.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






كەمپینێك لە كۆیە پێك دێت بۆ ئەوەی كەس بۆی نەبێت بە بێ بەرانبەر گۆرانیی (تایەر تۆفیق) بڵێتەوە.
كۆمەڵێك لە گەنجانی شارۆچكەی كۆیە، خەریكی پێكهێنانی كەمپینێكن دژی ئەو گۆرانیبێژانەی دەیانەوێت گۆرانییە كۆنەكان بڵێنەوە و داوا دەكەن بەشێك لە داهاتی ئەو گۆرانییە بدەن بە خانەوادەی گۆرانیبێژە كۆچكردووەكان.
لە بەرسیڤدا، گۆرانیبێژێكیش ئاماژە دەدات ك...ە تاوەكوو ئێستا هونەرمەند نەیتوانیوە بە هونەرەكەی بژیت، ئیتر چۆن دەتوانێت بڕە پارەیەك بۆ خانەوادەی هونەرمەندە كۆچكردووەكان تەرخان بكات و یاساناسێكیش پێی وایە، خانەوادەی گۆرانیبێژە كۆچكردووەكە بۆی هەیە داوای یاسایی تۆمار بكات و داوای مافی خۆی بكات.
زۆرێك لە گۆرانیبیژە تازەكان، لە هەر ئەلبوومێكدا 1 تا 2 گۆرانیی هونەرمەندە كۆچكردووەكان دەڵێنەوە و زۆر جاریش لەبەر ئەو گۆرانییانە بە هەزاران سێدی لێ دەفرۆشرێت و قازانجێكی زۆر لە ئەلبوومەكە دەكرێت، بەڵام تاوەكوو ئێستا هیچ كامێك لەو گۆرانیبێژانە بڕێك لە داهاتی ئەلبوومەكەیان نەداوە بە خانەوادەی ئەو هونەرمەندە كۆچكردووەی كە گۆرانییەكەیان گوتووەتەوە، لە كاتێكدا خانەوادەی زۆرێك لە گۆرانیبێژە كۆچكردووەكانیش باری داراییان لەوپەڕی خراپیدایە.
(هیوا حەلاق) خۆی وەكوو سەرۆكی ئەو كەمپینە ناو برد كە بە نیازن لە ماوەیەكی نزیكدا ڕایبگەیەنن و ئاماژەی دا، لەمەودوا نابێت هیچ گۆرانیبێژێكی تازە، گۆرانیی (تایەر تۆفیق) بڵێتەوە تا بڕێك لە داهاتی ئەو گۆرانییەی كە دەیڵێتەوە و پاشان ڕێژەیەكی زۆری لێ دەفرۆشێت، نەدات بە خانەوادەی (خاڵە تایەر).
گوتی: "زۆرێك لە گۆرانیبێژە تازەكان، ناووبانگ بە گۆرانیی (تایەر تۆفیق) پەیدا دەكەن و لە ڕێگەی گۆرانییەكانی ئەو، یان (عەلی مەردان)ـەوە، دەبنە خاوەنی سەرمایەیەكی باش، بەڵام تاوەكوو ئێستا بیریان لەوە نەكردووەتەوە كە بڕێك لە داهاتی ئەو گۆرانییە، بدەن بە خانەوادەی گۆرانیبێژە كۆچكردووەكان، بۆیە ئێمە كۆمەڵێك گەنج و هونەردۆستی شارۆچكەی كۆیە، بە نیازین بەم زووانە كەمپینێك دابمەزرێنین و لە ڕێگەی ئەو كەمپینەوە ڕێگە بە هیچ گۆرانیبێژێك نادەین گۆرانیی (تایەر تۆفیق) بڵێتەوە تا بڕێك پارە تەرخان نەكات بۆ خانەوادەكەی یاخود بەو پارەیە گۆڕەكەی بۆ نوێژەن بكرێتەوە، چونكە ئێستا گۆڕەكەی زۆر بێنازە و تەنانەت ڕێگەیەكی بۆ نەكراوە تا خەڵك سەردانی بكەن.
هەروەها ئەو كەمپینە تەنیا بۆ پارێزگاریكردنی گۆرانییەكانی (خاڵە تایەر) نییە، بەڵكوو گۆرانیبێژە كۆچكردووەكانی دیكەیش دەگرێتەوە."
هونەرمەند (مەریوان سەفائەددین) كە خۆی گۆرانیی هونەرمەندە كۆچكردووەكانی چڕیوە و بەگوێرەی گوتەی زۆرێك لە میووزیكژەنەكانیش، ئەو توانیویەتی بە شێوەیەكی زۆر جوان ئەدای گۆرانییەكە بكات، گوتی: "هەڵبژاردنی بابەتەكەت شتێكی زۆر باشە، بەڵام دەكرێت باس لەوەیش بكرێت كە هەندێك لە گۆرانیبێژانی ئێستا، گۆرانیی هونەرمەندە كۆچكردووەكان دەڵێنەوە، وەلێ بە شێوەیەك چڕیویانە تێكیان داوە و گۆرانییەكەیان شێواندووە و هەندێكی دیكەیش بە ئەدایەكی جوان چڕیویانەتەوە، بۆیە دەبێت لەنێوان ئەو دوو جۆرە گۆرانیبێژانەدا جیاوازی بكرێت."
ئەو لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، پێی وایە هونەمەند نەیتوانیوە بە هونەرەكەی بژیت، بۆیە ناتوانێت بڕێك لە داهاتی ئەلبوومەكەی بۆ خانەوادەی هونەرمەندە كۆچكردووەكان تەرخان بكات.
یاساناس (محەممەد عەلی)، دەربارەی ئەو بابەتە دەڵێت: "ئەگەر گۆرانییەكە فۆلكلۆر بێت، كەس ناتوانێت داوای یاسایی تۆمار بكات، چونكە فۆلكلۆر موڵكی گشتییە و خاوەنی دیار نییە، بەڵام ئەگەر خاوەنەكەی دیار بوو، پێویستە پرسی پێ بكرێت و ئەگەر خاوەنی گۆرانییەكەیش كۆچی كردبوو، دەبێت پرس بە خانەوادەكەی بكرێت و لەگەڵ ئەواندا گرێبەست بكەن."
ئەو، باس لەوەیش دەكات كە تاوەكوو ئێستا هیچ داوایەكی یاسایی لەو شێوەیە تۆمار نەكراوە كە خانەوادەی گۆرانیبێژە كۆچكردووەكان بێن داوای مافی خۆیان لەو گۆرانیبێژانە بكەن كە گۆرانیی باوكیان گوتووەتە، بەڵام بەگوێرەی سایا، دەتوانن مافی خۆیان وەربگرنەوە.
(هیوا حەلاق) داوا لەو گۆرانیبێژانە دەكات كە گۆرانیی (تایەر تۆفیق)ـیان گوتووەتەوە و ناووبانگیان پێ پەیدا كردووە، بڕە پارەیەك تەرخان بكەن بۆ نوێژەنكردنەوەی گۆڕەكەی، چونكە خەڵكێكی زۆر لە ئێرانەوە دێن بۆ بینینی گۆڕەكەی، وەلێ لەبەر خراپیی گۆڕەكە، پێیان شەرمە نیشانیان بدەن.
ئەو دەڵێت: "بێنازترین گۆڕ، گۆڕەكەی (خاڵە تایەر)ـە، بۆیە پێویستە نوێژەن بكرێتەوە، ئەگەر لایەنی پێوەندیدارییش ئەو كارە ناكات، ئێمە لە ڕێگەی ئەو كەمپینەوە لەو گۆرانیبێژانەی داوا هاوكاری دەكەین كە گۆرانیی ئەویان گوتووەتەوە."
سهرچاوه : شهیدای هونهر
لهسهر هێڵ نییه








دةست خؤش

لهسهر هێڵ نییه




سوپاس
لهسهر هێڵ نییه








دةست خؤش

لهسهر هێڵ نییه




سوپاس
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
