.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










چەمكی هەست كردن بە ئاسایشی دەروونی:
یەكێك لە لە پێداویستیە گرینگەكانی ژیانی تاك هەست كردنە بە ئاسایشی دەروونی لە ژیانی ڕۆژانەیدا بۆ ئەوەی هەست بە ئارامی بكات،ئێمە لێرەدا تیشكێك دەخەینە سەر ئەم پێداویستیە، پێناسە و رەهەند و پێكهاتەكان و هەروەها هەرەشەكارییەكانی سەر ئەم پێداویستیە و چونیەتی دەركەوتنی لە ژیان بەپشت بەستن بە هەرمی ماسلۆ بۆ پێداویستیەكان شی دەكەینەوە،
هەست كردن بە ئاسایشی دەروونی: واتە تاك هەست بەوە بكات كەلەلایەن كەسانی تر و ئەم شوێنەی لێ یەتی قبوڵ كراوە و خۆشەویستە،لە ژینگەیە هەست بە ئارامی و دڵنیای بكات.دوور لە ترسناكی و هەرەشە و دلەڕاوكێ
بە شێوەیەكی گشتی رای جیاواز هەیە لە نێوان توێژەران ،وە گۆشەنیگای جیاوازیش هەیە لە نێونیان بۆ ئەم چەمكە، هەندێكیان بەم شێوەیە لێكیدەدەنەوە كە ئاسایشی دەروونی بریتی یە لە دڵنییایی دەروونی و ،ئاسایشی خودی ،ئاسایشی هەڵچوونی.ئاسایشی دەروونی یەكێكە لە گرینگترین پێكهاتەكانی ژیانی هەموو تاكێك ،لای هەموو مرۆڤێك لە هەموو كات و شوێنێك دەردەكەوێت،لە سەرەتای ژیانەوە تاكو مردن ،ئەگەر ماڵ و سامان و ئایینی نەكەوێتە بەر مەترسی ئەوا هەست كردن بەئاسایش و ئارامی لای دروست دەبێت وه هەست نەكردن بەئاسایشی دەروونی بەهۆی ئەم هۆكارانەوە درووست دەبێت وەكو (هەرەسی تاك لە تێركردنی پێداویستیەكانیان، نەبوونی توانا لە بەدەستهێنانی خود ،متمانە بەخۆنەبوون ،هەست كردن بەنەبوونی رێزی كۆمەلایەتی ،دڵەراوكێ و ترسی كۆمەلایەتی ،فشاری دەروونی ،پێش بینی هەرەسهێنان ،شێوازەكانی پێگەیاندنی كۆمەلایەتی هەلە ، شەر و ئاژاوە ،…هتد)
رەهەندەكانی ئاسایشی دەروونی:-بەگشتی رەهەندە سەرەكیەكانی ئاسایشی دەروونی ئەمانەن:
هەست كردن بە ئاسایش و دڵنیایی:
1-هەست كردن بەڕەزامەندی و خۆشەویستی و پەیوەندی نەرم و یارمەتی دەر لەگەل كەسانی تر .
2- هەست كردن بە رەوەبوون (إنتماو) بۆ گڕوپ و شوێنەكەی لێ یەتی .
3- هەست كردن بەسەلامەتی ودڵنیایی و نەبوونی هەرەشە و ترسناكی و دڵەراوكێ
هەست نەكردن بە ئاسایش و دڵنیایی:
1- هەست كردن بەدەست لێ بەربوون و خۆشەویستی پێنەدان،.
2- هەست كردن بە تەنیایی و دوورەپەرێزی لەم شوێنەی لێ یەتی
3- بەردەوام هەست كردن بە هەرەشە وترسناكی و دڵەڕاوكێ
لەگەل ئەم رەهەندە لاوەكیانەی خوارەوە:-
1- بیركردنەوەی تاك لە دونیا كە یەكجار خۆشەویست و دڵخۆشكەر و پڕ ئاشتی و بێ شەرانگێزی یە.
2- تاك وا بیربكاتەوە كە رەگەزی مرۆڤ یەكجار خۆشەویست و خێرخواز و یارەمەتیدەرە.
3-هەست كردن بە خۆشەویستی و متمانە بە كەسانی تر .
4-ئارەزووی تاك بۆ باشترین و گەشبین ترین پێشبینی .
5-ئارەزووی تاك بۆ بەختەوەری و دڵفراوانی و ڕەزامەندی لە دەروونی خۆیی و كەسانی تر .
6-هەست كردن بە ئارامی و سەربەخۆیی دەروونی و هەڵچوونی .
7- هەست كردن بەدەرچون لەتەركیز لەسەر كێشەكان و نەبوونی تەركیز لەسەر خود.
8- ڕەزامەندی لە خود و نەرم و نیانی لەگەلی .
9-ئارەزوو لەسەر گۆرینەوەی هێزی كۆنتڕۆل لەسەر كەسانی تر .
10- تەنیاییەكی رێژەیی لەسەر دەماریگیری ناچاری.
11-كۆبوونەوە لە دەوری گروپ و كۆمەڵگا
پێكهاتەكانی ئاسایشی دەروونی:-
1-ئاسایشی كۆمەلایەتی: تاك هەست بەوە بكات كە لە چوارچێوە كۆمەلایەتیەكەی قبوڵ كراوە و رێزی لێدەگیرێت .وە لەگەل داب و نەریتەكان بگونجێ و هەست بە رەووەبوون (إنتماو)بكات
2-ئاسایشی جەستەیی:بریتی یە لە تێركردنی پێداویستیەكانی جەستە و لاشەی تاك ،بۆئەوەی لە شێكی ساغ و تەندروستی هەبێت وەكارێكی پێنەكرێت كە لەهێز و توانای خۆی بەدەربێت،یاخو ئەندامێك لە ئەندامەكانی جەستەی تووشی زەبر یان برین ببێتەوە.
3-ئاسایشی فكری و بیروباوەری: تاك بتوانێت بە بێ هیچ ترس و هەرەشەیەك ئەم بیروباوەرە هەڵبژێرێت كە بروای پێیەتی ،نەوەكو بەزۆر بیروباوەرێكی تری بەسەر دابسپێنن، بە ئازادی ئەرك و داخوازییەكانی جێ بەجێ بكات.
هەرەشەكانی ئاسایشی دەروونی:
1- ترسناكی و هەرەشە و دەست لێ بەربوون :كەلە ئەنجامی دڵەڕاوكێ و ترس و شەر و ئاژاوە دروست دەبن و كاریگەری لەسەر هەست كردن بە ئاسایشی دەروونی دادەنێن.
2- كەمی ئاسایش زۆر جار لە ئەنجانی كەم ئەندامی دروست دەبێت لە خۆ بەراورد كردن لەگەل كەسانی ئاسایی.
نەخۆشی ترسناك وەكو ژێرپەنجە ،نەخۆشی دڵ زۆربەی جار ئەمانە دەبنە هۆی ئەوەی دڵەڕاوكێ و خەمۆكی بەرز ببێتەوە ،هەست كرد بەئاسایشی دەروونی بەرەو نزمی بچێت.
نووسینی: دانا سهلام کهریم – ڕێنماییکاری دهروونی- مالپه رى ده روونناسى
لهسهر هێڵ نییه






ده ست خۆش هه ربژی
لهسهر هێڵ نییه