❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مه له کردن له ئاسماندا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-01 17:02:27

peshen
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه ولیر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-30
دواترین سه‌ردان: 2012-12-27
په‌یامه‌كان: 230
ویبگه‌
WindowsMSIE7

مه له کردن له ئاسماندا

مەلەكردن لە ئاسماندا 

هەتا زیاتر و قوڵتر لە نهێنییەكانی گەردوون تێبگەین، زیاتر دروستیی دەستەواژەو دەربڕینە قورئانیەكانمان
بۆ دەرئەكەوێت و ئەبینین قورئان هەمیشە گونجاوترین ووشە دەهێنێت. جا با ئەم ووتارەش بخوێنینەوە
تا خوای كردگاری ئەم گەردوونە گەورەیە پاك و بێگەرد ڕابگرین.
لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا بەتایبەتی لەدوای دۆزینەوەی پێكهاتەی گەردیلەو زۆرێك لە نهێنیەكانی ئەم گەردونەی تێیدا ئەژین، چاخێكی تازە لە چاخەكانی زانست دەستی پێكرد.
هەندێك لە ڕۆژهەڵاتناسەكانیش هەستان بەئاراستەكردنی ڕەخنەی تازە لە قورئانی پیرۆز، گوایە قورئان لەدەربڕینە زانستییەكاندا دەستەواتژەی ووردو دروستی بەكار نەهێناوە.
لەڕەخنەكانیشیان ئەڵێن گوایە قورئان لەباسی گەڕانی تەنەكان بەناو گەردووندا دەستەواژەیەكی هەڵەی بەكارهێناوە كاتێك ئەفەرموێت:

(وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ) (یس:40)،

ئەوكاتە ئەیانوت بەكارهێنانی وشەی (يسبحون) لەڕووی زانستییەوە هەڵەیە، چونكە هەسارەو ئەستێرەكان مەلەناكەن بەڵكو بەناو بۆشاییدا دەگەڕێن، مەلەكردنیش لەناوەندێكی ماددی وەك ئاودا دەبێت.
لەسەرەتاكانی سەدەی بیست و یەكیشدا ڕاستییەكی تازە دەركەوێت كە زانایان پێی دەڵێن (بينای گەردوونی– Cosmic Building) بەمەش زانایان بۆیان دەركەوت گەردوون پێكهاتەیە و بۆشایی نییە، گەردوون لە شێوەی بینایەكی مەحكەمدایە و گەلەستێرە (مجرە) كانیش پێكهاتەی ئەو بینایەن.

زانایان بۆیان دەركەوت گەردون پڕە لە مادە و وزە، كەواتە بۆشاییی ئاسمان بوونی نییە و ماددە و وزە بە چڕییەكی كەم بەناویدا بڵاوبوونەتەوە و گەردونیان پڕ كردۆتەوە هەموو تەنە گەردوونییەكانیش وەك زەوی و هەسارەكان لەناو ناوەندەدا مەلە دەكەن. مرۆڤیش تەنها چەند ساڵێكی كەمە بەم ڕاستییەی زانیوە.

بەو جۆرە زانایان بۆیان دەركەوت بۆشاییی ئاسمان لە ڕاستییدا هەر بوونی نییە، لەبەر ئەوەی بۆشاییی بەوشێوە ڕەهایە لە گەردووندا بوونی نییە، بەڵكو هەموو پارچەیەك لەپارچەكانی گەردوون بەماددە ووزە پێكەوە پڕ بوونەتەوە لەبەر ئەوە ئەو ڕاستییەی تازە دەركەوتووە، ئەڵێت ئەستێرە ، هەسارەو گەلەستێرەكان لە بۆشاییی ئاسماندا ناگەڕێن، بەڵكو لە ناوەندێكی پێكهاتوو لەماددە و وزەدا مەلە دەكەن.

كەواتە بۆمان دەركەوت دەستەواژەكەی قورئان (یسبحون) لەلایەنی زانستییەوە زۆر دروستە، ئەگەر ئەو وشەیەش نیشانی زاناكانی ڕۆژئاوای ئەمڕۆ بدەین، ئەوە وەریدەگرن و بەكارهێنانی بەباشتر ئەزانن لەوشەی (گەڕان) كە خۆیان بەهەڵە بەكاری ئەهێنن، ئەگەر ووشەی (بنا‌ء) یشیان بخرێتە بەردەم كە قورئانی پیرۆز بەكاری هێناوە لەئایەتی (وَالسَّمَاءَ بِنَاءً)(غافر: 64)، ئەوە وەریدەگرن، چونكە بەتەواوی ڕاستیی بوونەوەر دەردەبڕێت، بەڵام بۆشایی تەعبیر لەهیچ ناكات! پاشان ووشەی (گەڕان) كەلە وتارەكانیدا ئەیبینین بەشێوەیەكی ڕەها ڕاست نییە، چونكە خۆر، مانگ، زەوی، ئەستێرەكان، هەسارەكان، گەلەستێرەكان و تۆزو گازی ناو گەردوون شێوەی جووڵەیەكی لەراوەی تێكەڵیان هەیە و زیاتر لە تەنێكی سەرئاوكەتوو دەچن كە شەپۆلەكانی ئاو بەشێوەیەكی پێچاوپێچ بیانجوڵێنێت.
بۆ نموونە زەوی بەدەوری خۆردا دەگەڕێت، بەڵام لەگەڵ خۆریشدا پێكەوە بەدەوری چەقی گەلەستێرەدا دەگەڕێن، لەگەڵ گەلەستیرەشدا بەدەوری چەقی كۆبوونەونی گەلەستێرەكاندا دەگەڕێن. بەرئەنجامی ئەم سێ‌ جووڵەیەش ئەبێتە جووڵەیەكی لەراوەی پێچاوپێچ وەك ئەوەی لەناو شەپۆلێكی بەرزو نزمدا مەلە بكات. لەبەر ئەوە قورئان وشەی (گەڕان) بەكار ناهێنێت بەڵكو وشەی (مەلەكردن) بەكار ئەهێنێن، چونكە سروشتی جووڵەی تەنەكان دەردەبڕێت.

گەشتیارانی ئاسمان راهێنانی مەلەی ناو ئاو دەكەن, پێش ئەوەی لە ئاسماندا مەلە بكەن, وێنەكە لە وەكالەتى ناسای ئەمریكی وەرگیراوە

زانایانی وەكالەتی فەزایی ناسای ئەمریكی ئەوە دوپات دەكەنەوە كە ژینگەی ئاسمان بە ڕادەیەكی زۆر بە ژینگەی دەریا دەچێت! لەبەر ئەوە پێش ئەوەی گەشتياران بنێرنە گەشت, بۆ ماوەی 3 هەفتە لە ئاودا مەلەیان پێ‌ دەكەن!

بۆئەوەی زیاتریش ئەم ڕاستییە بچەسپێنین، پەنا ئەبەینە بەر ووتەی گەشتیارانی ئاسمان، ئەوانەی چوونەتە دەرەوەی كەمەربەندی كێشە ووزەی زەوی. ئایا كاتێك چوونەتە ئاسمان هەستیان بەچی كردووە؟! هەریەكێك لەوانەی چوونەتە ئاسمان ئەوەدەچەسپێنن كە ئەوان هەستیان كردووە وەك بەسەر ئاوەوە بووبن، وابووە. لەبەر ئەوە ئەبینین زاناكان لەوەكالەتی (ناسا)ی ئەمەریكایی ئەڵێن:
( Astronauts feel like they are floating when they are in space)

واتە: (گەشتیارەكانی ئاسمان هەست دەكەن وەك ئەوەی سەر ئاو كەوتبن وابووە، كاتێك گەشت بە ئاسماندا دەكەن).
كاتێك مرۆڤ بۆ ئاسمان دەچێت، هەست دەكات وەك ئەوەی سەر ئاو كەوتبێت وایە، ئەو هەستكردنەش ڕاستییە و خەیاڵی نییە، چونكە مرۆڤ لەدەرەوەی زەویدا لە بۆشاییدا نابێت بەڵكوو لەناوەندێكی مادەییدا دەبێت بەڵام بە چڕییەكی كەمتر، بۆیە دەستەواژەی (مەلەكردن لە ئاسماندا) دەربڕینێكی دروستە و قورئانیش ئەو دەستەواژەیەی بەكارهێناوە، كاتێك ئەفەرموێت: (كل فی فلك یسبحون).

لێرەوە تێدەگەین بۆچی قورئان ئەم دەستەواژە وورد و دروستەی بەكار هێناوە:

(وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ) [الأنبياء: 33].

هەروەها تێدەگەین كە هەتا زیاتر زانست پەرە بسێنێت و ئێمەش زیاتر لەڕاستیە چەسپاوەكانی گەردوون بزانین, زیاتر لەوە تێدەگەین كە ووشە قورئانییەكان ووردترین و دروسترین وشەن لەلایەنی زانستییەوە، ئەو بانگێشتانەش بێ نرخ و بێبەها دەمێننەوە كە ئەڵێن قورئان خۆی دژایەتی خۆی دەكات و وشەكانی وردو دروست نین.

سنريهم آياتنا في الآفاق وفي أنفسهم حتى يتبين لهم أنه الحق
نوسينى: ئەندازیار عبد الدائم الكحيل

سەرچاوه'سایتی "ئیحجازی زانستی


دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن slemane (2011-07-01 17:03:29)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-01 18:02:05

ناسرشەشوی
خونچەی نوێ
شوێن: finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-12
دواترین سه‌ردان: 2012-07-25
په‌یامه‌كان: 126
WindowsVistaMSIE7

Re: مه له کردن له ئاسماندا

دەست خوش بەریز بوزانیەریەکەت سەرکەوتوبیت..........

Kurdzhin
لەژیانمدالەهیچ شتیک پەشیمان نەبوم تەنیالەوە پەشیمانم
کاتیک منال بوم حەزم دەکرد زوگەورەبم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-07-02 10:06:41

sedad
کازیوەی یانە
شوێن: HAWLER
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-29
دواترین سه‌ردان: 2014-01-05
په‌یامه‌كان: 1447
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: مه له کردن له ئاسماندا

ده ست خوش زانيارييه كى زور به سووده

Kurdzhin
kurd i phone

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-07-02 19:25:47

peshen
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه ولیر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-30
دواترین سه‌ردان: 2012-12-27
په‌یامه‌كان: 230
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: مه له کردن له ئاسماندا

سو پاس بۆ خوێندنه وه تان     ''''ئێمه هه وڵده ده ده ین تا کو  کوردژین  هه ر پێشه نگ بێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-07-08 18:17:11

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsXPMSIE7

Re: مه له کردن له ئاسماندا

دةست خوش
سةركةوتوو بيت

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-07-23 08:14:20

peshen
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه ولیر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-30
دواترین سه‌ردان: 2012-12-27
په‌یامه‌كان: 230
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: مه له کردن له ئاسماندا

ده ستی ئیوه ش خۆش هاوڕیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net