.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












كه‌سێك نیه بێ كێشه‌و خهیاڵو مهرامو ئاوات و ئاره‌زوو له‌م ژینه‌دا ژیانی ڕۆژانه‌ی نه‌باته سه‌ر، هه‌ریه‌كه‌مان كۆمه‌ڵیك شت له زۆربه‌ی ساته‌كاندا ئازاری ده‌روونمان دهداتو كاتهكانمانی پێ فه‌رامۆش ئه‌كرێت .
هه‌موو ئه‌مانه‌ش له ده‌روونماندا لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌تی بۆ ئه‌كرێت، له هه‌موو تهنیاییهكیشدا به بیركردنه‌وه له رێگه‌چاره‌كانی ئازارمان ده‌دات، زۆربه‌ی ساتیش گوێبیستی ئه‌و باسانه ده‌بین كه بۆكهمێكیش بێت ده‌روونمانی پێ فراوان بێت، یان له ڕێی خه‌یاڵه قوڵهكانهوه خۆمانی پێ شاد ده‌كه‌ین، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین ئه‌و كه‌سانه بناسن كه بیركردنه‌وه‌و بۆچوونیان به‌جۆرێك له جۆره‌كان نزیكه لێمانه‌وه، تا ئه‌و هه‌سته بۆ خۆمان دروست بكه‌ین كه كه‌سانێكی تریش له‌م ژینه‌دا ژیانیان به‌م شێوه‌یه‌و به‌م بیركردنه‌وه‌یه به‌ڕێ ئه‌كه‌ن، تا ئه‌و ڕاستیه بۆ خۆمان بسه‌لمێنین كه بیركردنه‌وه‌كانمان له جێی خۆیدایه‌و ئاواتی هاتنهدیشی زۆر گه‌وره‌یه .
یه‌كێك له‌و ڕێگایانه‌ی كه ده‌مان گه‌یه‌نێته سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌م بیركردنه‌وانه فراوانی‌و سافبوونی ده‌روونه، چونكه هۆكارێكه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه‌ی كه له مێشكماندا نهخشاندومانه، ئه‌وه‌ش بزانین كه ده‌روون ساف بوو، ئه‌وا هه‌ست ده‌بێت، سۆز ڕه‌نگ ئه‌داته‌وه، خۆشه‌ویستی په‌ل ئه‌كێشێت، بیركردنه‌وه فراوان ده‌بێت، ئازار له ڕووی فكری‌و جه‌سته‌ییه‌وه كه‌م ده‌بێته‌وه‌و به‌ره‌و له ناوچوون ده‌چێت .
مرۆڤه‌كانیش هه‌موو كاتێك ناتوانن به‌سه‌ر ده‌رونیاندا زاڵ بن، بهلاَم مه‌رجه كه كار بۆ ئه‌و ڕێگایانه بكه‌ن كه ده‌توانن هه‌میشه بگه‌نه پله‌ی سه‌ركه‌وتن و خۆیانی پێ شاد بكه‌ن. له‌وانه :
* خه‌یاڵكردن له شته‌كان بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی لای هه‌ریه‌كه‌مان دروستكردووه، كه هه‌ندێك جار یه‌ك لایه‌نه بیری لێده‌كه‌ینه‌وه‌و ناگه‌ینه ئه‌نجام، بۆیه كاتێك كه خه‌یاڵێك له‌لات دروست ده‌بێت، زۆر مه‌یهێڵه‌ره‌وه، گه‌ر بریكردنهوهكهت قورسیش بێت یان ئه‌و ئاره‌زووه‌ی كه له ناخت‌دا نهخشاندووتهو بۆته‌هۆی داگیركردنی چه‌ندین كاتی ته‌نیاییت هه‌رچۆنێك بێت بۆ كه‌سێكی له خۆت گه‌وره‌تر و تێگه‌یشتووتر باسی بكه گه‌ر ڕه‌گه‌زی جیاواز تر له‌خۆت بێت باشتره، داوای ئه‌وه‌ی لێبكه ڕێگه‌چاره‌ت بۆ بدۆزێته‌وه و له‌لای خۆیه‌وه یارمه‌تیت بدات، چونكه هێشتنه‌وه‌و نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام به‌هۆی یه‌ك ههڵوێستیتهوه، ئازارێكی زۆر‌و كاتێكی دوور‌و درێژت لێ داگیر ده‌كات، سه‌رئه‌نجامه‌كه‌شی باش نابێت، به‌مه‌ش كارده‌كاته سه‌ر هه‌ستت و بۆشاییه‌كی گه‌وره‌و بێ وهلاَم له‌ناو ناخدا ده‌كێشێت.
* كه‌سێك نیه له‌م ژینه‌دا كه‌سێكی تری خۆش نه‌وێت، كاتێك له ڕووی خۆشه‌ویستیه‌وه كه‌سێكت خۆش ده‌وێت واته " ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر"، ده‌ته‌وێ ئه‌وه‌ی له ناختدایه زوو پێی بگه‌ینیت تا له‌هه‌ست و سۆزی تۆ بگات به‌رامبه‌ری، بهلاَم به‌هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ندێ باری تره‌وه نا‌توانیت هه‌ستتی بۆ ده‌ربڕیت، به‌مه‌ش زۆربه‌ی جار یه‌كلایه‌نه بیری لێده‌كه‌یته‌وه كه ده‌بێته هۆی ئازاردانت، یه‌ك لایهنیشت بۆ بیركردنه‌وه له‌ڕێگه چاره‌كان و ده‌رنه‌بڕینی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، زیاتر ئه‌و كه‌سه‌ت لا نامۆ ده‌كات و زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت كه بتوانی لێی بچیته پێشه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌سته زووتر ده‌ربڕیت و ئه‌وه‌ی له‌ناختدایه بیخه‌یته به‌رده‌می، ئه‌نجامه‌كه‌ی له دوو ڕووه‌وه باش ده‌بێت له‌سه‌رت :
1. ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی تۆی پێ قبوڵكراو خه‌م و خۆشیه‌كانی له دڵ بۆ گرتی، ئه‌وا تۆ زووتر له‌و خه‌یاڵه پڕ ئازاره بێچاره‌یه ڕزگارت ئه‌بێت، هه‌نگاویش بۆ دوای له‌گه‌ڵ یهكبونیدا ئه‌نێیت، گۆڕانكاری له بیركردنهوهكانتدا ده‌گۆڕێت بۆ ئاواتێكی نوێتر، شادییه‌كی بهتامو خۆشیش ئه‌بێته میوانی هه‌میشه‌یی ساته ته‌نیاییه‌كانت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه توانیویشته پێی بگه‌یت، نه‌خشه بۆ مه‌رامێكی تر له‌ناو دڵتَدا ده‌كێشیت، چونكه خۆت به‌كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌نگاوه‌كانت له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌یت، له به‌رئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی گه‌وره‌ترین ئاواتی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ره كه به‌و كه‌سه بگات كه خۆشی ئه‌وێت، ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت، ده‌ربڕینی ناخ بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت خۆتت زیاتر لا خۆشه‌ویست تر ده‌كات.
2. ئه‌گه‌ر له كاتێكدا تۆی پێ قبوڵ نه‌كراو چه‌ند هه‌نگاوێكت بۆ ناوه بهلاَم ئه‌و تۆی نه‌ویستووه، تۆ ده‌توانیت ئه‌و له مێشكی خۆتدا فڕێ بده‌یته ده‌ره‌وه، ، هه‌نگاویش بۆ دروستبوونی خۆشه‌ویستییه‌كی تر ده‌ده‌یت له ناخت‌دا، یه‌كجاره‌كی كۆتایی به‌و خهیالاَنه ده‌هێنیت كه به‌درێژای ساته ته‌نیاییه‌كان و شه‌وگاره دوور‌و درێژه‌كان بووه‌ته هۆی بیركردنه‌وه‌ت لێی، چونكه گه‌ر كه‌سێك تۆی پێ قبوڵ نه‌كرا ئه‌گه‌یته ئه‌و هه‌نگاوه‌ی له ناخت‌دا دهریبێنیو ئه‌و بۆشاییه به‌كه‌سێكی تر پڕبكهیته كه بتوانێ له‌گه‌ڵ تۆدا ژیان به‌ڕێ بكات له هه‌موو ساته‌كاندا، ئه‌وه‌ش بزانه " ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێكی بۆت نه‌نا، هه‌رگیز بیر له ههنگاونای تری لێ مه‌كه‌ره‌وه".
* كاتێك كه له ڕووی قسهیهكهوه یان هه‌ڵسوكه‌وتێكی نه‌شیاوه‌وه به‌رامبه‌ره‌كه‌مان ئازار ده‌ده‌ین، بهلاَم دوای ئه‌وه بێتاقه‌تی ڕوو له‌جه‌سته‌و ده‌روونمان ده‌كات به‌هۆی ئه‌و جولاَنهوهیهمان به‌رامبه‌ری، پێویسته بچین داوای لێبوردنی لێبكه‌ین و به‌ڵێنی بده‌ینێ كه جارێكی تر ئه‌و هه‌ڵوێسته یان ئه‌و كرداره دووباره نه‌كه‌ینه‌وه تا بۆشاییه‌ك نه‌بێت كه ڕێگه‌چاره‌ی ههبێتو هه‌نگاوی بۆ نه‌نێین له ناخماندا .
* له هه‌ندێك كاتدا له‌نێوماندا ڕكه‌به‌رایه‌تی وه‌كو هه‌ڵوێستێكی نه‌شیاو ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، به‌مه‌ش كارده‌كاته سه‌رمان كه چاره‌سه‌ركردنی ده‌بێته كارێكی قورس و هه‌میشه سوچێك له‌ناو دڵمان داگیر ده‌كات، به‌بچوكترین باس و هه‌ڵسوكه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و قینه‌مان لادروست بووه دڵمان ئازار ده‌خوات و خه‌فه‌تی پێ ده‌خۆین، بۆیه پێویسته هه‌رگیز بیر له كینه‌به‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ چواردهورهكهماندا نه‌كه‌ینه‌وه، گه‌ر زانیشمان كه‌سێك ئه‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئازارمان بدات، به‌ته‌نیا جیای بكه‌ینه‌وه و پێی بڵێین كه به‌و جولاَنهوهیه من بێتاقه‌ت ئه‌بم، تكات لێ ئه‌كه‌م حه‌زناكه‌م دووباره‌ی بكه‌یته‌وه، ته‌نها بۆ ئاسووده‌بوونی ده‌روونمان با ئه‌مه بكه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام كاری نه‌شازی به‌رامبه‌رمان كرد، بیر له‌وه نه‌كه‌ینه‌وه كه تۆڵه‌ی چه‌ندجاره‌ی ئه‌وه‌ی خۆی لێ بكه‌ینه‌وه، چونكه كاتێكی زۆر له‌ناو ده‌رونمان به‌فیڕۆ ده‌چێت بۆ مهرامهكانمان، له‌به‌ر ئه‌وه با بیده‌ینه ده‌ست قه‌ده‌ر، ئه‌و خۆی تۆڵه‌ی كرداره نابهجێیهكی به‌قورسترین شێوه لێ ده‌كاته‌وه گه‌ر به‌بێ هۆ لهسهرمانی كێشابێت .
بۆیه له كۆتاییدا ده‌ڵێم با ئه‌و كردارانه‌ی كه ئازارمان ده‌دات دووركه‌وینه‌وه لێی گه‌ر ڕێگه‌چاره‌ی نه‌بوو ، هه‌رگیزیش جارێكی تر نه‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ری، ئه‌و ئاره‌زووانه‌ی كه خۆمان له ناخماندا كێشاومانه و بووه‌ته هۆی كاردانه‌وه‌ی خراپ له سه‌رمان ، به‌خۆمان بڵێین ئه‌ی حه‌زه ناشرینه‌كه له سه‌ره‌تادا هه‌ر خۆم له ناخمدا دروستم كردی بۆ ئه‌وه‌ی بمگه‌یه‌نیته پله‌یه‌كی جوانی له ژین‌دا، نه‌مزانی هه‌له‌كه ده‌قۆزیته‌وه و ده‌ته‌وێت به‌چه‌ندین وێنه‌ی ناشرین ڕۆژانه ئازارم بده‌یت، به‌ڵێن بێت له پێناو سه‌رفرازی ده‌روونمدا به‌ده‌ستی خۆم له‌ناوت به‌رم " .
هه‌میشه به‌چه‌ند به‌ڵێنێكی به‌هێزو به‌بێ شكاندن، ڕۆژانه له‌گه‌ڵ سپێده‌ی به‌یانیدا با گه‌وره‌یی خۆمان بۆ ده‌روونمان بسه‌لمێنین، دیارییه‌كی به‌م شێوه‌یه پێشكه‌ش بكه‌ین :" ئه‌ی ده‌روون و ناخه سهرفرازهكهم، ئازاری دوێنێت به‌هیچ جۆرێك ناخه‌مه سه‌ر خه‌می ئه‌مڕۆ، تا خۆشی ئه‌مڕۆشم لێ نه‌كات، هه‌رگیز ڕۆژێكی تر له ڕۆژگارم له‌گه‌ڵ خه‌مێكی بێ چاره‌دا به‌ڕێ ناكه‌م، ئه‌و خهیالاَنهی كه به‌درێژایی شه‌وگاری ڕه‌شیش له‌سه‌ر جێگا له‌نێو مێشمكدا له جۆره‌ها شێوه‌دا خۆی بینیوه‌ته‌وه و ئازاری داوم، فڕێی ده‌ده‌مه ده‌ره‌وه، تا كارنه‌كاته سه‌رم و وێنه‌م له‌و شوێنانه باته‌وه كه‌كاری تیادا ده‌كه‌م و چوار دهورهكهشم به‌سیما و جوڵهكانم ئازاره‌كانم بخوێننه‌وه".
NNA

له‌سه‌ر هێڵ نییه




allllllla-- babatekye xosh bw lam
basssssssss xozga aw kasa_ xrapana(awrekyan lam wsha jwana adayawa) ta hast ba naseenye xoyan bkan w bgordreen ,, doste mabastm (ba gshtye_ xalke raftar nashreena)a...... xozga
mn wak xom kaseekm haz akam barambarakam la XOM bashtr bee
barast e lam rojgaraye aestada- dlsoze ee kam botawaa
rq w kena w tamahh zor wezhdaneey (handek mrovee)E goreeewa
awash aegareenmawa bo xwdee parwardae aw kasa w chwar dawrakayee
balam wak nwseewta : awaee hangawtt bo nannet, hargez ber la hangaw nanyee makarawa
.....................jwana ......................
dast xosh doste
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن kchakam (2007-12-19 09:47:37)

له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas bo peyam w wtakant kchakam gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه


dast xosh bet dosty gyan

له‌سه‌ر هێڵ نییه






swpas taben gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه



بۆیه له كۆتاییدا ده‌ڵێم با ئه‌و كردارانه‌ی كه ئازارمان ده‌دات دووركه‌وینه‌وه لێی گه‌ر ڕێگه‌چاره‌ی نه‌بوو ، هه‌رگیزیش جارێكی تر نه‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ری، ئه‌و ئاره‌زووانه‌ی كه خۆمان له ناخماندا كێشاومانه و بووه‌ته هۆی كاردانه‌وه‌ی خراپ له سه‌رمان ، به‌خۆمان بڵێین ئه‌ی حه‌زه ناشرینه‌كه له سه‌ره‌تادا هه‌ر خۆم له ناخمدا دروستم كردی بۆ ئه‌وه‌ی بمگه‌یه‌نیته پله‌یه‌كی جوانی له ژین‌دا، نه‌مزانی هه‌له‌كه ده‌قۆزیته‌وه و ده‌ته‌وێت به‌چه‌ندین وێنه‌ی ناشرین ڕۆژانه ئازارم بده‌یت، به‌ڵێن بێت له پێناو سه‌رفرازی ده‌روونمدا به‌ده‌ستی خۆم له‌ناوت به‌رم " .
هه‌میشه به‌چه‌ند به‌ڵێنێكی به‌هێزو به‌بێ شكاندن، ڕۆژانه له‌گه‌ڵ سپێده‌ی به‌یانیدا با گه‌وره‌یی خۆمان بۆ ده‌روونمان بسه‌لمێنین، دیارییه‌كی به‌م شێوه‌یه پێشكه‌ش بكه‌ین :" ئه‌ی ده‌روون و ناخه سهرفرازهكهم، ئازاری دوێنێت به‌هیچ جۆرێك ناخه‌مه سه‌ر خه‌می ئه‌مڕۆ، تا خۆشی ئه‌مڕۆشم لێ نه‌كات، هه‌رگیز ڕۆژێكی تر له ڕۆژگارم له‌گه‌ڵ خه‌مێكی بێ چاره‌دا به‌ڕێ ناكه‌م، ئه‌و خهیالاَنهی كه به‌درێژایی شه‌وگاری ڕه‌شیش له‌سه‌ر جێگا له‌نێو مێشمكدا له جۆره‌ها شێوه‌دا خۆی بینیوه‌ته‌وه و ئازاری داوم، فڕێی ده‌ده‌مه ده‌ره‌وه، تا كارنه‌كاته سه‌رم و وێنه‌م له‌و شوێنانه باته‌وه كه‌كاری تیادا ده‌كه‌م و چوار دهورهكهشم به‌سیما و جوڵهكانم ئازاره‌كانم بخوێننه‌وه".
بابةتيكى بةسودو جوانة بةتايبةت ئةم ديرانة زؤر تاثيرى لةسةر بيركردنةوةم هةية ..
دةست خؤش دؤستى ئازيز
بةردةوامى و سةركةوتن لة بيشةى كةسانى وةك بةريزتانة

له‌سه‌ر هێڵ نییه






سوپاس بؤ بةيامةكةت بةرێزم جيهانى ئازيز
سوباس بؤ هةست و ووتةكانى بةريزت منيش بةختةوةرى و سةركةوتنت بؤ دةخوازم ....
كاتيكي خؤش ئازيز گيان ..
له‌سه‌ر هێڵ نییه