.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















فیکری بەد و بۆگەنی من، کوشتوومی وەلی ماوم
دڵم سیا سەنگێکە، وشکی کردووە ئەشکی چاوم
تیرێ بەزەهری کوشندەوە، دراوە لە قەلبم
هەناسە بڕکێمە بەس هەتا ئێستاش ماوە ناوم
ڕا ئەکەم! خێراترە لەمن غەم، پێشم لێ ئەگرێ!
خێراترم بیوەستێنم، عەکسی ئەکا و خۆی داوێتە ناوم
زیننەتی پێش من، پێش من، پێش من کەوت، سەرابێکە
سەرابی دڵم ئەسەوزێنم، تا نەڵێت نەگریاوم
دڵی هیچم لە دووریت، حەزینێکە و لێی خەزانە
پڕم لە ئاخ و داخ بۆ ئەوکاتانەی بێ تۆ ژیاوم
هەر لەحزەیی بێ تۆیی، ئەبارینێ غەم بەباران
لافاوێ درووست ئەکا و، سەفەر ئەکا ڕووی گەشاوم
کەکاتێ ئەسیری تۆم، ئەوکات شادی پرە لە خۆم
نەک ئەوەی ناڕەحەت بم و پێم بڵێن دڵ سووتاوم!
نەمانت لام ئازارێکە، سەبووری بۆی سەختیە..
غەمیش بەرۆقم ئەگرێ، بۆ ڕۆژانێ لەتۆ تۆراوم!؟
موسلیم غەمگین
١٨-٠٦-٢٠١١
کـــوردژیـن
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاک موسلیم
هۆنراوه‌که‌ت زۆر جوانه هیوادارم به‌رده‌وام بیت له نووسین

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست و بةنجةت خؤش كاك موسليم
بةراستى هؤنراوةيه
سةركةوتوو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بۆت خوشکە خۆشەویستەکەم ڕۆشنا گیان
سوپاسی هەستی جوان و بەرزت ئەکەم خوشکە ئەزیزەکەم
خۆشحاڵم بەپایمتان و بەدڵ بوونی هۆنراوەکەم
سەرکەوتوو و بەختەوەر و سەربەرز بیت إن شآءالله.
لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم بۆتان.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
هولاگیان خوشکە بەڕێز و ئەزیزەکەم سوپاست ئەکەم
سوپاس بۆ وشە جوان و ناسکەکانت
پەیامەکەتان خۆشحاڵی کردم
هیوام وایە سەربەرز و سەرکەوتوو و ئاسوودەبیت.
لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم بۆتان.
*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*-*
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆشبێت
هۆنراوه‌که‌ت زۆر جوانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه