.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














[سه‌ره‌تا به ناوی یه‌زدانی باڵا ده‌ست و مه‌زن :-->
۱´-ئایا نوێژه سونه‌ته‌کان چۆنه و له که‌ی و که‌یدا پێویسته بکرێ ؟؟؟
۲´-سه‌باره‌ت به‌کردنی شه‌ونوێژ .. چه‌ند ڕکاعه‌ت دروسته بکرێ ؟؟ و هه‌ندێ که‌س ده‌ڵێن له دوای ئه‌وه‌ی که خه‌وتی و هه‌ستایت ئه‌و کاته دروسته واته چ کاتێک بکرێت شه‌رعیه ؟؟
۳´- ئایا که‌سێک ئه‌گه‌ر به ته‌واوی (تجوید)ی قورئانی پیرۆز نه‌زانێ و بیخوێنێ گووناهی ده‌گات ؟؟ وه سزاکه‌ی چییه ؟؟
خودای گه‌وره پاداشتی ماندو بونت بداته‌وه..]
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن شازه (2011-07-03 21:12:56)
له‌سه‌ر هێڵ نییه




بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
سوپاسی بێ پایان بۆ زاتی پاکی پەروەردگارمان، وەناردنی دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی سەروەری مرۆڤایەتی (محمد) دروودی خوای لسەر بێت، وە یار و شوێنکەوتوانی تا ڕۆژی دوایی..
فەرموو بەڕێزم بۆ وەڵامەکەت:
پێغەمبەر (د.خ) ئەفەرمووێ: لە ڕۆژی قیامەت کە بەندە لەبەر دەستی خوا دەوەستێ و نوێژەکانی ناتەواوە، خوای گەورە بە فریشتەکان ئەفەرمووێ، تەماشابکەن ئایا بەندەی من نوێژی سوننەتی هەیە؟ جا گەر سوننەتی هەبوون ناتەواوی نوێژە واجبەکانی کە نەیزانیوە، لەم سوننەتانە بۆی تەواو ئەکرێ. رواه أبوداود.
ئەو سوننەتانەی کە لەپێش و دوای نوێژە فەرزەکان ئەنجام دەدرێن، ئەمانەی خوارەوەن:
دوو ڕەکعەتی پێش نوێژی بەیانی..
دوڕەکعەت لەپێش نوێژی نیوەڕۆ وە دوڕەکعەت لەدوای نوێژی نیوەڕۆ..
دوو ڕکعەت دوای نوێژی مەغریب..
دوڕعەت دوای نوێژی عیشا.
ئەم دە ڕکعەتە پێغەمبەر(د.خ) بەردەوام کردوونی و پێیان ئەوترێ سوننەتی (مؤکدة).. عن إبن عمر رضي الله عنهما قال: حفظت من رسول الله (صلی الله علیه وسلم) عشر رکعات: رکعتین قبل ظهر و رکعتین بعدها، ورکعتین بعدالمغرب في بیته، ورکعتین بعد العشآء في بیته، و رکعتین قبل صلاة الصبح) رواه الشیخان.
وە سوننەتی وەتر (وتر) کەکاتەکەی لەنێوان کۆتایی نوێژی عیشایە تا بەرەبەیان.
٢- شەونوێژ بەنیەتی شەونوێژ یەکێکە لە هەرە سوننەتە زۆر بەخێرەکان، پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی: أفضل الصلاة بعد الفریضة صلاة اللیل. رواه مسلم. واتە: لەهەموو نوێژێک گەورەتر لە دوای نوێژی فەرز نوێژی شەوە ( شەونوێژ). جا ئەگەر هاتوو ئەو نوێژە لەپێش نوستن بکرێ پێی ئەگوترێ ( شەونوێژ)، وە ئەگەر لە دوای نوتن بکرێ ئەوا پێی ئەگوترێ (تهجد) ئەمەیان لە هەموویان خێرترە.
لای کەمی شەو نوێژ دووڕەکعەتە، لای زۆری دیاری نەکراوە، بەڵام گرنگترین ئەوەیە کە چەند لەنوێژەکەیدای بەخشوعی و بەملکەچی.
٣- بە نەزانینی و پەیڕە و نەکردنی زاناستی تەجوید، خاوەنەکەی تاوانبار نابێت، بەڵام خۆ فێرکردنی یاساکانی تەجوید ئەگەر توانات هەبێ، ئەوا پێویستە بە ئەندازەی توانای خۆی فێری یاساکانی ئەم زانستە ببیت.
بەڵام خوێندنی قورئان بە لەحن و ئاوازێک کە وشەکان بگۆڕێت و واتاکەی تێکبدا ئەوا خاوەنەکی تاوان بار ئەبێت، پەیڕەو کردنی اساکانی تەجوید بۆ کەسێک کە بزانێت ئەوا (فرض العین)ە، واتە بە پەیڕەو نەکردنی کەسەکە تاوانبار دەبێت، وە خۆفێرکردنی زانستی تەجوید (فرض الکفایة)یە، واتە ئەبێت لەنێو کۆمەڵێکدا بەلای کەم کەسێک هەر بیزانێت، ئەگەرنا هەموویان تاوانبار دەبن.
والله أعلم
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته..
له‌سه‌ر هێڵ نییه








به‌رێزم تکایه په‌یام مه‌نوسن له‌م به‌شه ئه‌گه‌ر پرسیاری تایبه‌تتان هه‌یه ده‌توانن له بابه‌تی سه‌ر به‌خۆدا بیکه‌ن
وه له بابه‌تی هیچ که‌سێک په‌یام مه‌نوسن تکایه .... ده‌سته‌ی به‌ریوه به‌رایه‌تی

له‌سه‌ر هێڵ نییه








به‌رێزم تکایه په‌یام مه‌نوسن له‌م به‌شه ئه‌گه‌ر پرسیاری تایبه‌تتان هه‌یه ده‌توانن له بابه‌تی سه‌ر به‌خۆدا بیکه‌ن
وه له بابه‌تی هیچ که‌سێک په‌یام مه‌نوسن تکایه .... ده‌سته‌ی به‌ریوه به‌رایه‌تی
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ئه‌وده‌ستانه‌ت خۆش مامۆستا گیان
خودای مه‌زن پاداشتی به خێرت باته‌وه
له‌سه‌ر هێڵ نییه