.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














نامەیەكت بۆ هاتووە! گوڵان حەمە ئەمین
بە ئەندازەی جوانییەكانی جوانترین لاو، بە ئەندازەی هیواو خەونە ئەرخەوانییەكانی نازو قاقای پێكەنینی سڵاو لە تۆی ئازیز، تۆیەك كە بە تایبەت زۆرم لە پەنجە لاوازەكانم كردووە تابتوانم ئەم نامەیەت بۆ بنووسم، بەڵێ تۆ دەڵێم دەزانم ئێستا سەرسام بوویت لەوەی كە نامە بۆ تۆی خوێنەر هاتبێت، حەز دەكەیت بزانی نامەكە چییە؟ لە لایەن كێوە بۆت هاتووە؟ منیش حەز دەكەم پڕ بە گەرووم، بەڵكو بە زمانی دڵیشم پەیامەكەمت پێ بگەیەنمو تۆش پڕ بە دڵ بە گوێی دڵ گوێم بۆ بگری، تا بە گەنجینەیەك ئاشنات بكەم، من ئەو لاوە بووم كەپێم وابوو جیهان لە بۆ من دروست بووەو من جوانترینو ناوازەترین مرۆڤم كە تێیدا دەژیم، بەڵێ گیانەكەم هێندە لە خۆم ڕازیبووم ڕۆژانە دەچوومە بەر ئاوێنەكەو زۆر بە تاسەوە لە خۆم ورددەبومەوەو خەندەیەكم دەكردو لە ناخمدا دەمگوت: دەبێت چەند كەس بە جوانی من سەرسام بن، خاوەنی باڵایەكی بەرزو ڕێكبووم، هەمیشە هاوڕێكانم پێیان دەگوتم بۆ ڕیكلامی سەنتەری لەشجوانی باشی، كاتێك پۆشاكم دەكڕی گرانبەهاترینو جوانترین پۆشاكم دەكڕی، باشترین خۆراكم دەخوارد، لە نایابترین پێخەفدا خەوێكی قوڵم دەكرد، تەنها چركەیەك خۆم ماندوو نەدەكرد، ئەوەی پێم خۆش بوایە دەمكرد هەروەك دایكم پێی دەوتم هەرگیز دڵی خۆمم نەدەشكاند، ماوەیەك بوو هەستم بە ئازارێك دەكرد، بەڵام بە شەرمەزاریم دەزانی لاوێكی والەخۆڕازی بڵێت نەخۆشم، هەرچەندە دایكمو باوكم پێیان دەگوتم سەردانی پزیشك بكەم، من بە پێكەنینەوە دەمگوت ئەوە گاڵتەیە نەخۆشی بە من ناوێرێت، ئامادە نەبووم خۆم بە نەخۆش دابنێم، بەڵام كاتێك ئازار زۆری بۆ هێنام بە ناچاری سەردانی پزیشكم كرد، پاش ئەوەی پشكنینەكانم لە تاقیگە گەڕایەوەو بردمەوە بۆ لای پزیشكەكە، زۆر لە ئەنجامەكە وردبۆوەو سەرێكی باداو ڕەنگی گۆڕاو سەیرێكی كردم بێئەوەی هیچ بڵێت، وتم چییە دكتۆر؟ هەناسەیەكی هەڵكێشاو وتی: (ئاوات) خەفەت مەخۆ إن شاءالله چاك دەبی، ناردمی بۆ نەخۆشخانە پاش سێ ڕۆژ نەشتەرگەریم بۆ كرا بێئەوەی بزانم تووشی چ دەردێك هاتووم! نەمزانی كۆتا ساتەكانی لەشساغیم جێهێشتووە، من لە مڕۆ بە دواوە میوانێكی هەمیشەیی نەخۆشخانەم پاش مانگێك زانیم كە جگەرم تووشی شێرپەنجەبووە!! تا دەهات خراپتر دەبووم لێوە ئاڵەكانم سپی دەبوو، ڕەنگم زەرد دەبوو، ئەو لاوەی شانازی بە خۆیەوە دەكرد ئێستا لە ڕۆخی بێ هێزیدا كز كز دانیشتووم، هەركەس دەیبینیم ڕادەچڵەكی، توانای ڕۆیشتنم نەما!!! تا ئەو كاتەی پزیشكەكانیش لە چاكبوونەوەم بێ هیوا بوونو ناردمیانە ماڵەوە، ئێستا لە ژوورێكی سادەدا لە بەرگێكی سادەدا هەموو خواردنو خواردنەوەم تەنها بریتییە لەو دڵۆپە ئاوانەی كە لە ڕێگای دەمارەكانمەوە بۆم بە كاردەهێنرێت، جگە لە بێنازی خۆم گەورەترین خەموپەژارەم خەمی ئەو سەرمایە بەنرخەی تەمەنی لاویمە، كە لە دەستمداو تەنها كارێكم تیا ئەنجام نەدا كە شیاوی دڵخۆشی بێت، ئێستا كە چاوەڕوانی مەرگ دەكەم دواتریش بە سادەترین پۆشاكەوە دەچمە ئامێزی ئەو زەویەی كە نازم بە سەریدا دەكرد كاتێك بە سەریا دەڕۆیشتم!!! پاش ماوەیەك لە بیر هەمووانیش دەچمەوە، ئەزیزم ئێستا دەزانم گەر نەخۆشیش نەبوومایە هەر ئەمە سەرەنجامم بوو، چونكە ڕێسای ژیان وایە، بەڵام گەرخزمەتێكم بە مرۆڤایەتی بكردایە هەرگیز نەدەمردم، چۆن زانایانو گەورەپیاوانی مێژوو بە هەزاران ساڵ پێش ئێستا ژیاون، بەڵام بەرهەمەكانیان، خزمەتو زانستو كارە چاكەكانیان، بە زیندوویەتی ماوەتەوە، ئەوەی دەمرێت تەنها لاشەیەو كارەكانی لاشە مردنیان بەسەردا نایەت. لە كۆتاییدا دەڵێم: ببورە دڵگرانم كردیت، هیوام وایە خوێنەری ئازیز تۆ ئەو گەنجینە بەنرخەت لە دەست نەچێو پێش ماڵاوایی كردن جێ دەستت بنەخشێنیت لە ژیانداو كارێكی سوودبەخش پێشكەش بە ئێستاو نەوەی دوای خۆت بكەیت، هەر ئێستا بڕیار بدە لە مرۆڤە گەورەو زاناو ژیرەكان بیتو بە كاری بێ نرخو بچووكەوە سەرقاڵ نەبیت و بە هەزاران ساڵ دوای مردنیشت كارو زانستو ڕەوشتت بە زیندوویەتی خزمەت بكات، خۆت لە شوێنی من دابنێ، ئەوسا دەزانیت سێبەری خەمی سەوزم چۆن ئەم ڕێگا كەمەی نێوان منو مەرگی داپۆشیوەو بەشی هەناسەیەكی ئاسودەیی نەهێشتووهتەوە، گەر تەنها نرخی پۆشاكێكم بكردایە خەندەی بێنازێك، ئێستا ئەو خەندەیە دەبووە كۆشكی ئاسودەیی بۆ ڕۆحی ماندووم، گەر تەنها بەشێك لە خەوە قوڵەكانم بدایە بە بیركردنەوە لەوەی من بۆ هاتومەتە ئەم مەملەكەتی جوڵەو بزاوتنە بێ وەستانە، ئێستا پێیەكم بەرەو مێژووی نەمری هەنگاوی دەناو تۆماردەبوو، پێیەكیشم بەرەو مەملەكەتی ڕۆحێكی ئارام هەنگاوی دەنا، لەو نێوەندەدا ئاسودەیی ناخ هیچ باكی لە ئازارەكانی لاشە نەدەبوو، بەڵكو هێندە لە بیری كارەكانی ڕابردوودا دەژیا بۆ تەنها چركەیەكیش بیری لە ئازارەكانی لاشە نەدەكردەوە.
گوڵان حەمە ئەمین
بڕیار

لهسهر هێڵ نییه
دەستەکانت خۆش بێت یوجین گیان بۆ بڵاو کردنەوەی ئەم نامەیە
دێر بەدێری نامەکەتم زۆر بە جوانی خوێندمەوە
نامەکەت پرە لە پەند و ئامۆژگاری بە سود بۆ سەرجەم مرۆڤەکان
لە نامەکەتدا گەیشتمە ئەو قەناعەتەی جوانی لەش و لار و ماڵ و موڵکی دونیا هیچی سودی نیە
ئەوەی سودی هەبێت کردەوی چاکی مرۆڤانەیە کە لە داوای نەمانی خۆشت بەردەوام لای مرۆڤەکان دەمێنێتەوە
دەستەکانت خۆش بێت بۆ بڵاو کردبەوەی ئەم بابەتە جوانە
دەستی نوسەرەکەشی خۆش بێت خوای گەوەرە پاداشتی بداتەوە
هیوام وایە یوجین گیان تۆش هەمیشە بەختەوەرو ئاسودە بیت لە ژیاندا
تەمەن درێژ و لەش ساغ بیت
دووبارە دەستت خۆش بێت هاورێی گیان...

لهسهر هێڵ نییه








دەستەکانت خۆش بێت یوجین گیان بۆ بڵاو کردنەوەی ئەم نامەیة

لهسهر هێڵ نییه








دةست خؤش يوجين خان
بةندى كةورةم لةم نامه جوانةوه وةركرت
هيوام وايه هةردةم شاد و لةش ساغ و سةركةوتوو بيت كيانةكةم

لهسهر هێڵ نییه








زۆر زۆر سوپاس مامه یادگار گیان
زۆر سوپاسی ههستی جوانت ئهکهم
زۆر خۆشحاڵ بوم بهپهیامی تۆی بهڕێز
وتهکانت زۆر راسته
ماندونهبیت یاخوا
هیوام بهختهوهری تۆی بهڕێزه
زۆر سوپاس دیمه گیان
دهستی تۆش خۆشبێت هاوڕێ شیرینهکهم
مهمنون بۆ پهیامت
زۆر سوپاس هولیان خان
دهستی تۆی گوڵیش خۆش
زۆر خۆشحاڵم ئهگهر تواینبێتم سودێک به تۆو به هاوڕێیان دیکه بگهیهنم
بژیت ماڵهکهم
لهسهر هێڵ نییه