❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مانگە دەستكردەكان شایەتی پێغەمبەرایەتی موحەمەد(د.خ) دەدەن!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-21 16:49:15

lawan dlshad
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-16
دواترین سه‌ردان: 2012-07-22
په‌یامه‌كان: 39
WindowsMSIE7

مانگە دەستكردەكان شایەتی پێغەمبەرایەتی موحەمەد(د.خ) دەدەن!

مانگە دەستكردەكان شایەتی پێغەمبەرایەتی موحەمەد(د.خ) دەدەن!
شێخ عه‌بدولمه‌جید زه‌نه‌دانی
وه‌رگێڕانی: باوكى زانيار- ئەڵمانیا

خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی به‌ مسوڵمانان كردووه‌ له‌ نوێژه‌كانیانا ڕوو له‌یه‌ك ڕووگه بكه‌ن، ئه‌ویش كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌‌ له‌ شاری مه‌ككه‌ی به‌ڕێز، خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێ:

( فول وجهك شطر المسجد الحرام وحيث ما كنتم فولوا وجوهكم شطره)

واته‌: ـ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رـ ڕووت وه‌رگێڕه‌ بۆ لای مزگه‌وتی حه‌ڕام، ـ هاوه‌ڵانیش ـ له ‌هه‌ر شوێنێك بوون ڕووتان له‌وێ بكه‌ن(1).

موفه‌سیره‌كان ئه‌فه‌رموون:( فول وجهك شطر المسجد الحرام) واته‌: ڕوو له‌ مزگه‌وتی حه‌ڕام بكه‌ن(2).

به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی نوێژ ئه‌كاو به‌ته‌نها كه‌عبه‌ ئه‌بینێ، ئه‌وه‌ له‌سه‌ریه‌تی ڕووی لاشه‌‌ی له‌ خودی كه‌عبه‌ی پیرۆز‌ بكات.

له‌ ئیبن و عه‌باسه‌وه‌ خوا لێی ڕازی بێت ئه‌فه‌رموێ: كاتێك پێغه‌مبه‌ر( صلی الله‌ علیه‌و سلم) هاته‌ ماڵی خواوه‌ له‌ هه‌موو ته‌نیشت و لاكانیدا نزاو پاڕانه وه ى ‌كردو نوێژی نه‌كرد هه‌تا چووه‌ ده‌ره‌وه‌، كاتێكیش چووه‌ ده‌ره‌وه‌ دوو ڕكاتی ڕووه‌و كه‌عبه‌ كردو فه‌رمووی ئه‌مه‌ كه‌عبه‌یه‌(3).

قورتوبی ئه‌فه‌رموێ: زانایان كۆن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌عبه‌ ئه‌بینێ فه‌رزه‌ له‌سه‌رى ڕوو له‌ خودی كه‌عبه‌ی پیرۆز بكات(4).

جا له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌ماشاكردنی كه‌عبه‌ش چاكه‌یه‌و مسوڵمان پاداشتی له‌سه‌ر وه‌رئه‌گرێ، وه‌ك ئیبن و مه‌سعود خوا لێی ڕازی بێت ئه‌فه‌رموێ(5):
ئه‌و كه‌سه‌ى ڕووه‌و خودی كه‌عبه‌ نوێژ ئه‌كات ڕووكردنه‌ قیبله‌ی ته‌واوتره‌ له‌ كه‌سێكی تر.

بۆیه‌ كاتێك خه‌ڵكی یه‌مه‌ن به‌ كۆمه‌ڵ هاتنه‌ دینی خوا‌وه‌(6)، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌و سلم ) مامۆستای بۆ ڕه‌وانه‌كردن تا دینیان فێربكه‌ن، له‌و مامۆستایانه‌؛ عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵیب، مه‌عازی كوڕی جه‌به‌ل، ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری، وه‌به‌ری كوڕی یوحنه‌س... هتد، خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موویان ڕازی بێت.

‌ پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه‌و سلم) كاتێك وه‌به‌رى كوڕی یوحنه‌سی به‌ره‌و سه‌نعا نارد فه‌رمانی پێکرد مزگه‌وتێكیان بۆ درووست بكات، كه‌ دواتر به‌ مزگه‌وتی سه‌نعا ناسرا، پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه‌و سلم ) چۆنیه‌تی درووستكردنی مزگه‌وته‌كه‌ی بۆ دیاری كردن؛ جێگه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ له‌ سه‌نعا، هه‌روه‌ها قیبله‌ی مزگه‌وته‌كه‌ ئه‌ویش به‌دیاریكردنی نیشانه‌یه‌كی دیار كه‌ بریتییه‌ له‌ شاخی(ضین) كه‌ نزیكه‌ی(30) كم له‌ سه‌نعاوه‌ دووره‌، هه‌تا ڕووه‌و ئه‌و شاخه‌ مزگه‌وته‌كه‌ درووست بكه‌ن و شاخه‌كه‌شی ڕووه‌و قیبله‌ی مزگه‌وتی حه‌ڕام دیاری كردووه‌، واته‌ پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه‌و سلم) گۆشه‌ی لاری نێوان مزگه‌وتی سه‌نعاو قیبله‌ی بۆ دیاری كردن.

جا له‌به‌رئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)پارێزراوه‌‌ له‌ هه‌ڵه‌، هه‌ر ئه‌ویش چۆنیه‌تی درووستكردنی مزگه‌وته‌كه‌ی دیاریكردووه‌ ـ وردی جێگاكه‌ی، گۆشه‌ی لاری و ئاڕاسته‌ی مزگه‌وته‌كه‌ ڕووه‌و كه‌عبه‌ ـ بۆیه‌ خه‌ڵكی یه‌مه‌ن بێگومانن له‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه وردترین‌ ڕووگه‌ی هه‌یه‌و هه‌تا ئێستا ئه‌و مزگه‌وته‌ به‌ چاكترین مزگه‌وته‌كانی یه‌مه‌ن دائه‌نێن، چونكه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی و ڕێنشیانده‌ری پێغه‌مبه‌ر(د.خ)درووست كراوه‌(7).

هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی گرنگترین سیفه‌تی مزگه‌وتی سه‌نعا‌ له‌ ڕێكخستنی ڕووگه‌كه‌یدایه‌ ڕووه‌و كه‌عبه‌، بۆیه‌ له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ئه‌بینین چۆن پێغه‌مبه‌ر(د.خ)‌چۆنیه‌تی و نیشانه‌كانی بۆ ئه‌م مزگه‌وته‌ دیاریكردووه‌، چۆن میحرابی مزگه‌وته‌كه‌ی دیاریكردووه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)جێگه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی بینیبێ، كه‌ ئه‌وه‌ش بێگومان له‌ گرنگترین نیشانه‌كانی ته‌واوكاری درووستكردنی مزگه‌وته‌.

به‌م وه‌سفه‌ ورده‌ش پێغه‌مبه‌ر(د.خ)هێڵێكی ڕاستی له‌ نێوان مزگه‌وتی سه‌نعاو كه‌عبه‌ی پیرۆز له‌ مزگه‌وتی حه‌ڕام له‌ شاری مه‌ككه‌ى به‌ڕێز كێشاوه‌.

ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێویستن بۆ كێشانی هێڵێك له‌ نێوان دوو شاری دوور له‌یه‌كتر بریتین له‌:

ماوه‌ی دووری نێوان هه‌ردوو شاری سه‌نعاو مه‌ككه‌ نزیكه‌ی(815 كم) ئه‌بێت، جا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ هێڵێكی ڕاست له‌ نێوانیاندا بكێشین ئه‌وا ئه‌بێت ئه‌م پێویستیانه‌مان هه‌بێت:‌

1ـ بوونی نه‌خشه‌یه‌كی پشت به‌ستراو به‌ وێنه‌ی ڕاست بۆ ڕووی زه‌وی، به‌ فڕۆكه‌كان یان مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان گیرابێتن، هه‌تا بتوانین جێگه‌ی مزگه‌وته‌كه‌و جێی مه‌ككه‌ به‌ وردی دیاری بكه‌ین.

2 ـ ئه‌بێت هێڵه‌كانی درێژی و هێڵه‌كانی به‌رینی سه‌ر ڕووی زه‌وی بزانرێ، هه‌تا گۆشه‌ی لاری نێوان دوو جێگه‌كه‌ به‌نیسبه‌ت باكووری موگناتیسییه‌وه‌ بزانین.

3 ـ ئه‌بێت بڕی به‌رزی مه‌ككه‌و سه‌نعا له‌ ئاستی ڕووی ده‌ریاوه‌ بزانرێ، هه‌تا پله‌ی چه‌مانه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی گۆیی ڕووی زه‌وییه‌وه‌ درووست ئه‌بێت بزانین.

نه‌خشه‌ی ته‌خت بۆ ڕووی زه‌وی شێوه‌یه‌كی ڕاست نابه‌خشێ، چونكه‌ زه‌وی گۆییه‌و ته‌خت نییه‌، بۆیه‌ نه‌خشه‌ی ته‌خت هه‌رچه‌ند به‌ وردیش دانرابێ، هه‌ر ئه‌بێته‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ نێوان هه‌ردوو جێگه‌ دووره‌كه‌ی سه‌ر ڕووی زه‌ویدا دووری یان ئاڕاسته‌مان لێ ون بكات.

جا ئایا كه‌ی مرۆڤ توانی ئه‌م مه‌رجانه‌ به‌ته‌واوی‌ به ده‌ست بهێنێت:

1ـ مرۆڤ ته‌نها له‌ سه‌ده‌ی(20 ز) توانی نه‌خشه‌ی ورد بۆ زه‌وی دابنێ، ئه‌ویش دوای درووستكردنی فڕۆكه‌كان و مووشه‌كه‌ دوور هاوێژه‌كان ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان و ئامێری فۆتۆگرافی وردو ... هتدن.

2 ـ مرۆڤ ته‌نها له‌ سه‌ده‌ی(20 ز) توانی هێڵه‌كانی درێژی و هێڵه‌كانی به‌رینی به‌ وردی بۆ زه‌وی دابنێ، ئه‌ویش دوای كێشانی نه‌خشه‌ی ورد بۆ هه‌موو ڕووی زه‌وی ـ به‌ ده‌ریاكان و دوورگه‌كان و كیشوه‌ره‌كانه‌وه‌ ـ





به‌رزایی و نزمییه‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌وی-----هێڵه‌كانی درێژی و به‌رینی سه‌ر ڕووی زه‌وی

3 ـ مرۆڤ ته‌نها له‌ سه‌ده‌ی(20 ز) توانی به‌رزی و نزمی ڕووی زه‌وی بزانێ، ئه‌ویش دوای درووستكردنی ئامێره‌ ورده‌كان كه‌ ئه‌توانن به‌رزی هه‌موو شاخێك و نزمی هه‌موو شیوێكی ڕووی زه‌وی دیاری بكه‌ن.

جا ئایا له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ئه‌و پێویستییانه‌ له‌به‌ر ده‌ستدا بوون؟

وه‌ڵام نه‌خێر... بێگومان هه‌موو هۆشمه‌ندێك ئه‌م وه‌ڵامه‌‌ ئه‌زانێ چ جای لێكۆڵه‌ره‌وه‌و پسڵۆڕه‌كان، سه‌یری یه‌كه‌م نه‌خشه‌ی زه‌وی كه‌(ئیدریسی) له‌ ساڵی(1154 ز) ی دایناوه‌، واته‌ نزیكه‌ی(5 سه‌ده‌و نیو) دوای هیجره‌تی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)له‌ نه‌خشه‌كه‌یدا ئه‌بینی(یه‌مه‌ن) ی له‌ خوارووی خۆرهه‌ڵات و(عومان) یشی له‌ باكووری خۆرهه‌ڵاتی دوورگه‌ی عه‌ره‌بی داناوه‌. هه‌روه‌ها سه‌یری نه‌خشه‌كه‌ی( جیوفانی لردو) كه‌ به‌(3 سه‌ده‌) دوای ئیدریسی دایناوه‌، سه‌یری نه‌خشه‌ی دوورگه‌ی عه‌ره‌بیش كه‌ له‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان وه‌رگیراوه‌، هه‌تا جیاوازی نێوان جێی مه‌ككه‌و جێگه‌ی سه‌نعا له‌ یه‌مه‌ن بزانیت.

كه‌واته‌ ئیدریسی و جیوفانی لردو له‌ دوای سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(د.خ)به‌ چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك هاتوون، بۆ زانیاریش هه‌ردووكیان به‌ ڵێشڕه‌وه‌ گه‌ڕیده‌كانی مرۆڤ دائه‌نرێن له‌ كێشانی نه‌خشه‌ی زه‌ویدا.





دوورگه‌ی عه‌ره‌بی له‌ نه‌خشه‌كه‌ی ئیدریسیدا-----زه‌وی له‌ نه‌خشه‌كه‌ی ئیدریسیدا ساڵی1154ز

به‌ڵێ بێگومان وه‌ڵام نه‌خێره‌... چونكه‌ مرۆڤ توانای دیاریكردنی ئه‌حداسیاتی بۆ هه‌ر جێگه‌یه‌كی ڕووی زه‌وی به‌ وردی نه‌بوو، هه‌تا بتوانێ هێڵێكی راست له‌ نێوان دوو شاری دوور له‌یه‌كتر بكێشێ ته‌نها دوای: درووستكردنی فڕۆكه‌كان و ئامێره‌ فۆتۆگرافیه‌ ورده‌كان، هه‌روه‌ها دانانی هێڵه‌كانی درێژی و هێڵه‌كانی به‌رینی و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ئامێرانه‌ی ئه‌توانن بڕی به‌رزی شاره‌كان له‌ ئاستی ڕووی ده‌ریاوه‌ دیاری بكه‌ن، درووستكردنی مووشه‌كه‌ دوور هاوێژه‌كانیش كه‌ ئه‌توانن مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رنه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌رگه‌ هه‌وای زه‌وی.

هه‌موو ئه‌م مه‌رجانه‌ش ته‌نها له‌ دوای 14 سه‌ده‌ له‌ ناردنی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)له‌ به‌رده‌ستی مرۆڤه‌كاندا ‌بوون





دوورگه‌ی عه‌ره‌بی له‌ نه‌خشه‌كه‌ی جیوفانی لردو---نه‌خشه‌ی جیوفانی لردو 1452 ز

تێبینی:

ڕووسیا یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكردی له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا به‌ناوی سڵوتنیك() له‌ ساڵی(1957ز) دانا.

ئه‌مریكاش یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكردی خۆی به‌ناوی(دۆزه‌ره‌وه)‌ له‌ ساڵی(1958 ز) دانا.

پێغه‌مبه‌رى خوا(د.خ)ئه‌حداسیه‌كان و قیبله‌ی مزگه‌وتی سه‌نعای دیاری كرد:

واته‌ پێش 14 سه‌ده‌ له‌ زه‌مان پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ئه‌حداسیاتی مزگه‌وتی سه‌نعای دیاریكردووه‌، ئه‌ویش كاتێك پێغه‌مبه‌ر(د.خ)شوێن و جێگه‌و گۆشه‌ی لاری مزگه‌وته‌كه‌ی به‌ نیسبه‌ت‌ مه‌ككه‌وه‌ هه‌روه‌ها قیبله‌ى به‌ وردی ڕووه‌و كه‌عبه‌ دیاری كردووه‌.

مزگه‌وتی سه‌نعاو فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)به‌ درووستكردنی:

یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی له‌ كتێبه‌كانی فه‌رمووده‌دا هاتووه‌:





نه‌خشه‌ی دوورگه‌ی عه‌ره‌بی له‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌

ته‌به‌رانی له‌( المعجم الاوسط) دا(8) ئه‌گێڕێته‌وه‌و ئه‌فه‌رموێ:

( قال وبر بن يحنس الخزاعي قال لي رسول الله : إذا بنيت مسجد صنعاء فاجعله عن يمين جبل يقال له ضين ).
واته‌: وه‌به‌رى كوڕی یوحنه‌س وتی پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ)پێی وتم: ئه‌گه‌ر مزگه‌وتی سه‌نعات درووست كرد ئه‌وه‌ به‌ لای ڕاستی شاخێكه‌وه‌ درووستی بكه‌ پێی ئه‌وترێ شاخی ـ ضين ـ .

هه‌یسه‌می ئه‌فه‌رموێ(9): ته‌به‌رانی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ى به‌ سه‌نه‌دێكی حه‌سه‌ن له‌( الاوسط ) دا گێڕاوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها( ابن السكن) و(ابن مندة ) گێڕاویانه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ك ئیمام حافیزیش له‌( الاصابة ) دا هێناویه‌تی(10).

جا كاتێك پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ئه‌فه‌رموێ:( فاجعله عن يمين جبل يقال له ضين ) به‌وه‌ لاری مزگه‌وته‌كه‌ی ڕووه‌و كه‌عبه‌ به‌ وردی دیاری كردووه‌.

دووه‌م: ئه‌وه‌ی له‌ كتێبه‌كانی مێژوودا هاتووه‌:

حافیزی ڕازی(11) له‌ كتێبه‌كه‌یدا( تاریخ الصنعا‌ء ) ئه‌فه‌رموێ:

( ادعهم إلى الإيمان فإن اطاعوا لك به فاشرع الصلاة فإذا أطاعوا لك بها فمر ببناء المسجد لهم في بستان باذان من الصخرة التي في أصل غمدان واستقبل به الجبل الذي يقال له ضين )

واته‌: پێغه‌مبه‌رى خوا كاتێك وه‌به‌ری كوڕی یوحنه‌سی ئه‌نساری نارد هه‌تا ببێته‌ والی له‌ یه‌مه‌ن فه‌رمانی پێکردو فه‌رمووی: بانگیان بكه‌ بۆ ئیمان ئه‌گه‌ر له‌وه‌دا گوێڕایه‌ڵییان كردی، نوێژیان له‌سه‌ر دابنێ ئه‌گه‌ر له‌وه‌شدا گوێڕایه‌ڵییان كردی، ئه‌وه‌ فه‌رمان به‌ درووستكردنی مزگه‌وتێك بكه‌ له‌ بێستانی بازاندا بۆیان، له‌و به‌رده‌ش درووستی بكه‌ كه‌ له‌ كۆشكی غه‌مه‌داندایه‌، مزگه‌وته‌كه‌ش ڕووبكه‌ره‌ ئه‌و شاخه‌ی پێی ئه‌ڵێن( ضین ).

كاتێكیش وه‌به‌ر ئه‌م سیفه‌تانه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه(د.خ)بۆ باسكردن:

( في المسجد قدِم أبان بن سعيد فأسس المسجد على هذه الصفة في بستان باذان في أصل الصخرة واستقبل به ضيناً)

واته‌: پاشان ئابانی كوڕی سه‌عید هاتوو له‌ بێستانی بازاندا له‌ به‌رده‌كه‌ی كۆشكی غه‌مه‌دان بناغه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی داناو ڕووگه‌كه‌شی كرده‌ شاخی( ضین ).

ڕازی ئه‌فه‌رموێ:
(إلى وبر يبني حائط باذان مسجداً ويجعله من الصخرة إلى موضع جدره ويستقبل بقبلته ضيناً )

واته‌: پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ)بۆ وه‌به‌رى نووسی له‌ بێستانی بازاندا مزگه‌وت درووست بكات، له‌و به‌رده‌ لێواری پشته‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ هه‌ڵچنێ و ڕووگه‌كه‌شی ڕووه‌و شاخی(ضين) درووست بكات.

كه‌واته‌ كاتێك پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ئه‌فه‌رموێ :

(فمر ببناء المسجد لهم في بستان باذان من الصخرة التي في أصل غمدان ) واته‌: فه‌رمان به‌ درووستكردنی مزگه‌وتێك بكه‌ له‌ بێستانی بازاندا بۆیان، له‌و به‌رده‌ش درووستی بكه‌ كه‌ له‌ كۆشكی غه‌مه‌داندایه‌، هه‌روه‌ها كاتێك پێغه‌مبه‌ر(د.خ)له‌ نووسراوه‌كه‌یدا بۆ وه‌به‌ر ئه‌فه‌رموێ:

( يبني حائط باذان مسجداً ويجعله من الصخرة إلى موضع جدره )

واته:‌ له‌ بێستانی بازاندا مزگه‌وت درووست بكات، له‌و به‌رده‌ لێواری پشته‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ هه‌ڵچنێ. ئه‌مه‌ دائه‌نرێ به‌ دیاریكردنی شوێن و جێگه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ورد.

هه‌روه‌ها كه‌ پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ئه‌فه‌رموێ:( واستقبل به الجبل الذي يقال له ضين ) واته‌: مزگه‌وته‌كه‌ش ڕووبكه‌ره‌ ئه‌و شاخه‌ی پێی ئه‌ڵێن( ضین ) یان كه‌ ئه‌فه‌رموێ:( واستقبل به ضيناً) واته‌: ڕووگه‌كه‌شی ڕووه‌و‌ شاخی( ضین ) بێت، ئه‌مه‌ش دائه‌نرێ به‌ دیاریكردنی ئاڕاسته‌ی قیبله‌ به‌شێوه‌یه‌كی ورد.

مزگه‌وتی سه‌نعاو شوێنی ئه‌مڕۆی:

یه‌كه‌م: خه‌ڵكی یه‌مه‌ن له‌ كۆنه‌وه‌ هه‌تا ئێستا جێگه‌ی مزگه‌وته‌كه‌یان پاراستووه،





وێنه‌ی یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكرد كه‌ له‌لایه‌ن ڕووسه‌كانه‌وه‌ دانرا


ئه‌و شوێنه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ)فه‌رمانی كرد مزگه‌وته‌كه‌یانی تیادا درووست بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌ پاراستنی ئه‌و هێماو نیشانانه‌ی سنووری مزگه‌وته‌كه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ)له‌ درووستكردنیدا بۆی دیاری كردبوون، وه‌كو ئه‌و به‌رده‌‌ی بۆته‌ یه‌كێك له‌ لێواره‌كانی مزگه‌وته‌كه‌ هه‌روه‌ك ڵێشتر باسكراو شوێنه‌كه‌شی له‌م ڕۆژه‌دا ئه‌كه‌وێته‌ نێوان دوو كۆڵه‌كه‌ له‌ كۆڵه‌كه‌كانی مزگه‌وت به‌ یه‌كێكیان ئه‌وترێ(مه‌سموره‌) به‌ویتریش ئه‌وترێ(مه‌نقوره‌)، ته‌نانه‌ت ئه‌هلی یه‌مه‌ن له‌ به‌گه‌وره‌گرتنی مزگه‌وتی سه‌نعادا زیاد ڕه‌وی ئه‌كه‌ن، ئه‌وكاته‌ی تێكچوونی توند له‌ نێوانیاندا ڕووئه‌دات سوێند له‌ نه‌یاری یه‌كتر وه‌رناگرن ته‌نها له‌ پاڵ مه‌سموره‌و مه‌نقوره‌دا نه‌بێ، واته‌ له‌و مزگه‌وته‌دا كه پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ)سیفات و سنووره‌كانی دیاری كردووه‌.

دووه‌م:‌ هه‌ر فراوان بوونێك ڕووی له‌ مزگه‌وته‌كه‌ كردبێ، كاری له‌ مزگه‌وته‌ كۆنه‌كه‌ نه‌كردووه‌، چونكه‌ فراوان كردنی مزگه‌وته‌كه‌ ته‌نها له‌لاى ڕاست و له‌لاى چه‌ڵ و پێشه‌وه‌یدا بووه‌ له‌ ناوه‌ندیشیاندا گۆڕه‌ڵانێكی گه‌وره‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌یه‌كیان جیا ئه‌كاته‌وه‌ ئه‌مه‌ش ڕازی له‌ كتێبه‌كه‌یدا (تاریخ صنعاء ) هێناویه‌تی.

سێیه‌م: ئه‌مه‌ش هه‌ندێك وێنه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ن:





گۆڕه‌بانی مزگه‌وته‌كه‌ ---مه‌سموره‌ ـ لای چه‌ب






به‌رده‌كه‌ی له‌ فه‌رمووده‌كه‌دا باسكراوه‌---مزگه‌وتی سه‌نعا






میحرابی مزگه‌وته‌كه‌ له‌ ناوه‌وه‌ ـ ناوه‌ندی مزگه‌وته‌كه‌---مه‌نقوره‌ ـ لاى ڕاست






میحرابی مزگه‌وته‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ـ ڕووه‌و ضين---شاخی ضین



پڕۆگرامی گوگل ئێرس(Google Earth)

به‌رنامه‌ی گوگل ئێرس كه‌ له‌ تۆڕی ئه‌نته‌رنێتدا هه‌یه‌، خزمه‌تێك به‌ هه‌موو به‌شداربووانی ئه‌و تۆڕه‌ ڵێشكه‌ش ئه‌كات به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌توانن به‌هۆیه‌وه‌ بگه‌نه‌ زۆرێك له‌ جێگه‌كانی زه‌وی ـ وڵات یان شار یان لادێ ـ له‌گه‌ڵ دیاری كردنی جێگه‌و نزیك كردنه‌وه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یاندا، ئه‌ویش له‌ ڕێی ئه‌و وێنانه‌وه‌ كه‌ له‌ سێ لاى دوورییه‌وه‌ له‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان و فڕۆكه‌كانه‌وه‌ گیراون، ئه‌وانه‌ش وێنه‌ی ڕاستی جێگه‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌وین، به‌ پێی ئه‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ڵێگه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا له‌ تۆڕی ئه‌نته‌رنێتدا هاتووه‌(12).






وێنه‌ی مزگه‌وتی حه‌رام له‌ پڕۆگرامی گوگل ئێرسدا--وێنه‌ی زه‌وی له پڕۆگرامی گوگل ئێرسدا


ڕێكخستنی فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)له‌سه‌ر پڕۆگرامی گوگل ئێرس(Google Earth).

یه‌كه‌م: پێشتر باسكرا كه‌ له‌ ڕێی به‌رنامه‌ی گوگل ئێرسه‌وه‌ ئه‌توانین زۆر لاو به‌شی فراوانی زه‌وی ببینین له‌گه‌ڵ دیاری كردنی هه‌ر به‌شێك و نزیك كردنه‌وه‌ی، پێغه‌مبه‌ری خواش(د.خ)له‌ فه‌رمووده‌كه‌یدا باس له‌ دوو جێگه‌ ئه‌كات و دیارییان ئه‌كات( مزگه‌وتی سه‌نعاو شاخی ضنین )، ئه‌م دوو جێگه‌یه‌ش له‌و شوێنانه‌ن كه‌ له‌ به‌رنامه‌ی گوگل ئێرسدا هه‌ن و مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان دیارییان كردوون، ئه‌مه‌ش وێنه‌ی هه‌ردوو جێگه‌كه‌ن له‌ به‌رنامه‌ی گوگل ئێرسدا:





وێنه‌ی شاخی ضین له‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌--وێنه‌ی مزگه‌وتی سه‌نعا له‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌


دووه‌م: ئه‌گه‌ر هێڵێكی ڕاست له‌ ناوه‌ندی مزگه‌وته‌كه‌وه‌ بكێشین ـ ئه‌و جێگه‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ)بۆ درووستكردنی مزگه‌وته‌كه‌ دیاری كردووه‌ ـ هه‌ر وه‌ك له‌م وێنه‌یدا ده‌رئه‌كه‌وێ:

پاشان ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ ڕێكی هێڵه‌كه‌مان درێژ كرده‌وه‌و به‌ لوتكه‌ی شاخی( ضین ) دا بردمان، هه‌روه‌ك له‌م وێنه‌یه‌دا ده‌رئه‌كه‌وێ:




پاشان ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام هێڵه‌كه‌مان له‌ شێوه‌ی یه‌ك هێڵدا درێژكرده‌وه‌ له‌ قیبله‌ی مزگه‌وتی سه‌نعاوه‌، ئه‌و قیبله‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ)وه‌سفی كردووه‌و ئێستا له‌ مزگه‌وته‌كه‌دا سنووردراوه‌ به‌هه‌ر دوو كۆڵه‌كه‌ی مه‌سموره‌و مه‌نقوره‌، پاشان هێڵه‌كه‌ به‌ لوتكه‌ی شاخی( ضین ) دا به‌رین و زیاتر درێژی بكه‌ینه‌وه‌ ئه‌بینین هێڵه‌كه‌ ئه‌گات به‌ شاری مه‌ككه‌و پاشان له‌ دیواری كه‌عبه‌دا جێگیر ئه‌بێ له‌ نێوان به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌و ڕوكندا(گۆشه‌ی كه‌عبه‌) سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه‌ بكه‌:

له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ش بۆ سه‌ره‌وه‌ هێڵه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌بینین:




سه‌رئه‌نجام هێڵێكی ڕاسته‌وخۆ ده‌رئه‌چێ له‌ قیبله‌ی مزگه‌وته‌كه‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر(د.خ)فه‌رمانی به‌ درووستكردنی كرد به‌ لوتكه‌ی شاخی( ضین ) دا تێڵه‌ڕ ئه‌بێت و به‌ ناوه‌ڕاستی كه‌عبه‌ی پیرۆز ئه‌گات.

ڕووی ئیعجاز له‌ فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ردا(د.خ)

مرۆڤ ناتوانێ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی هێڵێكی ڕاسته‌وخۆ له‌ نێوان دوو شاری دوور له‌یه‌كتر بكێشێت، ته‌نها مه‌گه‌ر نه‌خشه‌ی وردی له‌به‌ر ده‌ستدابێت، نه‌خشه‌یه‌ك كه‌ به‌ فڕۆكه‌كان و مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان و ئامێره‌ فۆتۆگرافییه‌ ورده‌كان گیرابێتن، هه‌روه‌ها ڵێویست به‌ زانیاری هێڵه‌كانی درێژی و ڵانتایی گۆی زه‌وی ئه‌كات، له‌گه‌ڵ زانینی به‌رزی شاره‌كان له‌ ئاستی ڕووی ده‌ریاوه‌. هه‌موو ئه‌مانه‌ش ته‌نها له‌ دوای 14 سه‌ده‌ له‌ ناردنی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)كه‌وتنه‌ به‌رده‌ست مرۆڤ، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ڵێش 1400 ساڵ به‌بێ نه‌خشه‌ توانیویه‌تی هێڵێكی راست له‌ نێوان مزگه‌وتی سه‌نعاو شاخی( ضین ) و كه‌عبه‌دا بكێشێت ئه‌و كاته‌ی فه‌رمانی به‌ درووستكردنی مزگه‌وتی سه‌نعا له‌ یه‌مه‌ن كردو سیفاته‌كانی





هێڵێكی ڕاسته‌وخۆ له‌ مزگه‌وتی سه‌نعاوه‌ به‌ لوتكه‌ی شاخی ضين دا تێڵه‌ڕ ئه‌بێت و به‌ ناوه‌ڕاستی كه‌عبه‌ى پیرۆز ئه‌گات مزگه‌وته‌كه‌ی دیاری كرد.


به‌ڵێ پێغه‌مبه‌ر(د.خ)شوێن و جێگه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی دیاری كرد كاتێك فه‌رمووی

(فمر ببناء المسجد لهم في بستان باذان من الصخرة التي في أصل غمدان)

واته‌: ئه‌وه‌ فه‌رمان به‌ درووستكردنی مزگه‌وتێك بكه‌ له‌ بێستانی بازاندا بۆیان، له‌و به‌رده‌ش درووستی بكه‌ كه‌ له‌ كۆشكی غه‌مه‌داندایه‌، هه‌روه‌ها بۆ وه‌به‌رى یوحنه‌سی نووسی

(يبني حائط باذان مسجداً ويجعله من الصخرة إلى موضع جدره )
واته‌: له‌ بێستانی بازاندا مزگه‌وت درووست بكات، له‌و به‌رده‌ش‌ لێواری پشته‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ هه‌ڵچنێ.

هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(د.خ)گۆشه‌ی لاری مزگه‌وتی سه‌نعای له‌ هه‌ردوو شاخی( ضین ) و كه‌عبه‌ی پیرۆزوه‌ دیاری كرد كاتێك فه‌رمووی:
( فأجعله عن يمين جبل يقال له ضين )
واته‌: ئه‌وه‌ به‌ لای ڕاستی شاخێكه‌وه‌ درووستی بكه‌ پێی ئه‌وترێ شاخی ـ ضين ـ .

پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ئاڕاسته‌ی كه‌عبه‌شی بۆ خه‌ڵكی سه‌نعای كۆن به‌ وردی دیاری كرد، كاتێك نیشانه‌یه‌كی دیارو ئاشكرای بۆ به‌كارهێنان ئه‌ویش شاخی( ضین ) بوو.

كاتێكیش سه‌رده‌می فڕۆكه‌كان و مووشه‌كه‌كان و مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان هاتنه‌ پێشه‌وه‌، شاره‌كان و شاخه‌كان و ده‌ریاكانیان وێنه‌گرت، وێنه‌یه‌كی ڕاستیان بۆ هه‌ر سێ جێگه‌كه‌ ـ مزگه‌وتی سه‌نعاو شاخی( ضین ) و كه‌عبه‌ ـ كه‌ پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ڕوونی كردبووه‌وه‌ پێشكه‌ش كرد، ئه‌بینین هه‌ر سێ جێگه‌كه‌ ئه‌كه‌ونه‌ سه‌ر یه‌ك هێڵی ڕاست ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای دووری ماوه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net