.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









سەرەتا پێناسەیەکی کورت بۆ کۆماری باشوری سودان :-
ژمارەی دانیشتوانی هەموو سودان ٤٢ ملیۆن کەسە ،
ژمارەی دانیشتوانی کۆماری باشوری سودان ( ٨ ) هەشت ملیۆن کەسە
کۆماری باشوری سودان ٢٠% ی سەرژمێری سودانی گەورەیە ،
ڕوبەری هەموو سودان ٢،٥ دووملیۆن و نیو کیلۆمەتری جوارگۆشەیە ،
ڕوبەری کۆماری باشوری سودان ٧٠٠ حەوت سەد هەزار کیلۆمەتری جوارگۆشەیە و ( ١٠ ) ویلایەتەو بەسەر (٣٠ ) پارێزگا دابەشە و شاری( جوبا ) پایتەختیەتی .
دانیشتوانەکەی زۆربەیان مەسیحی و کاتۆلیکین ، ١٢% سەدی دوانزەی موسوڵمانن
سەرۆکی ووڵات ( سەلفاکیر میاردیت ).
بان کی مون و فیستر فیلە پیرۆزبای لەریک ماشار نائبی باشوری سودان دەکەن .
پاش راسپاردنی ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بەوەرگرتنی باشوری سودان بەئەندامی نوێ ،
ئەم دەوڵەتە تازەیە بوە ژمارە( ١٩٣ ) لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ، ئەمەش پاش ئەوەی لەڕۆژی ٩ی کانونی دوەمی ئەمساڵ هاوڵاتیانی سودان لەڕاپرسیەکی گشتی بەڕێژەی ٩٨%،
دەنگیان بۆ جیابونەوە لەسودان دا ،
لەڕۆژی شەممە ڕیکەوتی ٩ی تەموز ی ٢٠١١ کەناونراوە( بەجوانترین شەممە ) لەشاری جوبای پایتەخت ، بەبەشداری بان کی مون سکرتێری گشتی نەتەوە ئەکگرتوەکان .
و نوێنەری زۆربەی وڵاتانی جیهان و( عومەر بەشیر ی سەرۆکی سودان ) سەربەخۆی خۆی ڕاگەیاند بەفەڕمی بوە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان .
پێنج شەمەی ڕابوردو ١٤ ی تەموزی ٢٠١١ بەئەندام بوونی باشوری سودان لەنەتەوە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕاگەیەنرا ،( غیدو فیستر فیلە) سەرۆکی ئەم خولەی نەتەوەیەکگرتوەکان ،
کەوەزیری دەرەوەی ئەڵمانیایە خۆشحاڵی خۆی ڕاگەیاند و ووتی ئەمە ڕۆژێکی مێژوویە و ئاماژەی دایەوە بەو دەوڵەتە تازەیە کەژمارەی دانیشتوانەکەی هەشت ملیۆن کەسە ،
دراوی تایبەتی خۆی دەبێت، پایتەختی ئەم ووڵاتە تازەیە( جوبا ) ئەبێت نەک (خەرتوم) هەمو سامان و مواریدە سروشتیەکان موڵکی گەلی کۆماری باشوری سودانە .
(بان کی مون ) سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەووتەیەکدا ڕایگەیاند کەکۆماری باشوری سودان ،(شکۆمەندی و ئازادی خۆیان بەدەست هێنا کەمافی زگماکی خۆیانە )،
وەکو هەموو دەوڵەتە تازەکان لەزۆربەی بوارەکاندا ، بواری کۆمەڵایەتی ، تەندروستی ، پەروەردە ، پێویستیان بەیارمەتی هەیە ، کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی ئامادەی هاوکاریانە.
هەرلەو مەراسیمەدا ، سەرۆکی شاندی ئەمریکا باڵیۆز( سوزان ) ووتی:-
((( ئایندەی کۆماری باشوری سودان وابەستەیە ، بەدامودەزگای حکومەتی بەهێزکەگەندەڵی تیانەبێت ))) .
خەونەکان لەسیاسەتی نێودەوڵەتیشدا دەتوانن بێنە دی ، پاش نزیکەی لە( ٥٠ ) پەنجا ساڵ لەشەڕو کوشتار کەکوژرانی دووملیۆن کەسە لەوشەرە خوێناویەدا ،ئاوارەکردنی ،
زیاتر لەنیو ملیۆن کەس کەبێ ماڵو حاڵ بون ، زۆر ڕۆژی سەختیان لەژێرزەمینە تەسکەکانی کینیا و ئوگەنداو ، ئەسیوبیا ، بەدەست برسێتی و نەخۆشی و ئازارەوە ئەیانناڵاند .
ئەمڕۆش ئەم گەلە قارەمانە ئاهەنگ ئەگێرن بەبۆنەی سەربەخۆیانەوە هاوڵاتیانی ڕویان کردە شەقامەکانی پایتەخت( لەجوبا ٠) ئاڵای نیشتمانیان بەرزکردبوەوە بۆ تازەترین دەوڵەت ،
لەگۆرەپانی نێودەوڵەتی بەناوی( ئاڵای کۆماری باشوری سودان ) ،


دەوڵەتی باشوری سودان ، بەری ڕەنجی خەباتێکی سەربەخۆیخوازی دروست و سەرئەنجامی ڕیفراندۆمێکی ئازادە .
پیرۆزبێت لەگەلی باشوری سودان سەربەخۆی .
بەوئاواتەی میلەتی ژیرو قارەمانی ئێمەی کوردیش ، ئەم مافە ڕەوایە پشت گوێ نەخەین ، توانای خۆمان زیاد بکەین لەئاست سەربەخۆی کوردوستان .
((( تایبەت بەماڵپەڕو یانەی کوردژینم )))
ئامادەکردنی Dawin
کاتتان شاد لەگەڵ ڕێزی Dawin


لهسهر هێڵ نییه








دةست خؤش كاك داوين
من زؤرم بئ خؤش بوو كه ئةوان بوون به دةولةتيكى سةربةخؤ
وه ياخوا بيرؤزيان بيت وه نوخشه بيت له ئيمه انشاء الله

لهسهر هێڵ نییه
دهستهکانت خۆش بێت یاخوا کاکه داوین بۆ ئهو بابهته جوان و بههێزه،،
پیرۆزیان بێت و نوخشه بێت له کورد ئێمهش ڕۆژێکی جوانمان بۆ دروست بێت..
سهرکهوتوو و تهمهن درێژ بیت کاکا داوین..
لهسهر هێڵ نییه




دەستەکانت خۆش بەراستی پیم خۆشبوکەسەربەخۆییان وەرگرد
نوخشەبیت لەکوردستانی دلوروع ئینشااللە ئیمەش دەبینەدەولەتیکی سەربەخۆ

لهسهر هێڵ نییه







زۆر سوپاس هاوڕێیان بۆ پەیامەکانتان،
بەو هیوایەی ئێمەیش لەڕۆژێکی جوانتردا سەربەخۆی کوردوستان ببینین .
لەگەڵ ڕێزم بۆتان .
لهسهر هێڵ نییه








dast xoshh 
لهسهر هێڵ نییه







[size=16][/size
دەستەکانی تۆی بەڕێزیش خۆش بێت نونە گیان ،
داوای لێبوردنت لێ ئەکەم ، کەدرەنگ جوابی پەیامەکەتم دایەوە ،
شادو کامەران بیت بەڕێزەکەم .
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
