.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













جیاوازن ڕێگای وەرگرتن و مامەڵەکردنی ڕاگەیاندنەکان ، لەسەر بابەتە حەساسەکانی وەکو دەست درێژی جنسی ،کەقوربانی و پاڵەوانەکانی سیاسیەکان یاخود دەوڵەمەندە ،
ناودارەکانن نوسینی ڕۆژنامەکان لەسەریان لەوڵاتێک بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە،لەم کاتانەدا هەندێ لەرۆژنامەکان بێ دەنگی هەڵئەبژێرن لەبەرامبەریان بەڵام هەندێکی تریان گرنگیەکی ،
زۆری پێ ئەدەن و بەدواداجونی بەدیقەتی بۆئەکەن ، ئەم بابەتەی کەڕویداوە ڕۆژنامەکانی جیهان بەشێوەی جیاواز باسی لێوە دەکەن.
ئەم بابەتە جنسیە دەربارەی ( دومونیک ستراوس کان )ه . Domonick Straus kan.
دومونیک ستراوس کان ، سەرۆکی سندوقی دراوی نێو دەوڵەتیەو سیاسەت مەدارێکی ناودارو ئەستێرەیەکی پرشنگدارە لەئاسمانی ئۆپۆزیسیۆنی ئیشتراکیەکان لەفەرەنسا ،یەکێکە ،
لەملیۆنەرەکانی جیهان لەدەوڵەمەندیدا و ئێستا تەمەنی ٦٢ ساڵە،بڕیار بوو لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی داهاتوی فەرەنسادا بەشداری بکات بەپێ ی ڕاپرسیەکان شانسی بردنەوەی،
لەسارکوزی سەرۆکی ئێستای فەرەنسا زیاتر بووە .
ڕاپۆرتەکانی هەواڵی ڕۆژنامەی لیبراسیونی ئەمەریکی لە١٦ی مایسی ئەمساڵدا بڵاویان کردەوە ، کەکجێکی کارگوزاری پاکەرەوە لەهۆتێل( سوفیتیل ) ی نیویورک دوجاری دەست درێژی ،
جنسی بۆتەوە لەلایەن سەرۆکی سندوقی دراوی نێو دەوڵەتیەوە ( دومونیک ستراوس کان) تاوانبار کراوە بەوەی کاتێک کارگوزارێکی کج لەو هۆتێلەی کەڕۆژێ پێشتر لەشاری نیویورک ،
لێی بووە ، ویستویەتی ژورەکەی بۆ پاک بکاتەوە ، بەگوێرەی هەواڵی ئەو ڕۆژنامەیە کەناوی ( لیبراسیون ) ئەم پەلاماری داوەو هەوڵی دەست بۆ بردنی داوە ، لەهەمان کاتدا ڕۆژنامەکە ،
ئەڵێت : (دومونیک ستراوس ) دوای ڕوداوەکە هۆتێلەکەی بەپەلە بەچێهێشتوە و ڕۆیشتوە بۆ فڕۆکەخانە ، بۆئەوەی بگەڕێتەوە بۆ فەرەنسا و لەپەلە پەلدا مۆبایلەکەی لەهۆتێلەکە بیر جوە ،
بەڵام پێش دەرجونی فڕۆکەکە بەجەند خولەکێک دەست گیریان کرد.
ئەمە لەڕۆژنامەی لیبراسێۆنی ئەمەریکی دا بڵاو کاوەتەوە ، لەیەکەم ڕۆژدا ٩٣% ی فرۆشی بەرزبۆتەوە .
ئەم ڕوداوە لەناو سیاسەتی فەرەنسادا بەبومەلەرزە ناودەبرێت ، ڕۆژنامەی ( لوموندی ) فەرەنسی بەسەر دێری گەورە نووسی بوو ،(ئەمە شکاندنی بەهای سندوقی دراوی نێودەوڵەتیە ،
شکاندنی بەهای ئێورۆیە ، شکاندنی رەوتی جەپەکانی فەرەنسایە ) .
سەرکردەی پارتی ئیشتراکی (مارتین ئوبری) بەبیستنی ئەم هەواڵە ، توشی شۆک بوو ، داوای لەڕۆژنامەکانی ئەمەریکا کرد ، کەڕێز لەمەبدەئی بێتاوانی ئەم ناودارە بگیرێت ،هەتا
دادگا سەروەری خۆی دەسەلمێنێت ، ئەم مەبدەئە جێگای ڕێزە لەلایەن ڕۆژنامە فەرەنسیەکانەوە ، کەزۆر ئەزانن دەربارەی بابەتە جنسیەکانی سیاسیەکان و ناودارەکان بەڵام ،
لەسەریان نانووسن .
(دومونیک دیلمایر ) لەپەیمانگای فەرەنسی ئەڵمانی لەشاری (لودفیغسبورغ ) ئەڵێت :لێرەدا هێڵێکی ئاشکرا لەنێوان ژیانی گشتی و شەخسیدا هەیە ، فەرەنسیەکان تەرکیز ئەکەنە،
سەر ئیشکردنی سیاسیەکانیان ، نەک ئالودەبون بەلێکۆڵینەوە ی ژیانی تایبەتیان ، هەروەها دیلمایر ووتی :سەرۆک جاک شیراک زۆر پەیوەندی سۆزداری هەبووە ، ستراوسکانیش ،
ناسراوە بەوەی ژنی خۆشدەوێت . لەگەڵ ئەوەشدا ڕاگەیاندنەکانی فەرەنسی هیج روناکیەکیان نەخستۆتە سەر ئە م باسانە .
بەڵام ئەو وێنانەی کەڕۆژنامەکانی ئەمەریکی بڵاویان کردەوە ، دەرئەکەوێت کەستراوس ماندوە و هەردوو دەستی لەدادگای ئەمەریکی دا بەستراوە ئم وێنانە فەرەنسای هەژاند،
٦٠% ی فەرەنسیەکان لەوباوەرەدان کە( دومونیک ستراوس کان ) قوربانی پیلانە جەپەڵەکانی ئەمریکایە ، تەواوی ئیشتراکیەکانی فەرەنسا ستراوس بەبێتاوان ئەزانن .
هەروەها دیلمایر ڕەخنەی توندی ئاراستەی ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکی کرد و بڵاوکردنەوەی وێنەی ستراوس بەو شێوەیە ، ئەمەریکا دومونیک ستراوسی تاوانبارکرد ، پێش ئەوەی ،
گوێ لەبڕیاری دادگا بگرن، کەئەم وێنەو نوسینانە لەڕۆژنامەکانەوە بوە هۆی ڕووخانی ستراوس ،بۆنموونە پاش جەند کاتژمێرێک لەدەستبەسەرکردنی دەستبەرداری پۆستەکەی بوو ،
وازی هێنا کەسەرۆکی سندوقی دراوی نێو دەوڵەتی بوو ، موجەی مانگانەی ٣٥ سیو پێنج هەزار دۆلاربووە ، پرسیارێکی جاک دێتە پێشەوە ، ئایا پێویست ئەکات ناودارێک لەوتەمەنەدا ،
بەوهەموو دەوڵەمەندیەوە دەستبەرداری ئەوناوبانگەی بێت ??
ئەو ئافرەتەی کە ستراوس کانی تاوانبارکرد ناوی (ئۆرفیلیایە ) و تەمەنی ٣٢ ساڵە ،
ئەو خیلافەی لەنێوان ڕاگەیاندنی ئەمەریکی وفەرەنسی داهەیە جیاوازی ڕۆشنبیریە لەنێوانیاندا لەسەر مەسەلەی جنس ، رەنگی گڵۆپە شینەکانی ئوتومبێلی پۆلیس کەتاوانباران ،
--------------------------------------------------------------
ڕاپێجی دادگا ئەکەن و لورەی ئینزارەکەیان جاکترین ڕێگایە بۆنمایشکردنی وەزارەتی داد . بۆ ڕاگەیاندن و بۆ خەڵک
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------- .
لەمبارەیەوە جوجرویل خەبیر لەبواری ڕاگەیاندن ئەڵێت : موستەحیلە ڕاگەیاندنی فەرەنسی یاخود ڕاگەیاندنی ئەڵمانی وێنەی کەسێک بڵاو بکەنەوە کەتاوانبارکرابێت . هەتا تۆمەتەکەی ،
بەسەر دا ساغ نەکرابێتەوە ، بەڵام بەپێجەوانەی ئەمریکاوە لەفەرەنسا ئەو ئوتۆمۆبیلانەی کەتاوانباران بۆ دادگا دەبەن جامەکانیان ڕەشە و نابینرێت .
لە کاتێکدا ئەمەریکیەکان ئەیانەوێت لەڕێگەی نیشاندانی دیمەنی زەلیل بوونی (دومونیک ستراوس کان ) بەدەست پۆلیسەکانەوە ،ئەوە پیشانبدات کە دادوەری لەئەمەریکا بۆ هەموان،
وەکو یەکە و جیاوازی لەنێوان کەسێکی تاوانباری ئاسایی و تاوانبارێکی ناسراودا ناکات ، لەکاتێکدا بەرەو ڕووی دادگا دەکرێنەوە ،
بەڵام فەرەنسیەکان و بەتایبەتی توێژی سیاسی لەم بابەتەدا تێناگەن لەم جۆرە مامەڵەیەی دادگای ئەمەریکی بۆ ناسراوێکی وەک دومونیک ستراوس کان ،کەلەو ڕێگەیەی ئەوەوە ،
ئەیانەوێت ناسنامەی فەرەنسی بوون بڕوشێنن .
پاش ئەوەی کەیەک هەفتە لەبەندیخانە مایەوە ، بەکەفالەتی یەک ملیۆن دۆلار و بەزەمانەتی پێنج ملیۆن دۆلار بەرەڵاکرا، و گەڕایەوە ماڵەکەی خۆی لەنیویورک لەژێر جاودێری دایە .
(( تایبەت و بەتایبەتی یە بۆ یانەی کوردژینم))
سەرجاوە
------------- .DeuteschDw tv Word.deu
ئامادەکارو وەرگێڕان Dawin
کاتتان شاد
لەگەڵ ڕێزی Dawin.


لهسهر هێڵ نییه








دةست خوش

لهسهر هێڵ نییه







سوپاس بۆ پەیامەکەت ،
دەستی بەڕێزیشت خۆش .
لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش سهرکهوتووبیت

لهسهر هێڵ نییه








دةست خوش

لهسهر هێڵ نییه







دەستی بەڕێزیشتان خۆش ،
بەڕێزیشتان شادو کامەران بن
سوپاس بۆ پەیامەکانتان .
لهسهر هێڵ نییه