كه‌ی یونس ( علیه السلام ) دێیه‌كی تاك بوو كه نه‌وه‌كانی دێیه‌كه‌ی باوه‌ڕیان به‌خوا هێنا بێئه‌وه‌ی یه‌ك كافری تیابمێنێ .
خوای پاك و بێگه‌رد فه‌رموویه‌تی : [ فلولا كانت قریه امنت فنفعها ایمانها الا قوم یونس لما امنوا كشفنا عنهم عژاب الخزی فی الحیاه الدنیا ومتعناهم الی حین ] یونس : 98
واته : (( ئه‌وه بۆچی هیچ ئه‌هلی دینێك نه‌بوو كه‌ئیمان بێنێ و ئیمانه‌كه‌ی سودی پێبدات ته‌نها قه‌ومه‌كه‌ی یونس نه‌بێ كاتێ كه ئیمانیان هێنا ئه‌و عهزابهمان لابرد له‌سه‌ریان كه‌هۆی ڕیسوایی دنیابوو وه‌خۆشی و ڕابواردن و سه‌ربه‌رزیمان پێدان تا ماوه‌ی ژیان ( تاكاتێكیدیاریكراو )
سەرچاوە/ قورئانى پیرۆز وەرگێرانى /براکەم نووسینەوەى / ئەستێرە ٩٣
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ئەستێرە٩٣ (2011-07-14 16:15:37)

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
