❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سورەتی ئەنفال

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-12-19 03:01:10

په یوه ندخیام
ئه‌ ندام
شوێن: swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-26
دواترین سه‌ردان: 2008-09-12
په‌یامه‌كان: 229
ویبگه‌

سورەتی ئەنفال

سەرەتا بەوە دەست پێدەکەم کە دوژمنانی ئیسلام بە هەموو شێوازێك هەوڵیان داوە تا ڕوی گەشی ئیسلام بە خراپی نیشان بدەن. نمونەیەکیش حزبی بەعسی عەلمانی کافرە کە وەك پیشەی هەمیشەیی عەلمانی بۆ ئەوەی گەلی کوردی موسڵمان ئیسلامیان لا ناشیرین بێت هەستا بە جینۆساید کردنی گەلی کوردی موسڵمان بە ناوی (شاڵاوی ئەنفال) بۆیە سوپاس بۆ خوای گەورە گەلی کوردی موسڵمان لە پیلانی دووژمنان ئاگادارن، وە ئەو ڕووداوە هیچ کاریگەری نەکردە سەر باوەڕی گەلی کوردی موسڵمان.

سورەی ئەنفال یەکێکە لەو سورەتانەی کە لە شاری مەدینە هاتۆتە خوارەوە بۆیە بە (سورة المدنیة) ناو دەبرێت.. سورەتی ئەنفال لە کاتی غەزای بەدردا هاتووەتە خوارەوە ئەو غەزای کە لە مێژووی ئیسلامدا بە کلیلی غەزاکان ناسراوە، وە سەرەتایەك بوو بۆ سەرکەوتنی موسڵمانان. بۆیە هەندێك لە سەحابە بەڕێزەکان بە سورەتی بەدر ناویان دەبرد ، وە خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا بە (الفرقان) ناوی هێناوە. وە ئەو ڕوداوە  شێوازی جەنگ کردنی  ڕون کردەوە، بۆیە لەسەر موسڵمانە کە دەبێت بە هەموو هێزێکییەوە بە ئازایانە ڕوبەڕووی  کوفر و باطل ببێتەوە. لەو غەزایەدا  ژمارەی موسڵمانەکان تەنها 313 کەس بوون وە ژمارەی کافرەکان 1000 کەس بوون، بەڵام موسڵمانەکان توانییان بەسەر کافرەکاندا سەرکەون. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە دەبێت موسڵمان ڕوبەڕوی کافر  و دوژمنانی ئیسلام بووەستێتەوە ئەگەر چی ژمارەی کافران زۆر لە ژمارەی موسڵمانان زیاتر بێت!

(ئەم سورەتە دوو  مەنهەجمان بۆ ڕوندەکاتەوە)


یەکەم: قوانين ربّانية (النصر من عند الله)

دووەم: قوانين مادية (الإستعداد للقتال بالعدة والتهيئة النفسية والعسكرية)

بۆیە  سورەتەکە دابەش دەبێت بەسەر دوو بەشدا وە هەر بەشەو تەواوکەری بەشەکەی دیکەیە وە هیچیان بە بێ ئەوی تر دروست نییە. سەرکەوتن لەلایەن خوای گەورەوە دوای یەکتاپەرستی خوای گەورە. وه‌ سه‌رکه‌وتن بەبێ خۆ ئامادەکردن نابێت! (ذَلِكَ بِأَنَّ اللّهَ لَمْ يَكُ مُغَيِّرًا نِّعْمَةً أَنْعَمَهَا عَلَى قَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنفُسِهِمْ وَأَنَّ اللّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ) ئایەی 53

مانای وایە هەموو جهودێکمان بخەینە کار وە پشت بەخوا ببەستین تا سەرمان دەخات.

سورەتەکە بە ئەنفال ناونرا

وشەی ئەنفال واتا غەنائیم و دەستکەوتی دوای جەنگ. بۆیە موسڵمانان دوای سەرکەوتن ناکۆکی دەکەوتە نێوانیان کە ئایا چۆن لەم دەستکەوتانە دابەش بکەن. بۆیە خوای گەورە ویستی پێیان ڕابگەیەنێت کە غەنائیمی دوای جەنگ  لە دونیاییە، وە  ئیختلاف لەسەری ئیختلافی دونیاییە. وە خوای گەورە ئەیەوێت کە قانونی سەرکەوتن بخاتە دڵی موسڵمانانەوە دوور لە شتی دونیایی، وە ئەنفال مەسەلەیەکی فەرعییە لەبەردەم مەسەلەیەکی گرنگدا کە ئەویش تەقوای خوای گەورەیە! بۆیە سورەتەکە بە پرسیار دەربارەی ئەنفال دەست پێدەکات ئایەتی 1 (يَسْأَلُونَكَ عَنِ الأَنفَالِ قُلِ الأَنفَالُ لِلّهِ وَالرَّسُولِ فَاتَّقُواْ اللّهَ وَأَصْلِحُواْ ذَاتَ بِيْنِكُمْ وَأَطِيعُواْ اللّهَ وَرَسُولَهُ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ) وە وەڵامی ئەم پرسیارەش نەدراوەتەوە هەتا ئایەتی 41 (وَاعْلَمُواْ أَنَّمَا غَنِمْتُم مِّن شَيْءٍ فَأَنَّ لِلّهِ خُمُسَهُ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ إِن كُنتُمْ آمَنتُمْ بِاللّهِ وَمَا أَنزَلْنَا عَلَى عَبْدِنَا يَوْمَ الْفُرْقَانِ يَوْمَ الْتَقَى الْجَمْعَانِ وَاللّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)  وە سورەتەکەدا موسڵمانان  ئاگادار دەکاتەوە لە هەر ناکۆکییەكی دونیایی، وە بە موسڵمانان ڕادەگەیەنێت کە خۆیان لە هەرناکۆکییەك بەدوور بگرن وە برایەتی زیاتر بخەنە نێوانیانەوە، وە بگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورە هەتا خوای گەورەش سەرکەوتنیان بە نسیب بکات.

بەشی یەکەم   (النصر من عند الله)

سەرکەوتن نییە ئیلا لەلایەن خوای گەورەوە نەبێت. لە چوار بەشی ئایەتەکانی یەکەمدا  ئاگادار کردنەوەیە کە خوای گەورە سەری خستن . بۆیە دەبێت موسڵمان تەوەکولی بە خوا هەبێت، بۆیە تەنها ئەوە دروستکەری سەرکەوتنە. وە بەڵگەی ئەوەش

ڕێکخستن بۆ جەنگەکە لەلایەن خوای گەورەوە (كَمَا أَخْرَجَكَ رَبُّكَ مِن بَيْتِكَ بِالْحَقِّ وَإِنَّ فَرِيقاً مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ لَكَارِهُونَ* يُجَادِلُونَكَ فِي الْحَقِّ بَعْدَمَا تَبَيَّنَ كَأَنَّمَا يُسَاقُونَ إِلَى الْمَوْتِ وَهُمْ يَنظُرُونَ* وَإِذْ يَعِدُكُمُ اللّهُ إِحْدَى الطَّائِفَتِيْنِ أَنَّهَا لَكُمْ وَتَوَدُّونَ أَنَّ غَيْرَ ذَاتِ الشَّوْكَةِ تَكُونُ لَكُمْ وَيُرِيدُ اللّهُ أَن يُحِقَّ الحَقَّ بِكَلِمَاتِهِ وَيَقْطَعَ دَابِرَ الْكَافِرِينَ* لِيُحِقَّ الْحَقَّ وَيُبْطِلَ الْبَاطِلَ وَلَوْ كَرِهَ الْمُجْرِمُونَ) ئایەتەکانی 5 – 6 – 7 – 8
ئامادەکردنی نەفسی بۆ جەنگەکە (إِذْ يُغَشِّيكُمُ النُّعَاسَ أَمَنَةً مِّنْهُ وَيُنَزِّلُ عَلَيْكُم مِّن السَّمَاء مَاء لِّيُطَهِّرَكُم بِهِ وَيُذْهِبَ عَنكُمْ رِجْزَ الشَّيْطَانِ وَلِيَرْبِطَ عَلَى قُلُوبِكُمْ وَيُثَبِّتَ بِهِ الأَقْدَامَ) ئایەتی 11، وە (وَاعْلَمُواْ أَنَّمَا غَنِمْتُم مِّن شَيْءٍ فَأَنَّ لِلّهِ خُمُسَهُ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ إِن كُنتُمْ آمَنتُمْ بِاللّهِ وَمَا أَنزَلْنَا عَلَى عَبْدِنَا يَوْمَ الْفُرْقَانِ يَوْمَ الْتَقَى الْجَمْعَانِ وَاللّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ) ئایەتی 41، وە (وَإِذْ يُرِيكُمُوهُمْ إِذِ الْتَقَيْتُمْ فِي أَعْيُنِكُمْ قَلِيلاً وَيُقَلِّلُكُمْ فِي أَعْيُنِهِمْ لِيَقْضِيَ اللّهُ أَمْرًا كَانَ مَفْعُولاً وَإِلَى اللّهِ تُرْجَعُ الأمُورُ) ئایەتی 44
دابەزاندنی مەلائیکە  (إِذْ تَسْتَغِيثُونَ رَبَّكُمْ فَاسْتَجَابَ لَكُمْ أَنِّي مُمِدُّكُم بِأَلْفٍ مِّنَ الْمَلآئِكَةِ مُرْدِفِينَ) آية 9، و (إِذْ يُوحِي رَبُّكَ إِلَى الْمَلآئِكَةِ أَنِّي مَعَكُمْ فَثَبِّتُواْ الَّذِينَ آمَنُواْ سَأُلْقِي فِي قُلُوبِ الَّذِينَ كَفَرُواْ الرَّعْبَ فَاضْرِبُواْ فَوْقَ الأَعْنَاقِ وَاضْرِبُواْ مِنْهُمْ كُلَّ بَنَانٍ) ئایەتی12
کات و شوێنی جەنگەکە بە تەرتیب لەلایەن خوای گەورەوە (إِذْ أَنتُم بِالْعُدْوَةِ الدُّنْيَا وَهُم بِالْعُدْوَةِ الْقُصْوَى وَالرَّكْبُ أَسْفَلَ مِنكُمْ وَلَوْ تَوَاعَدتَّمْ لاَخْتَلَفْتُمْ فِي الْمِيعَادِ وَلَـكِن لِّيَقْضِيَ اللّهُ أَمْراً كَانَ مَفْعُولاً لِّيَهْلِكَ مَنْ هَلَكَ عَن بَيِّنَةٍ وَيَحْيَى مَنْ حَيَّ عَن بَيِّنَةٍ وَإِنَّ اللّهَ لَسَمِيعٌ عَلِيمٌ) ئایەتی 42.
ئەنجامی جەنگەکە (وَمَا جَعَلَهُ اللّهُ إِلاَّ بُشْرَى وَلِتَطْمَئِنَّ بِهِ قُلُوبُكُمْ وَمَا النَّصْرُ إِلاَّ مِنْ عِندِ اللّهِ إِنَّ اللّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ) ئایەتی10، و(فَلَمْ تَقْتُلُوهُمْ وَلَـكِنَّ اللّهَ قَتَلَهُمْ وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَـكِنَّ اللّهَ رَمَى وَلِيُبْلِيَ الْمُؤْمِنِينَ مِنْهُ بَلاء حَسَناً إِنَّ اللّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ) ئایەتی 17. هەموو ئەم ئایەتانە ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە خوای گەورە بوو  دەروستکەری سەرکەوتن لەغەزای بەدردا.
بەشی دووەم (الإستعداد للقتال بالعدة والتهيئة النفسية والعسكرية)
گرنگی بەرنامە داڕشتن (وَأَعِدُّواْ لَهُم مَّا اسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ وَمِن رِّبَاطِ الْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدْوَّ اللّهِ وَعَدُوَّكُمْ وَآخَرِينَ مِن دُونِهِمْ لاَ تَعْلَمُونَهُمُ اللّهُ يَعْلَمُهُمْ وَمَا تُنفِقُواْ مِن شَيْءٍ فِي سَبِيلِ اللّهِ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنتُمْ لاَ تُظْلَمُونَ) ئایەتی 60
جیاوازی نێوان هێزەکان (يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ حَرِّضِ الْمُؤْمِنِينَ عَلَى الْقِتَالِ إِن يَكُن مِّنكُمْ عِشْرُونَ صَابِرُونَ يَغْلِبُواْ مِئَتَيْنِ وَإِن يَكُن مِّنكُم مِّئَةٌ يَغْلِبُواْ أَلْفًا مِّنَ الَّذِينَ كَفَرُواْ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لاَّ يَفْقَهُونَ* الآنَ خَفَّفَ اللّهُ عَنكُمْ وَعَلِمَ أَنَّ فِيكُمْ ضَعْفًا فَإِن يَكُن مِّنكُم مِّئَةٌ صَابِرَةٌ يَغْلِبُواْ مِئَتَيْنِ وَإِن يَكُن مِّنكُمْ أَلْفٌ يَغْلِبُواْ أَلْفَيْنِ بِإِذْنِ اللّهِ وَاللّهُ مَعَ الصَّابِرِينَ) ئایەتی 65 – 66 هەروەها هۆکاری مادیش گرنگە حەتا تێکشکانی کافرەکان ئەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری مادی، بۆیە کافرەکان لە جەنگەکە تێنەگەیشتبوون وە نەیاندەزانی دوژمنەکانیان کێیە.
برایەتی (الأخوّة) (وَأَطِيعُواْ اللّهَ وَرَسُولَهُ وَلاَ تَنَازَعُواْ فَتَفْشَلُواْ وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ وَاصْبِرُواْ إِنَّ اللّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ) ئایەتی 46، (وَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ لَوْ أَنفَقْتَ مَا فِي الأَرْضِ جَمِيعاً مَّا أَلَّفَتْ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ وَلَـكِنَّ اللّهَ أَلَّفَ بَيْنَهُمْ إِنَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ* يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ حَسْبُكَ اللّهُ وَمَنِ اتَّبَعَكَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ) ئایەتی63 و64  برایەتی  لە گرنگترین هۆکارە مادییەکانە کە سەرکەوتن بۆ مسوڵمانەکان مسۆگەر دەکات. بۆیە  بڕوانە پەیوەندی ئەم سورەتە بە سورەتی آل عمران لە ڕوانگەی برایەتییەوە (وَاعْتَصِمُواْ بِحَبْلِ اللّهِ جَمِيعًا وَلاَ تَفَرَّقُواْ وَاذْكُرُواْ نِعْمَةَ اللّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنتُمْ أَعْدَاء فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُم بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا وَكُنتُمْ عَلَىَ شَفَا حُفْرَةٍ مِّنَ النَّارِ فَأَنقَذَكُم مِّنْهَا كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ) ئایەتی 103 و (وَلاَ تَكُونُواْ كَالَّذِينَ تَفَرَّقُواْ وَاخْتَلَفُواْ مِن بَعْدِ مَا جَاءهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَأُوْلَـئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ) ئایەتی 105
لە آل عمراندا ئەمریان پێدەکات لەسەر خۆڕاگرتن، ئەوەش ئامانجی سورەتەکەیە. وە ئایەتی 46 لە سورەی ئەنفال بریتییە لە یاساکانی سەرکەوتنی مادی.

وە لە بیدایەتی سورەتی ئەنفالدا خوای گەورە باسی ئیمانداران بەم شێوەیە دەکات (إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ* الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلاَةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ* أُوْلَـئِكَ هُمُ الْمُؤْمِنُونَ حَقًّا لَّهُمْ دَرَجَاتٌ عِندَ رَبِّهِمْ وَمَغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ) ئایەتی ، 2-4  وەهەروەها لە کۆتایی سورەتەکەشدا بەم شێوەیە باسی ئیمانداران دەکات (وَالَّذِينَ آمَنُواْ وَهَاجَرُواْ وَجَاهَدُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ وَالَّذِينَ آوَواْ وَّنَصَرُواْ أُولَـئِكَ هُمُ الْمُؤْمِنُونَ حَقًّا لَّهُم مَّغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ) ئایەتی 74،  بەڵام لێرەدا جیاوازی لە نێوان سیفاتی ئەم دوو ئایەتە لە سورەتەکەدا هەیە، وە ئەو جیاوازییەش ئەوەیە کە خۆ ڕاگرتن بۆ قانونی سەرکەوتن ، وە سیفاتی ئیمانداران لە ئایاتی 4 سیفاتی ئیماندارییە.

نداءات إلهية للمؤمنين وەلە سورەتی ئەنفالدا شەش جار نیدای خوای گەورە بۆ ئیمانداران هاتووە بە وەسفی ئیمان (يا أيها الذين آمنوا) وەك پاراستنیان لەسەر سەبر و خۆڕاگرتن و ڕوبەڕوو بونەوە لەگەڵ دوژمنانی خوادا

نیدائی یەکەم: ئاگادار کردنەوەیان لە ڕاکردن لە کاتی جەنگدا. وە بەڵێنی عەزابێکی توند بۆ ئەو کەسانەی هەڵدێن.(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُواْ زَحْفاً فَلاَ تُوَلُّوهُمُ الأَدْبَارَ)  ئایەتی  15

نیدائی دووەم: ئەمر پێکردنیان بە گوێڕایەڵی کردنیان بۆ ئەمرەکانی خوا و پێغەمبەر (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَطِيعُواْ اللّهَ وَرَسُولَهُ وَلاَ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَأَنتُمْ تَسْمَعُونَ) ئایەتی20

نیدائی سێهەم: ڕونکردنەوە کە ئەوەی پێغەمبەر داوای دەکات خۆشگوزەرانی دونیا و ئاخیرەتە (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اسْتَجِيبُواْ لِلّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُم لِمَا يُحْيِيكُمْ وَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ) ئایەتی24

نیدائی چوارەم: ڕونکردنەوە کە ئاشکرا کردنی نهێنی موسڵمانان بۆ دوژمنان مانای خیانەت کردنە لە خوا و پێغەمبەرەکەی (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَخُونُواْ اللّهَ وَالرَّسُولَ وَتَخُونُواْ أَمَانَاتِكُمْ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ) ئایەتی 27

نیدائی پێنجەم:  ئاگادارکردنیان لە سەمەری تەقوا (يِا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إَن تَتَّقُواْ اللّهَ يَجْعَل لَّكُمْ فُرْقَاناً وَيُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ وَاللّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ) ئایەتی 29

نیدائی شەشەم: ڕوناککردنەوەی ڕێگای عیزەت وە بەدەستهێنانی سەرکەوتن بە خۆڕاگری (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا لَقِيتُمْ فِئَةً فَاثْبُتُواْ وَاذْكُرُواْ اللّهَ كَثِيرًا لَّعَلَّكُمْ تُفْلَحُونَ) ئایەتی 45

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2007-12-19 07:14:24

kuri germyan
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Deutschland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-27
دواترین سه‌ردان: 2009-12-02
په‌یامه‌كان: 55

Re: سورەتی ئەنفال

کاك په‌یوه‌ند ده‌ست خۆش
به‌ڕێزم حکومه‌تی به‌عسیش ئێمه‌ی به‌ کافر زانی بۆیه‌ وای لێکردین خوا حه‌قی که‌س وون ناکات ئه‌و ژن و منداڵ و پیرانه‌ گره‌وی خۆیان برده‌وه‌ ،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ شه‌هیدن هیچ گومانێکیش له‌وه‌ ناکرێت خوای گه‌وره‌ ڕه‌حم به‌ ئێمه‌ش بکات .
کاتێكی خۆش

Kurdzhin
http://img522.imageshack.us/img522/2171/2woly4zth0.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net