.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












کـــورد و دەســـــــتەواژەی بـــێــگـــانــــه
وه‌کوو هه‌موومان ئاگادارین کورد و کوردستان له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی پێشوودا پێشکه‌وتن و سه‌ربه‌خۆی بهدهستهیێناوه،له زۆر لایه‌نی جیا جیا ئه‌م جیاوازییه به دی ده‌کرێت.
چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی خزمه‌تگوزاری کراوه ،به‌ڵام هێشتا ئه‌و کارانه به ته‌واوه‌تی نه‌گه‌یشتۆته ئاستێکی پێگه‌یشتوو.به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه که کورد ووشه‌ی بێگانه تێکه‌ڵی زمانی ڕه‌سه‌نی کورد ئه‌که‌ن.ئایا ئه‌مه له پێناوی چی؟؟!ئایا ئه‌مه پێشکه‌وتنه ؟؟هه‌رگیز ئه‌مه ناچێته پاڵ پێشکه‌وتن و به جیهان بوونی کوردستان.چونکه هه‌ر ووڵاته جوانه به زمان و داب و نه‌ریتی خۆی.هیچ پێویست ناکات ووشه‌ی ئینگلیزی یان عه‌ره‌بی به‌کاربهێنین...
ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانیه هه‌ندێک له‌و کار‌و پرۆژانه‌ی که له کوردستان ئه‌نجام ئه‌درێت زۆری به‌ی به ئینگلیزی ناویان لێ ئه‌نرێت له‌وانه:(گاردن ستی،کاسۆ مۆڵ،فامیلی فه‌ن و..... زۆری تریش).
(گاردن ستی) خۆی له خۆ‌یا ووشه‌یه‌کی ئینگلیزییه به‌ڵام ئه‌بینی ئه‌م ناوه له‌و کۆمه‌ڵه خانووانه نراوه که وا له پرۆژه‌ی درووست کردندان ئێستا.ئایا ئه‌و دوو وشه‌یه به کوردی بوایه باشتر نه ئه‌بوو؟به مانا کوردییه‌که‌ی که (باخچه‌ی شار) ئه‌به‌خشێت..ئه‌وه جوانتر‌و باشتر نییه؟
ئه‌مه ته‌نها له‌وه به‌دی ناکرێت بگره به‌ڵکو له میدیا کوردیه‌کانی خۆشمانه زمانی بێگانه به‌دی ئه‌کرێت وه‌کوو:( ئۆپۆزیسیۆن،رێفراندۆم، پۆسیبڵ،پۆزه‌تڤ، نه‌گه‌تیڤ،فری دۆم,ئار‌گومێنت......). باشه بۆ ته‌نها ئه‌بێت له کوردستان ئه‌م شته هه‌بێت؟ بۆ له ووڵاته‌کانی تری جیهان ووشه‌ی کوردی به‌کارئه‌هێنن تا ئێمه‌ی کورد بچین زمانی ووڵاتانی تر تێکه‌ڵی زمانی خۆمانی بکه‌ین؟؟؟
به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی بێگانه به‌ره‌و چ ئاراسته‌یه‌کمان ئه‌بات؟ ئایا میدیای کوردی بۆ نووستوه له ئاست ئه‌م کێشه‌یه‌دا له کاتێکدا میدیا کوردیاکان خۆیان رێ نیشان ده‌ری ئه‌م ئاراسته‌یه‌ن. وه‌کو ئه‌بینین له هه‌ندێ به‌رنامه و ووتار و ئاماژهپێکردنهکانیاندا ووشه‌ی قه‌ڵه‌و قه‌ڵه‌و به‌کارئه‌هێنن...
له‌لایه‌کی تریشه‌وه هه‌ندێ له‌و به‌رنامانه‌ی که پێشکه‌ش ئه‌کرێن ناوه‌کانیان ئینگلیزین له‌وانهShow tech, Focus,Melody,Zoom in,Documentary Economy,Comment
ئه‌مانه سه‌رجه‌میان له که‌ناڵه کوردییه‌کان په‌خش ئه‌کرێن. به دڵنیایه‌وه هه‌ریه‌که مانایه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ئه‌توانرێت ئه‌وانه به‌کاربهێنرێت.
که‌واته ئه‌بێ بڵێین سه‌د خۆزگه به ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات چونکه ئه‌مه له ووڵاته‌که‌ی خۆمان باو تره.
هیوادارم ڕای خۆتان بنووسن، خۆشحاڵم به په‌یامی ئێوه‌ی ئازیز..
کوردژیــــــــــن
له‌سه‌ر هێڵ نییه








بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
دەستەکانت خۆش بێت خوشکە ئەزیز و بەڕێزەکەم خاتو ( گلێنەکەم)
ڕاپرسیەکی جوانە و لە جێی خۆیەتی..
سەرەتا لەسەر باسی تێکەڵی وشەی بێگانە، پێم وایە ئەمە لەزاراوە بۆ زاراوە جیاوازی هەیە، هەروەک دیارە بە پێی کاتیش جیاوازی هەیە، لە زاراوەی خۆمان هی باڵەکایەتی وشەی عەرەبی زۆر لە وشەکانمان دایە، ئەمەش پشتاوپشت بووە، بەپێی کاتیش هەست ئەکەم وشەکان ئەگۆڕێن بۆ کوردی ڕەسەن، یەکێک لەوانەی هۆبوو تا وشەی بێگانە بەتایبەت عربی تێکەڵ بە زمانی کوردی بێت، دیارە کە ئایینی پیرۆزی ئیسلام بوو، بەهۆی تێکەڵی زۆریەوە لە کۆمەڵگەی کوردی‌دا.. کە ئێستاش لە هەندێ ناوچەکان وەک باڵەکایەتی ئەمە بوونی هەیە.. بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەبینین ئەمڕۆ ئەم وشانە کەم ئەکرێنەوە و لە جێگەیان وشەی ئینگلیزی دا ئەنرێت، ئەمەش واتە هیچمان بەهیچ نەکرد! وشەی وا هەیە بەکوردی بوترێ دیارە کە تێ ئەگەم، بەس کە بە زمانی بیانی ئەوترێ، بیرم بۆ هەموو شت بچێ بۆ ئەو مانایە ناچێ کە وشەکە هەیەتی..
هەموو ئەمانە کە ئەکرێن کاتێک هەوڵ ئەدرێت لایەک باش بکرێت، لەهەمان کاتا لاکەی تر وێران ئەکرێت کە ئەمەش لە پیناو هەموو شتێکا بێت لە پێناو کورد دا نیە..
بەکار هێنانی دەستەواژە و وشەی بیانی یەکێک لەو ئاراستانەی ڕووبەڕوومان ئەکاتەوە، کات بەفیڕۆ دانە! بەمەش دواترمان ئەبات نەک پێشتر..
بەهەر حاڵ وشەی پۆزەتیڤ و نێگەتیڤ لە خویندنا بەکار ئەهێنرێن، کە شتێکی زانستیە و ئێمە زووتر ئەتوانین تێبگەین، چونکە دیارە کە پێناسەی تایبەتی خۆیانیان هەیە، بەڵام بۆ گشتی بۆ بەکار بهێنرێن!؟ ئامانج لەم شتەدا چیە؟ ئەگەر ناوی سوودی لیبنرێت، سوودی ئەم شتەش کەم ئەندام ئەکەن...
دووبارە دەستەکانت خۆش بێت
لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم بۆتان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ئەم کاتەت باش(خاتو گلێنەکەم ) ی بەڕێزم :-
کاکە موسلیمم نووسی :-
یەکێک لەوانەی هۆبو و تاووشەی بێگانە بەتایبەتی عەرەبی تێکەڵ بەزمانی کوردی بێت دیارە کەئاینی پیرۆزی ئیسلام بوە . منیش بۆجوانکردنی ووتەکانی برای بەڕێزم کاکە موسلیم،
ئەم بەسەرهاتە بجوکە بەیارمەتی برای بەڕێزم زیاد دەکەم :-
مەلایەک بەلای شوانێکدا تێئەپەڕێ ، تەماشای کرد شوانەکە شمشاڵێکی زۆر خۆش لێدەدا ، کاکە مەلاش پێ ی گووت :-
((.یاراعی ئەو صەوتە حەزیینە کە لەو قەصبە مجەوفە طە ویلە ذی الثقوب الکەثیرەوە خروج دەکا ، بە تەحریکی ئەصابیعە عەجەبا ، یا تە ئثیری نەفخی موستەمرە ))
کابرای شوانەش نەختێ داماو !! دوایی گووتی ?
بیم وەساقەت وەخوا لەزەمان وەسمانلیا ئەسکەریم نەکردوە ، لەبەر ئەوە لەترکی حاڵی ناوم !!!
بەڵێ مەلاکەش و شوانەکەش هەردوکیان جەند ووشەیەکی عەرەبیان خستە قسەکانیانەوە ، ووشەکانی شوانەکە لەوانەن کەهەموو کەس تێ‌یان دەگات ، بەڵام ئەوانەی مەلاکە ،
تەنیا ئەوانەی عەرەبی دەزانن سەریان لێ دەرئە رکات .
دروست کردنی ووشە کارێکی ئەکادیمیە ، نەک کارێکی تاقە کەسی ،
کەواتە ئەوکەسەی ئەنوسێ ( گاردن ستی ) بۆیە وای ئەنوسێت نانوسێ (باخجەی شار ) لەوانەیە ئەم خانوانە هەر بۆ ئەوانەبێ کەلەمانای( گاردن ستی ) تێ ئەگەن ، یاخود
ئەگەر بنووسن( باخجەی شار ) نەبێ بەقسەی شوانەکە لەوانەیە زەرەریان بێت ئەگەر ناوی کوردی لێبنێن .
بەڵام من لەمەبەستی بەڕێزت تێنەگەیشتم کەدەڵێیت :
(((سەد خۆزگە بەئەوانەی دەرەوەی ووڵات )))
ووشەکانی تر ت کاکە موسلیم زیرەکانە ئاماژەی پێداوە بۆیە من دوبارەم نەکردەوە،
دووبارە دەستخۆشیت لێ ئەکەم ( خاتوو گلێنەکەم ) بۆ ئەم گفتوگۆیە و دەستەکانت خۆش و سەرکەوتوبیت .
لەگەڵ ڕێزم بۆ کاکە موسلیمیش .


له‌سه‌ر هێڵ نییه





دەست خۆش بابەتێکی جوانە، باسێکی گرنگت ورووژاندوە ...
سەرەتا پێویستە باس لەوە بکەین کە تاکی کورد کەوتووتە ژێر گۆشاری زۆر کلتوری جیا جیا، بۆ نموونە ئەو کوردانەی پەنابەر بوون لە وڵاتانی تورکیا و ئێران زمانەکانی تورکی و فارسیان بەسەر دا زاڵ بووە بە تایبەت زمانی فارسی کە بە داخەوە نەک هەر لە ناو ماڵەوە بەڵکۆ لە شوێنێکی وەک زانکۆش بەکار دەهێنرێت، ئەمە لە لایەک ... لە لایەکی ترەوە بوونی زمانی عەرەبی لە ناو خۆمان و بەکارهێنان و کار پێکردنی لە دام و دەزگاکان و خوێندن و ... هتد، جگە لەوەی زمانی ڕەسمیە لە ووڵات دا ئەمانە هەموو وایان کردووە ئەم شتە دروست ببێت ... هەروەها زمانێکی زیندووی جیهانی وەک ئینگلیزی گرنگە لە ناو هەموو کۆمەڵێک دا سوودی لێ وەربگیرێ بەڵام نەبێتە هۆی لە ناو چوونی زمانی ڕەسەن !
لە هەندێک لایەنەوە شتێکی ئاساییە بەکارهێنانی ووشەی ئینگلیزی بۆ نموونە لەو شوێنانەی کە لەسەر ئاستی جیهانی دان بۆ نموونە تۆ کە شوێنێکی وەک فامیڵی فەن یان شوێنێکی گەشتیاری پێویستە تۆ گرنگی بە زمانە زیندووەکانی جیهان بدەیت بۆ خەڵکانێکیتر کە بەو مەبەستە دێنە ئەو شوێنانە ... ئەمە لایەنە باشەکەی، لە هەمان کاتیش‌دا لایەنی خراپەشی هەیە وەک بەکارهێنانی لە میدیا کوردیەکان کە پێویستە ئەمان ڕێ نیشاندەری زمانی ڕەسەن بن چۆنکە ئەو ڕۆلە لە ئەستووی ئەوان دایە، نیگەرانم لەوەش کە زۆر کەس هەیە لە خۆدی قسەکانیان دا ووشەی بێگانە بەکاردێنن ! بۆ ئەم مەبەستە پێویستە هەر کەسەو لە خۆیەوە دەست پێ بکات و وردە وردە بگەڕێتەوە سەر زمانی ڕەسەن ... بەڵام ئایا ئێمە تا چەند ئەم هەنگاوەمان ناوە ؟!! زۆر بەکەمی ! ئەوەتا بەڕێزتان بابەتێکی واتان هێناوەتە بەر باس کەچی لە شوێن ئیمزا خۆت ڕستەیەکی عەرەبیت نووسیوە ! ئەی نە دەکرا تۆ دەست پێشخەر بوایت ؟ هەر هیچ نەبێ لەسەر ئاستی ئەم یانە جوانە دا ؟ خۆ دەکرا ڕستەیەکی کوردی دابنێیت یاخۆد هیچ شتێکی گۆنجاوت نەدوزیەوە بە کوردی بێت ؟! هەر تاکێک ئازادە لەو شتە دا بەڵام من تەنها وەک سەرنجێک ئاماژەم پێ‌کرد ... هیوادارم بە ذڵێکی فراوانەوە لێم قبول کەیت بە وەڵامەوە، هەر بژین و سەرکەوتوو بن.


له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته ماندوو نه‌بیت به‌رده‌وام بیت له باس کردنی بابه‌ته گرنگه‌کان
دیاره کورد کاریگه‌ری وڵاتانی تری زۆر بهسهرهویه ڵه‌گه‌ل زۆر وڵات ئاشنایه له‌وانی ئیران تورکیا ...هتد سه‌رارای ئه‌و کورده زۆره‌ی که له‌ده‌ره‌ی کوردستان ئه‌ژین له تاراوگه‌ن ئه‌مان کۆمه‌ڵێ هۆکارن بۆ هێنانه ناوه‌وه‌ی وشه‌ی بێگانه‌و کاڵ بونه‌وه‌ی وشه‌ی ره‌سه‌نی کوردی
وه میدیاکان به‌زۆری ئه‌م دیاریده‌یه‌ی پێوه دیاره ئه‌مه‌ش ئهگهڕێهوه بۆ ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌کان یان ههواڵسازهکان پێویست رۆشنبیریه‌کی وایان هه‌بێت که وشه‌ی ره‌سه‌نی کوردی زیندوو بکه‌نه‌وه نه‌ک بیمرێنن
به‌و هیوایه‌ی چیتر نه‌چینه ژێر زمان و کلتوری هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک و فه‌رهه‌نگی زمانی کوردی پڕ نه‌که‌ین له وشه‌ی بێگانه وشه له‌ناوچووه‌کان زیندوو بکه‌ینه‌وه
ده‌ست خۆش بۆ به‌ڕێزت به هیوای به‌رده‌وامیت
هه‌ر شاد بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه