.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







كۆمپانیای برایانی وارنێرز بۆ ده‌رهێنانی به‌شی دووهه‌می فیلمی 300 كه ناوی "300: جه‌نگی ئارتێمیزیا"ـیه، نوام مۆرۆی هه‌ڵبژاردووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسیی "خه‌به‌ر ئۆنلاین"، ئه‌م ده‌رهێنه‌ره كه له ئیسرائیل له دایكبووه، ساڵی 2008 فیلمی مرۆڤه هۆشمه‌نده‌كانی دروستكرد.
فیلمی 300:جه‌نگی ئارتێمیزیا، له سه‌ر بنه‌مای رۆمانێكی گرافیكی دروستده‌كرێت كه به‌رهه‌می فڕانك میلێره.
له‌م فیلمه‌دا خه‌شایارشا كه‌سایه‌تیی نه‌رێنیی فیلمه‌كه‌یه، هه‌رچه‌ند كه رۆڵه‌كه‌ی زۆریش گرینگه و به‌شی سه‌ره‌كیی ته‌وه‌ری فیلمه‌كه‌یه. خه‌شایارشا كه دوای مه‌رگی داریوشی باوكی سۆراغی شوێنی خوداكان ده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ تێمیستۆكێلی سه‌رداری ئه‌سینا ده‌كه‌وێته جه‌نگه‌وه.
چیرۆكه‌كه چه‌ندین ساڵێك له سه‌رده‌می ژیانی كه‌سایه‌تییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام ته‌وه‌ری گرنگ و سه‌ره‌كی جه‌نگی ئارتێمیزیایه كه ساڵی 480ی پێش زایین رووده‌دات.
زاك سنایدێر كه به‌شی یه‌كه‌می فیلمی 300ی ده‌رهێناوه، ئێستا به یارمه‌تیی كێرت یانستاد سیناریۆی به‌شی دووهه‌می نووسیوه.
بڕياره ئه‌م فیلمه له روانگه‌ی ته‌كنیكییه‌وه وه‌كو به‌شی یه‌كه‌م به‌رهه‌مبهێنرێت.
به‌شی یه‌كه‌می فیلمی 300 ساڵی 2006 به بودجه‌یه‌كی 65 ملیۆن دۆلاری دروستكرا و له ئاستی جیهاندا 456 ملیۆن دۆلار داهاتی وه‌ده‌ستهێنا.
چیرۆكی به‌شی یه‌كه‌م ساڵی 480ی پێش زایین ده‌گێڕێته‌وه. خه‌شایارشا پاشای ئه‌و كاتی ئێران بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی شكستی باوكی، واته داریوش، بڕیارده‌دات یۆنان بێنێته ژێر فه‌رمانی خۆی، هه‌ر بۆیه به سوپایه‌كی زۆروزه‌وه‌ند هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌م وڵاته، به‌ڵام له شوێنێك به ناوی ته‌نگه‌ی ترۆمپیل رووبه‌ڕووی 300 سه‌ربازی سپارتی ده‌بێته‌وه.
فیلمی 300 به هۆی ناڕه‌زایه‌تیی ئێرانییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێیانوابوو ئه‌م فیلمه به ئاشكرا مێژووی پێچه‌وانه نیشانداوه جه‌نجاڵی له‌سه‌ر دروستبوو.
(PNA) -
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه











له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








دةست خؤش كاك شارؤخ
سةركةوتوو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆس به‌راستی ئه‌و فلیمه زۆر خۆش‌بوو
خۆزگه به‌شی تریان ده‌رده‌کرد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه