.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














سە رۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما و هاوسەرەکەی( میشێل ) لەگەڵ دوو کجەکەی( ساشا و مالیا ) لەماڵەوە ڕاستەوخۆ لەتەلەفزیۆنەوە یاری کۆتایی جامی جیهانی ژنان ،
لەنێوان خانمانی یابانی و خانمانی ئەمریکا یان سەیر دەکرد .
وەفدێکی ڕەسمی لەووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە بۆ سەیرکردنی یاری کۆتایی جامی جیهانی ژنان هاتبون بۆ یاریگای شاری فرانکفۆڕتی ئەڵمانی ، لەگەڵ ئەو وەفدەدا ،
(تشیلسی کلینتۆن ) کجی سەرۆکی پێشوی ئەمریکا بیل کلینتۆن و وەزیری دەرەوەی ئێستای ئەمریکا هیلاری کلینتۆن بۆ یەکەم جار بەشداری کردبوو .
(نیللی ) ئەو فیلە ئەفریقیە بوو بەکاریان ئەهێنا بۆ ئاگاهی لەئەنجامی یاریەکان ، وەک جۆن لەمۆندیالی پیاوان( پاوڵ ) ی ئەختەبوتیان بەکارهێنا ، لەکاتێکدا فیلەکە( نیللی )
تۆپەکەی لەگۆڵێکیاندا دابنایە واتە ئەو تیپە کەئاڵای ووڵاتەکەی بەسەر گۆڵەکەوە هەڵواسراوە ، ئەیدۆڕێنێ هەر بەو شێوەیەش( نیللی ) بردنەوەی خانمانی یابانی لەگەڵ خانمانی ،
ئەڵمانی وە بردنەوەی یابانی لەگەڵ خانمانی ئەمریکی ئاگاهی دابوو ،
لەم وێنەیەشدا( نیللی ) ئاگاهی داوە بەبردنەوەی خانمانی ئەڵمانیا لە گەڵ خانمانی کەنەدا .
گۆڵجی یانەی هەڵبژارەی خانمانی ئەمریکی ( هوب سولو ) کەجەماوەرێکی زۆری هەبوو لەنێوان خانمانی فەرەنسا و خانمانی ئەمریکا لەگەرمەی ئەو یاریەدا ئەم کورە گەنجە ،
کەلەوێنەکەدا دیارە لەناو هاندەرانەوە ئەم نوسراوەی بەرز کردبوەوەو خێرا خێرا هاواری ئەکرد :
(( شوم پێ ئەکەی ..هوپ .. ئەڵێم شوم پێ ئەکەی ، من هێشتا عازەبم ، ها )) .
لەیاری نێوان خانمانی ئەڵمانیا و خانمانی کەنەدا ڕاوێژکاری ئەڵمانی( ئەنجیلا میرکل ) لەکاتی تۆمارکردنی تیپەکەی بەگۆڵی بردنەوە ، زۆر بەحەماسەوە بەرز بوەوەو هاواری کرد ،
گۆڵ.. گۆڵ ، میرکل خۆشەویستیەکی زۆری هەیە بۆ سەیرکردنی یاری تۆپی پێ زۆربەی یاری هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا بەسەر دەکاتەوە ،
لەدەستی جەپەوە هاوسەری سەرۆکی ئەڵمانیا ( بیتینا فولف ) یش هاوار دەکات گۆڵ .. گۆڵ . بەڵام سەرۆکی ئەڵمانیا جەپڵەی بۆ خانمانی ئەڵمانیا لێدا ،
( جوزیف بلاتر ) سەرۆکی فیفا لەتەنیشت ئەنجێلا مێرکلەوە دانیشتوە .
ڕاوێژکاری ئەڵمانی( ئەنجێلا مێرکل ) لەیاری کۆتایی مۆندیال لەنێوان خانمانی ئەمریکاو خانمانی یابانی ڕۆژی ١٧ ی تەموزی ٢٠١١ لەیاریگای فرانکفۆرت ئامادەبوو ،
ئەو ڕۆژەش ( ٥٧هەمین ) ساڵیادی لەدایک بوونی مێرکل بوو ، لەناو هاندەرانەوە ژنێک ئەم نوسینەی بەرزکردبوەوە وەک لەوێنەکەدا دیارە ، جەژنی لەدایک بونت پیرۆزبێت ،
ئەیقیژان پیرۆزە .. پیرۆزە . پیرۆزە .
ئەم دیمەنەش لەیاریەکەی نێوان خانمانی یابان و خانمانی ئینگیلتەرە بۆ دەوری کۆمەڵەکان ، هاندەرێکی ئینگلیز بەتەنیا لەناو ئاپۆڕەیەکی هاندەرانی یابانی دادانیشتبوو .
لەجوانترین دیمەنەکانی مۆندیال ئەم وێنەیەی یاریزانی سویدیە خاتوو ( شارلوتە روهلین ) لەکاتی یاریکردنیدا لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا بۆ دیاری کردنی پلەکانی سێ هەم و ،
جوارهەم ( عەدەسەی جاوەکەی ) کەوتە سەر زەوی یاری زان هەڵی گرتەوەو پاش تۆزێ پاککردنەوەی و بەیارمەتی هاوڕێکانی عەدەسەکەی کردەوە جاوی ،
لەم یاریەدا خانمانی سوید سەرکەوتن و پلەی سێ هەمی مۆندیالی جامی جیهانی ژنانیان بەدەست هێنا .
سەرجاوە
--------------- :
DW . WORD. HOME. SPORT
DEUTSCHLAND .
((( تایبەتە بەماڵپەڕو یانەی کوردژینم )))
ئامادەکارو وەرگێران Dawin
کاتتان شاد
لەگەڵ ڕێزی Dawin.


لهسهر هێڵ نییه






دهستت خۆش

[/]لهسهر هێڵ نییه








سةركةوتووبيت

لهسهر هێڵ نییه








dast xoshh
لهسهر هێڵ نییه







دەستەکانی ئێوەی بەڕێزیش خۆشبێت ،
هاوڕێ بەڕێزەکانم ، سوپاس بۆ پەیامەکانتان ،
لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش

لهسهر هێڵ نییه








دةست خؤش

لهسهر هێڵ نییه







دەستو جاوی ئێوەی بەڕێز یش خۆشبێت ،
سوپاس بۆ پەیامەکانتان ، کامەران و ئاسودەبن
لهسهر هێڵ نییه