❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بكوژەكەی ئارام ئازادانە دەسوڕێتەوە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-17 09:18:44

Karokh
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 200
WindowsVistaMSIE7

بكوژەكەی ئارام ئازادانە دەسوڕێتەوە

رووداو - سلێمانی 14/7/2011

ساڵێك و شەش مانگ بەسەر ئەو دەستڕێژی گوللەیەدا تێپەڕیوە كە لە نیوەشەوێكدا لە ئارام و سروەی هاوسەری كراو لە ئەنجامدا بووە هۆی كوژرانی ئارام و برینداربوونی سروە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامدەری تاوانەكە دەستگیرنەكراوە.
كاژێر 9ی شەوی 3/1/2010 لەگەڕەكی رزگاری سلێمانی، برایەكی سروە حوسێن، هەڵیكوتایە سەر ماڵی خوشكەكەی و دوای ئەوەی بە زیاتر لە 16 گوللە زاواكەی كوشت، بە چەند فیشەكێكیش خوشكەكەی خۆی برینداركرد و هەڵات.
خۆشەویستییەكەی سروە و ئارام لەلایەن كەسوكاریانەوە قبووڵ نەدەكرا، ماڵی باوكی سروە خوازبێنی چەند جاری ئارامیان رەتكردەوە، بۆیە سروە و ئارام لە تەمموزی 2009 بڕیار دەدەن بچنە لای دادوەرێك و مارەبڕینی خۆیان بەنهێنی ئەنجام بدەن و خۆیان بشارنەوە "هاتینە سلێمانی و لەو گەڕەكە نیشتەجێ بووین تا دوور بین لەچاوی كەسوكارمان، ئەگەرچی من هیچ شەوێك بە ئارامی نەخەوتووم، ئاخری دۆزینیانەوە و حوسێنی برام ئەوەی كرد كە روویدا". سروە تەمەن 24ساڵ وایگوت، كە ساڵێك و شەش مانگە لەماڵی خەزووری پەناهەندەیە و ژیانی خۆی بەخشیوەتە پەروەردەكردنی كوڕە تاقانەكەی. 
دوای حەوت مانگ لەكوشتنی ئارام، ئێستا هەردوو بنەماڵەكە رێككەوتوون و ماڵی ئارامیش خوێنی كوڕەكەیان وەرگرتووە، بەڵام سروە ئامادە نییە بگەڕێتەوە ماڵی باوكی و براكەشی كە بكوژی ئارامە هێشتا سەربەستانە دەسوڕێتەوە "ئێستاش بەئازادی ناچمە دەرەوەو كوڕەكانی خەزوورم لەترسی براكانم چاودێریم دەكەن"، سروە گوتیشی" لەكاتی ئاشتبوونەوەكەدا خەزوورم منی سەرپشك كرد كە بگەڕێمەوە یان لێرە بمێنمەوە، بەڵام من بڕیارمدا هەر لەگەڵ ماڵی خەزوورم بژیم".
لەكاتی رووداوەكەدا سروە دووگیان بوو بەو منداڵەی ئێستا ناوی ناوە ئارام بەخۆشەویستی مێردە لەدەستچووەكەیەوە "ئەگەر كچیش بووایە هەر ناوم دەنا ئارام، بە لەدایكبوونی ئەم منداڵە زۆرشتی رابردووم بیرچووەوە، هەمیشە سەیری دەكەم و رووخساری ئارام لەودا دەبینمەوە".
بكوژی ئارام كە برایەكی سروە خۆیەتی بەناوی حسێن محەممەد، تەمەن 25 ساڵ، نایشارێتەوە ئەو ئارامی كوشتووەو دەڵێ برایەكی ئارام و برایەكی خۆم لەبەرامبەر 1000 دۆلار هاوكارییان كردووم و خۆشم ئارامم كوشتووە . گوتیشی "ئەو خوشكمی رفاندووەو خەڵك پێیاندەگوتم بڕۆ دوای شەرەفی خۆت بكەوە". حوسێن وردەكاری رووداوەكە دەگێڕێتەوەو دەڵێ "كە چووم ئارام راكشابوو، تەقەم لێكرد و دواتریش خوشكەكەم لەحەمام بوو، تەقەم لەویشكرد".
محەممەد ئەمین، باوكی سروە رەتیكردەوە باس لەوە بكات چەند پارەی داوە لە بری خوێنی ئارام "من گوتم جەمالە سوور داوای 300 هەزار دۆلاری كردووە، بەڵام ئەوە خوا دەزانێ وەریگرتووە یان نا، من نامەوێت قسەبكەم و نامەوێ ئەو كێشەیە دروست ببێتەوە".
بەڵام جەمال رەسول، باوكی ئارام دەڵێ "لەوانەیە باوكی سروە بۆیە وا بەگومانەوە قسە بكات، چونكە دەزانێ من راست دەكەم، لەكاتی ئەو كێشەیەوە من خەرجییەكی زۆرم كردووە كە بڕی 80 هەزار دۆلار دەكات، بەڵێ ئەوان 50 هەزار دۆلاریان داوەتەوە بەمن".
لەبارەی سروەشەوە گوتی "خۆی و كوڕەكەی وەك چاومان دەپارێزین، ماڵی باوكی لە دوكانەوە چوونەتە رانیە و چەند جارێك خەریك بوو كێشە دروست ببێتەوە بەهۆی ئەوەی توانجیان لە كوڕەكانم دەدا"، بۆ بكوژی كوڕەكەشی گوتی "من لەو خۆش نابم و ئەو بۆخۆی لە رانیە دەسووڕێتەوە، راستە ئێمە رێككەوتووین، بەڵام لەو خۆش نەبووم".
بەبڕوای جەمال "بكوژەكە لەلایەن بەرپرسێكەوە واستەی بۆكراوە بۆیە دەستگیر ناكرێت". دادوەر سالار رەئوف لە دادگای سلێمانی لە بارەی ئەو دۆسیەوە دەڵێت "نابێ یاسا رێگە بەوە بدات بكوژ بەبێ وەرگرتنی سزای خۆی ئازادانە بسووڕێتەوە، سوڵحی عەشایەری جیایە و سزای یاسایی جیایە".
لەو رۆژەوەی سروە لەگەڵ ئارام هەڵاتووە، تا ئێستا ماڵی باوكی نەبینیوە و ناشوێرێ بڕواتەوە "لە براكانم دەترسم"، بەڵام محەممەد ئەمینی باوكی رەتیكردەوە هیچ شتێكی خراپی بەرامبەر بكەن و دەڵێ "كێشەمان لەگەڵی نییە، بەڵام بۆمان نەكراوە سەری لێبدەین"، سروە بڕوا بەو قسانەی باوكی ناكات و دەڵێ "هەرگیز ناگەڕێمەوە ئەوێ".

سه‌رچاوه‌: روداو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-17 11:36:12

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: بكوژەكەی ئارام ئازادانە دەسوڕێتەوە

ده‌ست خۆس سه‌رکه‌وتووبیت

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-17 11:48:31

دایکی هانۆ
کازیوەی یانە
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-08-13
په‌یامه‌كان: 1831
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: بكوژەكەی ئارام ئازادانە دەسوڕێتەوە

dastt xosh
                                                                                       D

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن nuna_gyan (2011-07-17 11:49:35)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-07-17 12:50:27

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsMSIE7

Re: بكوژەكەی ئارام ئازادانە دەسوڕێتەوە

دةست خؤش

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-07-17 13:27:23

ديمة
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-05
په‌یامه‌كان: 1011
WindowsXPSafari

Re: بكوژەكەی ئارام ئازادانە دەسوڕێتەوە

دةست خوش

Kurdzhin
ئە زانی بۆ دنیای شعرم هه‌ر پایزه‌و هه‌ر خه‌زانه‌
من ته‌نها  پایز شک ئە به‌م پایز بۆ من نیشتیمانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net