❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گه‌ردوونزانى له‌ قورئان و سوننه‌تدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-20 20:37:38

peshen
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه ولیر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-30
دواترین سه‌ردان: 2012-12-27
په‌یامه‌كان: 230
ویبگه‌
WindowsMSIE7

گه‌ردوونزانى له‌ قورئان و سوننه‌تدا

گه‌ردوونزانى له‌ قورئان و سوننه‌تدا
ئاماده‌ و پێشكه‌شكردنى:
د.مه‌ریوان ئه‌حمه‌د ره‌شید - دكتورا - فیزیای گەردونی
ئه‌ندامى ده‌سته‌ى باڵاى ناوه‌ند
و الصلاة والسلام على رسولنا محمد و على آله و صحبه و سلم....
به‌ناوى ناوه‌نده‌كه‌مانه‌وه‌ زۆر به‌خێرهاتنى به‌رِێزتان ده‌كه‌ین له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا, بۆنه‌ى له‌دایك بوونى سه‌روه‌رمان پێغه‌مبه‌ر (د.خ).
جێى خۆیه‌تى لێره‌دا باسى هه‌ندێك نموونه‌ى ئیعجازى بكه‌ین له‌ قورئانى پیرۆزدا, كه‌ وه‌ك لاى به‌رِێزتان ئاشكرایه‌ ئه‌م قورئانه‌ موعجیزه‌ى پێغه‌مبه‌رى نازداره‌ (د.خ) و به‌رنامه‌یه‌كه‌ كه‌ له‌و كاته‌ى هاتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر تا ئه‌و كاته‌ى ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ى ئێمه‌ (زه‌وى یه‌ى ئێمه‌) ژیانى بۆ نووسرابێت به‌رنامه‌ى ژیان و كامڵى یه‌تى ژیانى مرۆڤه‌, بۆیه‌ كاتێك باس له‌ قورئان ده‌كه‌ین ئه‌و راستى یه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌م قورئانه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانى ژیانى به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه‌: لایه‌نه‌ كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌كان, لایه‌نه‌ رۆشنبیرى یه‌كان, لایه‌نه‌ ئه‌ده‌بى یه‌كان, لایه‌نه‌ زانستى یه‌كان و .....هتد.

یه‌كێك له‌م لایه‌نه‌ گرنگانه‌ بریتى یه‌ له‌ لایه‌نى زانستى قورئانى پیرۆز, كه‌ ئه‌م لایه‌نه‌ گرنگى یه‌كى زۆرى هه‌یه‌, به‌ تایبه‌تى كاتێك باسى به‌رنامه‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه‌ تا ژیان به‌رده‌وام بێت به‌رنامه‌ى ژیان بێت, بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌سه‌ر بكاته‌وه‌ و به‌پێى سه‌رده‌م, چونكه‌ له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكدا بوارێك پێشكه‌وتووتر ده‌بێت, له‌ رۆژگارى ئه‌مرِۆماندا قسه‌ قسه‌ى زانسته‌.
[كاتێك قورئانى پیرۆز هه‌موو لایه‌نه‌كانى به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌شى دیارى كردووه‌ كه‌ رۆژێك دێته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ زانست بۆ خۆى بێته‌ مه‌یدان و قسه‌ى هه‌بێت له‌سه‌ر رووداوه‌كان و ده‌وروبه‌ر, ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر بیروباوه‌رِى مرۆڤیش, قورئانى پیرۆز له‌گه‌ڵ ئه‌و عه‌قڵانه‌ى له‌بوارى زانستدا كارده‌كه‌ن گفتوگۆى هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها روون كردنه‌وه‌ و به‌رنامه‌ى هه‌یه‌, یه‌كێك له‌و بواره‌ زانستى یه‌ گرنگانه‌ بوارى گه‌ردوونزانى یه‌.

لاى به‌رِێزتان ئاشكرایه‌ كه‌ یه‌كێك له‌و شتانه‌ى كه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ سه‌رنجى مرۆڤه‌كانى راكێشاوه‌ بریتى بووه‌ له‌ ده‌وروبه‌رى, له‌وانه‌ ئاسمان و به‌تایبه‌تى ئه‌ستێره‌كان, زۆرێك له‌ دیارده‌ گه‌ردوونى یه‌كان هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ مرۆڤیان سه‌رسام كردووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ى لىَكردوون, بۆ ئه‌وه‌ى بزانین كه‌ قورئان چ ئاماژه‌ باشى یه‌كى كردووه‌ له‌ بوارى گه‌ردووندا واى به‌چاك ده‌زانم له‌ پێشدا باسى ئه‌ستێره‌ بكه‌ین, پێم باشه‌ له‌ ئه‌ستێره‌كه‌ى خۆمانه‌وه‌ ده‌ست پآبكه‌ین و پاشان وورده‌ وورده‌ هه‌نگاو بنێین بۆ هه‌ساره‌كانى تر و سه‌ربوردێكى خێرا بۆ كۆمه‌ڵه‌ى خۆر و پاشان ده‌وروبه‌رى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر و ئه‌ستێره‌كانى تر.

كۆمه‌ڵه‌ى خۆرى خۆمان له‌ ئه‌ستێره‌یه‌ك پێكهاتووه‌ كه‌ بریتى یه‌ له‌ خۆر, تاقه‌ ئه‌ستێره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى خۆره‌, هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند هه‌ساره‌یه‌ك كه‌ به‌ ده‌ورىدا ده‌سوورِێنه‌وه‌, ئه‌گه‌ر به‌پآى دوورى یان باسى هه‌ساره‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر بكه‌ین ئه‌مانه‌ن: عگــــارد (Mercury), ڤـیـنۆس (Venus), زه‌وى (Earth), مه‌ریخ (Mars), موشته‌رى (Jupiter), زوحه‌ل (Saturn), ئۆرانۆس (Uranus), نیپتۆن (Neptune), پلۆتۆ (Pluto).
ئێمه‌ له‌سه‌ر زه‌وىدا هه‌ندێك پێوانه‌ و قیاسات به‌كاردێنین كه‌ بریتى یه‌ له‌ مه‌تر یان كیلۆمه‌تر, ئه‌مانه‌ تا رادده‌یه‌ك بۆ پێوانى ماوه‌كان له‌ كۆمه‌ڵه‌ى خۆردا به‌ كه‌ڵك دێن, بۆ نموونه‌ ماوه‌ى نێوان زه‌وى و خۆر بریتى یه‌ له‌ 150ملیۆن كیلۆمه‌تر (كه‌ ئه‌مه‌ پآى ده‌ووترێت یه‌ك یه‌كه‌ى گه‌ردوونى),ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پێوانه‌ى نێوان ئه‌ستێره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر بكه‌ین ئه‌م پێوانه‌یه‌ به‌ كه‌ڵك نایه‌ت, كاتێك ده‌چینه‌ فراوانى گه‌ردوون پێویسته‌ یه‌كه‌یه‌كى تر هه‌ڵبژێرین كه‌ بتوانین دوورى نێوان ئه‌ستێره‌كانى پآ بپێوین, بۆیه‌ كه‌ ده‌چینه‌ ده‌ره‌وه‌ى زه‌وى و كۆمه‌ڵه‌ى خۆر یه‌كه‌یه‌كى ترى پێوانه‌ هه‌ڵده‌بژێرین كه‌ بریتى یه‌ له‌ (ساڵى رووناكى).
(ساڵى رووناكى) ئه‌و ماوه‌یه‌یه‌ كه‌ رووناكى له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵدا ده‌یبرِێت به‌ خێرایی (300,000كم) له‌ یه‌ك چركه‌دا, ئه‌مه‌ بریتى یه‌ له‌ 1ساڵى رووناكى, كاتێك زانایان باس و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر كرد بینى یان ماوه‌ى نێوانیان زۆر فراوانه‌ كه‌ كیلۆمه‌تر و ئه‌وانه‌ به‌ كه‌ڵك نایه‌ت بۆ پێوانه‌ى, له‌به‌ر ئه‌وه‌ ساڵى رووناكى یان هه‌ڵبژارد و كاتێك پێوانه‌ى ئه‌و ماوه‌ زۆرانه‌یان كرد بینى یان كه‌ تێكرِاى دوورى نێوان ئه‌ستێره‌كان بریتى یه‌ له‌ 4ساڵى رووناكى (واته‌ ئه‌گه‌ر 4ساڵ به‌ خێرایی رووناكى كه‌ بریتى یه‌ له‌ 300هه‌زار كم له‌ یه‌ك چركه‌دا برِۆین ئینجا ده‌توانین له‌ ئه‌ستێره‌یه‌كه‌وه‌ بچینه‌ سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كى تر).
خۆرى خۆمان ئه‌ستێره‌یه‌كه‌ له‌ گه‌له‌ستێره‌ى ( مجرة )ى رێگاى كاكێشان (درب التبانه‌ Milky Way) كه‌ ئه‌و گه‌له‌ستێره‌یه‌یه‌ كه‌ خۆمانى تێداین, كه‌ نزیكه‌ى 100ملیار (ئێستا ده‌ڵێن 200ملیار) ئه‌ستێره‌ى تێدایه‌, ئه‌میش به‌ پشت به‌ستن به‌ هه‌ندێك پێوانه‌ و ئامارى تایبه‌تى, ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ ئه‌گه‌ر زوربه‌یشیان 4ساڵى رووناكى له‌ یه‌كتره‌وه‌ دووربن ئه‌وه‌ ماوه‌یه‌كى زۆر فراوان ده‌رده‌چێت, ئه‌مه‌ سه‌باره‌ت به‌ گه‌له‌ستێره‌ى خۆمان, خۆ ئه‌كه‌ر دوورتر برِۆین ئه‌وا نزیكترین گه‌له‌ستێره‌ لێمانه‌وه‌, ئه‌گه‌ر بێتو هه‌ردوو گه‌له‌ستێره‌ى ماجه‌لانى گه‌وره‌ (كه‌ 24000ساڵى رووناكى لێمانه‌وه‌ دووره‌) و ماجه‌لانى بچووك كه‌ (26000 ساڵى رووناكى لێمانه‌وه‌ دووره‌) باس نه‌كه‌ین ئه‌وا نزیكترین گه‌له‌ستێره‌ لێمانه‌وه‌ (2.300,000) دوو ملیۆن و سآسه‌د هه‌زار ساڵى رووناكى دووره‌!! كه‌ ناوى (ئه‌ندرۆمیدا)یه‌ (Andromeda), واته‌ ئه‌گه‌ر دوو ملیۆن و سآسه‌د هه‌زار ساڵ به‌ خێرایى رووناكى كه‌ 300هه‌زار كیلۆمه‌تره‌ له‌ چركه‌یه‌كدا برِۆین ئینجا ده‌گه‌ینه‌ ئه‌وآ, ئه‌م ماوه‌ فراوانه‌ى نێوان ئه‌ستێره‌كان تازه‌ بۆ زانایانى سه‌رده‌م ده‌ركه‌وتووه‌ و سه‌رسامى كردوون.
كه‌ ته‌ماشاى قورئانى پیرۆز ده‌كه‌ین ده‌بینین له‌ زوربه‌ى ئه‌و ئایه‌تانه‌ى باسى ئاسمان ده‌كه‌ن, به‌ تایبه‌تى گرنگى یان داوه‌ بــــــــه‌ شوێنى ( موقع )ى ئــــاسمان, ئه‌وه‌تا خواى گه‌وره‌ له‌ سووره‌تى ( الواقعة )دا ده‌فه‌رموێت:

فَلَا أُقْسِمُ بِمَوَاقِعِ النُّجُومِ {75} وَإِنَّهُ لَقَسَمٌ لَّوْ تَعْلَمُونَ عَظِيمٌ {76} ,

واتـــــه‌: سوێند بێت بــــــه‌ جێگــه‌ و ( موقع )ى ئه‌ستێره‌كــــان, چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ بتانزانى یایه‌, بۆتان ده‌رده‌كه‌وت كه‌ ئه‌م سوێنده‌ چه‌ند گه‌وره‌یه‌.

گه‌وره‌یى ئه‌ستێره‌كان و شوێنه‌كانیان و دوورى یه‌كانیان ئێستا زانایانى سه‌رده‌م بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ و ئه‌مه‌ش گرنگى و گه‌وره‌یی ئه‌م ئایه‌ته‌یان بۆ ده‌رده‌خات, لێره‌دا پرسیارێك دێته‌ كایه‌وه‌: ئایا له‌ سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و هاوه‌ڵانى دا چۆن له‌م ئایه‌ته‌ تێگه‌یشتوون؟
چونكه‌ هیچ جۆره‌ پێوانیه‌ك نه‌بووه‌ كه‌ ماناى راسته‌قینه‌ى ئایه‌ته‌كه‌ى پآهه‌ڵسه‌نگێنن و ته‌نیا له‌ سه‌ده‌ى بیسته‌مدا ئێمه‌ راستى ئه‌م بابه‌ته‌مان بۆ روون بووه‌ته‌وه‌, له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێین:
قورئان به‌رنامه‌ى سه‌ر زه‌وى یه‌ تا دونیا دونیایه‌, گه‌وره‌یى یه‌كه‌ى له‌وه‌دایه‌ كه‌ هه‌موو مرۆڤه‌كان و له‌ هه‌موو سه‌رده‌مێكیشدا به‌پآى سه‌رده‌مه‌كه‌ى خۆیان لىَى تێگه‌یشتوون, ئه‌گه‌ر مرۆڤێك بێنین له‌ بوارى گه‌ردوونزانىدا هیچ نه‌زانێت و ته‌نانه‌ت نه‌خوێنده‌واریش بێت, ئه‌گه‌ر بۆ خۆى به‌ چاوى خۆى سه‌یرى ئاسمان بكات ئه‌ستێره‌كان و شوێنه‌كانیان سه‌رنجى راناكێشێت؟! له‌ سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ریشدا (د.خ) ئه‌م تێرِوانینه‌ ساده‌یه‌ كافى بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ماناى ئایه‌ته‌كه‌ تآبگه‌ن, به‌ڵام ئێستا كه‌ زانست و هۆكاره‌ ته‌كنۆلۆجى یه‌كان پێش كه‌وتووه‌ شتى گه‌وره‌تر و سه‌رسورِهێن ترى بۆ ده‌رخستووین و ماناى گه‌ره‌ترى ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌كه‌ى بۆ ده‌رهێناوین, دڵنیاین له‌وه‌ش كه‌ له‌ داهاتوودا شتى گه‌ره‌ترمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و ته‌نها خواى گه‌وره‌ خۆى ده‌زانێت كه‌ چ خوێندنه‌وه‌یه‌كى ترمان ده‌بێت له‌ داهاتوودا بۆ گه‌وره‌یی و (عڤمه‌)تى دووریی و شوێنى ئه‌ستێره‌كان.
كاتێك زانستى گه‌ردوونزانى له‌ سه‌ده‌ى بیسته‌مدا ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ى به‌خۆوه‌ بینى, شتى گه‌وره‌ترى له‌ ( مواقع النجوم) دا بۆ ده‌رخستین, ئێستا باسى تر له‌ ئارادایه‌ و له‌ هه‌ندێك بیردۆزى زانستى یه‌وه‌ ئه‌وه‌ روون بووه‌وه‌ كه‌ ئه‌ستێره‌كان ئێستا ئێمه‌ له‌ شوێنێكدا تێبینى ده‌كه‌ین به‌ڵام له‌راستىدا له‌و شوێنه‌ىدا نه‌ماوه‌, بۆ نموونه‌ ئه‌ستێره‌یه‌ك كه‌ 4ساڵى رووناكى لێمانه‌وه‌ دووربێت, رووناكى هاتوو له‌و ئه‌ستێره‌یه‌وه‌ 4سالڕ ده‌خایه‌نێت ئینجا ده‌گاته‌ ئێمه‌ و ده‌یبینین, واته‌ ئه‌ستێره‌یه‌ك ساڵى 2000 رووناكى بۆ ناردووین ئێمه‌ له‌ 2004دا بینیومانه‌, كه‌واته‌ ئێمه‌ له‌ 2004دا شوێنى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌مان له‌ ساڵى 2000دا بینیوه‌! ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ ئێستا له‌ شوێنى جارانى نه‌ماوه‌ و چووه‌ته‌ شوێنێكى تر, كه‌واته‌ ئه‌م گۆرِینى شوێنانه‌ خۆى له‌خۆىدا گه‌وره‌یی شوێنى ئه‌ستێره‌كان ده‌رده‌خات كه‌ ئایه‌ته‌كه‌ى سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ى پێداوه‌ ( بِمَوَاقِعِ النُّجُومِ ) واته‌: به‌ شوێنى ئه‌ستێره‌كان.

لێره‌وه‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كى ترمان بۆ ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمان كرد, ئێستا ئێمه‌ له‌سه‌ره‌تاى ده‌ست پآكردنى ئه‌م كۆرِه‌وه‌ به‌ سه‌دان هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌ شوێنى خۆمان لاچووین و ئێمه‌ش شوێن گۆرِینمان هه‌یه‌ له‌م گه‌ردوونه‌دا, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه‌ پابه‌ند بووین به‌ كۆمه‌ڵه‌ى خۆره‌وه‌ و ئه‌ویش پابه‌نده‌ به‌ گه‌له‌ ستێره‌كه‌مانه‌وه‌, لێره‌وه‌ لایه‌نێكى تر له‌ فراوانى گه‌ردوون دێته‌ كایه‌وه‌ كه‌ زانایان له‌ سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى پێشووه‌وه‌ هه‌ستیان پێكرد , ئه‌ویش بریتى یه‌ له‌ فراوان بوونى گه‌ردوون.
وه‌ك سه‌ره‌تا ئاماژه‌مان پێدا یه‌كه‌ى سه‌ره‌كى پێكهاته‌ى گه‌ردوون بریتى یه‌ له‌ ئه‌ستێره‌, فراوان بوونى گه‌ردوون له‌ قورئانى پیرۆزیشدا ئاماژه‌ى پێدراوه‌, خواى گه‌وره‌ له‌ سووره‌تى ( الذاريات )دا ده‌فه‌روێت:

وَ السَّمَاءَ بَنَيْنَاهَا بِأَيْدٍ وَإِنَّا لَمُوسِعُونَ {47} ,

واته‌: ٍهه‌ر ئێمه‌ ئاسمانمان دروست كردووه‌ و به‌رده‌وام فراوانى ده‌كه‌ین, ئه‌مه‌ راستى یه‌كى دان پێدانراوى رۆژگارى ئه‌مرِۆمانه‌.

ئه‌م فراوان بوونى گه‌ردوونه‌ یه‌كێك له‌ كه‌ڵه‌ زانایانى فیزیاى نوآى خسته‌ هه‌ڵه‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش زانا (ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین) بوو, ئه‌نیشتاین له‌ بیردۆزه‌كانىدا باسى له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ گه‌ردوون وه‌ستاوه‌, ته‌نانه‌ت له‌ یه‌كێك له‌ تیۆره‌كانىدا نه‌گۆرِێكى ماتماتیكى هێنا كه‌ فه‌رزى كرد كه‌ ده‌بێت گه‌ردوون وه‌ستاو بێت, له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زانایانى ئیماندار به‌ پشت به‌ستن به‌ ئایه‌ته‌كانى قورئان باوه‌رِیان وابوو كه‌ نابێت و ناكرێت گه‌ردوون وه‌ستا بێت, تاوه‌كو یه‌كێكى تر له‌ زانا ناسراوه‌كانى گه‌ردوونزانى به‌ناوى (ئه‌دوین هه‌بلڕ) هات و له‌كۆتایی بیسته‌كانى سه‌ده‌ى رابوردوودا هه‌ستا به‌ تێبینى كردنى ئه‌ستێره‌كانى گه‌ردوون و بۆى ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌ستێره‌كان له‌ تێكرِاى گه‌ردووندا ئه‌و تیشكى رووناكى یه‌ى كه‌ ده‌ینێرن شه‌به‌نگێكى سوور ده‌نێرن, به‌ ئاوێته‌ كردنى ئه‌م راستى یه‌ له‌گه‌ڵ دیارده‌یه‌ك له‌ فیزیادا كه‌ پێى ده‌ووترێت دیارده‌ى دۆپله‌ر گه‌یشته‌ ئه‌و راستى یه‌ى كه‌ ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ و گه‌له‌ستێرانه‌ى له‌ ده‌ورماندان له‌ گه‌ردووندا هه‌موویان لێمان دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌, واته‌ گه‌ردوون له‌ كشاندایه‌, ئه‌م زانایه‌ هه‌ستا به‌ ده‌عوه‌ت كردنى ئه‌نیشتاین بۆ سه‌ردانى ( مرصد )ه‌كه‌ى, كه‌ پاشان ئه‌نیشتاین بیروباوه‌رِى گۆرِى و له‌ كۆتایی ژیانىدا ده‌یووت: یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه‌ى كه‌ له‌ ژیانمدا تآى كه‌وتم ئه‌وه‌ بوو كه‌ گه‌ردوونم به‌ وه‌ستاو دانا, ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ باشى یه‌كه‌ بۆ فراوان بوونى گه‌ردوون له‌لایه‌ن گه‌وره‌ زانایانى فیزیاوه‌.

به‌رِێزان كه‌ دیسانه‌وه‌ سه‌یرى ( مواقع ) و جێگه‌ى ئه‌ستێره‌كان ده‌كه‌ین, فراوان بوونى گه‌ردوون چ سه‌ره‌نجامێكى ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ر فراوان بوونى گه‌ردوون به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ده‌گاته‌ رادده‌یه‌ك كه‌ دیسانه‌وه‌ یاسای گه‌ردوونى تێك ده‌چێت, ئه‌گه‌ر ئه‌م فراوان بوونى گه‌ردوونه‌ به‌رده‌وام نه‌بێت و بوه‌ستێت به‌هۆى بوونى رێژه‌یه‌كى چرِى دیارى كراو كه‌ سنوورى بۆ داده‌نێت, ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى جارێكى تر گه‌ردوون بچێته‌وه‌ یه‌ك و بگه‌رِێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تاى پێك هاتنى گه‌ردوون, له‌ فراوان بوونى گه‌ردووندا خاڵێكى گرنگى تر هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ گه‌ردوون ناكۆتا ( أزلي ) نى یه‌ و دروستكارى هه‌یه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌یه‌, ئه‌گه‌ر بێتو هه‌ر شتێك به‌ره‌و بڵاوبوونه‌وه‌ بچێت (وه‌ك گه‌ردوون) ئه‌مه‌ ماناى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ره‌تا خاڵێك هه‌بووه‌ كه‌ لێوه‌ى ده‌ستى پآكردووه‌, واته‌ خاڵێكى سه‌ره‌تا هه‌بوو و ئینجا به‌ تێپه‌رِبوونى كات به‌سه‌رىدا فراوان بووه‌ و زیادى كردووه‌ به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌, ئه‌مه‌ واى له‌ زوربه‌ى زانایانى فیزیا كردووه‌ كه‌ بڵێن گه‌ردوون سه‌ره‌تا له‌ خاڵێكه‌وه‌ ده‌ستى پێكردووه‌, ئه‌مه‌یش ده‌ست پێكردنه‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ دیسان قورئانى پیرۆز ئاماژه‌ى پآكردووه‌, كه‌واته‌ باس له‌ ئه‌ستێره‌كان و فراوان بوونى گه‌ردوون یه‌كێكه‌ له‌و مه‌سه‌له‌ گرنگانه‌ى كه‌ له‌ قورئاندا ئاماژه‌یان پێكراوه‌.

راستى یه‌كى تر كه‌ له‌م ساڵانه‌ى دوایىدا بۆ زانایان روون بووه‌وه‌, باسێكى زۆر گرنگه‌ له‌ قورئانى پیرۆزدا و ئاماژه‌یه‌كى سه‌رسورِهێنه‌رى تێدایه‌, ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ سووره‌تى ( الحديد )دا له‌ به‌شێك له‌ ئایه‌تى (25)دا ده‌فه‌رموێت:

وَأَنزَلْنَا الْحَدِيدَ فِيهِ بَأْسٌ شَدِيدٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ ,

بۆچى خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ( وَأَنزَلْنَا الْحَدِیدَ) به‌ ماناى ئه‌وه‌ى كه‌ ئێمه‌ كانزاى (ئاسن)مان له‌ ئاسمانه‌وه‌ دابه‌زانده‌ سه‌ر زه‌وى, و بۆچى نافه‌رموێت: ئێمه‌ (ئاسن)مان دروست كرد له‌سه‌ر زه‌وى دا؟
زانایانى گه‌ردوون له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ دروست بوونى زه‌وى و پێكهاته‌ى زه‌وى دا شتى سه‌ر سورِهێنه‌ریان بۆ روون بووه‌وه‌, له‌وه‌ سه‌رسام بوون كه‌ ئایا ئاسن له‌سه‌ر زه‌وى هى خودى زه‌وى خۆیه‌تى یاخود له‌ شوێنى تره‌وه‌ بۆى هاتووه‌؟ ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى له‌م بواره‌دا كران ئه‌وه‌یان روون كرده‌وه‌ كه‌ ئاسن هیچ ووزه‌یه‌ك نى یه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ى خۆردا به‌ ووزه‌ى خۆریشه‌وه‌ كه‌ بتوانێت ئاسن دروست بكات, ئیللا ده‌بێت له‌ ده‌ره‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى خۆریشه‌وه‌ هاتبێت, با بزانین چۆن؟
ئه‌ستێره‌كان قۆناغى ژیانیان هه‌یه‌ وه‌ك مرۆڤ چۆن له‌ ژیانى دا به‌ قۆناغه‌كانى (منداڵى, لاوێتى, كاملڕ بوون, پیریی و مردن)دا ده‌رِوات, ئه‌ستێره‌كانى گه‌ردوونیش هه‌مان حاڵتیان به‌سه‌ردا دێت, كاتێك ده‌ڵێین ئه‌ستێره‌یه‌ك گه‌نجه‌ یان له‌ لاوێتى دایه‌ ئه‌وه‌ ماناى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زوربه‌ى زۆرى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ له‌ گازى هایدرۆجین پێك هاتووه‌, بۆ نموونه‌ خۆرى خۆمان ئه‌ستێره‌یه‌كى گه‌نجه‌, هایدرۆجین مادده‌ى سه‌ره‌كى یه‌تى بۆ دروست بوونى ئه‌و ووزه‌ و رووناكى یه‌ى كه‌ پێمان ده‌گات, له‌ خۆردا له‌ هه‌ر چركه‌یه‌كدا 616ملیۆن ته‌ن له‌ مادده‌ى خۆر كه‌ هایدرۆجینه‌ ده‌گۆرِدرێت بۆ 612ملیۆن ته‌ن له‌ گازى هیلیۆم, واته‌ له‌ هه‌ر چركه‌یه‌كدا 4ملیۆن ته‌ن له‌ مادده‌ى خۆر نامێنێت له‌ كردارێكدا كه‌ پآى ده‌ووترێت كردارى ناووكه‌ یه‌كبوون, ئه‌م مادده‌یه‌ نامێنێت و ده‌گۆرِێت بۆ رووناكى و گه‌رمیی و ووزه‌, به‌شى زه‌وى خۆمان له‌و گه‌رمى یه‌ ته‌نها بریتى یه‌ له‌ یه‌ك به‌ش له‌ 2ملیۆن به‌ش!!
كه‌واته‌ كاتێك ئه‌ستێره‌كه‌ له‌ قۆناغێكى ژیانى یه‌وه‌ ده‌چێته‌ قۆناغێكى تره‌وه‌, وورده‌ وورده‌ هادرۆجینه‌كه‌ى سه‌رف ده‌كات و ده‌بێت به‌ هیلیۆم, پاشان ئه‌ویش سه‌رف ده‌كات و ده‌بێت به‌ مادده‌یه‌كى قورستر (وه‌ك كاربۆن), كه‌ ئه‌ویش سه‌رف ده‌كات و تا ده‌كاته‌ قۆناغێك ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ مادده‌ى ناوى ده‌بێت به‌ ئاسن, كه‌ بوو به‌ ئاسن ئه‌و ئاسنه‌ ووزه‌یه‌كى یه‌كجار زۆرى ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوێته‌وه‌, كه‌ ئه‌م كرداره‌ ئه‌و كردارى تواندنه‌وه‌ ئاسایى یه‌ نى یه‌ كه‌ له‌سه‌ر زه‌وىدا هه‌مانه‌, ئه‌بێت ئه‌و كرداره‌ بگاته‌ ناوكى ئه‌تۆمى ئاسنه‌كه‌ و كردارى ناوكه‌ یه‌كبوونى به‌سه‌ردا بهێنێت و ووزه‌ى لىَبدات, به‌ڵام هیچ ئه‌ستێره‌یه‌ك نى یه‌ كه‌ بتوانێت ئه‌مه‌ بكات.
چونكه‌ كاتێك ئه‌و ئاسنه‌ به‌سه‌ر ناوكى ئه‌ستێره‌كه‌دا كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بێت, ئیتر تحویل نابێت و ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ ده‌گاته‌ قۆناغى كوژانه‌وه‌ و مردن و فه‌وتان, لێره‌دا ده‌بینین خواى گه‌ره‌ له‌ قورئانه‌كه‌ى دا ئاماژه‌ى به‌م راستى یه‌ داوه‌ له‌سووره‌تى (التكویر)دا كه‌ ده‌فه‌رموێت:

إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ {1} ,

واته‌: رۆژێك دێت كه‌ خۆر ده‌پێچرێته‌وه‌ و رووناكى نامێنێت, ئه‌م (تكویر) یان كوژانه‌وه‌یه‌ى له‌ ئایه‌ته‌كه‌دا هاتووه‌ كاتێك رووده‌دات كه‌ مادده‌ى ناو ئه‌ستێره‌كه‌ ده‌گۆرِێت بۆ هیلیۆم و كاربۆن و دواتر ده‌بێت به‌ ئاسن, ئیتر كوژانه‌وه‌ و مردن و فه‌وتان له‌ ئه‌ستێره‌كه‌دا رووده‌دات, كه‌ به‌كه‌ڵكى ژیانى ده‌وروبه‌ریشى (ئه‌وانه‌ى له‌ هه‌ساره‌كانى ده‌ورىدان) نایه‌ت, وه‌ك زه‌وى كه‌ به‌ كوژانه‌وى خۆر ئه‌میش ده‌مرێت.

ئه‌م كه‌ڵه‌كه‌ بوونى ئاسنه‌ ئیتر تواناى ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ نایه‌ڵێت و دیارده‌یه‌كى لىَدروست ده‌كات كه‌ به‌ نۆڤا (Nova) و سوپه‌ر نۆڤا (Super Nova) ناوده‌برێت, ئه‌میش به‌پآى بارسته‌ى ئه‌ستێره‌كه‌, كه‌ ئه‌م دیاردانه‌ بریتى یه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌كه‌ كه‌ مادده‌كه‌ى ناوى فرِآ ده‌داته‌ ده‌رآ, ئه‌و هه‌ساره‌ و كۆمه‌ڵانه‌ى له‌ نزیكى دان (وه‌ك زه‌وى) به‌هۆى هێزى كێش كردنه‌وه‌ ئاسنه‌كه‌ى ده‌گاتآ, زانایان زۆر به‌ چرِ وپرِى له‌م مه‌سه‌له‌یه‌یان كۆڵى یه‌وه‌ و بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ (فعلاً) ئه‌و ئاسنه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى زه‌وى خۆمانه‌وه‌ هاتووه‌, كه‌ وه‌ك ووتمان ئاماژه‌ باشى یه‌كه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ سووره‌تى (الحدید)دا ده‌فه‌رموێت:

وَأَنزَلْنَا الْحَدِيدَ فِيهِ بَأْسٌ شَدِيدٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ .

له‌ كۆتایى دا پێم باشه‌ باسى ئایه‌تێكى تر و ئاماژه‌یه‌كى گه‌ردوونى تر بكه‌ین له‌ قورئانى پیرۆزه‌وه‌, كه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:

وَلَقَدْ زَيَّنَّا السَّمَاء الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ الملك5,

واته‌: ئێمه‌ ئاسمانمان رازاندووه‌ته‌وه‌ و كردوومانه‌ به‌ چراخان (به‌هۆى ئه‌ستێره‌كانه‌وه‌), ئه‌مه‌وآ باسى ئه‌وه‌ بكه‌م كه‌ له‌ هه‌موو سه‌رده‌مێك له‌ سه‌رده‌مه‌كاندا كه‌ باسى (مێابیح) یان چرا كرابێت هه‌موو كه‌سێك (مێباح)ى ناسیوه‌, كه‌ ئه‌گه‌ر ئاگرێك بۆ رووناكى به‌كار هاتبێت (مێباح)ى ناوبووه‌, به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شێوازى رووناكى یه‌كه‌شى جیاواز بێت هه‌ر به‌ (مێباح) ناوبراوه‌, كاتى خۆى مسوڵمانان (هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر) كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌یان خوێندووه‌ته‌وه‌ به‌شى خۆیان لێى تێگه‌یشتوون و ئیمانیشیان به‌ ده‌سه‌ڵاتى خواى گه‌ره‌ له‌ دانانى ئه‌و چراخا


سه رچاوه:haiv

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن peshen (2011-07-20 20:47:38)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2014-02-08 08:01:31

Mhamada
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2013-12-07
دواترین سه‌ردان: 2014-02-08
په‌یامه‌كان: 36
WindowsSafari

Re: گه‌ردوونزانى له‌ قورئان و سوننه‌تدا

رەحمەت لە بابت دەست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net