❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شادو ڕێزگرتنی هاوڕێكانی.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-17 21:23:43

HALWEST.ZADA
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-19
دواترین سه‌ردان: 2012-10-27
په‌یامه‌كان: 179
WindowsFirefox

شادو ڕێزگرتنی هاوڕێكانی.

  سڵاو هاوڕێیان.
چێرۆکێکی مناڵانم بۆئاماده‌کردوون که‌له‌ نووسینی خۆمه‌و له‌ ژماره‌ (163)ی گۆڤاری هه‌نگدا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌.




شادو ڕێزگرتنی هاوڕێكانی
هه‌رچه‌نده‌ شاد كچێكی زیره‌ك و لێهاتووبوو,به‌ڵام هه‌میشه‌ كه‌سێكی ببینیایه‌ گاڵته‌ی پێده‌كردو له‌به‌رچاوی هاوڕێكانی ده‌یشكانده‌وه‌.
جاكه‌سه‌كه‌ چ بچووك بوایه‌ چ گه‌وره‌.له‌هه‌مان كاتدا هاوڕێكانی زۆریان خۆش ده‌ویست به‌ڵام حه‌زیان نه‌ده‌كرد به‌م شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌ گه‌ڵ بكات.
چونكه‌ هه‌ستیان به‌ ناخۆشی ده‌كرد كاتێك گاڵته‌یان پێده‌كرێت له‌لایه‌ن شاده‌وه‌.داراش كه‌برای شادبوو ئامۆژگاری ده‌كرد
كه‌ ئه‌وه‌ كارێكی ناشیرنه‌وه‌ داوای لێده‌كرد چیتر به‌م شێوه‌یه‌ ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ هاورێكانی نه‌كات.تاكو خۆشه‌ویست بێت لای هه‌مووان و كه‌سیان دڵیان لێی نه‌ڕه‌نجێ‌.
به‌ڵام ئه‌ونه‌ده‌گۆڕاو به‌قسه‌ی كه‌سی نه‌ده‌كرد.له‌كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بوو ئامۆژگاریش كاری لێنه‌ده‌كرد.
تاكو ڕۆژێكیان له‌كاتی چوونی بۆماڵی مامی ئاگادارنه‌بوو كاتێك له‌به‌رخێرایی خۆی خۆی كێشا به‌ئینجانه‌یه‌ك كه‌گوڵی تیا ڕوێنرابوو
وه‌ بووه‌هۆی شكانی ئینجانه‌كه‌و ئازارپێگه‌یشتنی شاد.به‌وهۆیه‌وه‌باوكی به‌توڕه‌ییه‌كی زۆره‌وه‌ هاواری كرد به‌سه‌رشادو سه‌رزه‌نشتی ئه‌وهه‌ڵه‌یه‌ی كرد.
له‌و كاته‌شدا مناڵه‌كانی ماڵی مامی كه‌وتنه‌ پێكه‌نین و گاڵته‌پێكردنی.دارای براشی كه‌ئه‌مه‌ی بینی زۆرپێی ناخۆش بوو و چووبۆلای شادوو پێی گووت:شادی خوشكم هیچ خه‌م مه‌خۆ باگاڵته‌ت پێبكه‌ن,تۆته‌نهاله‌به‌رخێرایی خۆت ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ت ئه‌نجام دا.به‌ڵام بۆچی پێشترگاڵته‌ت به‌هاورێ‌ كانت ده‌كرد؟هه‌ست ناكه‌یت گاڵته‌كردن به‌هاورێكان زۆرناخۆشه‌و هه‌ستی كه‌سی به‌رامبه‌ر بریندارده‌بێت و پێی دڵ توند ده‌بێت؟بۆیه‌پێویسته‌ تۆش له‌مه‌و دوا رێز له‌هاوڕێ‌ و كه‌سانی ده‌وروبه‌رت بگریت تاكو ببیه‌ جێی ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك به‌تایبه‌تی كه‌تۆ قوتابییه‌كی زیره‌كیت.شادیش به‌م قسانه‌ هه‌ڵه‌ی خۆی زانی و بڕیاری دا له‌مه‌ودواڕێزله‌كه‌سانی ده‌وروبه‌ری بگرێت و ببێته‌ نمونه‌یی ترین قوتابی قوتابخانه‌كه‌ی.

                                               هه‌ڵوێست عبدالله زاده‌

Kurdzhin
ئه‌و ڕه‌وشتانه‌ بكه‌ به‌جێی شانازیت كه‌ ئه‌نجامدانیان سه‌خت و ئه‌نجام ده‌رانیان كه‌مترینن
هه‌ڵویست عبدالله زاده‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-18 07:31:09

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: شادو ڕێزگرتنی هاوڕێكانی.

ده‌ست خۆش کاکه‌ هه‌ڵوێست چیرۆکێکی جوانه‌ به‌هیوای به‌رده‌وامیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-18 07:41:26

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: شادو ڕێزگرتنی هاوڕێكانی.

ده‌ست خۆش چیرۆکێکی جوانه‌ سه‌رکه‌وتووبیت

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-07-18 10:25:49

ديمة
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-05
په‌یامه‌كان: 1011
WindowsXPSafari

Re: شادو ڕێزگرتنی هاوڕێكانی.

جيروكيكى  جوانة
دةست خوش

Kurdzhin
ئە زانی بۆ دنیای شعرم هه‌ر پایزه‌و هه‌ر خه‌زانه‌
من ته‌نها  پایز شک ئە به‌م پایز بۆ من نیشتیمانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-07-18 15:05:08

HALWEST.ZADA
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-19
دواترین سه‌ردان: 2012-10-27
په‌یامه‌كان: 179
WindowsXPFirefox

Re: شادو ڕێزگرتنی هاوڕێكانی.

soz نووسی:

ده‌ست خۆش کاکه‌ هه‌ڵوێست چیرۆکێکی جوانه‌ به‌هیوای به‌رده‌وامیت

سوپاس بۆپه‌یامه‌كه‌ی به‌ڕیزت خاتوو سۆز.به‌هیوای ه‌سركه‌وتنی تۆ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-07-18 15:06:30

HALWEST.ZADA
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-19
دواترین سه‌ردان: 2012-10-27
په‌یامه‌كان: 179
WindowsXPFirefox

Re: شادو ڕێزگرتنی هاوڕێكانی.

roshna نووسی:

ده‌ست خۆش چیرۆکێکی جوانه‌ سه‌رکه‌وتووبیت

سوپاس بۆتۆ خوشكی به‌ریزم ڕۆشناخان.ده‌ستی تۆش خۆش بێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-07-18 15:08:22

HALWEST.ZADA
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-19
دواترین سه‌ردان: 2012-10-27
په‌یامه‌كان: 179
WindowsXPFirefox

Re: شادو ڕێزگرتنی هاوڕێكانی.

ديمة نووسی:

جيروكيكى  جوانة
دةست خوش

سوپاس بۆتۆو ده‌ستی تۆش خۆش بێت دیمه‌ خان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net