.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














ئەمرۆ بەیانی كە لە خەو هەڵسام
داگیری كردبووم هەستی تەنیایی
سەیری هەر كوێم كرد نەمبینی زیاتر
بێ لە شەش پیتی ووشەی جودایی
لە جێگەی خۆما ئاهم هەڵكێشا
بیرم هاتەوە كە شەو چی بووە
شۆخێكی جوانی شاری سلێمانی
دڵەی شێتمی بە جێ هێشتووە
هەر چەنێ كردم چاوانم داخست
خەو نەهاتەوە بەرەو چاوانم
تۆ لە گەڵ خۆتا خەویشت بردووم
بە جارێ تاریك , بووە شەوانم
لە جێگەی خۆما وا راكشاوم
وەكوو رەشبینێ بێزارم لە خۆم
چوون ئێستا دووری لە چاوانی من
وا ئەتوێمەوە هەر بە چەشنی مۆم
گوایە رۆیشتی و ناگەرێیتەوە
بۆ خۆشەویستی هەستت نەماوە
جاران بۆ دووری فرمێسكت ئەرشت
ئەمرۆ بە جارێ دڵت گۆڕاوە
ئێستاش دەرگاكەم لە جولانایە
لەو كاتەوەی تۆ پیایا رۆیشتووی
بۆ لای كێ رۆشتی كێ بە شێوەی من
ئاوا شێتانە خووی پێوە گرتووی
برۆ خوات لەگەڵ ئێستا ئازادی
یاری بێوەفا , یاری دڵ شكێن
گڕی تەنیایی من بتسوتێنێ
كە نەتبوو بۆ من پەیمان و بەڵێن
دانا سنجاوی 14-7-2011

لهسهر هێڵ نییه








dast xosh basaqa har bzhet
لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس نونه گیان
لهسهر هێڵ نییه