.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











سڵاو بەڕێزان ... تەوەری هەفتە تەوەرێک دەبێت هەفتانە لەسەر یەک لە پرسە گرنگەکانی کۆمەڵگا جا لەهەر لایەنێکەوە بێت ... لە یەکەم بابەت و یەکەم تەوەر دا باس لە لایەنێکی گرنگ دەکەین، ئەویش ڕۆلی میدیای کوردی لە پێشخستنی گەنجی کورد دا.
بە واتایەکی تر تەلەڤزیۆن و گۆڤار و ڕۆژنامە و ڕادیو کوردیەکان تا چەند ڕۆلی خۆیان بینیوە لە پێشخستنی گەنجی کورد و تا چەند هەوڵیان داوە بە سیستەمێکی سەردەمیانە گەنج پێشبخەن و دەرفەتێکی وا دروست بکەن کە گەنج بتوانێت بە هۆی میدیاوە خۆی پێ بگەیەنێت.
لێرەدا بە 2 پرسیار گفتۆگوویەک دەست پێ دەکەین سەبارەت بەم پرسە:
1. ئایا میدیای کوردی تا چ ڕادەیەک سەرکەوتوو بووە لە بڵاو کردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و بەرز کردنەوەی ئاستی فکری و زانیاری گەنجی کورد ؟
2. ئایا پەیوەندی نێوان گەنج و میدیا چەند گرنگە لە پێناو دامەزراندنی چینێکی مۆدێرن لە ناو کۆمەڵگا ؟
تکا لە هەموو ئەندامانی خۆشەویست دەکەم کە بابەت تەنها بۆ گفتۆگوو کردنە !


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








1 تا رادةيةكى زور كةم
2بةدلنيايةوة زور بيويستة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سوپاس دیمە خان بۆ بەشداربوونت ... لە ڕاستیا چاوەڕێی زۆرتر بووم لە بۆچوونەکەت دا،
هەروەک ئاماژەت پێ‌کرد میدیا کوردی تا ڕادەیەکی کەم سەرکەوتوو بووە لە گەیاندنی ڕۆلی خۆیدا ... ئایا چ هۆکارێک وای کردووە تا ڕادەیەکی کەم سەرکەوتوو بێت لە گەیاندنی ئامانجەکانی میدیا دا لە پێناو پێشخستنی گەنج دا ؟
لە خاڵی دووەمیش ئەو پەیوەندیەت بە پێویست زانی ... بە ڕای بەڕێزتان لە چ لایەنێکەوە پێویستە ؟ واتە لە چ ڕوویەکەوە و بۆچی ؟
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








1. ئایا میدیای کوردی تا چ ڕادەیەک سەرکەوتوو بووە لە بڵاو کردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و بەرز کردنەوەی ئاستی فکری و زانیاری گەنجی کورد ؟
به رادةيةكى زؤر كةم, ئيستا ميدياى كوردى زؤربةى بووه به سياسةت و بير‌ى بيشكةوتنى كةنجانى نةماوه.
2. ئایا پەیوەندی نێوان گەنج و میدیا چەند گرنگە لە پێناو دامەزراندنی چینێکی مۆدێرن لە ناو کۆمەڵگا ؟
زؤر كرنكه, بةراستى ئةكةر بةرنامةيةكى رؤشنبيرى هةبوايه كه به هةموو شيوةيةك دوور بيت له سياسةت وه
بسبؤرى تايبةتى ئةو بواره بيشكةشى كردايه و بئ جياوازى فةقير و دةولةمةند هةر جاره و كؤمةليك كةنج بةشدارى تيا بكردايه, ئاستى رؤشنبيرى لاوان بةرزتر دةبؤوه.
دةست خؤش بؤ ئةم رابرسييه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سوپاس hulya خان بۆ بەشداربوونت ...
به رادةيةكى زؤر كةم, ئيستا ميدياى كوردى زؤربةى بووه به سياسةت و بير‌ى بيشكةوتنى كةنجانى نةماوه.
من پێم وایە دوور بوون لە سیاسەت پێوەر نیە بۆ ئەم شتە، چۆنکە سیاسەت یەکێکە لە لایەنە گرنگەکانی کۆمەڵگا و ەو کۆمەڵگایەش هەر لە دەست گەنج دا ئەبێت لە داهاتوو دا ... بۆیە من لێت ئەپرسم سیاسەت تەنها هۆکارە بۆ ئەو شتە ؟ یان هۆکاری تریش هەیە ؟ و بۆچی ؟
زؤر كرنكه, بةراستى ئةكةر بةرنامةيةكى رؤشنبيرى هةبوايه كه به هةموو شيوةيةك دوور بيت له سياسةت وه
بسبؤرى تايبةتى ئةو بواره بيشكةشى كردايه و بئ جياوازى فةقير و دةولةمةند هةر جاره و كؤمةليك كةنج بةشدارى تيا بكردايه, ئاستى رؤشنبيرى لاوان بةرزتر دةبؤوه.
ئایا بە ڕای تۆ بوونی بەرنامەیەکی وا یاخۆد بڵێین سیستەمێکی وا چۆن سەرکەوتوو ئەبێت ؟ دیسان تۆ لێرە باست لە سیاسەت کرد ئایا بە بڕوای تۆ پێویست نییە سیاسەت و هەر لایەنێکی تری کۆمەڵگا بوونی خۆت هەبێت لە سیستەمێکی وادا کە میدیا ببێتە چەمکی هەموو ئەمانە لە پێناو پێشخستنی گەنج دا ؟ ئایا گەنج پێویستی بەوە نیە لە هەموو لایەنێک دا پێشبخرێت ؟ ڕوونکردنەوەت چیە بۆ ئەم شتە ؟
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








1. ئایا میدیای کوردی تا چ ڕادەیەک سەرکەوتوو بووە لە بڵاو کردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و بەرز کردنەوەی ئاستی فکری و زانیاری گەنجی کورد ؟
به‌راده‌یه‌کی زۆر که‌م
2. ئایا پەیوەندی نێوان گەنج و میدیا چەند گرنگە لە پێناو دامەزراندنی چینێکی مۆدێرن لە ناو کۆمەڵگا ؟
زۆر گرنگه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سوپاس roshna خان بۆ بەشداربوونت ...
دیارە هەمان بۆچوونی دیمە خانت هەیە بۆیە منیش هەمان پرسیارەکان ئاراستەی بەڕێزت دەکەم :
هەروەک ئاماژەت پێ‌کرد میدیا کوردی تا ڕادەیەکی کەم سەرکەوتوو بووە لە گەیاندنی ڕۆلی خۆیدا ... ئایا چ هۆکارێک وای کردووە تا ڕادەیەکی کەم سەرکەوتوو بێت لە گەیاندنی ئامانجەکانی میدیا دا لە پێناو پێشخستنی گەنج دا ؟
لە خاڵی دووەمیش ئەو پەیوەندیەت بە گرنگ زانی ... بە ڕای بەڕێزتان لە چ لایەنێکەوە گرنگە ؟ واتە لە چ ڕوویەکەوە و بۆچی ؟
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
دەستەکانت خۆش بێت برای ئازیزم Sad Clown گیان بۆ ئامادە کردنی ئەم تەوەرەیە.
سەرەتا پێم خۆشە ئەم شیکردنەوەیە بکەم بۆ گەنج و میدیا
گەنج = کەرەستەیەکی ئامادەکراو + میدیا=کارگەیەکی بەرهەم هێن.
بە تێکەڵ کردنی یاخود بە کار پێکردنی پێکەوەی هەردوو چەمکەکە دەگەینە بەرهەم هێنانی باشترین بەرهەم بۆ گۆمەڵگا..
1. ئایا میدیای کوردی تا چ ڕادەیەک سەرکەوتوو بووە لە بڵاو کردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و بەرز کردنەوەی
ئاستی فکری و زانیاری گەنجی کورد ؟
ئەگەر بێنە سەر میدیای کوردی تاکو ئەم ساتەش میدیای ئاراستە کراون لە سەدا 90% واتە زیاتر ئامانجی تایبەتیان پێ سپێردراوە نەک گشتی .ئەمەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت لەوانەیە ئەو میدیایە نەتوانێت زۆرشتی گرینگ و هەستیار بورژێنێت کە زۆر جار باس کردنیان بۆ گۆمەڵگا زەروو وپێویستە لە ترسی ئەوەی بە زیانی خۆی بکەوێتەوە باسی لێوە ناکەن.
بۆیە ئەتوانم بڵێم سەرکەوتوو نەبووە لە هۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگا چونکە ئەگەر سەرکەوتوو بوایە لەم سەردەمی زانست و تەنکنولۆجیاو پێشکەوتنەی ئێستادا نابوایە کۆمەڵگاکەمان کەم و کورتی هەبووایە بەتایبەت لە بواری پەەروەردەدا مەبەست لە پەروەردە هەموو پایە فێرکاری و زانستیەکان دەگرێتەوە بە داخەوە کە زۆر لاوازین تێیدا...
2. ئایا پەیوەندی نێوان گەنج و میدیا چەند گرنگە لە پێناو دامەزراندنی چینێکی مۆدێرن لە ناو کۆمەڵگا ؟
گرینگە لە سەدا 100% چونکە ئەگەر کۆمەڵگایەکی مۆدێرنمان بوێت ئەبێت راگەیاندنێکی باشمان هەبێت وە ئەگەر راگەیاندنی سەرکەوتوومان هەبێت ئەبێت گەنجی بە ئەزموون لەو راگەیاندنەدا هەبێت. راگەیاندن بە بە هێز و بازووی گەنجەکان پەرە دەسێنێت لەگەڵ رێزمدا بۆ ئەوانەی تەمەنیان هەیە لە بواری راگەیاندندا ئەوانیش هەڵبەتە درێخیان نەکردوە لە بڵاو کردنەوەی بیر‌و رای جوان بەڵام ئەوەی ئەمرۆکە لە هزر و بیری گەنجدا هەیە زۆر شتی جوان و نایەبن وە پێشکەوتنی هەموو کۆمەڵگایەک وابەستەیە بە تواناکانی گەنجانەوە میدیاش باشترین گۆرەپانە تا گەنجان ئەوەی لە توانایاندایە تێدابڵاو بکەنەوە .لێرەوە بۆمان دەردەکەوێت لە گەنجەکانەوە بەرنامەو پرۆژەی جوان بۆ ناو دونیای میدیا لە دونیای میدیادا بۆ ناو ماڵەکان لەوێشەوە بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگاکەمان لەسەر جوانترین پێوەری بنەماکانی ژیان..
وە سەلام بە هیوای گفتوگۆیەکی پر لە سود بۆ گەشت لایەک....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سوپاس بۆ بەشداربوونت کاکە یادگار برای ئازیز و خۆشەویستم، بە هیوام هەر ئەندامێک کە بەشدار بێت لەم تەوەرە دا بەم چەشنەی بەڕێزتان ڕوونکردنەوەی تێروتەسەل بدەن لەبارەی بابەتەکەوە ... هەر بژین
سەبارەت بە خاڵی یەکەم ڕای بەڕێزت زۆر ڕاستە کە میدیای کوردی بە ڕێژەیەکی زۆر کاری تایبەتی پێ سپێردراوە نەوەک گشتی ... بەڵام ئەوەی لێرە دا جێگای تێڕوانینە ئەوەیە ئایا چ شتێک یاخۆد چ هێزێک لە پشت ئەم هۆکارەوەیە کە میدیای کوردی کەوتووتە ژێر فشارەوە و لەوانەیە زۆر جار بە ناوی میدیای ئازادیشەوە نەتوانێت امانجەکان بپێکێت ؟ بە واتایەکیتر ببێتە مەڵبەندێک بۆ پێشخستنی گەنج لە کۆمەڵگایەکی ڕۆژهەلاتی (کوردی) ؟
لە خاڵی دووەم دا باست لە ئەزموونی گەنجەکان کرد و لە بەرامبەریشدا بوونی پیرەکان ... من لێرەدا تێبینیەکم هەیە، ئایا بە ڕای تۆ لە میدیای کوردی دا تا چ ڕادەیەک پیرەکان ڕئ خۆشکەرن بۆ گەنجەکان ؟ هەروەک ووتراوە (هێز لە گەنجەکان و ئەزموون لە پیرەکان) ئاتا تا چەند ئەم پەیوەندیە بوونی هەیە لە میدیای کوردی ؟
دووبارە سۆپاس بۆ بەشداریە جوانەکەت برای ازیزم ... بە هیوای بەردەوام بوون
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








دةست خؤش بؤ تيبينييةكانت
له راستييا من نامةويت ليرةدا باس له كةنج و سياسةت بكةم جونكه ئةوه بابةتيكى تايبةتى خؤى دةوت
وه هيوادارم له داهاتوودا له كفتوكؤ و رابرسى بابةتيك لةسةر ئةمه دابنريت.
بؤ تيبينى يةكةم: بيكومان هؤكارى كه هةيه . بؤ نمونه هونةر. هونةر واته جوانى بةلام رؤز به رؤز ناشرين
دةبيت. كؤرانى وا دةرئةجيت كه حةز ئةكةيت له داخا تةلةفيزيؤنةكةش بشكينيت ههههه. بيكومان هونةرى
جوانيش هةيه بةلام من ئةمةش به هؤكاريك دائةنيم.
دةست خؤش
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





دەست خۆش hulya خان بۆ بەردەوام بوونت لە گفتۆگوو دا ...
بەڵام بە داخەوە وەڵامەکەت ڕەنگ دانەوەی پرسیارەکانم نەبوون ! لەوانەیە باش لە مەبەستەکەم نە گەیشتبیت ؟
ئەوە ڕای خۆتە سەبارەت بە سیاسەت بەڵام تەوەرەکەمان گەنج دەگرێتەوە بە هەموو لایەنێکەوە و میدیاش بێبەش نیە لە سیاسەت، هەروەها پرسیارەکەم تەنها سیاسەت نەبوو مەبەستم ئەوە بوو ئایا هۆکاریتر لەپشت ئەم شتەوە هەیە ؟
سەبارەت بەو هۆکارەی کە باسیشت کرد من پێم وایە هۆکاری هونەری کار لە کۆمەڵگا بە گشتی دەکات نەک تەنها گەنج چۆنکە هەموو چینێک دەگرێتەوە بە گەنج و مناڵ و پیرەوە ... من لێرەدا مەبەستم ئەوە بوو سیستەمێکی وا دروست بکرێت، هەموو لایەنێک بگرێتەوە بۆ نموونە بەرنامەی سیاسی بۆ گەنج لە پێناو گەشە پێدانی ئاستی گەنج لە سیاسەت دا یان بەرنامەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی بۆ دوور خستنەوەی گەنج لە ماددە هۆشبەرەکان و چەندین کێشەی تری کۆمەڵایەتی هەروەها بەرنامەی زانستی و ... هتد، ئایا ڕوونکردنەوەت بۆ ئەم شتە چۆنە ؟
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










سلاو و رێز ده‌ستت خۆش بێت به‌رێزم بۆ خستنه‌رووی ئه‌م ته‌وه‌ره گرنگه ئه‌مه خۆی له خۆیدا بابه‌تێکی هه‌ستیاره له کاتی ئیستادا ئه‌گه‌ر بێت و هه‌لوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین چونکه وروژاندنی بابه‌تێکی وا چه‌ندین لایه‌ن ده‌گرێته‌وه بۆیه ئه‌گه‌ر کورته‌یه‌که له‌سه‌ر بابه‌ته‌که بخه‌مه روو
گه‌نج هه‌ستیارترین چینی نێو کۆمه‌لگه‌ی کورده‌واری ئه‌و چینه‌ی که‌هه‌رده‌م خۆی له‌نێو جه‌نجالی ژیان وون کردووه‌و ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی بۆ ناکرێت تا که‌مێک له‌محاناتی خۆی که‌م بکاته‌وه‌و توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت له‌نێو ئاقاری ژیان سه‌رگوشیته‌کانی خۆی به‌ئومێده‌وه‌بۆ که‌سانی ده‌ورووبه‌ر بگێرێته‌وه
بۆیه‌کاتێک له‌سه‌ر گه‌نج قسه‌ده‌که‌ین من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که گه‌نج له زۆربه‌ی بواره‌کانی ژیان فه‌رامۆش کراوه ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که توانا و وزه‌کانی خۆی له‌ده‌ست بدات
سه‌باره‌ت به پرسیاره‌کانی به‌رێزتان :
1- ئایا میدیای کوردی تا چ ڕادەیەک سەرکەوتوو بووە لە بڵاو کردنەوەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و بەرز کردنەوەی ئاستی فکری و زانیاری گەنجی کورد ؟
ئه‌گه‌ر جاوێک به میدیای کوردی بخشێنینه‌وه ده‌بین دوو ره‌هه‌ندیه‌ک به‌دی ده‌کردێت ئه‌وانیش " حزبی " و " سه‌ربه‌خۆیی " ئه‌گه‌ر هه‌بێت به‌لام زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌مرۆکه له کوردستان میدیایه‌ک هه‌بێت که 100% سه‌ربه‌خۆ بێت و بۆنی هیچ لایه‌نێکی لێ نه‌یێت بۆیه ئه‌و میدیایانه‌ی که ده‌که‌ونه باوه‌شی حزب خۆیان په‌یره‌و پرۆگرامێکی جێگیریان هه‌یه که به‌رده‌وام له‌و بازنه‌یه خول ده‌خۆنه‌وه و ته‌نها مه‌به‌ستیان خزمه‌ت کردن و پالپشت کردنی لایه‌نه سیاسیه‌که‌ی خۆیانه و زیاتر ئامانجیان ئه‌و سسته‌مه‌یه که‌له‌سه‌ری ده‌رۆن ئه‌مه‌ش سروشتی هه‌مووو میدیاکانی حزبی وایه بۆیه له‌و کاتانه‌دا له‌به‌ر هه‌لوه‌وسته کردن له‌سه‌ر سسته‌می خۆیان که‌متر بایه‌خ ده‌ده‌ن به گه‌نج بۆیه گه‌نج له‌م ته‌وه‌ره‌یه که‌متر خزمه‌تی ده‌کرێت و هۆشیارییه‌کانی که‌متر پێ ده‌گات زانیارییه‌کانیان ته‌نها له جه‌ند جوارچێوه‌یه‌کی داخراو ده‌مێنێته‌وه ئیتر ئه‌بێت خۆی مشوری خۆی بخوات و هه‌وڵ بدات له‌گه‌ل سه‌رده‌ما رێک بکه‌وێت و بگه‌رێت به کۆکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان به‌لکو ناتوانێت به شیوه‌یه‌کی دروست یاخود بلێین باش سود له‌م جۆره میدیایه وه‌رگرێت
سه‌باره‌ت به میدیای سه‌ربه‌خۆ زۆر جار ئه‌م جۆره میدیایه له کوردستان ده‌جێته قالبی ئۆپۆزسیۆن بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ده‌سه‌لات ئه‌مه‌ش وا ده‌کات به‌هه‌مان شێوه‌ی میدیا حزبیه‌که که‌متر گرنگی و بایه‌خ بدات به گه‌نج له رووی هۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌لایه‌تی و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری تاکی کورد چونکه ئه‌میش پیی وایه زیاترین ئامانج که بۆی ده‌سه‌به‌ر بێت ئه‌وه‌یه وه‌ک میدیایه‌کی ئازاد مامه‌له له‌گه‌ل ده‌سله‌ته‌که‌دا بکات و بجێته قالبی ئۆپۆزسیۆن که ئه‌مه‌ش له کوردستان زۆر به روونی ده‌ره‌که‌وێت
بۆیه لێره‌وه ئه‌م پرسه زیاتر ده‌کوێته به‌رچاو و ئه‌وه‌یه که میدیای کوردی تاکو ئیستا به شێویه‌کی باش و به‌رچاو روون نه‌یتوانیوه کاریگه‌ری هه‌بێت به‌لام له هه‌ندێک لایه‌نیش ره‌نگه که‌م ته‌رخه‌م نه‌بێت به‌لکو له‌وانه‌یه سودێکی هه‌بێت له رووی زانستی و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشاری خه‌لک به‌لام ره‌نگه ئه‌مه ته‌نها له چه‌ند کاتێکدا بێت که گه‌نج له‌م کاتانه‌دا سه‌رقال بکرێن و که‌مێک زانیاری و سودی هه‌بێت بۆیه به‌لام من به‌ش به‌حالی خۆم ناتوانم به باشی وه‌سفی ئه‌وه بکه‌م که میدیا رۆلێکی سه‌ره‌کی یاخود ته‌واوی هه‌یه له هۆشیاری کۆمه‌لایه‌تی به‌لۆکو خۆی له خۆیدا ئه‌بێت وابێت
2. ئایا پەیوەندی نێوان گەنج و میدیا چەند گرنگە لە پێناو دامەزراندنی چینێکی مۆدێرن لە ناو کۆمەڵگا ؟
خۆی له خۆیدا ئه‌گه‌ر به واقیعیانه ئه‌م پرسیاره وه‌لام بده‌ینه‌وه ئه‌مه وه‌ک ئه‌وه وایه [ که ماسی به بێ ئاو ناژیت ] بۆیه گه‌نج و میدیاش به هه‌مان شێوه دوو ره‌هه‌ندن که ناتوانرێت له یه‌کتریان جیابکه‌یته‌وه به‌لکو هه‌موو کات به یه‌که‌وه هه‌لده‌که‌ن و ئه‌گه‌ن به ئامانج بۆ دروست کردنی کۆمه‌لگایه‌کی مۆدێرن
بۆیه ئه‌بێت دوولایه‌نانه مامه‌له‌یان له‌گه بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به ئامانج رۆلی میدیا له خستنه‌رووی توانا و به‌هره‌و وزه‌ی گه‌نج بۆ پێشخستنی کۆمه‌لگا پێویسترین شته چونکه زۆر جار تواناکان به‌لاوه نراون ئه‌مه‌ش هۆکار گه‌لێکن که ره‌نگه له هه‌موو سات و کاتێکدا وه‌ک یه‌ک نه‌بن بۆیه ئه‌بێت میدیای کوردی تواناکانی گه‌نج له فه‌زایه‌کی ئومیده‌وه هه‌لسه‌نگێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له رووی رۆشه‌نبیری و کۆمه‌لایه‌تیه‌وه سود بگه‌ینێت به هه‌موو لایه‌ک
وه‌ک باسم کرد دوو ره‌هه‌ندی گه‌نج و میدیا له‌وه خۆی ده‌بینێته‌وه که ناکرێت ئێمه هه‌موو کات گه‌ج فه‌رامۆش بکه‌ین به‌وه‌ی که توانای لاوازی هه‌یه به‌لام گه‌نج هه‌سترین چینی کۆمه‌له‌گایه وزه و توانایه‌کی له راده‌به‌ده‌ری پێیه ئه‌گه‌ر بێت و هاوکاری بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ده‌ربخات
به‌لام شتێکی گرنگیش هه‌یه ئه‌بێت هه‌مو وکه‌س جاوه‌رێی ئه‌وه نه‌کات که ده‌ستی بۆ درێژ بکرێت به‌لکو خۆشی ئه‌بێت هه‌والی ته‌واو بدات بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی بدات که ئاخۆ تواناکانی چۆنه و له‌کامه ئاقاره‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه تابتوانێت لایه‌نی به‌رامبه‌ر بگه‌ینێت ئه‌و ئاسته‌ی که ئه‌بێت وا له‌گه‌نج بکرێت ببێته پێگه‌یه‌کی وا که هه‌موو ئاسته‌کانی تری کۆمه‌لگا له ژێر چه‌تری بیروباوه‌ری گه‌نج کۆببنه‌وه بۆ زیاتر خزمه‌تکردن و به‌ره‌وه پێش بردنی کۆمه‌لگا له هه‌موو رویه‌که‌وه بۆیه ئه‌بێت میدیاکانیش به بێ جیاوازی ره‌نگ و ده‌نگ و ...هتد پالپشتی گه‌نج بن له خستنه‌رووی تواناکان و دروست کردنی په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌و له نیوان خۆی و ئه‌م گه‌نجه به‌لکو ئه‌مه‌ش به هاوکاتی هه‌ردوو لا ده‌بێت نه‌ک ته‌نها له‌یه‌ک و ئه‌وی تر لیی بێ ده‌نگ بێت
دووباره ده‌ستت خۆش بێت و ماندوو نه‌بیت به‌ریزم


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
سەبارەت بە خاڵی یەکەم ڕای بەڕێزت زۆر ڕاستە کە میدیای کوردی بە ڕێژەیەکی زۆر کاری تایبەتی پێ سپێردراوە نەوەک گشتی ... بەڵام ئەوەی لێرە دا جێگای تێڕوانینە ئەوەیە ئایا چ شتێک یاخۆد چ هێزێک لە پشت ئەم هۆکارەوەیە کە میدیای کوردی کەوتووتە ژێر فشارەوە و لەوانەیە زۆر جار بە ناوی میدیای ئازادیشەوە نەتوانێت امانجەکان بپێکێت ؟ بە واتایەکیتر ببێتە مەڵبەندێک بۆ پێشخستنی گەنج لە کۆمەڵگایەکی ڕۆژهەلاتی (کوردی) ؟
ئەوەی کە ئەم بۆشاییەی دروست کردوە کە نەهێڵێت ئامانج بپێکێت وەکو کاکە سیروانیش ئاماژەی پێدا لە نەبوونی میدیای ئازادەوە واتە کاتێک میدیای ئازاد بوونی نەبێت ئامانجەکانیش ناپێکرێن ئەوەی ئێستا بوونی هەیە میدیای ئاراستە کراوە بۆ ئامانجێکی دیاری کراو.....
لە خاڵی دووەم دا باست لە ئەزموونی گەنجەکان کرد و لە بەرامبەریشدا بوونی پیرەکان ... من لێرەدا تێبینیەکم هەیە، ئایا بە ڕای تۆ لە میدیای کوردی دا تا چ ڕادەیەک پیرەکان ڕئ خۆشکەرن بۆ گەنجەکان ؟ هەروەک ووتراوە (هێز لە گەنجەکان و ئەزموون لە پیرەکان) ئاتا تا چەند ئەم پەیوەندیە بوونی هەیە لە میدیای کوردی ؟
گیانی من لە نێو هەڵسوکەوتی مرۆڤەکانی خۆماندا شتێک بونی هەیە ئەویش نەبونی گیانی یەکتر قبوڵ کردن واتە لە نێو سیستەمێکدا دەژین هەر بۆ خۆم بۆ خۆمە .ئیتر ئەم سیاسەتی هەر بۆ خۆم بۆ خۆمە لە هەموو بوراەکاندا رەنگی داوەتەوە (هێز لە گەنجەکان و ئەزموون لە پیرەکان) سیاسەتێکی جوانە ئەگەر پەیرەو بکرێت لە هەموو بوارەکاندا وە بەتایبەت لە بواری راگەیاندا بەڵام ئەم سیاسەتە بوونی نیە گەر هەش بێت زۆر لاواز ئەبینرێت...
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





زۆر سۆپاس کاک sirwan برای ئەزیزم ... خۆشحاڵ بووم کە بە بۆچوونێکی وا تێر و تەسەل تەوەرەکەت دەوڵەمەندتر کرد شان بە شآنی هاوڕێ بەشداربووەکان، هەر بژیت
منیش دەمەوێ لەلایەن خۆمەوە تیشک بخەمە سەر هەموو بڕگەکانی بۆچوونەکەی بەڕێزتان و چەند تێبینیەکیشم هەیە کە دەمەوێت بیخەمە ڕوو، هەروەک ئاماژەت پێ‌کرد گەنج لە کۆمەڵگای ئەمڕووی کوردی خۆی وون کردووە لە ناو ژیان ... من وای ئەبینم کە گەنج لەم کۆمەڵگایە دا لە بوونی خۆی ئەگەڕێت بەڵام نازانێت لە چ لایەنێکەوە دەست پێ بکات، بەڵام پێویستە لێرە دا باس لەو خاڵە بکەین ئەویش ئایا لەم کۆمەڵگایە دا چ شتێک بووتە هۆی دەست بەسەر کردنی گەنج؟ و وای لە گەنج کردووە کە تەسلیم بە قەدەری ژیان بێت و لەو پەڕی بێ ئۆمێدیدا بێت ؟ هەرچەندە لەوانەیە ئەم خاڵە پەیوەندیەکی وای نەبێت لەگەڵ ئامانجی بابەتەکە دا بەڵام ئەمە دەمان گەڕێنێتەوە بۆ ڕیشەی هۆکارەکان کە ئەمڕووی لێ درووست بووە !
ئه‌گه‌ر جاوێک به میدیای کوردی بخشێنینه‌وه ده‌بین دوو ره‌هه‌ندیه‌ک به‌دی ده‌کردێت ئه‌وانیش " حزبی " و " سه‌ربه‌خۆیی " ئه‌گه‌ر هه‌بێت به‌لام زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌مرۆکه له کوردستان میدیایه‌ک هه‌بێت که 100% سه‌ربه‌خۆ بێت و بۆنی هیچ لایه‌نێکی لێ نه‌یێت بۆیه ......
ئەوەی جێگای داخە لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست بە گشتی و هەرێمی کوردستانیش وەک بەشێک لەو پارچەیە هەموو لایەنێکی ژیان ئەخرێتە ژێر باری سیاسەتەوە ! سیاسەتمان کردوەە بە سەرە ڕێی هەموو ڕووداوەکان و هەموو هەنگاوەکان ... کە باس لەوە دەکەم ئەوە ناگەیەنێت کە من دژی ئەوە بم گەنج لە سیاسەت دوور بخرێتەوە .. بە پێچەوانەوە گەنج پێویستە بەشدار بێت لە سیاسەت بەڵام لەسەر بەرنامە و سیستەمێکی گۆنجاو کە بتوانێت داهاتوو بەڕێوە ببات نەک وەک ەو سیستەمەی خۆمان هەروەک بەڕێزیشتان ێاماژەت پێ‌کرد، ئێمە وا ئەزانین سیاسەت تەنها دەسەڵات و دژایەتی کردنی دەسەڵات بە ناوی ئۆپۆزسیۆنەوە ... ئەگەر چاو لە ئەزموونی ووڵاتان بکەین بۆمان دەر ئەکەوێت کە چەندە هەڵەین ! بۆ نموونە دوور ناڕووین چاوێک ئەخشێنین بە ووڵاتێکی نەتەوە پەرستێکی بێ ڕادە کە هەم دراوسێمانە و هەم کلتوورمان لە یەکەوە نزیکە، لەو ووڵاتەدا هەموو هەوڵێک ئەدرێ تا کۆمەڵگا بێ اگا بێت لە سیاسەت بە تایبەت چینی گەنج تا ئەو کاتەی پێویست دەکات ... دەسەڵاتی تورکی سیستەم و پڕۆگرامێکی وای لە نێو خۆدی کۆمەڵگا درووست کردوە کە گەنج بە شتی ترەوە سەرقاڵ ئەکات تا بێ اگا بێت لە سیاسەت تا ئەو کاتەی پێ ئەگات و لایەنی فکری و زانستی و تێگەیشتنی فراوان ئەبێت ئینجا ئەو دەرفەتە بە گەنج ئەدات لە سیاسەت بەشدار بێت بە مانایەکی تر گەنج ئامادە دەکات بە هەموو پێوەرەکانەوە ئینجا کاری پێ دەکات، لە کاتێکی واش دا تۆ گەنجانی وات لە بەر دەست بێ بێگۆمان سەرکەوتوو دەبیت ... بۆیە من وای ئەبینم کە پێویستە میدیای کوردی گەنج بەو لایەنانەوە سەرقال بکات کە بیری سیاسەتیان نەمێنت تا ئەو کاتەی دەگەن بە قۆناغێک کە تەواو ئامادە بن بۆ شتیکی گەورەی وەک سیاسەت بەڵام بە داخەوە ئەمڕوو میدیای کوردی تەنها سیاسەتی کردووە ئامانج بەس چۆن سیاسەتێک لەسەر بنەمای دوو بەرەکی و ڕق و قینە ... من لێرە دا ئەو پرسیارە دەورووژێنم بە هیوام ڕوونکردنەوەی خۆت بنووسی، ئایا چی وای کردووە میدیا بکەوێتە ژێر دەستی دەسەڵات ی سیاسەت تەنانەت میدیا ئازادەکانیش هەروەک ئاماژەت پێ‌کرد بۆ مەبسەتی سیاسی کاربکەن ؟ ئایا پێت وایە چارەسەر چیە بۆ گۆڕینی ئەم ڕەوشە لە میدیای کوردی ؟
گه‌نج هه‌سترین چینی کۆمه‌له‌گایه وزه و توانایه‌کی له راده‌به‌ده‌ری پێیه ئه‌گه‌ر بێت و هاوکاری بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ده‌ربخات، به‌لام شتێکی گرنگیش هه‌یه ئه‌بێت هه‌مو وکه‌س جاوه‌رێی ئه‌وه نه‌کات که ده‌ستی بۆ درێژ بکرێت به‌لکو خۆشی ئه‌بێت هه‌والی ته‌واو بدات بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی بدات که ئاخۆ تواناکانی چۆنه و له‌کامه ئاقاره‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه
دەستەواژەیەکی جوان بوو بەکارت هێنا، بێگۆمان چۆن ماسی بێ ئاو هەڵناکا، کۆمەڵگا بە گشتی و گەنجیش بە تایبەتی بێ میدیا نابێت ... وەلێ ئەوە گرنگر تا چەند کارمان بۆ ئەو شتە کردووە کە هێز و توانای گەنج پیشان بدەین، چۆن ئەو توانایەی گەنج بگەیەنینە لووتکەی سەرکەوتنەکان و ئامانجەکان بپێکین ؟ باسێکی گرنگت ووروژاند بێگۆمان ئەبێت هەردوو لایەن هاوکار بن و پێکەوە بەشدار بن بەڵام ئەبێ ئەوەش لە یاد نەکەین کە هەنگاوی یەکەم لە لایەنی بەهێزەوەیە ئینجا لایەنەکەیتر ... من لێرەشا ئەو تێبینیەم هەیە ئایا تا ئستا ئەو دەرفەتە درووست بووە کە گەنج بتوانێت لە لایەن خۆیەوە هەنگاویی یەکەم بەڕێ بکات ؟ ئایا لایەنی بە‌هێزتر تا چەند هاوکار بووە تا گەنج بتوانێت لە لایەن خۆیە دەست پکات ؟ مەبسەتم زۆر گەنجی بە توانا‌مان هەیە بەڵام پێویستیان بە خاڵی دەست پێکردنە ئایا چۆن دەست پێ بکەن !؟ ئایا تا چ ڕادە میدیا ڕێ نیشاندەر بووە بۆ ئەم شتە ؟
دووبارە سۆپاس بۆ هەموو لایەک، دەست خۆش کاک سیروان ... بە هیوای بەردەوام بوون لە گفتۆگوو
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





زۆر سۆپاس کاک yadgar بۆ بەردەوام بوون ... بژیت
ئەوەی کە ئەم بۆشاییەی دروست کردوە کە نەهێڵێت ئامانج بپێکێت وەکو کاکە سیروانیش ئاماژەی پێدا لە نەبوونی میدیای ئازادەوە واتە کاتێک میدیای ئازاد بوونی نەبێت ئامانجەکانیش ناپێکرێن ئەوەی ئێستا بوونی هەیە میدیای ئاراستە کراوە بۆ ئامانجێکی دیاری کراو.....
لەگەڵ کاک سیروانیش باسمان لە میدیا بە ناو ئازادەکانی کوردی کرد هەروەک ئەوەی ئەوانیش بۆ مەبەستی تایبەت ناویان لە خۆیان ناوە ئازاد ! دەڕبڕینێکی جوانت هەیە کە میدیای ئاراستە کراوە بۆ ئامانجی دیاریکراو ... تۆ بە کام میدیایەک ئەڵێت ئازاد ؟ چۆن سیستەمکیان هەبێت بە ڕای بەڕێزت ؟
لە نێو هەڵسوکەوتی مرۆڤەکانی خۆماندا شتێک بونی هەیە ئەویش نەبونی گیانی یەکتر قبوڵ کردن واتە لە نێو سیستەمێکدا دەژین هەر بۆ خۆم بۆ خۆمە .ئیتر ئەم سیاسەتی هەر بۆ خۆم بۆ خۆمە لە هەموو بوراەکاندا رەنگی داوەتەوە (هێز لە گەنجەکان و ئەزموون لە پیرەکان) سیاسەتێکی جوانە ئەگەر پەیرەو بکرێت لە هەموو بوارەکاندا وە بەتایبەت لە بواری راگەیاندا بەڵام ئەم سیاسەتە بوونی نیە گەر هەش بێت زۆر لاواز ئەبینرێت...
من وای ئەبینم هەموو بوارێکی ژیان کۆژراوی ئەم شتەیە لە ناو کۆمەڵگاکەمان کە هەر تاکێك خۆی پێ باشترینە، میدیای کوردیش لەم شتە بێ بەش نیە ... تۆ ئەگەر دەسەڵاتێکی ڕآگەیاندنت هەبوایە چۆن سیستەمکت دادەنا بۆ میدیا لە پێناو پێشخستنی کۆمەڵگا بە گشتی و چینی گەنج بە تایبەتی ؟
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










سلاو به‌ریزم دووباره ده‌ستت خۆش بێت
ئه‌زیزم ئه‌گه‌ر زیاتر هه‌وله‌سته بکه‌م له‌سه‌ر تێبینی و پرسیاره‌کانی به‌رێزت ره‌نگه بۆ گفتوگۆیه‌که پیویستیمان به ده‌رفه‌ت و کاتی زیاتر بێت ئه‌مه‌ش خۆی ئاراسته‌ی ته‌وه‌ره‌که به‌ره‌و فراوانی ده‌بات زیاترین راو سه‌رنج و تێبینی ده‌که‌ونه به‌ر باس و وروژاندن
به‌رێزم که باس له گه‌نج ده‌که‌م ده‌لێم خۆی ون کردووه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که نه‌ک خودی خۆی ئه‌م ئاراسته‌ی بێت و خۆی ون کردبێت به‌لکو ده‌وروبه‌رو رێگرییه‌کان وایان له گه‌نج کردووه که ون ببێت ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا ئاراسته‌یه‌کی نادیار ئه‌به‌خسێت به گه‌نج و ره‌شبینی به‌ره‌و رووی دێت له‌م کاته‌دا گه‌نج پیویستی به‌وه‌یه که چۆن و له‌چ کاتێک به‌سه‌ر ئه‌م کۆسپانه زاڵ بێت به‌لام ره‌نگه له‌و کاته‌ی که بیه‌وێت زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌م کۆسپانه دووباره رێگریه‌کی تر له ره‌هه‌ندێکی تر به‌رده‌می بگرێت که‌واتا گه‌نج لێره ون بوو
ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی گه‌نج ره‌نگه زۆر لایه‌ن بگرێته‌وه هه‌ندێکیان خودین و هه‌ندێکیان له‌لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌وه وای لێده‌کرێت که هه‌ست به‌وه بکات که له کوچه‌یه‌کی داخراودایه و ناتوانێت به ئاره‌زووی خۆی په‌ی به شته‌کان ببات به‌رێزم ئه‌و هۆکارانه زۆرن [ بێ کاری .. بێ ئومێدی .. بێ ده‌سه‌لاتی به‌رامبه‌ر به شته به ده‌سه‌لاته‌کان ... ماف خوران .... ...هتد ] پیویست ناکات به وردی هه‌لوه‌سته له‌سه‌ریان بکه‌ین به‌لام ئه‌مانه هه‌مووی هۆکارن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نج ببێته خۆراکی قه‌ده‌ر و له نیو جه‌نجالی ژیان په‌ی به ده‌سلاتی خۆی نه‌بات به‌لام ئه‌شکرێ گه‌نج له‌م کاتانه‌دا به‌سه‌ر هه‌ندێک له‌م کۆسپانه زاڵ بێت ئه‌گه‌ر رێگه‌یه‌کی گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه
بۆ نمونه گه‌نجێک ده‌یه‌وێت تواناکانی بخاته کار بۆ ئه‌وه‌ی سود به کۆمه‌لگا و ده‌وروبه‌ر بگه‌ینێت به‌لام ئه‌گه‌ر بێت و زه‌مینه‌یه‌کی له‌باری بۆ نه‌ره‌خسێت ئه‌و کات له کام شوێنه‌وه ده‌ست بکات به دیار خستنی تواناکانی یاخودزۆر جار گه‌نج ده‌ست ده‌کات به دیار خستنی تواناکانی به هه‌ول و هیمه‌تی خۆی نمونه [ گه‌نجێک ده‌ست ره‌نگینه توانایه‌کی باشی هه‌یه له وێنه‌کێشان هه‌لده‌ستێ به دروست کردنی چه‌ند تابلۆیه‌ک و پیشه‌نگه‌یه‌ک ده‌کاته‌وه به‌لام جگه له ده‌ست خۆشی که ره‌نگه زۆر جار ده‌ست خۆشیه‌که‌ش به شیوه‌یه‌کی هاندان نه‌بێت هیچی تری بۆ قه‌ره‌بوو ناکه‌نه‌وه که‌واتا ه‌سه‌ر ده‌رخستنی تواناکانی سارد ده‌بێته‌وه ] ره‌نگه ئه‌مه‌ش له چه‌ند لایه‌که‌وه باس بکرێت و ئیتر به گه‌نجی تریش ده‌گاته‌وه که له‌و کاته‌دا گه‌نجه‌که ئه‌لێت ماندووبوونم به فیرۆچونه‌و که‌س پشتگیریم ناکات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هه‌ول بده‌م ئیتر ئه‌ویش ده‌ست ده‌کات به پاشه‌کشێ ئه‌مه راستیه
سه‌باره‌ت به پرسیاره‌که‌ی ترت که ئه‌لێیت [[ من لێرە دا ئەو پرسیارە دەورووژێنم بە هیوام ڕوونکردنەوەی خۆت بنووسی، ئایا چی وای کردووە میدیا بکەوێتە ژێر دەستی دەسەڵات ی سیاسەت تەنانەت میدیا ئازادەکانیش هەروەک ئاماژەت پێ‌کرد بۆ مەبسەتی سیاسی کاربکەن ؟ ئایا پێت وایە چارەسەر چیە بۆ گۆڕینی ئەم ڕەوشە لە میدیای کوردی ؟ ]]
به‌ریزم هه‌موو لایه‌نێک ئۆرگانێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و مافی خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر به‌رگری له‌و لایه‌نه یاخود حزبه بکات ئه‌و کات ده‌که‌وێته ژێر باڵی ده‌سه‌لات ئه‌مه‌ش سسته‌مێکی فه‌رمانره‌وایی ده‌سه‌لاته ئۆتۆماتیکی و به‌شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ هه‌ر ئه‌بێت وا بێت ئه‌و جۆره میدیایه به هیچ شێوه‌یه‌ک گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نایه‌ت له‌لایه‌ن گه‌نج یاخود هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت ئه‌گه‌ر چاکسازی بکات له‌م جۆره میدیایه ته‌نها تاکه که‌س که بیه‌وێت ئاراسته‌ی ئه‌م جۆره میدیایه بگۆرێت ده‌سه‌لاته‌که خۆیه‌تی که‌واتا ئه‌بێت واز له‌م جۆره میدیایه بهێنین له رووی گۆڕانکارییه‌وه
سه‌باره‌ت به میدیای ئازاد وه‌ک باسم کرد گومانم هه‌یه له سه‌دا سه‌د بوونی هیچ میدیایه‌کی ئازاد له کوردستان به‌لکو ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆش نه‌بێت ناراسته‌وخۆ ده‌جێته پال لایه‌نێک له کوردستان که‌واتا ره‌نگه بۆنی ئازادی که‌م لێبێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که چی وای کردووه میدیای ئازاد بجێته ژێر رکێفی لایه‌نی سیاسی هۆکار زۆرن به‌لام سه‌ره‌کیترین هۆکار [ ماده‌ییه ] نمونه [[ رۆژنامه‌یه‌ک یاخود ده‌زگایه‌کی راگه‌یاند ن ئه‌گه‌ر نه‌توانێت خۆی به‌رێوه‌به‌رێت له‌سه‌ر ئه‌و پڕه ماده‌یه‌ی که له ریگه‌ی رێکلام و فرۆشتنه‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت ئه‌و کات ئه‌بێت په‌نا به‌رێته به‌ر لایه‌نێک بۆ دابین کردنی پڕه پاره‌یه‌ک بۆ به‌ریوه‌به‌ردنی میدیایه‌که‌ی یاخود پیدانی موچه و سه‌رفیاتی میدیاکه که‌واتا ئه‌مه له ئاستی ئازاد ده‌رچوو ئه‌گه‌ر بێت و رووبه‌رووی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ش بوه‌ستته‌وه که له رووی ماده هاوکاری ده‌کات به‌لام ئه‌مه پلانێکی سیاسیه [[ سیاسه‌ت قولترین ئاقاره هه‌رچه‌ند لیی وردبینه‌وه ئه‌وه‌نده قولتر ئه‌بێت ]] که‌واتا ئازادی ئه‌مه له کوێیه ؟
چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه که [[ ئازادی راده‌ربڕین و نوسین ]] له کوردستان له سه‌رووی هه‌موو شتێکه‌وه بێت و گه‌نج و میدیا به ئازادانه رای خۆیان بلێن ئه‌و کات ئۆتۆماتیکی میدیاکان به‌ره‌و ئاقاری ئازادی هه‌نگاو ده‌نێن و له لایه‌نه‌کانی تری ژیان ورد ده‌بنه‌وه و توانا و وزه‌ی خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئاماجه‌کانیان بپێکن
سه‌باره‌ت به‌م تێبینیه‌ت که ئه‌لێیت [[ من لێرەشا ئەو تێبینیەم هەیە ئایا تا ئستا ئەو دەرفەتە درووست بووە کە گەنج بتوانێت لە لایەن خۆیەوە هەنگاویی یەکەم بەڕێ بکات ؟ ئایا لایەنی بە‌هێزتر تا چەند هاوکار بووە تا گەنج بتوانێت لە لایەن خۆیە دەست پکات ؟ مەبسەتم زۆر گەنجی بە توانا‌مان هەیە بەڵام پێویستیان بە خاڵی دەست پێکردنە ئایا چۆن دەست پێ بکەن !؟ ئایا تا چ ڕادە میدیا ڕێ نیشاندەر بووە بۆ ئەم شتە ؟ ]]
سه‌باره‌ت به دروست بوونی ده‌رفه‌ت ره‌نگه زۆر ده‌رفه‌تی بۆ ره‌خسابێت به‌لام نه‌یتوانیوه درێژه‌ی پێ بدات وه‌ک نمونه‌ی وێنه‌کێشه‌که که باسم کرد
سه‌باره‌ت به لایه‌نی به‌هێزتر کاریگه‌رترین لایه‌نه بۆ ئه‌وه‌ی هانی گه‌نج بدات توانا و هێزی خۆی بخاته گه‌ڕ وه‌ک ئه‌وه‌ی هاندانێک بێت بۆ به‌رده‌وام بوون ئه‌و کات گه‌نج ئه‌توانێت زۆر شت بکات که تاکو ئێستا نه‌یکردبێت به‌لام ئه‌شبێت هه‌ر خۆشی هه‌ول بدات تا وا له لایه‌نی به‌رامبه‌ر بکات ده‌ستی بۆ درێژ بکات ئه‌ویش به نیشاندانی وزه و تواناکانی ئه‌گه‌ر ئه‌و کات به‌رامبه‌ره‌که‌ی بێ ده‌نگ بوو که‌واتا ئه‌ویش بێ ده‌نگی هه‌له‌بژێرێت به‌لام زۆر جاریش وا رێک که‌وتووه که گه‌نجه‌که بێ ده‌نگی هه‌لنه‌بژاردووه به‌لکو به‌رده‌وام بووه له کاره‌کانی و نیشان دانی وزه‌کانی
راسته ئه‌بێت خۆشی هه‌ول بدات وه‌ک باسم کرد
میدیا ش رۆلێکی گرنگی هه‌یه له نیشاندان و ده‌رخستنی تواناکانی ئه‌م گه‌نجه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی کانی تر ئاگاداری بن و هاوکاری بن بۆ زیاتر بوژاندنه‌وه‌ی تواناکانی گه‌نج له هه‌موو رویه‌که‌وه به‌لام میدیا له کاتی ئێستا ره‌نگه به شیوه‌یه‌کی به‌رفراوان رێ نیشانده‌ر نه‌بێت به‌لکو ته‌نها له خزمه‌تی کۆمه‌لانێکن
له‌گه‌ل رێزمدا
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





دەستەکانت خۆش بێت کاک سیروان ... سپاس بۆ بەردەوام بوونت لە تەوەرەکە دا برای ئەزیزم
بێگۆمان تا چەند بچینە ناو تەوەرەکەوە بابەتی نوێ و پرسی جیاوازتر دێتە بەردەم مان، پێم وابێت گشت ئەو خاڵانەی کە پێویست بوون و پەیوەندیان بەم تەوەرەوە هەبوو باسمان لێوە کرد و ئەگەر زیاتر بچینە ناخی بابەتەکەوە ئەوا ئامانجی سەرەکی بابەتەکش ئەگۆڕێت بۆیە هەندێ پرسی تر هەیە پێم باشە لە بابەتەکانی داهاتوو دا باس بکەین ... پەنا بە خوا هەوڵ دەدەین زیاتر تەوەرەکانمان پەیوەندی بە گەنجەوە هەبێت چۆنکە گەنج هێزی کۆمەڵگایە و هەر بە گەنجەکان داهاتوو بنیات دەنرێ، بۆیە هەڵوەستە کردن لەسەر گەنج زیاتر بەرەو پێشەوەمان دەبات.
دووبارە سۆپاسی بەڕێزت دەکەم کە بە تێروتەسەلی تیشکت خستە سەر هەموو ئەو خاڵانەی مەبەستم بوون لەم تەوەرەدا و پێم وابێت شتێکی وا نەماوە کە پەیوەندی بە تەوەرەکەوە هەبێت، تەنها منیش لە لایەن خۆمەوە چەند زیادەیەکم هەیە بۆ سەر بۆچوونەکەی بەڕێزتان.
بە حۆکمی یەوەی لە کۆمەڵگاکەمان دا سیاسەت باڵا دەستە لەسەر هەموو بارۆدوخێک و میدیاش وەک بەشێکی گرنگ لەم پرسە دا بێبەش نیە ... بۆیە هیوادارین لە ماوەی داهاتوو دا بتوانین بە شێوازێکی نوێ و مۆدێرن میدیای یازاد دروست بکەین لە ناو ڕەوشی ڕاگەیاندنی کوردی کە چینێکی گەنج و پڕ توانا لە ژێر ئەزموونی کەسانی بە توانا بەڕێوەی بەرێت، وە بتوانێت خزمەتێکی تەواوی چینی گەنج بکات لە ناو کۆمەڵگا ... سیستەمێکی وا هەبێت کە گەنج پێبگەیەنێت لە ڕووی بەرزبوونەوەی ئاستی ڕۆشنبیری و زانستی کە زۆر گرنگە بۆ بنیاتنانی دواڕۆژێکی پڕشنگدار کە لە لۆتکەی سەرکەوتن دا بێت.
لە ڕاستی دا جێگای داخە ئەمڕوو لە مەیدانی ڕاگەیاندنی کوردی دا ئەگەر چەند چالاکیەک بۆ گەنجان هەبێت ئەوا بە دڵنیاییەوە مەبەستێکت تایبەتی لە پشتەوەیە بە ڕێژەیەکی زۆریش مەبەستی سیاسی، بۆ نموونە فیستیڤالێک بۆ گەنجان ڕێک بخرێت ئەوا لە ناخی چالاکیەکە دا مەبەستێکی شاراوە هەیە کە زۆر جیاوازە لە ڕەنگدانەوەی مەبەستی چالاکیەکە ... هەروەها خاڵێکی‌تر دروست کردنی دەرفەت بۆ چینی گەنج لە ناو میدیا کە پێویستە ئاوڕێک لەو شتە بدرێتەوە و سیاسەتی هێز لە گەنج و ئەزموون لە پیر پەیڕەو بکرێت تا ئێمەش وەک سەرجەم گەلە پێشکەوتووەکانی جیهان بتوانین کۆمەڵگایەک دروست کەین بە هێز و توانای گەنجەکان، وە ئەو دەرفەتە بڕەخسێنین ئیتر گەنجی کورد هەست بە بێ ئۆمێدی نەکات و گەشبین بێت بەرامبەر تواناکانی لە پێناو خزمەت کردن بە کۆمەڵگا ... کە بە داخەوە ئەم بێ ئۆمێدی و ڕەشبینیەش بووتە چەکێکی کۆشندە لە ناو چینی گەنج دا، بە واتایەکی تر پێویستە لایەنی بە‌هێزتر دەستپێشخەر بێت لە هەنگاوی یەکەم دا و هاوکارێکی تەواو بێت بۆ دەرخستنی تواناکنی گەنج و میدیای ئازادیش بە ئامانجە سەرەکییەکەی بگات کە بە کردار ئازاد بێت نەک بە ووشەی سەر کاغەز ! بەهیوای چاکسازی ...
دووبارە دەست خۆشیت لێ دەکەم برای ئەزیزم، گەر بەڕێزتان تیبینیەک یاخۆد پرسێک ی سەرنجێکتان هەبێت فەرموون ...
هەر بژین
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سڵاو لە گشت ئەندامانی خۆشەویست، لە دەستەی بەڕێوەبەرانەوە تا نوێترین ئەندام ...
دوا ڕوونکردنەوەم سەبارەت بەم تەوەرە:
مەبەست:
لەم تەوەرەدا مەبەستمان بوو گفتۆگوویەکەک ئەنجام بدەین سەبارەت بە هەستیارترین چینی کۆمەڵگا کە ئەویش چینی گەنجە ... هەروەها میدیا کە لە سەردەمی ئەمڕۆ دا ڕوولێکی گەورەی هەیە لە بەرەو پێش بردنی کۆمەڵگا، ئینجا پەیوەندی نێوان ئەم دو لایەنە و باسکردن لە هۆکار و گرفتەکان و ... هتد.
ئەنجام:
بە پێی ئەو ئەندامانەی بەشداریان کردووە لەم تەوەرەدا و بە بۆچوونەکانیان دا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە میدیای ئەمڕۆی کوردی کەوتووتە ژێر فشاری دەسەڵاتی سیاسی و هەموو میدیاکان بە (بە ناو ئازادەکانیشەوە) هەوڵ دەدەن بۆ مەبەستێکی دیاریکراو کە ڕیشەکەی هەر دەگەڕیتەوە بۆ لایەنی سیاسی کە ئەمەش چەند هۆکارێکی چەندان هۆکاری تر کە پەیوەستن بە دواکەوتووی ئاستی فکری تاکەکانەوە ی هەروەها ژێر دەست کردنی عەقلیەتی کۆمەڵگا ...
هەروەها بۆمان دەردەکوێت کە میدیای کوردی وەک پێویست نەبووە لە دروست کردنی پەیوەندیەک لەگەڵ گەنج لەسەر بنەمای پێشخستنی گەنج بە گشت لایەنەکانی زانستی و ڕۆشنبیری و فکری و ... هتد، دەکرێ بڵێین هۆکاری سەرەکی ئەم شتەش هەر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە میدیاکان بە گشتی مەبەستی تایبەتیان هەیە وەک لە مەبەستی گشتی.
چارەسەر:
بە داخەوە بەردەوام بوونی ئەندامان لەم تەوەرەدا وەک پێویست نەبوو تا بتوانین تیشک بخەینە سەر ئەو باسەش بە تێروتەسەلی، بەڵام بە پێی ئەنجامەکان دەتوانین بڵێن کە پێویستمان بە چاکسازی و نوێ کردنەوەی میدیا هەیە کە لەسەر بنەمای گشتی کار بکات نەک بۆ مەبەستی تایبەت ... هەروەها هەبوونی چەند لایەنێکی میدیا تایبەت بە گەنج لە هەموو بوارێک دا کە گرنگی بە بەرەو پێش بردنی گەنج بدات لەسەر سیستەمێکی سەردەمیانە و لە ژێر چاودێری کەسانی پسپۆر لەو بوارە دا، هەروەها میدیا ئازادەکانیش بە کردار ئازاد بن نەک بە ووشەی بڕیقەدار !
دوا تێبینی:
داوا لە سەرپەرشتیارانی ئەم بەشە دەکەم کە تەوەر کۆتایی پێهات و دابخرێت ... وە لەم تەوەرە دا گەیشتینە ئەنجامێکی تر بەڵام پەیوەندی بە بەشەکە وە هەیە نەک ناوەڕۆکی بابەتەکە، ئەویش کە بەداخەوە دەبینین لە ئەندامی چالاک کەمتر بەشداری لەم تەوەرە دا نەکردووە ! کەچی بەردەوام نەبوون لەسەر ناوەڕۆکی تەوەرەکە ! باشە ئەگەر ئەندامە چالاکەکان لەسەر ئەم پێوەرە بن ئەی بۆ ئەندامانیتر چی بڵێین ؟!
بەشداری ئەندامان لەم تەوەرەدا وەک ئەوە وایە کە فۆڕمم (ئەنکێت) هێنابێت بۆ پڕ کردنەوە ! گۆمانم نیە لەوەی کە لەوانەیە ئەندام بەشداری کردبێت و ئیتر هەر نەهاتبێت بە لای تەوەرەکە دا ... یاخۆد تاقەتی بەردەوام بوونی نەبێت لەسەر پرسەکانی دواتر ! جگە لە هولیا خان کە بەردەوام بووە لەگەڵ تەوەرەکە بەڵام بە داخەوە بۆچوونەکە ڕەنگ دانەوەی پرسەکانم نەبوون، هەرچەندە بووشم نووسی بەهەر حال ... هەروەها پێویستە لێرە دا سۆپاسێکی تایبەت ئاراستەی کاکە سیروان بکەم کە تەوەرەکەی دەوڵەمەندتر کرد بەڕاستی ئەوە جێگای دەست خۆشیە کە پێویستە ئەندامانیش وا بەشدار بن لەو تەوەرانەی کە پەیوەندیان بە گفتۆگوو کردنەوە هەیە، پێویستە برای ئەزیزم کاکە یادگار لە یاد نەکەم کە ئەویش کەمتەرخەم نەبوو لەگەڵم و هاوکاریەکەی لەم بەشە دا جێگای ڕێزە، دەست خۆشی لێدەکەم ... لە کۆتایی دا داواکارم لە ئەندامان کە ڕەنگ دانەوەی پلەکانیان بن و کە جێگای داخە بەڕاستی ئەندامی چالاک بیت یان هەر پلەیەکیتر بیت کە هاتیتە ناو گفتۆگوو بە تەواوی بەردەوام بە یان هەر بۆچوون مەنووسە(لە تەوەریش نووسراوە تەنها بۆ گفتۆگوو کردنە، واتە درێژە دان بە گفتۆگوو تا دەگەینە ئەنجامێک و ئامانجی تەوەرەکە ... بەڵام بە داخەوە فەرموو سەیرکەن تەنانەت نە گەیشتینە چارەسەرەکانیش ! بۆ ؟ چۆنکە بەردەوم بوون لەسەر گفتۆگوو نەبوو لە تەوەرەکە دا) بۆیە ئەگەر بۆچوون نووسرا با بە هەموومان بتوانین تەوەرێکی جوان دروست بکەین کە بتوانین هەموو لایەک سوود لە گۆڕینەوەی بیر و ڕاکانمان وەرگرین ... هیوادارم ئەو خۆشک و برا بەڕێزانەی بەشدار بوون لەگەڵ ئەم تەوەرەدا لێم زوویر نەبن و سۆپاسی هەموو لایەک دەکەم و دەست خۆشیتان لێ دەکەم، بەهیوام ووتەکانم بە ذڵێکی فراوانەوە وەرگرن ... ئەمەشم نووسی چۆنکە ئێمە لە بەشێک داین کە هەموو شتەکانی پێویستە بە جدی بێت و هەموو قسەکان بە جدی بکرێت لە پێناو پێشخستنی بەشەکە دا.
برا بچووکتان ساد کڵاون
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه