❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زانسته‌كانى قورئان ده‌بنه‌ هوَى موسڵمانبونى زانایه‌كى تایله‌ندى

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-22 20:20:45

lawan dlshad
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-16
دواترین سه‌ردان: 2012-07-22
په‌یامه‌كان: 39
WindowsMSIE7

زانسته‌كانى قورئان ده‌بنه‌ هوَى موسڵمانبونى زانایه‌كى تایله‌ندى

زانسته‌كانى قورئان ده‌بنه‌ هوَى موسڵمانبونى زانایه‌كى تایله‌ندى

وه‌رگێرِانى له‌ ئنگلیزیه‌وه‌: له‌یلا عوسمان بارام
له‌ ماوه‌ى سه‌ردانێكیدا بۆ وڵاتى سعودیه‌، پرۆفیسۆر Tajaten Tajasen سه‌رۆكى پێشوى به‌شی توێكاری و كۆرپه‌له‌زانى و رِاگرى ئێستاى كۆلیژى پزیشكى له‌ زانكۆى Chang-mi له‌ تایله‌ند، هه‌ندێك ئایه‌ت و فه‌رموده‌ى پیشان درا، به‌و بواره‌، ئه‌میش له‌ وه‌ڵام دا وتى: په‌رِاوه‌ پیرۆزه‌كانى بوزیش به‌ درێژى باس له‌ قۆناغه‌كانى گه‌شه‌ى كۆرپه‌له‌ى تێدایه‌. (به‌ڵام كاتێك ئه‌م زانایه‌ ورد تر له‌ په‌رِاوه‌ پیرۆزه‌كانى ئاینى بوزى كۆڵیه‌وه‌، هیچى ده‌ست نه‌كه‌وت)
پرسیار له‌ Tajaten Tajasen كرا: ئایا ئاگادارى كاره‌كانى پرۆفیسۆر Keith Moore ى زانای كه‌نه‌دیت؟ وه‌ڵامى دایه‌وه‌ كه‌ پرۆفیسۆر كيث مؤر ده‌ناسێت كه‌ پیاوێكى زۆر دیارى بوارى كۆرپه‌له‌زانیه‌، پاشان پرۆفیسۆر تاجاسن بابه‌تێكى پرۆفیسۆر مۆرى خوێنده‌وه‌ كه‌ تیایدا نوسیبوى: به‌ بۆچونى ئه‌و رِاستى یه‌ زانستیه‌كانى قورئان و زانستى نوێ چوون یه‌كن، تاجاسن سه‌رسام بو به‌وه‌ى كه‌ بابه‌ته‌كه‌ى كیث مورى خوێنده‌ و ویستى كه‌ زیاتر بزانێت. پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ى بۆ خوێندرایه‌وه‌:

( إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ بِآيَاتِنَا سَوْفَ نُصْلِيهِمْ نَارًا كُلَّمَا نَضِجَتْ جُلُودُهُمْ بَدَّلْنَاهُمْ جُلُودًا غَيْرَهَا لِيَذُوقُواْ الْعَذَابَ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَزِيزًا حَكِيمًا )(النساء:56)

تاجاسن زانى كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ رِاستیه‌كى زانستى(پێست) كه‌ له‌م دواییانه‌دا زانستى نوى ده‌رى خستوه‌، چونكه‌ پێست كۆتایى هه‌سته‌وه‌ره‌كانى تێدایه‌و ئه‌گه‌ر سوتاویه‌كى قوڵى پێست رِوبدات، واته‌ ئه‌گه‌ر پێست به‌ ته‌واوى بسوتى، ئه‌وا هه‌ست به‌ ئازار ناكات هه‌رچه‌نده‌ به‌ سوتاندن ئازار بدرێت، خواى په‌روه‌دگاریش له‌م رِاستیه‌ ئاگاداره‌ و جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌و بى باوه‌رِانه‌ى له‌ دۆزه‌خدان سات له‌ دواى سات پێستیان بۆ نوى ده‌كرێته‌وه‌ تاوه‌كو به‌ به‌رده‌وامى هه‌ست به‌ ئازار بكه‌ن به‌ هۆى گۆرِین و نوى كردنه‌وه‌ى پێستیانه‌وه‌ واته‌ نوى كردنه‌وه‌ى هه‌سته‌وه‌ره‌كانیان كه‌ له‌ ناو پێستیاندایه‌.

پرۆفیسۆر تاجاسن هاورِا بو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ ناكرێت و ناگونجێت ئه‌و هه‌واڵه‌ زانستیه‌ له‌ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى مرۆییه‌وه‌ هاتبێت و وه‌رگیرابێت و به‌ له‌به‌ر چاوگرتنى ئه‌و رِاستى یه‌كه‌ قورئان ده‌قێكى دێرینى پێش 1400 ساڵه‌، ئه‌م جۆره‌ى زانسته‌یش ئه‌و كاته‌ نه‌زانراوه‌، كه‌واته‌ ده‌بێت له‌ لایه‌ن كێوه‌ ئه‌م زانیاریه‌ هاتبێت ؟ وه‌ڵام ته‌نها بریتی یه‌ له‌ (الله). پرۆفیسۆر پرسیارى كرد(الله) كىیه‌؟ پێیان وت: (الله) به‌دیهێنه‌ره‌و زانست و دانایى و كاربه‌جيى و ته‌واویى و به‌زه‌یى و ته‌نها سه‌رچاوه‌یان له‌وه‌وه‌ گرتوه‌.
تاجاسن گه‌رِایه‌وه‌ بۆ وڵاتى تایلاند و زنجیره‌یه‌ك وتارى ده‌رباره‌ى ئه‌و شتانه‌ى كه‌ فێریان بوو بوو، پێشكه‌ش كردو، رِاسته‌وخۆ له‌ ئه‌نجامى كاریگه‌رى ئه‌م وتارانه‌وه‌(5) له‌ خوێندكاره‌كانى موسڵمان بون.
ماوه‌یه‌ك دواى ئه‌وه‌ تاجاسن گه‌رِایه‌وه‌ سعودیه‌ بۆ ئاماده‌بون له‌ كۆنفراسێك له‌ شارى(ریاز). له‌وى وته‌یه‌كى پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوان كرد و وتى:

In the last three years, I became interested in the Qur‌an… From my studies and what I have learned throughout this conference, I believe that everything that has been recorded in the Qur‌an fourteen hundred years ago must be the truth, that can be proved by the scientific means. Since the Prophet Muhammad could neither read nor write, Muhammad must be a messenger who relayed this truth which was revealed to him as an enlightenment by the one who is eligible creator. This creator must be God, or Allah.
I think this is the time to say La ilaha illa Allah, there is no god to worship except Allah (God), Muhammad rasoolu Allah, Muhammad is Messenger of Allah…
The most precious thing I have gained from coming to this conference is La ilaha illa Allah, and to have become Muslim.” [ 1 ]

لێكۆڵینه‌وه‌كانى وایان لێكردوه‌ كه‌ باوه‌رِ بهێنێت به‌وه‌ى هه‌رچى له‌ قورئان دا هاتوه‌ رِاسته‌، هه‌ندى له‌و رِاستییانه‌ى كه‌ پێش 1400 سال باسیان لێوه‌ كراوه‌ ئێستا زانستى نوى پێیان ده‌گات، محمدیش(صلىالله عليه وسلم) خوێندنه‌وه‌و نوسینى نه‌زانیوه‌،كه‌واته‌ ده‌بێت رِاستیه‌كان له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ هاتبن، ئنجا وتى: ئێستا كاتى ئه‌وه‌ هاتوه‌ ئاشكراى بكه‌م و بڵێم: أشهد أن لا إله‌ إلاّ الله و أشهد أن محمداً رسول الله
ئه‌م باوه‌رِهێنانه‌ كتوپرِو كاریگه‌ره‌ى( له‌ پێش چاوى كامێرا) هه‌موانى سه‌رسام كردو بوه‌ هۆى خۆشى و هاوارى (الله أكبر) ى ئاماده‌بوان، پاشان كۆتایى قسه‌كانى به‌وه‌ هێنا كه‌ له‌و كۆنفراسه‌دا زانیارى زۆرى وه‌رگرتوه‌ و چه‌ندین هاورِىى نوىى ناسیوه‌ به‌ڵام به‌ نرخ ترین شتێك كه‌ ئه‌نجامى دابێت موسڵمان بونه‌كه‌یه‌تى

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن lawan dlshad (2011-07-22 20:23:17)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net