.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











بژار چۆن وای لێهات؟
بژاربههۆی ته‌مبه‌ڵی و لاساری كردن ببووه هۆی وه‌ڕه‌سبوونی هاوڕێكانی لێی.
به‌پێچه‌وانه‌وه هاوڕێ خراپه‌كانی هه‌میشه بۆكاری خراپ و نه‌شیاو هانیان ده‌دا.بژار بێئه‌وه‌ی بیر له‌خوێندن و پاشه‌ڕۆژی خۆی بكاته‌وه,هه‌میشه خوێندنی پشتگوێ ده‌خست و پۆلێكی به‌دووساڵ ده‌بڕی و كه‌وتن و ده‌رده‌سه‌ری ده‌بینی.
كاتێك بوو به‌پۆلی پێنجه‌می بنه‌ڕه‌تی هه‌ستی به‌هه‌ڵه‌ی خۆی كرد‌و له‌گه‌ڵ هاتنی قوتابیه‌كی زیره‌ك و به‌تواناش بۆپۆلهكهیان به‌یه‌كجار بیرۆكه‌ی خوێندن و زیره‌ك بوون و ڕه‌وشت به‌رزی به‌خه‌یاڵ داهێناو بیری لێكرده‌وه.بۆیه ڕۆژێكیان خۆی گه‌یانده ژیوه‌ری هاوڕێی نوێی و پێی گووت:سڵاو ژیوه‌ری هاوڕێم.من پێشتر قوتابیه‌كی سهرهڕۆبووم.به‌ڵام ئێستا حه‌زده‌كه‌م بگۆڕێم و ببمه قوتابیه‌كی زیره‌ك و لێهاتوو.پێویستم به‌یارمه‌تی تۆهه‌یه.
ژیوهریش كهلهمهبهستی هاوڕێكه‌ی گه‌یشت.دوای وه‌ڵام دانه‌وه‌ی سڵاوه‌كه‌ی پێی گوت:زۆر چاكه هاوڕێكه‌م.ڕاسته تۆ كه‌سێكی لاسار‌و ته‌مبه‌ڵ بوویت,به‌ڵام خه‌تای هاوڕێكانیشت بوو.چونكه له‌گه‌ڵ هاوڕێی خراپ گه‌ڕاویت و كاریگه‌ری خراپیان به‌سه‌رته‌وه هه‌بووه.
ئه‌گه‌ر حه‌زده‌كه‌ی ببیت به قوتابیه‌كی نموونه‌یی و زیره‌ك.پێویسته واز لههاوڕێیه خراپه‌كانت بهێنیت و هاوڕێی باش په‌یدابكه‌یت.وه‌بره‌و بهخوێندنت بده‌یت و وانه‌كانت فه‌رامۆش نه‌كه‌یت.له‌هه‌مان كاتدا ده‌توانیت سوودلهكاته به‌تاڵه‌كانت وه‌ربگریت و پشووبده‌یت,یا سه‌یری ته‌له‌فزیۆن بكه‌یت,یان وه‌رزش بكه‌یت.به‌م شێوهیهدهتوانیت ببیت بهقوتابیهكی سه‌ركه‌وتوو.منیش هاوڕێی نوێتم و یارمه‌تیت ده‌ده‌م.بژار به‌م قسانه زۆر دڵخۆش بوو,به‌ڵێنی دا ڕێنماییه‌كان جێ به‌جێ بكات.دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ڵێنه‌كه‌ی هێنایه جص وبژاربووه قوتابیه‌كی سه‌ركه‌وتوو,شان به‌شانی ژیوه‌ری هاوڕێی.
نووسینی:هه‌ڵوێست عبدالله زاده.
*ئه‌م چیرۆكه له ژماره(167)ی گۆڤاری هه‌نگی منداڵان بڵاو كراوه‌ته‌وه
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن HALWEST.ZADA (2011-07-15 17:55:11)

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستةكانت خوش بى هاورى كيان بو ئةم جيروكة
تو نووسةريت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خؤش كاك هةلويست

له‌سه‌ر هێڵ نییه





ديمة نووسی:
دةستةكانت خوش بى هاورى كيان بو ئةم جيروكة
تو نووسةريت
سوپاس بۆتۆ خاتوو دیمه‌ی به‌ڕیز.
هه‌ر سه‌ركه‌وتوویت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





hulya نووسی:
دةست خؤش كاك هةلويست
سوپاس بۆتۆ و ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێ
له‌سه‌ر هێڵ نییه